پشکۆ ئەمین: شەڕی حەماس و ئیسرائیل کێ هەڵگیرسێنەرو سوودمەندە لێی.
پاش ساروخ باران کردنی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە کە سەدان موشەک یەک بەدوای یەکدا بەئاسماندا لە غەزەوە هاوێژران و ئیسرائیلیان کردە ئامانج، زیانیکی زۆریدا. بەهۆی زۆری مووشەکەکانەوە قوبەی ئاسنی ئیسرائیل، نەیتوانی هەموو موشەکەکان بگرێتەوە. حەماس بەهیزیکی زۆرەوە بەشێووەیەکی کوتوپڕ لەژێر هێرشی ئاسمانیدا و لەرۆژی شەمەدا کە رۆژی جەژن وپشوی ئیسرائیلیەکانە، سنورەکانی بری و هاتە ناو شارە سنوریەکانی ئیسرائیل، نزیکەی 2000 کەسی کووشت و زیاتر لە 2500 برینداری هەیە، لە چەندین شارو گوندی ئیسرائیلدا کۆمەڵکووژی کرد. منداڵ و ژنی سەربری و سوتاندو سنورەکانی کۆنترۆل کرد. زیاتر لە 200 بارمتەی ژن و کچ و پیاو منداڵ و سەربازی بەدیلگرت. بەشی زۆری ئەو بارمتانە خەڵکانی ولاتانی ترن. پاش ئەو هێرشە لەناکاوە، ئیسرائیل کەوتە ساروخباران کردنی شاری غەزە،کە وەک ئیسرائیلیەکان دەیڵێن لەپاش هۆلۆکۆستەوە، زۆرترین ئیسرائیلی لەم هێرشەدا کوژراوە.
وەک چاودیران باسی لێوەدەکەن، ئیسرائیل ئەمجارەیان تاکتیکی شەڕی خۆی گۆریوەو وەک جاران شەڕناکات، جا ئیتر هۆکارەکە هەرچیبێت، شەرکەی ئەمجارە جیاوازە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و سەرکردەکانی باسی لێوە دەکەن، ئەم شەرە گۆران لە ناوچەکەدا دروست دەکات، ئیسرائیل باس لە لەناوبردنی حەماس دەکات.
پاش ئەو هێرشە لەناکاوە، ئیسرائیل کەوتە ساروخباران کردنی شاری غەزە، ئەم شارە لە دامەزراندنی ئیسرائیلەوە لە 1948 دا، تا ئێستا چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراووە، لەشەری ساڵی 1956دا ئیسرائیل بۆ یەکەمجار شارەکەی داگیرکرد و دەستی گرت بەسەر نیمچە دوورگەی سینای میسریشدا، بەڵام بەهۆی فشاری زۆری جیھان لەسەر ئیسرائیل، غەزەی چۆڵکرد و کشایەوە. جارێکی تر لە شەڕی شەش ڕۆژەدا لە1967 دا ئیسرائیل دیسانەوە دەستی بەسەرغەزەدا گرتەوەو لە ژێردەسەڵاتی ئیسرائیلدا مایەوە، تاساڵی1994. پاشان بەپێی رێکەوتنی ئۆسلۆ لە 1993دا ئیسرائیل و فەلەستینیەکان پێکەوە لەشارەکەدا بوون، بەڵام دەسەڵاتی فەلەستینی شارەکەی تاساڵی 2007 بەڕێوە دەبرد و شەڕو کوشتار لە نێوان فەتح و حەماسدا روویدا، ھێزەکانی حەماس سەرکەوتن بەسەر فەتحداو پەرلەمانیانشیان بردەوە.
ئیسرائیل کشایەوە لە غەزە،کاتێک حەماس دەستیگرت بەسەرغەزەدا و بەڕێوەی دەبرد، ئیسرائیل دەستی کرد بە گەمارۆدانی غەزە بە گەورەترین شاری فەلەستین دادەنرێت، لەو ساوە تا ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حەماسدایە و لەلایەن حەماسی ئیسلامیەوە بەڕێوە دەبرێت، ژمارەی دانیشتوانی غەزە نزیکەی 1.5 ملیون کەس دەبێت.
هەرپاش ئەم هێرشەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، ئیسرائیل کەوتە ساروخ بارانیی شارەکە و کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکەکە، ئیستا چواردەوری شار دراوە، بۆردوومان بەردەوامەو شار ویراندەکرێت، ژمارەی کوژراو سات بە سات لەبەرز بوونەوەدایە، ئیسرائیل هیرشی ئیسرائیل هەردوادەخرێت!
خۆشکەرانی ئاگری شەڕیش هەر فووی لێدەکەن، بەڵام وەک چاوەروان دەکرا ئیسرائیل هێرش نابات، ئەمجارەیان تاکتیکی شەرەکەی گۆڕیوەو، جا ئیتر هۆکارەکە هەرچیبێت.
شەرەکەی ئەمجارە جیاوازە وەک وەزیری بەرگری ئیسرائیل و سەرکردەکانی ئیسرائیل باسی لێوەدەکەن، ئەم شەرە گۆران لە ناوچەکەدا دروست دەکات، ئیسرائیل باس لەناوبردنی حەماس دەکات، سەرەڕای داواکاریەکان بۆ ڕاگرتنی شەرەکە، شەڕو بۆردومانی غەزە بەردەوامە.
ئەمریکاو بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپی هەرپاش هێرشەکەی حەماس، هەموویان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربری و دژایەتی و ناڕەزایەتیان دژی حەماس راگەیاند و پاڵپشتیان بۆ ئیسرائیل دووبارەکردەوە.
بەلام رووسیاو چین وەک هەمیشە لەبەرەی حەماس و فەلەستیندان و ماونەتەوەو داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن، هەوڵی گەرمتر کردنی شەرەکە دەدەن، هەردوو وڵاتەکە بەرژەوەندی خۆیان هەیە لەم شەڕەدا و بە دوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن، پشتگیری ئێران دەکەن کە لەگەڵیدا لە یەک بەرەدان. ئێران دۆستێکی نزیکی حەماس و جیهادە، واتە هەردوو حیزبە ئیسلامیەکەی فەلەستین وە هاوکارو پشتیوانیانە، ئیران بەداریژەرو هاوکاری کەریان دادەنریت، هەموو ئەو ساروخانەی حەماس و جیهاد هی ئیرانین، لەویوە پێیان دراوە. ئیسرائیل دووژمنێکی سەرسەختی ئێران و ئیسلامیەکانە، هەموو هەوڵێکیان بۆ لەناو بردنی ئیسرائیلە.
ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل چاوی لەسەر هەموو جووڵەیەکی ئێرانەو تاکە وڵاتە راستەوخۆ رێگری لەئێران دەکات لە بەدەست هێنان و گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی. ئیسرائیل ئیرانی کردۆتە ئامانج و لێیدەدات، تا ئێستا نەیهێشتوە دەستی بە ئەتۆم بگات، هەر لەکوشتنی شارەزایانی ئەتۆمی ئیرانی و یان ڕاستەو خۆ لێدان لەبنکەی ئەتۆمەکانی لەناو ئێراندا. هەروەها دەست ناپاریزێت لە لێدانی بنکەکانی ئێران لە ناو سوریادا، هەر بۆیە ئیرانیش ئیسرائیل بە دووژمنێکی سەرەکی خۆی دادەنێت و دەیەوێت تۆڵەی لێبکاتەوە.
تا ئێستا ئێران نەیتوانیوە راستەوخۆ هیچ هێرشێک دژی ئیسرائیل ئەنجام بدات، لەهەوڵدایە کە لەرێگەی حەماس و جیهاد و حیزباللە تۆڵە لە ئیسرائیل و ئەمریکا بکاتەوە، کەچی پاش هەڵگیرسانی ئەم شەرە بەسەر زارەکی داوا دەکات کە بوەستێنرێت و دەڵێت کە ئێران ئاگادار نیە.
ئیران و میلیشیا شیعیەکانی دۆستی، باس لەفراوان بوونی شەرەکە دەکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران، عەبدولهیان” هەوڵە دیبلۆماسییەکانی چکردۆتەوەو کەوتوتە هاتوچۆو هەر رۆژە لە سەردانی وڵاتێک دەکات و هەوڵێ پێکهێنانی یەکدەنگی وڵاتان دەدات دژی ئیسرائیل!
ئێران هێزە شیعیەکانی لەلوبنان کۆکردۆتەوەو بۆ کردنەوەی بەرەیەکی تری شەڕ دژی ئیسرائیل، دەشڵێت گەر بۆردومانی غەزە نەوەستێنرێت، ئەوا شەرەکە فراوانتر دەبێت، حەشدی شیعی عێراقی نۆکەری ئیران چوونەتە لوبنان و لەگەڵ ئیسلامیە شیعەکانی سوریاو حیزباڵەدا ژوری سەربازی و پێکەوە کارکردنیان بەسەرپەرشتی ئێران دروست کردووە، چەند ڕۆژێکە پێکدادانی بچووک لە سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان دووبارە دەبێتەوە، ئەم شەڕانە هێشتا زیاتر پەرەی نەسەندووە.
حەماس وەک گۆڤاری “پۆلیتیکۆ”ی ئەمریکی باسی دەکات و دەڵێت: ئەگەر لەشکرکێشیی بۆ سەر کەرتی غەزە ڕووبدات، میلیشیاکانی ئیسلامی وەک حەشدی شەعبی و ئیسلامیەکانی سوریاو لەگەڵ حیزب اللەدا، لە لوبنانەوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و بەم شێوەیە دەچنە ناو شەڕەکەوە.
هەفتەی ڕابردوو عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی گروپە یاخیبووەکانی یەمەن، هۆشداریی دایە ئەمریکا لە دەستوەردان لە ململانێی بەردەوامی ئیسرائیل و حەماس. هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە هێزەکانی بە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک تۆڵە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەنەوە.
یاخیبووە حوسییەکانی شیعەی یەمەنین و سەر بە ئێرانین، پشتیوانی لە حەماس و جیهادی ئیسلامی دەکەن.
بەبۆچوونی من ئەم شەڕە، شەری بەوەکالەتەو حەماس داشیدامەیەو بەکاردەهێنرێت، ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدرێت عەرەب و ئیسرائیل رێکەوتن بکەن، ئەمریکاو ئەوروپا هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتە گەڕ، میسر و ئیمارات بەهاوکاریی ئەمریکا ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆرکردو سەفارەتیان کردەوە. شانشینی سعودیە لەم مانگانەی پێشودا بە هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیلدا دانیشتن و گەیشتنە لێک تێگەیشتن و هەوڵدان بۆ رێکەوتن. دەمێکە باس لەڕیگەیەکی تازەی ناردنی نەوت و گاز دەکریت لە هندەوە بۆ کەنداوی عەرەبی و بە بۆری بۆ ئیسرائیل و میسرو لەوێوە بۆ یۆنان و ئەوروپا و دانانی پاڵاوگە لە میسرو ئیسرائیلدا، ئەم ڕیگەیە بە بێ رێکەوتنی سعودیەو ئیسرائیل نەدەکرا، بۆیە هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێکەوتنی ئیسرائیل و سعودیە چرکرایەوە، تا گەیشتنە ئەوەی کە ڕێکبکەون. بەم کارە چین و ئیران و تورکیا زەرەرمەندی سەرەکی دەبن، بۆیە ئێران و تورکیا ئەم ڕێکەوتنەیان بە دژایەتی و زیان بۆسەر خۆیان دەزانن و هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتە گەڕ، بۆ تێکدانی ڕێکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی. دەکرێت ئەم هێرشەی حەماس ببێتە پاڵپشتی ئیران و تورکیا لەمکاتەدا، پیلانی ئێران و دەستی تورکیای تێدابێت. ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و سعودیەیە. سەرەداوی ئەم نیهێنییە پاش وەڵامدانەوەی ئیسرائیل و بۆردومان کردن و لێدان لە غەزە، ئێران چووە سعودیەو لەوێوە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامە نووساندا رایگەیاند،کە رێکەوتنی سعودیەو ئیسرائیل هەڵوەشایەوە، پاش رۆژیک ئێران و سعودیە بەفەڕمی دانیان بەهەڵپەساردنی رێکەوتنەکەدا نا.
ئەمرۆ وڵاتانی عەرەبی هەرهەموویان داوای وەستانی شەڕو بۆردومانی غەزە دەکەن و دژی شەڕەکەن، هەر چەندە دەشزانین کە ئەم شەڕە لەپیناو فەلەستین دا نیەو شەڕی بەوەکالەتەو غەزەو خەڵکی فەلەستینی لەپێناو ئامانجی ئێراندا دەکوژڕێت و وێران دەکرێت. هەر بۆ نموونە مەحمود عەباس سەرۆکی بەرەی ئازادیخوازی فەلەستین لە پاش هێرشەکەی حەماس و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە تەلەفونێکدا لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزویلادا وتی: حەماس تەعبیر لە خواستی خەڵکی فەلەستین ناکات.
رووسیاو چین وەک هەمیشە لەبەرەی حەماس و فەلەستیندان و داوای چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن، بەڵام ئەوانیش بەرژەوەندیان لەم شەڕەدا هەیە و هەوڵی گەرمتر کردنی شەرەکە دەدەن، هەردوو وڵاتەکە بە دوای بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوەن، بۆیە دۆستی ئێران و فەلەستینین و پشتگیری ئێران دەکەن و لەیەک بەرەدان، ئێران پشتیوان و دۆستێکی نزیکی حەماس و جیهادە. واتە هەردوو حیزبە ئیسلامیەکەی فەلەستین، دۆستی حیزب اڵلەو حەشدی شیعی و حوسیەکانی یەمەنە. ئەمانە هەموویان کلک و نۆکەری ئێرانین و لەبەرژەوەندی ئیراندا کاردەکەن و بەکاریان دەهێنێت، خوێنی ئەو خەڵکە ناهۆشیارەی فەلەستین و غەزەی وێرانکراو دەکرێتە قۆچی قوربانی بەرژەوەندیەکانی ئێران و تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل و ئەمریکا، هەموو لایەک دەزانین، ئیران داڕێژەری پلانی ئەم هێرشەی حەماسە. هەموو ئەو ساروخانەی حەماس و جیهاد هی ئیرانەو پارەو چەک و جبەخانەیان لە ئێرانەوە بۆ دابین دەکرێت.
رووسیا دووهەم زلهێزی دنیا وا ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئوکرانیا لەشەڕدایە، بەڵام تا ئێستا بە هۆی هاوکاری وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکاو تێکۆشان و گیان بازی خەڵکی ئوکرانیا، نەیتوانیوە داگیری بکات. رووسیا لە سەرەتای هێرشەکەدا بەنیاز بوو لەماوەیەکی کورتدا ئۆکرانیا داگیربکات.
ئیستا دەیەوێت ئەمریکا تووشی شەڕیکی لاوەکی بکات، تاچاوی دنیا لەسەر شەرەکەی ئۆکرانیا لابرێت و هاوکاریەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا کەم بکرێتەوە، تا ئەوەی دەیەوێت جێبەچێی بکات. هەر بۆ کەمکردنەوەی ئەو هاوکاریانەیە، جار بە جارێکیش هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگ و بەکار هێنانی ئەتۆم دەکات.
چینیش وەک وڵاتیکیتر کە پێشبڕکێ لەگەڵ ئەمریکا دەکات، هەمیشە چاوی بڕیوەتە تایوان و نیازی دەگیرکردنی هەیە، واپاش73 ساڵە ئەم دوو کۆمارەی چینیەکان لە کێشەو ململانێدان. دەوڵەتی تایوان یەکێکە لە وڵاتە هەرە بەهێزەکانی ئابوری لە جیهاندا، وڵاتێکی سەقامگیرو دیموکراسیەو ئازادی رادەبرین و رۆژنامەو بوونی چەندان حیزب و خۆپیشاندان تیایدا ئازادە. بەپێجەوانەوە لە چیندا ئازادی تەنها بۆ تاکە پارتی کۆمۆنستەکەیە.
سەرۆکی تایوان تسای ئینگوێن بەردەوام جەخت لەسەر سەربەخۆیی تایوان دەکاتەوەو داوا لە چین دەکات کە دان بەبوونی تایواندا وەک دەوڵەتی تایوان بنێت.
سەرۆکی دەوڵەتی کۆماری گەلی چین، شی جینپینگ کەسەرۆکی حزبی کۆمۆنستی چینیە لەهەمان کاتدا، بە بەردەوامی ئەوە دەڵێت و ڕوونی دەکاتەوە کە لە ڕووی مێژووییەوە، تایوان بەشێکبووە لە خاک و گەلی کۆماری کۆمۆنستی چین، دەڵێ کە هەوڵدەدەین بە رێگەی ئاشتیی و گفتوگۆ رێکەوین، خۆ گەر نەکرا، ئەوا ڕێگەی توندو تیژی و هێز دەگرینە بەرو تایوان دەخەینەوە سەر چین.
ئێستا لەکاتی ئەم شەرەی حەماس و ئیسرائیلدا کە هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەر قاڵ کردوە، زیادبوونی مەترسیەکانی جەنگ لێکدەدرێتەوە و مەترسیەکە لەم رۆژانەدا زیاتر دەبێت،کە چین ئەم هەلە بقۆزێتەوە و دۆخی ئەم شەڕەو تێوەگلان و پشتگیری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و تەرکیزکردنی جیهان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت و هێرش بەرێتە سەر تایوان و داگیری بکات. بۆیە چینیش هەر وەک روسیای هاوپەیمانی پشتگیری ئێران دەکات و دژی ئیسرائیلە لەم شەرەی (حەماس و ئێران) و ئیسرائیلدا و، هانی حەماس و ئیران دەدات و زیاتر فوو لەئاگری شەرەکە دەکات.
ئیسرائیل لە رۆژی شەمە 7 مانگەوە، دەڵێت حەماس بەم هێرشە بریاری لە ناوبردنی خۆیدا! ئێمە لە تۆڵەی ئەم هێرشەدا. حەماس ناهێڵێن. غەزە والێدەکەین کەسی تێدا نەژی، بۆیە هێشتا هێرش ناکات.
بێگومان کۆمەڵێک هۆکار بۆ دواخستنی ئەم هێرشە هەیە:
1- یەکێک لەو هۆکارانە کە هێرشی زەمینی بۆسەر حەماس، هێشتا دەستی پێنەکردووەو. نایەویت بەرەیەکیتری شەر لەگەل حیزب اللەدا بکاتەوە. ئیسرائیل دەیەوێت بزانێت ئایا میلیشیا شیعەکان تەنها ئەو کاتە بەرەیەک لە دژی ئیسرائیل دەکەنەوە، کە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەزەدا شەڕ دەکات؟ ئیسرائیل سەربازی لەسەر سنووری باکوور، واتە نزیک سنوری لوبنان جێگیرکردوە و گوندەکانیی ئەو نزیکانەی چۆڵ کردووە بۆ کاتی شەڕ.
2- هۆکاری دووهەم لە دەست پێ نەکردنی هێرشی سەرغەزە. ڕەنگبێت لە سەر داوای جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکابێت، کە پاڵپشتێکی گرنگی ئیسرائیلەو داوا لەئیسرائیل دەکات، تادەتوانێت خۆی لە زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بەدوور بگرێت. هەر بۆیە ئیسرائیل چەندین جار داوای لە دانیشتوانی غەززە کردووە لە باشووری کەرتی کەنار دەریاکان پەناگە بدۆزنەوەو غەزە چۆڵبکەن.
3- رەنگبێت ئیسرائیل نەیەوێت کەلە شەری داگیرکردن و چوونە ناو غەزەدا ژمارەیەکی زۆر لەسەربازانی ئیسرائیل بکوژرێت، بەم ساروخانە شەردەکات.
4- ئیسرائیل ئاستێکی بەرزی هاودەنگی لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا لە پاش هێرشەکەی حەماس، بۆیە نایەوێت کە لە هێرشێکی زەمینیدا بەهۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی فەلەستیینی، ئەم بۆ چوونەی خەڵکەکە کەم بکاتەوە، دەوڵەتی جولەکە وەک دەستدرێژکارێک دەرکەوێت.
5- بارمتەکان کە لەناو غەزەدان زیاد لە 200 کەس دەبن دەترسێت لە هیرشی زەمینیدا زیانیان بەرکەوێت و بکوژرێن کە ئەمە بۆ ئیسرائیل قورس دەبێت و لە سەریدەکەوێت.
ناتانیاهو لە چەند حاڵەتێکدا بە گەندەڵی و ساختەکاری و شکاندنی متمانە تۆمەتبار کراوە. جگە لەوە ناتانیاهو دژی چاکسازی دادوەرو دادگاکان وەستایەوە، گەرچی ناتانیاهو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە. بەڵام سەدان هەزار کەس بۆ چەند مانگێک دژی ناتانیاهو و پلانەکانی خۆپیشاندانیان داڕشت و ئەنجام دا. ئەوەتا کەسێکی وەک (ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ بە هۆکاری هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماس دەزانێت. باراک بە شپیگڵی وتووە: (ناتانیاهۆ بەرپرسیارێتی کەسی لە ئەستۆدایە لە گەورەترین شکست لە مێژووی ئیسرائیلدایە. باراک دەڵێت: سەرەڕای هۆشدارییەکانی بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری، نەتانیاهۆ پاڵی بە چاکسازییەکی دادوەرییەوە نا، ئەمە ئیسرائیلی دابەشکرد و بووە هۆی لاواز کردنی. هەروەها باراک دەڵێت: لە ئێستادا ئیسرائیل دەبێت سەرنجی تەنها لەسەر سەرکەوتنی شەڕی حەماس بێت و بەڵام دوای ئەوە ئیسرائیل دەبێت بوێری دەستپێکردنێکی نوێ بکات – بەبێ نەتانیاهۆ و ئەو کەسەی هەموو شتێکی لەناو بردووە، ناتوانێت چاکی بکاتەوە.
باراک پێشوازی لە حکومەتی فریاکەوتنی ئێستا دەکات و دەڵێت: بۆ ئێستا شتەکان یەکلایی کراونەتەوەو دەبێت و بەرەوسەرکەوتن هەنگاوبنێین.
یەکەم رۆژی هێرشەکەو بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە رۆژنامەنوسی سکای 2 بەریتانی گفتوگۆی لەگەڵ نافتالی بیینێتدا کردو پرسیاری لێکرد،
لە وەڵامدا نەفتالی وتی: وڵاتەکەم لەبەردەم هێرشدایە!
نەفتالی بیینێت سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە دژی ناتان یاهو بوو پێش ئەم هێرشە، شەقامەکانی ئیسرائیل سەرتاپا خۆپیشاندان بوو دژ بەم کابینە تازەیەی ئیسرائیل کە ناتانیاهو سەرکردایەتی دەکات، پشتگیریان بۆ نەفتالی دەردەبڕی!
لەدوای هێرشەکە نەفتالی بەشێوەیەکی سەیر پشتگیری خۆی بۆ ناتانیاهوو راگەیاند و لە وەڵامی پرسیاری سکای نیوزی بەریتانیدا، دەڵێت: سەبارەت بەوەی کە ئیسرائیل چۆن پارێزگاری لە هاوڵاتیانی مەدەنی لەغەزەو لە نەخۆشخانەکانی غەزە دەکات، بەم وشانە وەڵامی دایەوە: ئایا ئێوە بەجدی پرسیار لەمن دەکەن سەبارەت بە مەدەنییە فەلەستینییەکان؟ نەتبینیوە چی دەگوزەرێت؟ ئێمە شەڕ لەگەڵ نازییەکان دەکەین.!
بێێنێت لە وەڵامی پرسیارێکی تردا وتی: ئێمە خەڵکی مەدەنی ناکەین بە ئامانج، نا کێ دیت تا کارەباو ئاو بۆ فەلەستینیەکان دابینکات بابێت بەخێربێت، ئەوە وتەی سەرۆک وەزیرانمان بنیامین نەتانیاهووە!
نەفتالی درێژەی بە قسەکانیداو وتی: نا کارەبا و ئاو نادەم بە دوژمنەکانم. ئەگەر کەسێکی ترو و ڵاتێکیتر ویستی، با بیکات، بەڵام ئێمە لێی بەرپرسیارنین چیدەبێت.
نەفتالی بە سکای نیوزی دەڵێت: نازییەکان هێرشیان کردە سەر لەندەن و ئێوەش هێرشتان کردە سەر درێسدن و وتی: کاتێک بەریتانیا لە جەنگی جیهانی دووەمدا شەڕی نازییەکانی کرد، کەس نەیپرسی لە درێسدن چی ڕوودەدات!
منیش دەڵێم، کەسیش ناپرسێت لەرۆژئاوای نیشتیمانەکەی ئێمەی کورد چی روودەدات، من پێموایە باشترین چارەسەر بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین، دروستکردنی دوو دەوڵەتە، دەوڵەتی ئیسرائیل نزیکو هاوسنوری دەوڵەتێک بۆ فەلەستین بە مەرجی نەمانی بزوتنە توندرەوە ئیسلامیەکان وەک حەماس و جیهاد.