بەختیار نامیق: فازیل میرانی لە نێوان دەستەڵاتی قوڵ و تێگەیشتنی سیاسی و دڵنیایی سیاسیدا.
دەوڵەتی قوڵ چەمکێکی سیاسیە کە وەک کردەیەکی تارمایی نێو دەستەڵاتەکان لە زۆرێک لە دەستەڵاتەکانی دنیادا هەیە، دەستەڵاتی قوڵ بەرژەوەندی کۆمەڵێک کۆمپانیا و سەرمایەدارە کە وا دەکەن لە پشتی هەر یەک لە دەستەڵاتەکانەوە هەبن و نادیارن، واتا بێ ئەوەی ببنە دەموچاوی سیاسەت و دەستەڵاتەکان و بناسرێن بە نهێنی و دور لە چاوی گشتییەوە کۆی حکومڕانی دەبەن بەڕێوە لە بەرژەوەندی خۆیان، لە هەرێمی کوردستنادا هەرچی دەگوزەرێ لە ململانێ و دژایەتییەکان هیچ نیە، جگە لە سیناریوی گروپەکانی ناو دەستەڵاتی قوڵ وە درێژکراوەی دەستەڵاتی قوڵی تورکی و ئێرانییە و ئەمەی هەرێم دەستەڵاتی تەنکە نەک قوڵ.
ئەوەی لای من سەیرە کەسێکی وەک فازڵ میرانی لە سێ تەوەری جیاوازدا بە سێ ئاراستەی جیا قسە دەکات و خۆی دور دەگرێت لەوەی کە هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنێک بۆ قسە کردن لەم سێ تەوەرە (دەستەڵاتی قوڵ، دڵنیایی سیاسی، تێگەیشتنی سیاسی ) خۆ ئەگەر هەر پیودانگەکەی کاک فازڵ بێنین، لە بری کاک فازڵ هەمان دید و لێکۆڵینەوە وەک پێوەر بەسەر هەرێمی کوردستاندا دابنێن، ئەوا دەبێت؛ ئەوەی کاک فازڵ نەیتوانیوە لەبەر پێگەی سیاسی خۆی باسی بکات، ئێمە بیڵێین:
1. دەستەڵاتی قوڵ لە هەرێمی کوردستاندا:
ئەگەر وەک چەمکە سیاسیەکە بۆ هەرێم قسەی لەسەر بکەین، ئەوا دەستەڵاتی قوڵی هەرێم دەستەڵاتێکی فەیک و درێژکراوەی دەستەڵاتی قوڵی تورکی و ئێرانیە، لەوێوەڕا بۆ ئێرە چی تورکیا و چی ئێران بەرژەوەندی دەستەڵاتی قوڵیان لە بە خێڵەکی کردن و بە بنەماڵەییەکردنە ئەمەش لە مێژوەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و لە مێرنشینەکاندا بە ئاشکرا دەبینرێت و لە ئێستاشدا لە دوو زۆنیدا دیارە، بەرژەوەندی تورکی و ئێرانی لەوەدایە ئەم هەرێمە نە بێتە هەرێمێکی سەربەخۆ و نەتوانێ خاوەن دامەزراوەی خزمەگوزاری و یاسایی و دەستوری بێت و سەرەک خێڵ و بنەماڵە بەڕێوەی بەرن تا بتوانێ بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکات. لێرەوە دەستەڵاتی قوڵ لە هەرێم، دەستەڵاتێکی قوڵی خۆێی و لۆکاڵی نیە وەک ئەوەی کاک ئاواتی شێخ جەناب باسی کرد، بەڵکو درێژکراوەی دەستەڵاتە قوڵەکانی ئێران و تورکیایە، بەرژەوەندی ئەوان هەرێم دەبات بەڕێوە. کاک فازڵ ئەمانە دەزانێ، بەڵام ناتوانێ باسیان بکات و بە پێێ واقعی بون سیاسەت دەکات و شت دەڵی، ئەوا ئێمە لە بری ئەو وتمان.
2. تێگەشتنی سیاسی:
پارتی و یەكێتی وەک دوو حیزب، دو تۆڕی دەستەڵات، وەک دەوڵەتی قوڵ هەیە کە سەر بە هەردوو بنەماڵەکەن و شتێکیان دروستکردوە بە ناوی چوار دەستەڵاتەکەوە لە بەرژەوەندی خۆیان دەیجوڵێنن، هەر کات هەر جوڵەو هێزێک سنوری بەرژەوەندی ئەم دوو گروپەی هەردوو زۆنەکەی بڕی، ئەوا گوێ بە هیچ ڕەهەندێکی نیشتمانی نادرێت و هەمو شت دەوەستێنن، وەک نەهێشتنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ڕۆشتنە ناو هەولێر و… هتد. ئەمە لە ناو دارایی و سەربازی و هەتا سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستیدا هەیە. ئیتر تێگەشتن، یان تێنەگەشتن بۆ سیاسەت، حکومی واقع و هاوکێشەی هەرێمایەتی و ئەم مۆدێلەی خلیجی و وەلی عەهدییە کە هەیە، بێ گومانم کاک فازڵ خۆی لە ئێمە باشتر دەزانێ، بەڵام بە ڕونی قسە ناکات، ئەوا ئێمە شوشەی پەنجەرەی دیدیمان ڕوناک کردەوە.
3. دڵنیایی سیاسی:
لە هەرێم ئەوەی سفرە دڵنییاییەکانن هەر لە دڵنیایی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی و تا دەگاتە سیاسی، کاک فازیڵ دەیەوێ چاوی دوربینەکانمان بگوازێتەوە بۆ عێراق و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد بهێنێتە ژێر ئەم باسە و باسی نەبونی دڵنیایی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد بکات و نایەوێ هەمان میتۆد ببێنین و کوردستانی پێ بپێوین. لە هەرێم هیچ دڵنیاییەک نیە بۆ هاوڵاتی و هەمو بوارەکان بەرز و نزم دەکات لە حەپێکی پاراستۆڵ و موچەوە تا دەگاتە پەرلەمان، هەمویان هەمان دەستەڵاتی قوڵ لە ناو دەوڵەتی تەنکی هەرێم و قوڵی بەغداد هەیە، کاک فازڵ نایەوەێ بڵێت لە هەرێم لە ساییەی دوو زۆن و دوو ئیدرە و دوو پێشمەرگە و دوو پایتەختی وەک ئەنقەرە و تاران دڵنیای سیاسی سفرە، ئەوا ئێمە لە بری کاک فازڵ دەڵێین دڵنیای سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد، کاتێک دروستە کە دڵنیایی ناوەکی ببێت و دەستەڵاتی قوڵ حکومی ڕەها نەکات.
ئەگەر توانیمان ڕوبەڕوی دەوڵەتی قوڵی بەکڕێگیراوی هەرێمایەتی ببینەوە، کەواتە تێگەشتنی سیاسیمان بەهێزە و ئەگەر توانیمان هەر پێنج دەستەڵاتەکە دامەزراوەیی بن و سەربەخۆ بن، کەواتە دڵنیایی سیاسیمان تەواوە.
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts