عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌ستیه‌ک تێزاب.
له 6ی ئازاری 1974 ده‌وڵه‌تی عێراق، دوای 4ساڵ، خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌یانی 11ی ئازاری 1970 جێ به‌جێ نه‌کرد. شه‌پۆل شەپۆل خه‌ڵکی شار له هه‌موو چین و توێژه‌کان، له سه‌راپا داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک رەنگ و بە یەک هه‌ڵوێست روویان کرده شاخ.
مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی روویان کرده شاری قەڵادزێ، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق له 24. 4. 1974 بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی قەڵادزێیان کرد، له 26. 4. 1974 بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد، ده‌یان که‌سیان بە ناپاڵم شه‌هید و بریندار کرد.
که‌مال رۆسته‌م هاوڕێی ئه‌حمه‌د گرێده‌ر، لە شارەوە رووی کردبووە پێنجوین، لەوێوە هاوڕێیەکی راسپاردبوو به ئه‌حمه‌د گرێده‌ر بڵێن: با له‌مە زیاتر لە ناوشار نه‌مێنێته‌وه و رووبکاته شاخ، بەڵام ئەحمەد هەر لەشار مایەوە.
له ته‌موزی 1974 که‌مال رۆسته‌م، به نهێنی خۆی گه‌یانده گه‌ڕه‌کی به‌رانانی شاری سلێمانی، له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د گرێده‌ر قسه‌ی کرد و پێ ی وت: تۆ کەسێکی ناسراو و دیاریت، له‌وە زیاتر له ناو شارمەمێنەرەوە، ده‌سگیرت ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌حمه‌د، سوور بوو له‌سه‌رمانه‌وه‌ی له ناوشار، دوای ماوه‌یه‌ک، که‌مال هه‌واڵی ده‌سگیرکردنی ئه‌حمه‌دی پێ گه‌یشت.
که‌له‌پچه
ده‌مه‌و به‌یانی 7. 7. 1974 لە ناکاو دوو ئەمن خۆیان کرد بە ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره محلی سلێمانی، کۆنتڕۆڵی دائیرەکەیان کرد و به به‌رێوه‌به‌رو کارمه‌نده‌کانیان وت: بۆ هیچ که‌س نییه، رووبکاته ده‌ره‌وه‌ی دائیرە. ئه‌و به‌یانییه ئه‌حمه‌د یەکەم هەنگاوی نایە ناو گه‌راجه‌که، دوو ئەمنەکە لەودیوو دەرگاکەوە ده‌ستیان گرت و پێیان وت: له نه‌قابه کارمان پێته.
له به‌رده‌م ده‌رگای دەرەوەی ئیداره محلی، که‌له‌پچه‌یان کردە هەردوو ده‌ستی و هه‌ردوو چاویان به‌ست و خستیانە دوای پیکابێکەوە و گەیاندیانە ئه‌منی سلێمانی.
دوای سێ هه‌فته، رۆژێک خالیدی ئه‌حمه‌د گرێده‌ر، له گه‌ڵ سامان و سیروان و به‌هادینی تیپی تۆپی پێی تیشکۆ له به‌رده‌م دوکانە بچوکەکەی گه‌راجی مه‌سڵه‌حه‌ی پاسەکانی سلێمانی، لە سەرشەقامی سالم وه‌ستا بوون، له ناکاو سامان تا هیزی تیا‌بوو هاواری کرد‌و وتی: خالید ،، خالید ئه‌وە باوکته له ناو ئه‌و پیکابه. خالید باوکی له دوای قەفەزی پیکابه‌که‌وە بینی، بروسکە ئاسا له شه‌قامه‌کە له چاویان ون بوو.
چارەنووسێکی ون
محه‌مه‌دی کاکی ئه‌حمه‌د گرێده‌رو مه‌نیجی هاوسه‌ری ئەحمەد و خالیدی کوڕیان روویان کرده ئه‌منی سلێمانی و که‌رکوک و به‌غداد، هەواڵی ئەحمەدیان لێ پرسین، پێیان دەوتن: ئه‌و ناوه لای ئێمه نییه.
محه‌مه‌د به هۆی ناسیاویەکیەوە، لێپرسراوێکی زیندانی له به‌غداد ناسی، چیرۆکی ده‌سگیرکرنی ئه‌حمه‌دی برای بۆگێڕابوه‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی به‌چه‌کمه‌جه‌ی مێزه‌که‌ی داکردبوو، چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌وانه‌ی له سێداره درابوون نیشاندا، محه‌مه‌د سه‌یری یه‌ک به یه‌کی وینه‌کانی ده‌کرد و فرمێسک به چاوه‌کانیدا ده‌هاته خواره‌وه، وینه‌ی ئه‌حمه‌دی برای تیا نه‌بینی.
