عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆ…!
له دوای راپه‌ڕین، ئه‌زمونی فێڵی هەڵبژاردنی خانەوادەو بنەماڵە و کوتلە و کوتلەکاری ناو حیزبەکان، ده‌نگی جیاواز و تایبەتی پێش کۆنگرە، سەرکردە تاک رەوەکانی حیزبەکان، تراژیدیایەکی تر بۆ گەلەکەمان دێنێتە دی لە ئەنفال مەترسیدار ترە.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و تەزویر و نمایشی ڕه‌نگاوڕه‌نگی حیزبەکان و شه‌ڕه په‌ڕۆو قسه‌ی نه‌شیاو و رق و کینه و بوغز‌و تۆمه‌ت و بوختان، دەیان سیناریۆی حیزبەکان بوو بەمۆدیلی نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد.
خۆپه‌رستی کادرە خۆبردنه پێشه‌وه‌کان و خۆهه‌ڵواسین و ماستاوکردن، زوڵم و دزی و تاڵانی و غه‌در و جاسوسی و چاڵ هه‌ڵکردن و بۆسه‌نانه‌وه بۆ یه‌کتریی، ئه‌و گرێ ئاڵۆزه بوو له سەری سەرەوە لە سه‌رکرده‌ی حیزبهکانەوه شۆڕبووه بۆ ناو ئۆرگانەکانی خواره‌وه.
رۆژانه ئه‌و هه‌موو دیارده‌ی ململانێ نابه‌جێ و نه‌شیاوانه‌ی سەرکردەکان له میدیای حیزبه‌کانه‌وه ده‌گاتە هه‌موو ماڵه‌کان. شه‌ڕه کورسی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه و دیل کوشتن، شۆڕ بوه‌وه بۆ ناو هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگاو نەریەتی کوردەواریان تێک شکاند. ئەو ململانێ ناڕەوای سەرکردەکان لە یەکتریی، بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی توند‌و تیژی و سیناریۆی کوشتن و بڕین و تاوان.
گه‌ر له رووی دەستوور و یاساوە بڕوانینە بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووریی و سایکۆلۆجی، ئه‌و هه‌موو دیارده ناشیاوانەی سه‌رکرده‌کان، چۆن کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان گیرۆده ی تراژیدیا کردووه. هه‌موو ئەو کرده‌وانه‌یان دژی نیاز پاکی و زمانی ئه‌ته‌کێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و زمانی نوسینی میدیا‌و له‌یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردنه. دژی به‌های خۆشه‌ویستی مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تیه.
ئایا سەرکرەکان بەو دیارده نەشیاو و سیناریۆیانەیان، ده‌توانین خزمه‌تی تاکی کورد و نیشتمانهکەیان بکه‌ن؟ ئایا به‌م هەموو سەرکردە لەب لەبان و بەرژەوەندی خوازەوە، بەو هەموو درۆ‌و فیشاڵانەوە، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌ره‌و کام پێگه‌ی دەستووریی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌رونی ده‌به‌ن؟
ئایا حیزبەکان بە دروست کردنی ئەم هەموو سەرکردە بت و لاوز و هیج لەبارا نەبوانە، ده‌توانین کۆمه‌ڵگا که‌یان لە نەهامەتی دەرباز بکەن، هەنگاو بنێن بۆ داهێنان بۆخزمه‌تی تاکی کورد؟
گه‌ر به وردی بڕوانینه، هەموو ئەو دیارده سلبیانەی سه‌رکرده کانی کورد، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیا وەیە. ئەوان کۆمه‌ڵگە و نیشتمانەکەیان، بەرەو ئاراسته‌ی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن و داهێنان بردووه؟
ئه‌وان ئه‌و مافه به خۆیان رەوا نابینن، خۆیان فریشته‌بن و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌زاجی بیری دۆگمای ئه‌واندا نه‌بێ و نه‌گونجێ، بیخەنە پەراوێزەو و دای پاچن و له ناوی بەرن.
ئەوان سەروەتی نیشتمان نادزن، خۆیان لەسەرووی هەورەکانەوە دانانێن، هاولاتیان رووبەرووی نەهامەتی ناکەنەوە و ژیانیان ناکەن بە دۆزەخ. گه‌ر ئه‌مە پلان و بەرنامە و ئەزمونی سه‌رکرده‌کانی کورد بێت، هەموو بوارەکانی ژیان بکەن بەقوربانی دەسەڵاتی تاک رەوانەی خۆیان. ئایا ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کان کە ئەوان پێشەنگ و سەرکردەی ئێستا‌و ئایندەی ئەم نییشتمانەن، به‌ره‌و کام ئاراسته ده‌که‌نه‌وه؟
رۆژانه له‌میدیای حیزبەکانەوە، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه سلبیانەی سه‌رکرده‌کان ده‌بینین. ته‌نیا پزیشکی پسپۆڕانی ده‌روونی و توێژەری ده‌روونی، ده‌توانن بڕیار له سه‌ر دەروونی نه‌خۆشی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات.
با هه‌موو هه‌وڵ و توانا کان له بواری یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌رونی و میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بخرێنە گه‌ر. بۆئه‌وه‌ی بتوانرێ ره‌خنه‌ی لۆژیکانه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی نوێ، له هەموو بواره جیاجیاکان بگرین، ئەو دیاردانەی زیان به تاکی کورد‌و کۆمه‌ڵگە که‌مان دەگه‌یه‌نێ بخەینە لاوە. په‌یره‌وی هونه‌ری ره‌وشتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و نوسین بین. بۆئه‌وه‌ی دیارده‌ی سلبیاتی سەرکردەکان نه‌بن به مۆدێلی ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کان.
با گه‌نجه‌کان، لەمە زیاتر له هه‌ڵدێری ئه‌زمونی سه‌رکرده فاشیلەکان تێک نه‌شکێن و ون نه‌بن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts