زەبەنگ بەهادین: کۆمەڵگا چۆن وێران دەبێت؟
هه‌ر ساتێك پێگه‌یه‌كى میدیایى ده‌كه‌یته‌وه، یان بینه‌رى هه‌واڵێك ده‌بیت له شاشه‌كانه‌وه، به ته‌نها به‌خشینه‌وه‌ى خه‌مۆكى و دڵته‌نگى به دى ده‌كه‌یت له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا. رۆژانه كاره‌ساتى دڵته‌زێن و ناخۆش ئه‌بیستین, به به‌رده‌وامى چاوه‌رێى رۆژێكى تر‌ى ناخۆشترین. خۆشترین هەواڵمان هاتنی مووچەیە لە بەغدادەوە، ئه‌مانه له پاى چى؟ ئایا بونیه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردى خۆى به‌م شێوه‌یه دروست بووه، یان ئه‌وه داینهمۆیهكه به به‌رده‌وامى كار له‌سه‌ر وێرانكردنى كۆمه‌ڵگا و روخاندنى به‌ها جوانه‌كانى دەکات؟
مرۆڤ بۆ فێربوون و بۆ تێگه‌یشتن له پێگه‌ى ماڵ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و ماڵه‌ى له پێشووتر تاكه‌كانى وا به‌سته‌ى یه‌ك بوون, به به‌رده‌وامى به‌ریه‌ك كه‌وتن و ئاڵ‌و گۆرى دیدبینى و كارى رۆژانه‌ى تێدا به‌دى ئه‌كرا, ماڵ له پێشتر سه‌رتاى پێكه‌وه نانى ووشه‌كانى ژیان بوو سه‌رتاى هه‌نگاوه‌كانى خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ رۆشتنه دهرهروهو به‌ره‌نگا ربوونهوهى ژیان, ئاخۆ ئێستا ماڵ به‌و شێوه‌یه ماوه؟
پێشهكهوتنى تهكنهڵۆژى سه‌رەکیترین ویرانكهرى ماڵ بوو, راسته تهكنهڵۆژیا بۆ خزمه‌تكردنى مرۆڤایه‌تى یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێك به‌رنامه‌و پلانى تایبه‌تى هه‌بێت. ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێكى ژیان یاساى تایبه‌تى هه‌بێت, ئه‌م یاسایه، یان له لایه‌ن ماڵ ریكدهخرێت، یان له لایه‌ن سیستمێکی پەروەردەیی, هه‌رچى ماڵه گۆرانكارى زۆرى به خۆوه بینیوه له سروشتى په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنى تاك و گوزه‌رى رۆژنهدا له په‌یوه‌ندى نێوان تاكه‌كانى ماڵ پیكه‌وه له به‌رنامه‌كانى به‌رده‌وام بوونى ژیان و له یاسا‌و رینماى یه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خێزان.
نه‌بوونى رۆشنبیرى خێزانى و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به هه‌موو روكه‌شى یه‌كانى ژیان واى كردوه په‌روه‌رده‌ى خێزانى رۆژ به دواى رۆژ به‌ره‌و دوا بروات, له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ى هانده‌ر بووه بۆ تیكَشكانى خێزان ده‌سه‌ڵاته, ده‌سه‌ڵات ده‌بێته یارمەتیدەر بێت بۆ ریكخستنهوهى خێزان و كۆمه‌ڵگا ، كاتێك ده‌سه‌ڵات له پێناوى بره‌و دان به بهرهژهوهندى یه‌كانى خۆى و له پێناو به به‌لارێدا بردنى تاكهكا ن ئاماده بێت هه‌موو هۆكارێك به كار بهێنیت ئه‌مه وێرانه‌ى لێده‌بێته‌وه له داهاتوودا، ده‌سه‌ڵات ده‌بێـت خاوەن پلان و بەرنامە بێت بۆ رێکخستنی کۆمەڵایەتی و پەرەودە و فێرکردن بۆ هه‌موو بابه‌تێك کە پەیوەندی بە سۆسۆلۆژیای کۆمەڵگاوە هەبێت، ده‌بێـت ده‌سه‌ڵات داتا‌و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هەبێت تا بزانێت چۆن کۆمەڵگا لەسەر بنەمایەکی زانستی وتەندروست رێکبخات, به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌رێمى كوردوستان كه هیچ پرۆژەو ستراجێکی نى یه بۆ هیچ بابه‌تێك کۆمەڵگای تەواوە هەڵتەکاندوە، لێرە چی دەکەی بیکە به مه‌رجى ئه‌وه‌ى باسى نه‌وت و داهات نه‌كەیت باسی زەوی و بازرگانی ساختە نەکەیت, هه‌ر سوچێكى په‌روه‌رده ئه‌گریت له‌م ووڵاته وێرانه‌یه, خوێندنگا حکومیەکان كان رۆژ به دواى رۆژ به‌ره‌و دوا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن له پێناو هاندانى خه‌ڵك بۆ چونه نێو خویندنگه‌ى تایبهتهکانیانەوە کە هیچ سەرکەوتو نەبون لەوەشدا, چەندێک بایکۆت پەرە بسەنێ ئەوان سودمەندن لە رێگەی خوێندنگا و قوتابخانە تایبەتەکانیانەوە، چەندێک نەخۆشخانە حکومیەکان مانبگرن نەخۆشخانە تایبەتەکانی خۆی پرتر دەبێت و گیرفانیان زیاتر دەئاوسێت. له نێو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كمان دا په‌روه‌ردى كۆمه‌ڵایه‌تى راسته‌قینه‌و په‌روه‌رده‌ى مرۆڤ بوون نه‌ماوه.
میدیاكان له برى پێگه‌یاندن و فێركردن بونه‌ته شوێنى بڵاو كردنه‌وه بیر‌و هزره هه‌ڵه‌كان به تایبه‌ت میدیا بینراوه‌كان بونه‌ته ویرانكهرى خێزان و له ناوبردنى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان کە زۆرینەی میدیا چەواشەکارەکان لای ئەوانە.
ئه‌و بێ متمانه‌یه‌ى له نیوان ده‌سه‌لاتداره‌كان هه‌یه كشینراوهته خوراه‌وه بۆ تاك تاكى كۆمه‌ڵگا, بیرێكیان له مێشكى تاك دا چاندووه بۆته هۆى سرینه‌وه‌ى به‌هاكانى مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌لایه‌تى و نیشتیمان پەروەری, تاك ئیستا له كاڵبونه‌وه‌ى ئینتما یه بۆ خاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا ئه‌ژى, هه‌موو ئه‌مانه به هۆى سیاسه‌ت و كارى هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه یه كه رۆژانه هه‌وڵى درۆ و بێ بنەما و ناخۆش و بروا پێنه‌كراو ئهبیستسن.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سیستمى سیاسى و بیرى ده‌سه‌ڵاتدارى به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له هه‌رێمى كوردوستان ئه‌وه‌ندى پێناچێت هه‌موو به‌ها كۆمه‌لایه‌تى و نیشتیمانى یه‌كان به ته‌واوى وێران ده‌بێـت هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناو دوو به‌رمیل نه‌وتى زیاتر و كورسى یه‌كى زیاترى ده‌سه‌ڵات, بۆیه له‌مرۆدا تاك ده‌بێت خۆى هه‌وڵى هێشتنهوى خۆى له‌سه‌ر هێڵى ته‌ندروست بدات دەبێت هوشیاری کۆمەڵایەتی لە تاکەکانەوە برژێتە خوارەوە بۆ کۆمەڵگا هەر تاکێک و هه‌وڵ بدات چوار دهورهكهى له سنورێك ته‌ندروستدا بنیات بنێت.