تەرم و سەلاجە
لێپرسراوێکی ئەمن، نامه‌یه‌کی دایه ده‌ستی محەمەد و پێ ی وتبوو: ئەم نامەیە بەرە بۆ لای (س . ب . ج ) ی لێپرسرا ی ئەو شوێنە نهێنییە، بۆ ئەوەی سۆراخی براکەت بۆ بکات. بۆ رۆژی دوایی محەمەدو مەنیج و خالید روویان کردە ئه‌و شوێنە نهێنییە، ئەمنێک بواریدا، تەنیا محه‌مه‌د بچێته ژووره‌وه، دوای کاتژمێرێک محه‌مه‌د گه‌ڕایه‌وه، به مه‌نیجی براژنی و خالیدی برازای وت: ئه‌و هۆڵە هەمووی سەلاجە بوو، پڕ بوو لە تەرم، له‌وێ ده‌رگای هه‌موو سه‌لاجه‌کانیان بۆ کردمه‌وه، یه‌ک به‌یه‌ک سه‌یری روخساری هه‌موو ته‌رمه‌کانم کرد، ناوی هەموو ئەو زیندانانیان بۆ خویندمەوە، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان سپاردبوو و شوێن بزرکرا بوون، نه ته‌رم ئەحمەد و نه ناوی ئەحمەدی بر‌امی تیا نه‌بوو.
هیچ هیوایه‌کیان نه‌ما، هەرسێکیان بەدڵشکاوییەوە له به‌غداده‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکوک، محەمەد له‌وێ که‌سێکی ناسی، هه‌رسێکیانی برده گۆڕستانێکی نهێنی پێی وتن: ئێرە شوێنێکی نهێنی یە، لەژێر چاودێری ئەمن دایە، ئه‌و زیندانیانەی له سێداره دەدرین و گووله‌باران دەکرێن، یا له ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌دا دەمرن، ته‌رمه‌کانیان ته‌سلیم به که‌سو کاریان ناکرێ و لە چاڵێکدا لێرە شوین بزریان دەکەن.
محه‌مه‌د و خالید‌و یه‌ک به یه‌ک، هه‌موو ئارامگاکانیان به‌سه‌ر کرده‌وه، ناوی سیانی هه‌ندێکیان به ماجیک له سه‌ر به‌ردێکی سەر گۆڕەکان نوسرابوو، ناونیشانی هەندێکیان نووسرابوو، کاڵ ببوەوە، نه‌ده‌خوێندرایه‌وه، هه‌ندێکی تریان هیچ ناونیشانێکی له‌سه‌ر نه ما بوو. لەو کاتەدا قه‌بر هه‌ڵکه‌نه‌که‌یان بینی چیرۆکی تراژیدیای وونبونی ئەحمەدیان بۆ گێڕایەوە: زانی ئەوان بێ سنوور په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی ئیسک و پروسکی ئازیزه‌که‌یانن.
قەبر هەڵکەنەکە قه‌بر به قه‌بر له گه‌ڵیاندا گه‌ڕا، خۆڵی نزیک کێلێکی هه‌ڵدایه‌وه، شوشه‌یه‌کی بچوکی ده‌رهێنا، لاستیکی سه‌ر شوشەکە لێکرده‌وه،پارچه‌یه‌ک کاغه‌زێکی بچوکی لول کراوی لێ ده‌رهێنا، ناوی سیانی ئه‌وزیندانیانه‌ی تیا بوو، له سێداره‌درابوون ، به‌ڵام ناوی ئه‌حمه‌د مەحمودی تیا نه‌بوو.
ئه‌و رۆژه تا دڕەنگ گه‌ڕان، سۆراخی ئەحمەد له هیچ چالێکدا نه‌بوو ، له‌و کاته‌دا ئه‌فسه‌رێکی عه‌ره‌ب گه‌یشته گۆڕستانەکەو رووی کرده ئه‌وان پێی ووتن: ئه‌گه‌ر ئێستا لێره نه‌رۆن، چاره‌نووسی ئێوه‌ش، به‌و چاڵانه دە سپێرین.
ناسنامەو سەعات
دوای ماوه‌یه‌کی تر مه‌نیج و خالید، جارێکی تر هه‌موو زیندانه‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و به‌غدادیان به‌سه‌رکردوه، هیچ هه‌واڵێکیان ده‌سگیر نه‌بوو، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له که‌رکوکەوە بۆ سلێمانی. به‌هارو په‌خشان و درەخشان و خەسرەو دلێر و دلاوه‌ر و دانایان بینی، لە لای سنەوبەرەکەی حەوشەی ماڵەوە بەکزی و ماتی و مەلووولی و بێ ناز دانیشتبوون. بەهار ڕووی کردە دایکی و وتی: دوێنێ زیندانییه‌ک له گه‌ڵ باوکمدا لە زیندان بووه، هات بۆ ماڵه‌وه و پێی وتین: ئه‌مه ناسنامه‌و سه‌عات و پاره‌ی ئه‌مانه‌تی ئەحمەد گرێدەرە له زیندان بۆی ناردوونه‌ته‌وه. وتی: ئەحمەد منی راسپاردووە بیدەمە ده‌ست مه‌نیجی هاوسه‌ری. ئه‌مه‌ش ناونیشانه‌ی ئەو زیندانییەی هاوڕێ باوکمە.
ئێوارەی رۆژی دوایی، محه‌مه‌د و مه‌نیج و خالید ڕوویان کرده گه‌ڕه‌کی خه‌باتی سلێمانی، ماڵی ئه‌و زیندانیه‌یان به ناونیشانه‌که‌ی دۆزییه‌وه، له‌وێ پێی وتن: من له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د گرێده‌رو 10 زیندانی تر له ژوورێکدا پێکه‌وه بووین، ئه‌و که‌سێتیه‌کی دەروون پاک و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به وره‌و خۆڕگرو خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به‌هێز بوو. شه‌وێکیان ئەمنەکان من و ئه‌حمه‌د گرێده‌ریان جیا کردوه، بردیانین بۆ ژورێکی ئینفرادی بچوکی (1- 2 ) مه‌تر، بۆ شەوی دواتر، ئەمنەکان ئه‌حمه‌دیان برد بۆ ئه‌شکه‌نجه. پێش ئه‌وه ئەحمەد سه‌عات و ناسنامه‌و پاره‌که‌ی لای من دانا.
دوای دووسه‌عات جه‌سته‌ی نیوه مردوی ئەحمەدیان له ناو به‌تانیه‌کدا هێنایانه‌وه، له هۆش خۆی چوو بوو، به ئاسته‌م هۆشی بە بەردا هاتەوە، به زه‌حمه‌ت و به‌پچڕ پچڕی قسه‌ی بۆ ده‌کرا، هه‌ردوو قاچی و هه‌ردوو ده‌ستی سوتاو ره‌ش ره‌ش ببوون، به‌ده‌م ئازارێکی به سێوه به زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌درا . من نه‌مده‌زانی له به‌رده‌م جه‌سته‌ی بە تێزاب سوتینراویدا، چی بکه‌م، چاوه‌کانی ئه‌حمه‌د پڕ بوو له پرسیاری بێ وەڵام، له دواساتی دوا ماڵئاواییدا به کزییه‌وه وتی: له‌مه‌زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌م هەموو ئازارە بەسوییە ناگرم، ئه‌وە ئه‌مانه‌تەکانە، کەی ئازاد کرای بگه‌یه‌نه ده‌ست هاوسه‌ر و منداڵه‌کانم، ماڵمان له گه‌ڕه‌کی شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخه، له سه‌رووی شه‌خسه‌وە، ریزێك خانووی قوڕ دەبینی، ماڵه‌که‌ی ناوه‌راست ماڵی ئێمەیە.
ره‌نگی ئەحمەد زه‌رد زه‌رد بوو، هه‌ناسه‌کانی ته‌نگ و تەنگتر بوو، لێدانی دڵی ست بوو، ره‌نگی مردووی لێ نیشت، جۆگه‌له‌ی خوینی جه‌سته‌ی له ژێر شیشی ده‌رگا داخراوەکەوە، رێچکه‌ی به‌ست بوو،گریان ناخ و رۆحی داگیر کردم، تا هیزم تیا بوو هاوارم کرد.
فریای ئەحمەد بکه‌ون، خه‌ریکه ده‌مرێ
له‌وکاته‌دا پاسەوانەکە به هه‌موو هێزی به شه‌ق شیشی ده‌رگای ژووره‌که‌مانی داگرته‌وه. وتی: بۆ به‌م شه‌وه نانون، ئێوە که‌ی ده‌بن به ئینسان؟
کاتێ پۆستاڵه‌رەشە کانی له ناو جۆگه‌له خوێنی بەر دەرگاکە بینی، ترسێک روخساری داگرت، ئه‌نجا ده‌رگاکەی کردەوه، دوو ئه‌من جه‌سته‌ی ئه‌حمه‌دیان به به‌تانیه خوێناوییه‌که‌وه برده ده‌ره‌وه‌وه، جارێکی تر نه‌گه‌ڕایه‌وه.
دوای چه‌ند مانێگێک من ئازادکرام، ئه‌وه ئه‌مانه‌ته‌کانی بوو، گه‌یاندمه ده‌ستان، ناوی من لای هیچ که‌س مەهێنن.
سه‌رچاوه وپه‌راوێزه‌کان:
1- چه‌ند زانیاریه‌کم له خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د گرێده‌رو که‌مال رۆسته‌م پێ گه‌یشتووه.
2- ئه‌حمه‌د مه‌حمود ناسراو به ئه‌حمه‌د گرێده‌ر، له ساڵی 1932 له گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ی سلێمانی له‌دایک بووه، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا په‌یوه‌ندی به رێکخستنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه کردووه، لەسەرەتای شەستەکاندا، ماڵیان له گه‌ڕه‌کی به‌رانی نزیک شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخ بوو.
ئێوارانی نه‌ورۆزی سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان، هه‌مووساڵێ پێشه‌نگی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک بوو بۆ کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز، هانی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی ده‌دا له‌سه‌ر گرده کەی گه‌ڕه‌کی به‌رانان به‌رامبه‌ر به گردی ئه‌ندازیاران به‌شداری ئاگری نه‌ورۆز بکه‌ن، دوای هەرەس رژێم ئه‌و گرده‌یان کرد به رعایەی شباب، ناونرا (گردی رعایە ).
له ساڵی 1969 ئه‌حمه‌د گرێده‌ر له گه‌ڵ که‌مال رۆسته‌م ی هاوڕێ و خزمی پێکه‌وه له‌ریزی رێکخستنه نهێنییه‌کانی پارتیدا کاریان ده‌کرد، دوای به‌یانی 11ی ئازاری1970 کاره‌کانیان به ئاشکرا هه‌ڵده‌سوڕاند، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌حمه‌د گرێده‌ر سه‌رپه‌رشتی چه‌ند شانه‌یه‌ک له لایه‌نگران و پاڵێورایان و ئه‌ندامانی پارتی ده‌کرد، له ساڵی 1972 کرا به ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌قابه‌ی شۆفێران، چه‌ند جارێک سوپاس و شکۆمه‌ندی له ناوچه‌ی پارتی له سلێمانی پێ به‌خشرا.
3- تیپی تیشکۆی تۆپی پێ له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێکی گه‌ڕه‌کی به‌رانان دروستکرا، گۆڕەپانی یارییه‌که‌یان به ته‌نیشت کۆشکی عه‌تار بوو له نزیک شه‌قامی سالم، دواتر گۆڕه‌بانی( تیپی تیشکۆ) کرا به گه‌راجی مه‌سلحه‌ی پاسه‌کانی ناوشاری سلێمانی، دواجار ئه‌و گه‌راجه‌یان روخاند، ئێستا دوو تەلارو باڵەخانەی تایبه‌تی لێ دروست دەکەن.
4- محه‌مه‌دی برای ئه‌حمه‌د گرێده‌ر شۆفێری به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی سلێمانی بوو، رۆژ ێک چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی بێسه‌ورشوین کردنی ئه‌حمه‌د گرێده‌ری برای بۆ به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه، به‌رێوه‌به‌یش ئه‌و چیرۆکه بۆهاوڕێ نزیکی عه‌ره‌بی به‌عسی به‌رێوه‌به‌ری کشتوکاڵی که‌رکوک ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێ دابوو سۆراخیكی ئەحمەدی بۆ بکات، رۆژێک محه‌مه‌د سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری کشتوکاڵی که‌رکوکی کردبوو له لای سینه‌ما خه‌یامی که‌رکوک،به‌رێوه‌به‌ره‌که به‌وردی گوێی له محه‌مه‌د گرتبوو، هه‌موو زانیارییه‌کانی له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک کاغه‌زێک تۆمار کردوپێ وتبوو: من به‌دواچوونی بۆ ده‌که‌م،چیم له‌توانادا بێت بۆتان ده‌که‌م، چه‌ند رۆژێکی تر وه‌ره‌وه بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی. دوای 3 رۆژ محه‌مه‌د سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری کرد بوو له که‌رکوک، پێ ی وتبوو: له مه‌زیاتر به‌دوای ئه‌حمه‌د گرێده‌ردا مه‌گه‌ڕێن، ئه‌و له ژیاندا نه‌ماوه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی به نهێنی له ماڵی خۆتان پرسه‌ی بۆ دانین.
5- مه‌نیج جه‌لال هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د گرێده‌ر دوای بێ سه‌روشوین کردنی هاوسه‌ره‌که‌ی دایک بوو، بوو بە باوک و مامۆستا‌و رابه‌رو خه‌م خۆری بێ سنووری جگه‌ر گۆشه‌کانی، به په‌رۆشه‌وه و به هه‌موو توانایه‌وه هه‌موویانی به شێوه‌یەکی جوان په‌روه‌رده کرد.
دیمه‌نێک له کتێبی: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی سێیه‌م. چاپ و بڵاو نەکراوتەوە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts