عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مەمرە و مەژیی.
سه‌رۆکی حیزبه‌کان و مه‌کته‌ب سیاسییەکانی، سه‌رۆکی حکومه‌ت و وەزیرهکان، په‌رله‌مانتاران و ئه‌نجومه‌نی د اواکاری گشتی، ئێوه که‌ی له ناو ئۆفیسی ته‌لارو کۆشکە تایبەتییەکانتان دێنه ده‌ره‌وه‌و روو ده‌کەنە شه‌قام و کۆڵان وناو بازار‌و گەڕەکە میللییەکان.
له نزیکه‌وه له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌پرسنه‌وه، خۆتان به نوێنه‌ریان ده‌زانن، به چاوی خۆتان ببینن: ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران خانه‌واده، بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دژوار‌و قورسه، نه‌هامه‌تی و نه‌داری به‌جۆرێک ژیانی تێک شکاندون، بەبێ موچەیی و بە گیرفانی بەتاڵ و لە پێوێستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێ به‌رین.
بە عەقڵی حەکیمانەتان، ژیانی هاوڵاتیانتان بە جۆرێک قورس و دژوار کردووە، رووبه‌رووی ده‌یان کێشەی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بوونه‌ته‌وه. تەنیا ناخ و هەست و نەستی ئێوەی سەرکردە، لە بەردەم ئەو تراژیدایەدا بێ دەنگە، هیچ ده‌ستوورو یاسا و رێسایەک و ویژدانێک ناتوانێ ئه‌و ژیانه نه‌هامه‌تیانه قبوڵ بکات.
بازاڕه کان، سارد‌و سڕ و مردون، خه‌ڵک له بێزاریدا رۆژو مانگ و ساڵ به‌ڕێ ده‌کەن، به هۆی سیاسه‌تی چەق بەستووی حیزبی ئێوە، لە ناو کایەکانی حکومەت، هەموو بوارەکانی ژیانتان ئیفلیج کردووە، به هۆی کۆمپانیای گرێ به‌ستی حه‌په‌لوشی و دزی، هیچ کار‌و کاسپی یه‌ک نه‌ماوه.
سەرانی کورد، ئەوە 32 ساڵە هه‌موو کایه‌کانی ژیانتان داگیر کردوه، به جۆرێک ژیانیان سست کردووه، خۆڵی مردووی له سه‌ر که‌ڵه‌که بووه.
گه‌ر رۆژێ له رۆژان، روو بکه‌نه ناو شه‌قام و بازاڕ و گه‌ڕه‌که میللییه‌کان، ئه‌و هه‌موو هاوڵاتیە بێ ئیش و کاره ده‌بینن، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ده‌بینن،خوێندنیان ته‌واو کردوه، نه حکومه‌ت دایان ده‌مه‌زرێنێ، نه له که‌رتی تایبه‌تی، کارێکیان چنگ ده‌که‌وێت، لە بازاڕی مردوشدا کاریان چنگ ناکەوێت.
گەنجەکان شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن، به‌رێگای نا یاسایی به یه‌خت له شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ئایون ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌ورپا. به‌ڵام یه‌خته‌کان نقومی ده‌ریایان ده‌که‌ن، ده‌بن به خۆراکی ماسی و زینده‌وه‌رانی ده‌ریا.
سەرانی کورد، وه‌ک خۆتان ناچنه ناوخه‌ڵك، ئێوە گوێ له‌و هه‌موو کاسه‌لێس و هه‌لپه‌رست و مسته‌شار وکادره پهرپوتانهی دەوروبەرتان ده‌گرن، رۆژانه به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ، به شان و باڵای خۆتان و رێبازهکهتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن. کامه‌یه رێبازهکهتانه، له‌وه‌ته‌ی ئێوه سه‌رکرده‌ی رێبازن، ژیانی ئه‌م میلله‌ته نه‌هامه‌تی و تراژیدیا بووه.
ئه‌و ئینتیهیزیانه به درۆ‌و فیشاڵ، یاری به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌تان ده‌که‌ن، ئه و ماستاوچیانه‌ی دهوربهرتان، وه‌ک خۆتان له سه‌ر هه‌موو په‌ته‌کان یاری ده‌که‌ن. ئه‌و لەب لەبانانە له‌سه‌ر پەیژەی رێبازه‌که‌ی پێش ئێوه‌ش و رێبازی ئێوه‌و دوای ئێوه‌ش، گه‌مه‌و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. رۆژانه و ده‌یان و سه‌دان درۆتان بۆ ده‌که‌ن و فێڵتان لێ ده‌که‌ن و ئێوەش دلتان بەو درۆیانە دەکریتەوەو حهقیقهتهکانتان لا تاڵه.
ئێوه ده‌تان وت: کوردستان ده‌که‌ین به دوبه‌ی، هه‌لی کار بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ین.
ئیوه به ئاشکرا بیره نه‌وته‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌رده‌هێنن، دابه‌شی ده‌که‌ن و ده یفرۆشن، نیشتمانی ده‌ریایه‌ک نه‌وتان، کردوه به که‌شتیه‌کی تێک شکاو.
سه‌دام به نه‌وتی کوردستان، فڕۆکه‌ی جه‌نگی و بۆمبی هێشوی. تۆپی قورسی دورهاوێژ و ناپاڵم و چه‌کی کیمیاوی و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌کراو جینۆسایدی دەکردین.
ئێوه‌ش فیرعه‌ونه‌کان، سه‌رکردەی کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به گرێ به‌ستی نه‌وتی کوردستان، به جۆرێکی نه‌وت تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یدزن، مرۆڤی کورد تان به جۆرێک نه‌دارو برسی کردوه، که‌سێتی تاکی کوردتان، به جۆرێک تێک شکاندوه، هاوڵاتیانتان بە ژیانێکی مەمرە و مەژی سپاردووە.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts