عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کوردی پاشکۆ.!
له 21. 2. 1988 تا 6. 9. 1988دەوڵەتی عێراق، هه‌شت قۆناغی ئه‌نفالی له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه و قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان و گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر و ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه و ره‌واند و بادینان، له ماوه‌ی 198رۆژدا ئه‌نجامدا. ژماره‌یه‌کی بێ شومار له ژن و پیاو منداڵ و پیر، دەسگیر کران و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق، بێ سه‌رو شوین کران. سه‌راپا گونده‌کان خاپورکران. لێرەدا دوو دیمەنی جیاوازی حکومەتی عێراق دەخەینە روو:
لە دیمەنی یەکەمدا: حکومەتی عێراق لە 1988 دا له‌شاخ، په‌ڕوباڵی هه‌ڵۆو ته‌واره‌کان لە گردۆڵکه‌و پێ ده‌شته‌کانی نیشتمان له‌بن ده‌قرتان.
له دیمەنی دووەمدا: لەناو شاری سلێمانیدا، شانۆگەری ( هه‌ڵۆ له لوتکه‌دا نه‌بێ نافڕێ ) پێشکه‌ش ده‌کرا.
لێرەش دا، دوو دیمەنی دووفاقی دەسەڵاتدارانی کورد دەبینین:
دیمەنی دووفاقی یەکەم:
تورکیا‌و ئێران و عێراق، به‌رنامه‌ی زنخیره جینۆسایدی کوردیان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان و رۆژئاوا ی کوردستان و باشوری کورستان به سیناریۆی جیاجیا جێ به‌جێ ده‌کەن.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کە پێکهاتەی سەرەکی یه‌کێتی و پارتییە سێبەری ئێران و تورکیایە، له بێ ده‌نگی زیاتر له پاشکۆیه‌تی زیاتر بەرامبەر ئەو دوو ده‌وڵه‌ته داگیرکەرە، هیج هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان نییە.
حکومەتەکەی باشووری کوردستان و حیزبەکانی باشوور، حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره کوردییه‌کانی رۆژهەڵات و باکوور‌و رۆژئاوا تاوانبارده‌که‌ن.
لە کۆبوونەوە داخراوەکانیان، لە گەڵ داگیرکەران سیناریۆو نەخشەی دەرکردنیان بۆ دادەنێن. تۆمەتباریان دەکەن بۆ له‌سه‌ر خاکی خۆیان چالاکییه‌کانیان ناکه‌ن.
دیمەنی دووفاقی دووەم:
ساڵانی زوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئێوه چه‌ندساڵێک، بنکه‌و باره‌گاو ده‌زگای راگه‌یاندنتان له سهقزو سه‌ده‌شت و پاوه‌و ره‌زایه و نه‌بوو. بۆ ئه‌و کاته ئه‌و شارانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات هی ئێوه بوو؟ بۆ ئێستا شاخ و گرد و ده‌شتی کوردستانی باشوور بۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و باکورو حهرامەو تاوانباریان دەکەن؟
ئێوە بە درێژایی سەردەمی شاخ و لە دوای راپەڕین و تا ئێستا پاشکۆی ئێران و تورکیان. هەموو پلان و بەرنامەو نەخشە ستراژییە ژەهراوییەکانی ئەوان دژ بە گەلەکەتان جێ بەجێ دەکەن.
ئه‌و زنجیر کۆمەڵکوژییەی کوردەکانی باکورو رۆژهەڵات، لە ناوچە ستراتیژەکانی بادینان و زرگوێزو کۆیە، گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئێستا‌و مێژووی خەباتی رزگاری خوازی کورد‌و پەلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts