عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئەردۆغان شەرمەزار و رسوایە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، یه‌کێکه له سه‌رکرده دەروون نه‌خۆش و مێشک داخراوه ره‌گه‌ز په‌رسته کانی تورکیایە. هەمان عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوو و هەمان دەروونی سایکۆلۆجی سایکۆپاتی مستەفا کەمالی ئەتاتورکە.
ئەردۆغان بەم زمانە سایکۆلۆجییە سایکۆپاتیەوە لە باره‌ی کورده‌وه دەڵیت:
کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له به‌رده‌مدایه:
1- یا ده‌بێت کورد ببن به تورک.
2- یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به جێ بهێڵن بۆ ئێمه.
3- یا سه‌ری کورد پان ده‌که‌ینه‌وه.
80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک له هێزی پیاده‌ی سوپا و هێزی ئاسمانی تورکیا به نوێترین چه‌کی کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی روسیا‌و لە نێو سیناریۆ کانی ترامپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و پۆتینی سه‌رۆکی روسیا په‌لاماری رۆژئاوای کوردستانیاندا. هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به جۆرێک رووبه ڕوویان بوونه‌وه له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان تێک شکاند، خه‌ونی توانەوەی کورد به تورکی ئه‌ردوغانیان ههڵبزرکاند و توشی هیستریایان کرد. فرۆکه جه‌نگییه‌کانی و تۆپه قورسه‌کانی ئەردۆغان، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان و هاوڵاتیانی گوند و شاره‌کانیان کرد، بۆمبی هێشووی فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کاندا باراند. جەستەی محه‌مه‌د له سه‌رێکانی به هێشوی فسفۆری ئەردۆغان بێژرا، جه‌سته‌ی وەک پشکۆ داگیرساو ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پرۆتۆکۆڵە نیو نەتەوەییەکانی شه‌رمه‌زار کرد.
جەستەی سوتاوی محەمەد جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی نیو ده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخرووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی به‌تاڵ کرده‌وه. ئەوەی خستە روو: که‌س دۆستی کود نی یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشوور، پاشکۆی عەقڵی ئەردۆگانن، له به‌رده‌م تراژیدیای کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یاندا، بی ده‌سه‌ڵات و لاوزوبێ هه‌ڵوێستن. پاشکۆی داگیرکەرانی نیشتمان و بتی کورسیەکی لەرزۆک و کارتۆنین.
سەرکردەکانی کورد خاوەنی ناسنامەی شه‌ڕی کورد بە کورد کوشت دانن، بتێکی بێ دەسەڵات و بێ ده‌نگ و هیچ له بارا نه‌بوون. تورکیا له به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، به سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئەردۆغانیان تێک شکاند.
ئەردۆغان به هاوکاری و پاڵپشتی روسیا و بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ترامپ، له سیناریۆیه‌کدا، ئاراسته‌ی جه‌نگی گۆڕی به دیالۆگ و رێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌سه‌ده. عوسمان بایده‌میر لە بارەی ده‌روونی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی ئه‌ردغان دەڵیت: ئه‌گه‌ر خوا له هه‌ساره‌یه‌کی تر، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه.
مه‌زلوم کۆبانی له دیدارێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:نئهو زنجیرە هێرشانەی ئەردۆغان، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا بوو، بە به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزەکانی دنیا بۆ له ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی کورد.
له 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا، به F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ، به هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی سیناریوکانی ترامپ، تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات. ئه‌م داستانی به‌رگری و ئەفسانەیەی هه‌سه‌ده به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکیا، له کام وڵات و له کام مێژووی دوور‌و نزیکی دنیادا ڕووی داوه؟.
شه‌رڤانان به ئیراده‌ی پۆڵاین و به خوێنی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئه‌فسانه‌ی میژوویی نوێیان بۆ کورد‌و مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد. ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که، له جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو روسیا، بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، دووفاقی زلهێزەکانی دنیا،ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیان شه‌رمه‌زار کرد. بەو زنجیرە جینۆسایدانەی کورد، هەموو پرۆتۆکۆڵە نیو دەوڵەتیەکانیان رسوا بوو.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts