ئارام حەمەصالح: شه‌ڕی غه‌زه، شه‌ڕی دوو ئایین و دوو نه‌ته‌وه نییه.!
ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین ئیسرائیل له‌ساڵی 1993 دا كه‌له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی ولاتی نه‌رویژ له‌لایه‌ن یاسرعه‌ره‌فات سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی فه‌تح و مه‌ناحیم بێگنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی ئیسرائیله‌وه واژۆ كرا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بارودۆخێكی نهشهرو نه‌ئاشتی هێنایه ئاراوه ، مه‌خابن ئه‌م دوو لایه‌نه له ئه‌نجامی رك‌و كینه‌یه‌كی دوور‌و درێژدا هیچ لایه‌كیان دڵیان له‌یه‌كتر پاك نه‌بوو بۆیه هێنده‌ی نه‌خایاند ناكۆكی و پرته بۆڵه له‌هه‌ردوولاوه به‌رز بۆوه .
ڕێكخراوه‌ی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی یاسر عه‌ره‌فات له‌ساڵی 1964 ـه‌وه له‌كاردایه وه‌كوو نوێنه‌ری فه‌رمی فه‌له‌ستین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند ورده ڕێكخراوێكی تر دروست بوو، به‌لام هێنده‌ی فه‌تح كارا نه‌بوون.
دوابه‌دوای ڕێكه‌وتنامه‌ی ئۆسلۆ، په‌رله‌مان و حكومه‌تی فه‌له‌ستین وه‌كوو داموده‌زگای ده‌وله‌تیی دامه‌زرا. به‌ڵام هێنده‌ی پێنه‌چوو دزی و گه‌نده‌ڵی سه‌كرده‌كانی فه‌تح سه‌رتاپای فه‌له‌ستینی گرته‌وه و كه‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌و تاوانجتی هاولاتیان، لێره‌وه ڕێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كه‌له‌ساڵی 1987دا دامه‌زرابوو، كه‌وتنه خۆیان و ئه‌و هه‌له‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆستهوەو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 له تێكرای 132 كورسی 76 كورسیان به‌ده‌ست هێنا و فه‌تح توانی ته‌نها 43 كورسی به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین شكست بوو كه فه‌تح له مێژووی دروستبونیه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێ. بۆیه چیتر حه‌ماس حسابی بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئۆسلۆ نه‌ده‌كرد و ڕۆژ به ڕۆژ دژایه‌تی له‌گه‌ل ئیسرائیل‌دا توندتر ده‌كرده‌وه، ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی فه‌له‌ستین كارێكی زۆر خراپی كرده سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان و ئه‌وانیش به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌ش بوون، ڕێك وه‌كوو هه‌رێمی كوردوستانی باشوور چۆن به‌سه‌ر زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردا دابه‌ش بوون، ئه‌مانیش به‌سه‌ر زۆنی فه‌تح و زۆنی غه‌زه‌دا دابه‌ش بوون.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه رۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌كانی شه‌ڕ فراوانتر ده‌بێت و خه‌ڵكی سڤیل و ژن و مندال پیرو په‌كه‌وته له‌هه‌ردوولا له‌ت و په‌ت ده‌كرێ و غه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێ. هێشتاش ڕه‌وا نییه بڵێین شه‌ڕی حه‌ماس و ئسیرایل، شه‌ڕی نێوان دوو دین و دوو نه‌ته‌وه‌یه، چونكه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌ڕه‌كه‌وه، مه‌حمود عه‌باس كه له‌ئێستادا سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی فه‌تحه، وتی: حه‌ماس نوێنه‌ری خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نییه، به‌ڵكو فه‌تح ته‌نها نوێنه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كانه، چه‌ند ڕۆژێكیش به‌ر له ئێستا ڕێكخراوی ( ده‌نگی جوله‌كه بۆ ئاشتی) كه‌له‌ساڵی 1996ه وه دامه‌زراوه له شاری نیۆرك، دژی رژێمی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان كرد‌و سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائییان كرد و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیركرا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له
موسڵمانان له‌گه‌ل ئه‌و شه‌ڕه وێرانكاریهدا نین. جێگه‌ی سه‌رنجه كه له‌م ئانوساته‌دا، ته‌نها ده‌نگی ئه‌وانه زاڵه و ده‌بیسترێ كه‌سه‌ر به‌یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌یه، باوردتر بڵێم؛ ته‌نها دهنگو هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه دیاره كه، یان له‌گه‌ل حه‌ماسدان، یان له‌گه‌ل ئیسرائیلدان. هه‌ڵبه‌ته میدیا جیهانییه زه‌به‌لاحه‌كان ڕۆڵێكی یه‌كجار خراپ دەگێڕن لهگهرمكردنی شهڕهكهداو هه‌میشه په‌مپی شه‌ڕخوازانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌عه‌ره‌ب و له جوله‌كه له‌گه‌ل شه‌ڕدا نین و ئاواته‌خوازی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانن، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی نێوان دوو نه‌ته‌وه نییه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌ردوو به‌ره‌ی ئهمریكاو ئه‌وروپا و ناتۆ له‌لایه‌ك به‌ره‌ن، چین و ڕوسیا‌و ئێرانه له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئابوری و بازرگانی و قازانجی زیاتر، له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌یان ولاتی گه‌وره‌و بچوك بیانه‌وێ، یان تێوه‌گلاون. هه‌ندێكیان به‌ناچاری و ههدنێكیشیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ئابوری دوای شه‌ڕ.
ههردووگهلی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بوونه‌ته داروپه‌ردوی شه‌ڕو رۆژانه، هه‌زاران تۆپ و موشه‌كی ژه‌هراوی به‌سه‌ریاندا تاقی ده‌كرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان، گروپی جوله‌كه‌ی توندڕه‌ویش هه‌یه، كه هیچیان له‌وان كه‌متر نییه‌و ژێر به‌ژێر ئاگری شهر خۆش ده‌كه‌ن. گومانیشی تێدا نییه كهمافی هاولاتیان له‌هه‌ردوولا پێشێل ده‌كرێ. هیچ ڕێكخراو، یان ده‌زگایه‌كی مرۆڤدۆستی ناتوانن كاریگه‌ریان هه‌بێ. شه‌ڕ به‌رده‌وامه به‌پێی ویستی زلهێزه‌كان، هه‌ركاتێك گه‌یشتنه ئامانجی خۆیان، بێ سێ‌و دوو ده‌یوه‌ستێنن.
جێگه‌ی داخه زۆرینه‌ی ره‌های حیزبه ئیسلامیه‌كانی كوردوستان، به‌و مهلایانهشهوه كه هیچ ئیلیزامێكیان بۆ ئیسلامی سیاسی نییه، تا سه‌رئێسك دژی ئیسرائیلن. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه بانگاشه‌ی جیهادی بۆ بكه‌ن و هه‌ر له ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته فتوادان و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌كی مادی بۆ حه‌ماس، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ پاشه‌ڕۆژ بكه‌ن. چونكه نه‌فامانه كورد‌و دۆزی كورد ده‌كه‌ن به دوژمنی ئه‌مریكا و ناتۆ و ولاته زلهێزه‌كانی تر، له‌كاتێكدا هیچ كام له‌م گروپه ئیسلامیانه به وشه‌یه‌كیش پشتگیری خۆی بۆ ڕوژئاوا ده‌رنه‌بڕیوه، مه‌گه‌ر له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌ویش بۆ ڕازیكردنی خه‌لكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ده‌وربه‌ریان، هیچ پێویست ناكا دوژمن بۆ دۆزی كورد زیاد بكه‌ن.
زۆرینه‌ی حیزبه كوردوستانیهكان و تاكی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیسلامیه‌كان پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جگه له هه‌ڵوێستێكی عاتیفیانهو كهفو كوڵی گه‌نجانه، هیچ شتێكی تر نییه. چونكه ئیسرائیل هه‌رگیز دۆستی كورد نه‌بوه، ته‌نها جار‌و بار بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی، كه‌مێك ختوكه‌ی ڕژێمه‌كانی ئێران و عێراق سوریا‌و توركیای داوه‌و دواتر پاشگه‌ز بۆته‌وه.
هه‌لوێستی ئیسلامیه‌كان له كوردستان و له‌هه‌موو جیهاندا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئایدۆلۆژیهو به‌پێی ئه‌حكام شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌بێ، دژی هه‌موو باڵێكی غه‌یره ئیسلام بن و ناكرێ پشت بكه‌نه بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێرۆریستیش بن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی كه به‌مه‌رجه‌عی ئیسلامی سوننه داده‌نرێ، ڕاسته‌وخۆ هه‌لوێستی خۆی له‌مه‌ڕ له سێداره‌دانی سه‌دام حسێن، ئاشكرا كردوو له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا وتی؛ سه‌دام حسێن شه‌هیدی ئوممه‌ی ئیسلامه، چونكه ئه‌مریكای كافر له‌سێداره‌یدا. ئیسلامیه‌كان جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسیشیان هه‌یه له پشتگیریكردنی حه‌ماسدا.
پێده‌چێ ئه‌م شه‌ڕه درێژه بكێشێ و له‌كۆتاییشدا شه‌ڕێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێ، له‌درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ئێران بیه‌وێ، یان نا تێوه ده‌گلێ و به‌سه‌لامه‌تی لێی ده‌رناچێ. سه‌ره‌تا هه‌موو ده‌سته‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕنه‌وه، ئیدی له حه‌ماسه‌وه بیگره بۆ حیزبوڵای لوبنانی و بۆ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و گروپه ئیسلامیه‌كانی تر كه‌سه‌ر به ئێرانن.كاتێكیش كه ئه‌م گروپانه‌یان له‌ناو برد، یان لانیكه‌م لاواز كرد، ئه‌وسا دێنه سه‌ر ئێران و ئێرانیش، یان له‌ناو ده‌به‌ن، یان كلكوگوێی ده‌كه‌ن و ته‌واو لاوازی ده‌كه‌ن، وه‌كوو چون ڕژێمی به‌عسیان لاواز كرد. له‌كۆتا جاریشدا، دوور نییه به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نوێ و كه‌مێك دانوسان و سازش و مافی زیاتر، ئیسرائیل ئیجبار بكه‌ن كه سیسته‌می دوو ولاتی دراوسێی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل پێكه‌وه قبول بكات و كۆتایی به كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بهێنن.