ئارام حەمەسالح: ئاگری شه‌ڕی ئیسرائل زه‌روره‌تێكی هه‌نوكه‌یی زلهێزه‌كانه.
كڵپه‌ی شه‌ڕیكی نه‌گریس ئه‌مجاره‌ش یه‌خه‌ی دونیای گرته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م شه‌ڕه له ئیسرائیله‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام نه ئیسرائیل و نه فه‌له‌ستین ته‌نها نابن له‌م شه‌ره‌دا، به‌ڵكو پێده‌چێ سه‌رتاسه‌ری دونیا بگرێته‌وه. هه‌روه‌كوو مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه هیچ شه‌ڕێك نییه بناغه‌كه‌ی ئابووری و ده‌ستكه‌وته مادیه‌كان نه‌بێ، به خواستی زلهێزه‌كان و سه‌رمایه‌داری جیهانی.
هه‌ڵبه‌ته چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه نێو ده‌وله‌تیه‌كان به كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دینیشه‌وه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌ن. تێكڕای كێشه‌و گرفته جیهانیه‌كانیش تێكهه‌ڵكێشی یه‌كترن و ئاسته‌مه لێك جودا بكرێنه‌وه، له‌و كێشه ئالۆزانهش كه زلهێزه‌كان شكستیان هێنا له چاره‌سه‌ركردنیدا ئه‌مانه‌ن:
1- كێشه‌ی ناتۆ‌و ئۆكرانیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ل روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانیدا
شه‌ڕی ئۆكرانیا‌و روسیا كه له ئێستاداپێی خسته دووه‌مین ساڵیه‌وه بهجارهسهنهكروای ماوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه ئهمریكاو ناتۆ له ماوه‌ی زیاتر له‌سالێكدا چی هه‌بوو له جبهخانهكانیاندا خاڵیانكردهوهو به‌ره‌و ئۆكرانیایان نارد بۆ به‌زاندنی روسیا، به‌لام شه‌ڕ و پێكدادان تاكو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو، بۆیه سه‌رقاڵی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ترن بۆ رزگار بوون له‌و قه‌یرانه. له‌م ڕۆژانه‌دا بانگاشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌لایه‌ن ناتۆ و ئه‌مریكاوه ده‌درێ به‌گوێی گه‌لی ئۆكرانیادا و ئه‌گه‌ری لابردنی سه‌رۆكی ئۆكرانای زیلینسكی له ئارادایه.
2- كێشه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا
كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنای چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ته‌واو ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ناتۆی سه‌غڵه‌ت كردووه، زیاد له ده‌ساڵ ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه. له‌لایه‌ك ئێران ڕاستگۆ نییه له بڕیار‌و پهیمانهكانیدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا هه‌میشه گێچه‌ڵی پێده‌كات و پهڵپوو بیانوی زیاتری پێده‌گرێ!
3- كێشه‌ی مه‌زهه‌بی نێوان ئێران و سعودیه‌و هاوئاوازه‌كانیان
ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێكه له ئاڵۆزترین كێشه‌ی ناوچه‌كه، چونكه هه‌ریه‌كه له‌م دوو ولاته خۆی به ڕابه‌ری باڵێكی ئیسلامی ده‌زانێ، باوردتر بڵێم؛ باڵی ئیسلامی سوننه مه‌زهه‌ب كه سعودیه مه‌رجه‌عێتی و باڵی شیعه مه‌زهه‌بیش كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌رجه‌عێتی، له‌م نێوه‌نده‌شدا توركیا به‌ر سعودیه ده‌كه‌وێت و عێراقیش به‌ر ئێران، سوریا‌و ولاتانی دی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش به‌سه‌ر هه‌ردولایاندا دابه‌ش بوون.
4- كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا سازش و دانوسان له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا ده‌ستی پێكردووه، بارودۆخه‌كه‌یان نه‌شه‌ر و نهئاشتییه جاروبار كه‌مێك لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌و جاروباریش شه‌ڕو پێكدادانی میلیتاری قورس رووده‌دا.
هێرشی دوێنێی حه‌ماس له مێژووی حه‌ماسدا كه‌م وێنه‌یه، هێرشێكی خه‌ستوخۆڵی پلان بۆ دنراوبوو، كه تێیدا زیاتر له سێ هه‌زار 3000 موشه‌كی قورس و دوورهاوێژ به‌كار هێنرا، جگه له هێرشی پیاده‌و به‌زاندنی سنووره‌كانی ئیسرائیل، له ئه‌نجامیشدا نزیكه‌ی 600 هاولاتی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر له 1000 برینداری لێكهوتهوه، جگه له زه‌ره‌رو زیانی ئابووری. چاودێران پێیان وایه كه ئه‌و پلانه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داڕێژرا بێت، چونكه هێرشه‌كه له كاتێكدا بووه كه ئامێری چاودێری دژه‌مووشه‌كی ئیسرائلی خه‌ریكی شه‌حنكردن و چاككردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوون، بۆیه نه‌یانتوانیوه كه كاریگه‌ری موشه‌كه‌كان به‌تال بكه‌نه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین كه ده‌زگای سیخوڕی مۆسادو چاودێریی ئسرائیل زه‌فه‌ری پێ براوه‌و چیتر ئه‌و ده‌زگایه ناتوانێ وه‌كوو پێشتر چالاك بێ، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ئیسرائیل ده‌خاته ترس و دله راوكێوه و ڕه‌نگه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه چه‌كی قورس تر به ئه‌تۆمیشه‌وه به‌كار بهێنێ.
له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕه‌كه‌دا گومانی تێدا نییه كه عێراق و سوریا ده‌بنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه و هه‌رێمی كوردوستانی باشووریش ده‌گرێته‌وه به و ئومێده‌ی كه‌مترین زه‌ره‌ری گیانی و مادی تێدا بكه‌ین و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردوستانیش زیره‌كانه مامه‌له له‌گه‌ل بارودۆخی نه‌خوازراودا بكه‌ن و یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بن، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌و له ئاوازێك بخوێنی. ئه‌گه‌رنا هێنده‌ی تر نێوماڵی كورد په‌رته‌وازه ده‌بێت و وه‌كوو ئاردی نێو دڕكمان لێدێت.
پوخته: ئه‌گه‌ر به‌دل و ده‌رونێكی ساغله‌م بروانینه هه‌مووئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكردو چه‌ندین كێشه‌ی تریش ڕێك ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه تێكرای كێشه‌كان له دروستكردنی زلهێزه‌كان و سه‌رمایه‌داری جیهانییه و له دێر زمانه‌وه‌و ئێستاشی له‌گه‌لدا بێ ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌كان كه‌له‌كه بوون و ئاڵۆزتر بوون و بهمهستهوه نه‌یانویستووه چاره‌سه‌ری بكه‌ن!
گومانی تێدانییه كه ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی ڕووبه‌رووی دونیا بۆته‌وه، قوربانی یه‌كه‌می له خه‌ڵكی سیڤیل و فه‌قیرو هه‌ژاری هه‌موو گه‌له‌كان ده‌بێت به بێ جیاوازی هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا زلهێزه‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دروستكردنی موشه‌كی گرانبه‌هاو چه‌كی سوك و قورس باشترین قازانج به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه براوه‌ی شه‌ڕ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه تێده‌گه‌ین كه بازاڕی ئازاد و سیسته‌می لیبرالیزمی نوێ چ دۆزه‌خێك بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ساز ده‌كا.