رەزا شـوان: چیرۆکنووسی منـداڵان ماری پـۆپ ئۆسبۆرن.
خاتـوو (مـاری پـۆپ ئۆسـبۆرن)، نووسەرێکی بە ناوبانگی ئەمـریـکی و جیهـانییە، لە بواری ئەدبیاتی منداڵان. بە تایبەتیش لە نووسینی چـیرۆکدا. تا ئێستا زیاتر لە 100 کتێبی بۆ منداڵان و لاوان نووسیوە و چاپیکـردوون، کە 60 لە کـتێبەکانی چـیرۆکـن بۆ منـداڵان. نووسـین و چـیرۆکەکـانی، گـەلێ بابـەتی هـەمـەڕەنگـەیان لەخـۆگرتـوون. وەک، ئەفـسانە، داستان، فۆلکـلۆری، فـانتازی، ژیاننامە، نهـینییەکان، کـتێبی وێنەدار، کـتـێبی تایبـەت بـۆ منـداڵانی زۆر بچـووک، حیکایەت و ئەفـسانەکانی گـەلانی جیهـان.
مـاری پـۆپ، لە (20/ مای/ 1949) لە (فـۆرت سیل) لە ئۆکلاهـۆما، لە ئەمـریکا، لە خـێزانێکی سەربـازی لەدایکـبووە. باوکی ناوی (ویلـیام پـۆپ) و دایکی ناوی (بارکـێت دیکـنز پـۆپ) ە. دایکی سەربازێکی جەنگی بـوو. دوو خـوشک و دوو بـرا بـوون. بە هۆێ کاری باوک و دایکییەوە، زوو زوو ماڵیان دەگوێزرایەوە، ماوەیەک لە فرجینیا و واشنتۆن ژیـاون. ئەم جێگـۆڕكـێیانە، مایەی خـۆشی و شادی بـووە بۆ مـاری پـۆپ.
ماری پۆپ، خوێنـدنی درامـای، لە زانکـۆی (کارۆلینای باکوور) لە (تشابل هـیل) تەواو کـردووە. هـۆگری داستان و ئەفـسانە و فـۆلکلۆر و رۆشـنبیریی هەمـوو گەلانی جیهان بوو. سەردانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای کردووە. لەوانەش: نەمسا، فەرەنسا، یۆنان، ئەلـمـانیـا، ئیتالـیا، هـۆڵەنـداو… هـتد. لە 16 وڵاتـی ئاسـیاش گـەڕاوە، لەوانـە: ژاپـۆن، پـاکـسـتان، ئەفـغـانستان، ئـێران، عـێراق، چـەنـدیـن وڵاتـی تـر. بە مـەبـەسـتی سـوود وەرگـرتـن و شـارەزایی و ئاشنابـوون بە کـولتـوور و داب و نەریتی گەلانی جیاواز. لە ئەفغـانستان تـووشی ژەهـراویبـوونی خـوێـن بـوو، لە مـردن رزگـاری بـوو.
ماری پۆپ تا ئەمڕۆش، پاڵپشت و داکۆکیکەرێکی چالاکە لە نەهـێشتنی نەخوێندەواری لەنـاو منـداڵانی جیهـانـدا.
ماری لە ساڵی 1976 لەگەڵ (ویل ئۆسبۆرن) هاوسەرگیریی کرد. کە لە بواری درما کاری دەکرد. ماری لە ئێستا تەمەنی 74 ساڵە و بەردەوامە لە نووسـین بـۆ منداڵان. لە ساڵی 2013 دا، لە لایـەن (زانکۆی کارۆلـینیای باکـوور) ەوە، خەڵاتی رێزلێنانی (دکتۆرای شانازی) ییان لە (ئەدەبیات) دا پێبەخـشی.
ماری ئۆسـبۆرن، بە نووسـین و بڵاوکردنەوەی زنجـیرە کـتێبی پڕفـرۆشی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) ناوبانگـێکی زۆری بە دەستهـێنا. لە ساڵی 1992 دا، یەکـەم کـتێـبی چـیرۆکی (مـاڵی داری ئەفـسوونـاوی) لەژێـر نـاوی (دیناسـۆرەکـانی پێـش تـاریـکی) بڵاوکـردەوە. چیرۆکەکانی ماڵی داری ئەفسووناوی، سەرجەم چواردە چـیرۆکـن و لە چـواردە کتێـبدا بڵاویکـردوونەتـەوە. کاراکتەرە سەرەکییەکانی ئەم چـیرۆکانە، خـوشـک و بـراکەی (جـاک) و (ئـانی) یـن. نوێنەرایەتی ئەو سەرگەردانانە دەکەن، کە لە رێگەی داری ئەفـسووناوییەوە دەچنـە نـاو جیـاوازییەکـانەوە.
چـیرۆکی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) وەریانگـێڕاون بۆ 35 زمانی جیهـانی. تا ئێستا زیاتریش لە 134 ملیـۆن دانـە، لە سەرانسەری جیهـانـدا، لەم کـتێبە فـرۆشـراوە. لە ساڵی 2007 یشدا، ئەم کـتێبە، بۆ مـاوەی 132هـەفـتە، لە لیستی پڕفـرۆشـتریـن کتێبەکانی (نیـۆیـۆرک تایـمـز) بـوو.
چیرۆکی (چەتـەوڵـێک) یەکەمین کتێبی زنجیرە چیرۆکی ئۆدیسییەی ماری پۆپە، کە لە حیکایەت و داستانەکانی (هـۆمیـرۆس) ی یۆنانییەوە وەرگرتووە، بە شێوەیەکی ئاسان و کورت و بە زمـانێکی شـیرین بۆ منـداڵانی داڕشـتوونەتەوە.
ئەمەش ناوی چەند چیرۆکێکی، لە زنجـیرە چـیرۆکەکانی (ماڵی داری ئەفـسووناوی):
(دیناسۆرەکانی پێش تاریکی، قەڵای تەمومـژ، لە نیوەشەودا لەسەر مانگ، ئاوابوونی خۆر، دۆڵفـینەکان، رۆژی شای ئەژدیهـا، راکە.. راکە بە ئەوپەڕی تواناتەوەو… هتد).
شایەنی باسیشە، چیرۆکی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) کـراوە بە فـیلـمی سـینەمایی. بە ئامادەبـوونی ماری پـۆپ، لە فـێستیـڤاڵی سینەمایی، کە لە (23/ ئـۆکـتۆبـەر/ 1992) لە (تـۆکیـۆ) ی پایتەخـتی ژاپـۆن سازکـرا، نمایـشکـرا.
ماری پـۆپ، تا ئێستا لەسەر نووسینەکـانی، چەنـدین خـەڵاتی بەرز و رێـزلێـنانیان لە ئەمریـکا و لە جیهـان پێشکەش کـردوون.
ماری پۆپ خاوەنی سامانێکی زۆرە. مووچەی نووسەر مانگانە 40هەزار دۆلار وەردەگرێت. بەڵام نووسەرێکی سۆشیالە و حەز بە ژیـانێکی ئاسایی و خـاکی دەکات.
(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە. سوودم لە چەنـد سایتێکی ئینگـلیزی وەرگرتـووە.