عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: حکومەتی پینە و پەڕۆ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئێوە لە ماوەی ئەم 32 ساڵەی حوکمڕانیدا، جگە لە شه‌ڕیی یەکیتری و یەکتریی سڕینەوە، چیتان پێشکەش بە نیشتمانی دوای کاریگەرییەکانی ژەهرو ئەنفال کردووە.
بە عەقڵی ناحەکیمانەتان، هۆڵەکانی په‌رله‌مان و کایەکانی حکومه‌تان کرد بە تەراتێنی ململانێی حیزبی (لق و ناوچە و مەڵبەند و کۆمیتە) بۆ دژایەتی یەکتریی.
لەم 32 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتان، چ نه‌خشه‌و پرۆژه‌و کارێکتان کردووه، ببێته مایه‌ی دابینکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، جگه له هێنانه کایه‌ی مۆدیلێکی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی، دۆگمای تێک شکاو.
ئه‌م مۆدیله حوکمڕانییەی ئێوه، له ئه‌زمونی هیچ حکومه‌تێکی دنیا ناچێ، ئێوه به بەحیزبی عیلمانی و ئیسلامی سیاسییەوە، جۆره نه‌هامه‌تیه‌کتان کرد به مۆدیلی عه‌قڵی ئیداری ئه‌م حکومه‌ته.
ده‌یان و سەدان ئینتیهازی جاش و خائین و جاسوستان، له ئۆرگانەکانی حیزبی و کایەکانی حکومه‌تدا کرد بە سەرکردەو دەسەڵاتدار. ئه‌م هه‌رێمه‌تان پرکردوه له زنجیره تراژیدیا، رۆژ به رۆژ ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن، هیچ هیواو تروسکهیهکتان نه‌هێشت.
ئێوه سەرکردەکان، بە خانەوادەو بنەماڵەتانەوە که له‌شاخ گه‌ڕانه‌وه خاوه‌نی هیچ نەبوون، دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌و هه‌موو شۆفڵ و ئامێری فه‌رمانگه‌کان و کاره‌باو و که‌ل و په‌لی نیشتیمانیتان تالان و ئاو دیووکرد، بوون به خاوه‌نی کۆمپانیاو تەلارو بانک.
بوون به بازرگانی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و خێڵەکی، ئەو هه‌موو ده‌سه‌ڵات و کۆشک و بانقه تایبه‌تی یانه، تا ئێستا خه‌ونی ئێوه‌ی چاوچنۆکی نههێناوەتە دی.
ئێوەی حوکمڕانی بیره نهوتەکانی کوردستان، یاری به گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز و کاره‌باو داهاتی گومرگی سنووره‌کان دەکەن، کۆنترۆڵی هه‌موو بازاڕتان کردووە. ئێوەی سیاسی ئاخر شەڕ، به قاچاخ و شه‌یتان بازاڕ، یاسای زانستی ئابوریتان، بە عەقڵی ناحەکیمانەتان پوچه‌ڵ کردۆته‌وه. ئه‌وه 32ساڵه به درۆ‌و فێڵ و بە سیناریۆی ( سه‌وزو زه‌رد و سوور‌و شین و نیلی )، سامانی نیشتمانی بە هەدەر دەدەن.
هه‌موو بواری بازرگانی و بزنس و هەناسەی ژیانی ئەم نیشتمانە موڵکی ئێوه‌یه، ئه‌م هه‌موو ملیاره دۆلاره له کوێ حه‌شارده‌ده‌ن، ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین و بانکی ناوەو ده‌ره‌وه‌تان پڕکردوه.
سامانی ئەم نیشتمانەتان، بە جۆڕە دەستوورێک تاڵان کردوە. هەمووی بەیاسا، بە ناوی کەسە کاسەلێس و لەب لەبانەکانی دەوروبەری خۆتان، تۆمار کردووە. ئێوەی فێلباز، خاوەنی هیچ نین.
نەفسیەتان ئەوەندە نزمە، موچەی مانگانەی هاوڵاتیانیش، بە درۆ‌و حیلەو سیناریۆی جیاجیا حەپەلوش دەکەن.
به چ ده‌ستور ویاسا‌و رێسایه‌ک، ئێوە یاری به موچه‌ی ساده‌ی ژیانی هاوڵاتیانەوە ده‌که‌ن، نیشتمانتان لێ کردون بە دۆزەخ.
که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک بریندار‌و تێک شکاندوە، ناخیان بە جۆرێک هه‌پرون بە هه‌پرون بووە، ئێوەی سەرکردەو بن کردەی بێ هەست و نەست، هیچ به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیتان نه‌هێشتووه.
ئێوه به نیازن خۆتان و کوڕاو کوڕتان، به‌م حوکمڕانییە بێ بنه‌مایه، به پینه‌و په‌ڕۆ، له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، ئاوا به‌ری ره‌نجی هاوڵاتیانی بماشنەوە. ئه‌ڵقه له گوێ و پاشکۆی داگیرکه‌رانی ئه‌م نیشتمانه بن، بۆ ئەوەی ئەوان ئێوە ئاوا بە جاشایەتی بپارێژێت دژ بە گەلەکەتان.
گەر بەرواردێکی ژیانی خۆتان و هاوڵاتیاندا بکەن، دوو هاوکێشەی ژیان و دوو ئاست و دوو دنیایی جیاواز دەبینرێت. هاوڵاتیان بە عیزەتی نەفسیان، ئەوە 32 ساڵە، ڕووبەرووی هەموو نەهامەتیەکان و بەرنامەی ژەهراویی ئێوەی بوەتەوە. ئێوەش سەکردەکان، بەو نەفسیەت نزمی و چڵیسێتانەوە، شانازی بە هەڵەو پاشکۆیەتی داگیرکەران و خیانەتەکانتانەوە دەکەن.
ژیانی هاوڵاتیانتان به جۆرێک دژوار‌و ئاڵۆزکردوه، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده لێتان بێزاره، وه‌ک ئه‌نفالچی و بەعسییەکان سه‌یرتان ده‌کەن، رەفتارەکانتان سەدام ئاسا و عەلی حەسەن مەجید ئاسا، جینۆسایدی فیزیکی و ئابووری و کلتوری و بایلۆجی مرۆڤی کوردە.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts