ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یەكی هه‌رێمی بیتوێن دا.
4-4-2018
ئه‌و هۆنه‌رانه‌ی ئاگادار و ورده‌كارن و مێژوویان نووسیوه‌ته‌وه، دانه مرواری وشه‌ی پڕ گه‌شه‌ی كورده‌واییان هۆندۆته‌وه، سینگ و به‌رۆكی پاڵه‌وان نامه‌ی ماڵه‌بابانی مه‌رد و ڕه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ڕازاندۆته‌وه، كه لێی ده‌ڕوانین زۆرباش ده‌زانین: ئه‌و بنه‌ماڵه له‌كوردستاندا له‌چاو هه‌مووكه‌س به‌هۆزی غه‌وغاو به‌هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاتداری به‌ناو و ده‌نگ بوون و كه‌سی هاوچه‌رخیان هاوسه‌نگیان نه‌بووه، میرنشینی بابان پتر له‌دوو سه‌د ساڵ مایه‌وه و ده‌ورێكی ئاشكرای هه‌بوو، هه‌ندێ جار به‌تایبه‌تی كه ده‌سه‌ڵات و توانایان په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، شه‌ڕ و شۆڕیان له‌گه‌ڵ وڵاتی فارس و مه‌مالیكه‌كانی ژێرده‌ستی عوسمانییه‌كان ده‌كرد، هه‌ندێك جار ئه‌و شه‌ڕانه گه‌رم ده‌بوون و ته‌شه‌نه‌یان ده‌كرد و مه‌سه‌له‌ی كوردیان ده‌بزواند و ده‌خسته‌به‌رده‌م و زمانان.
خولی دووه‌می میرنشینی بابان له‌بڕانه‌وه‌ی چه‌رخی یازده‌یه‌می كۆچی‌دا كه (فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه) بناغه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی له‌و مه‌ڵبه‌نده دامه‌زراندۆته‌وه و سلێمان به‌به‌ی كوڕی گوشادتری كردۆته‌وه، هه‌تا ساڵی 1699ز حوكمداری بووه و بانگ كراوه‌ته ئاستانه و كراوه‌ته پاشا‌و كه‌ركوكی پێ سپێراوه، ده‌كرێ بڵێین مێژووی نوێی سلێمانی به‌سه‌رهه‌ڵدانی باباسلێمان له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه ده‌ست پێده‌كات، بابا سلێمان دامه‌زرێنه‌ری دوا ده‌سه‌ڵاتدارێتی میرنشینی بابان بووه، كه له‌و هه‌رێمه‌دا حكومه‌تیان كردووه. به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی سلێمان پاشا ده‌یویست بگاته دام و ده‌ستگایه‌كی كوردی سه‌ربه‌خۆ، تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا ده‌وڵه‌تی عوسمانی سڵی لێ ده‌كرده‌وه و ده‌ترسا به‌ته‌نیا په‌لاماری بدا، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران یه‌ك له‌دوای یه‌ك په‌لاماریان ده‌دا، تاساڵی 1699 به‌سه‌ریدا زاڵ بوون، دواتر میرایه‌تی به‌ئیبراهیم پاشا گه‌یشتووه و بۆته سه‌ردار و له‌ساڵی 1784ز حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرت و بەئارخەیانی، شاری سلێمانی بنیاتناوه و پایته‌ختی له قه‌ڵاچوالانه‌وه گواستۆته‌وه بۆ سلێمانی.
له‌ساڵی 1784ز سنووری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بابانه‌كان له‌پانترین شكڵی خۆیدا بریتی بوو له‌كۆیه و بانه له‌باكور، كفری و قه‌ره‌ته‌په له‌باشوور، هێندێك جاریش ده‌گوترا به‌لای باشووردا، “مه‌نده‌لی” و ” به‌دره”شی گرتۆته‌وه.
له‌سه‌رده‌می عه‌بدولڕه‌حمان پاشای به‌ناوبانگی میرنشینی بابان‌دا به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی دابوو توانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بێنێته له‌رزین و له‌ده‌وری ئه‌مدا میرنشینی بابان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی به‌درێژایی بیست و سێ ساڵی حوكمڕانی وازیان لێنه‌هێنا و هه‌میشه به‌گژی داده‌چوون.
ئه‌وڕه‌حمان پاشا وه‌كو هه‌موو میره‌كانی بابانی پێش خۆی ناپاكی سیاسه‌تی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عوسمانی هه‌میشه كێشه‌ی بۆ دروست كردووه، بیری سه‌ربه‌خۆیخوازی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی وڵات و كرده‌وه‌كانی ئاوڕه‌حمان پاشا نموونه‌ی به‌رزی شانازی پێوه‌كردنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیری میللی ئه‌و ڕۆژانه (عه‌لی به‌رده‌شانی) به‌شێعر ده‌یانگێڕێته‌وه، لای ئاوڕحمان پاشا نه‌كاركردن بۆ عوسمانی و نه‌خزمه‌ت كردنی ئێران، ته‌نیا بۆ سوود و خۆشی وڵات و میلله‌ت تێكۆشاوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێران هه‌میشه نزیكه‌كانی خۆیان لێ ڕاست ده‌كرده‌وه بۆ كێشه و ململانێ، هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی حوكمڕانی عه‌بدولڕه‌حمان پاشادا (1789- 1813) شه‌ش جار كاری میرنشینی بابانی گرته‌ده‌ست، هێزو ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا وه‌كو نه‌وار ده‌ڵێت: گه‌یشته لوتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی، ئیدمۆندس دانی پێداده‌نێت: حكومه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان پاشا به‌ڕواڵه‌ت تاسه‌رده‌می ئێمه‌ش به‌رده‌وام بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی به‌سه‌ری هاتووه، هێشتا كات و ده‌ورانی ئه‌و حكومه‌ته له‌مێشكی خه‌ڵكی كوردا وه‌ك: سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی كورد یادی لێ ده‌كرێ.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولڕه‌حمان پاشادا هه‌رێمی بیتوێن یه‌كێك بووه له‌ناوچه‌كانی سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرنشینی بابان، هه‌رێمی بیتوێن هه‌میشه دڵسۆزی خۆی بۆ حوكمڕانانی سلێمانی دووپات كردۆته‌وه، ئه‌و كاته لەبیتوێن سه‌رده‌می حه‌مه‌دئاغابووه، بۆ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان یابه‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌بێت حه‌مه‌دئاغا له‌بیتوێنه‌وه به‌ده‌سته سوارێكه‌وه له‌قه‌ڵاچوالان میوانی پاشای بابان بووه، پاشا له‌و ماوه میواندارییه‌یدا به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كانی مه‌رگه و بیتوێن و ئاكۆیه‌تی به‌و سپاردووه، له‌وباره‌یه‌وه شاعیری میللی عه‌لی به‌رده‌شانی ده‌ڵێت:
مه‌رگه و بیتوێن و ئاكۆیه
حه‌مه‌د ئاغا به‌شی تۆیه
ئاوڕه‌حمان پاشا له‌قه‌ڵاچوالان نزیكه‌ی په‌نجا ڕۆژ میوانداری حه‌مه‌دئاغای كردووه و له‌لای خۆی هێشتۆته‌وه، بێگومان پاشا كه‌حه‌مه‌دئاغای ئه‌م ماوه درێژه به‌میوانی له‌لای خۆی هێشتۆته‌وه كۆڕی دیوه‌خان گه‌رم بووه، ته‌گبیروڕا زۆر كراون و گۆڕدراونه‌ته‌وه، به‌داستان گێڕانه‌وه و سواری و ڕمبازی و… تاد، كاتیان به‌سه‌ر بردووه. بێگومان لێكۆلینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بارودۆخی به‌ڕێوه‌چوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی میرایه‌تی بابان كراوه.
تاكو ماوه‌ی سه‌ردانی حه‌مه‌دئاغا ته‌واوده‌بێت، ئه‌و ڕۆژه‌ش كه حه‌مه‌دئاغا مۆڵه‌ت ده‌خوازێ بۆ گه‌ڕانه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌مه‌دئاغادا پاشا هه‌روا به‌ساده‌یی به‌ڕێی نه‌كردۆته‌وه، زۆر به‌شكۆوه به‌ڕێی كردووه‌ته‌وه و بۆ خۆی به‌له‌شكره‌ڕاوه‌وه تاكو بیتوێنی هێناوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕاوه‌ش ئه‌سته‌مه ڕاوبووه، ڕاوێ ئه‌رزو ئاسمانێ بووه، تاژی و باز و شه‌هێن و سه‌گی به‌رازگری تێدا به‌كارهاتوون، پتر له‌پێنج سه‌د سواری چالاك به‌شداری تێداكردووه، هه‌ر وڵاخێك به‌توانا و هه‌رسوارێك دایمه‌سوار نه‌بووبێ به‌كه‌ڵكی ئه‌و ڕاوه‌ی نه‌هاتووه، ئه‌م ڕاوه ڕاوی شكۆمه‌ندی و ڕێزلێنانی حه‌مه‌دئاغابووه. نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ك كاتی پێچووه، هه‌رده‌سته سوارێك بارگه و زه‌خیره و پێویستیه‌كانی خۆیان به‌یه‌كه‌وه له‌وڵاخێكی باری باركردووه، كاتی ڕاوێ پایزبووه، چونكه له‌هه‌ندێك شوێنان برنج دووراوه‌ته‌وه په‌رێز په‌یدابوون، له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی به‌رده‌شانی ده‌ڵێت:
قڕقڕ ته‌یرێكی به‌دفه‌ڕه
له‌برنججاڕێ ده‌له‌وه‌ڕا
دوو سێ ڕۆژان پێش ئه‌وه‌ی ڕاو ده‌ست پێ بكات پاشا زه‌مینه‌ی به‌شداری كردنی ڕاوێی خۆش كردووه و دایه‌ره‌ی به‌سواران كردووه:
به‌مه‌رحه‌مه‌ت گوێ بدێرێ
بابچینه سه‌یری دایه‌رێ
ڕاو له‌قه‌ڵاچوالانه‌وه به‌ره و خوارووی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆیشتووه و كه‌وتووه‌ته ده‌شتی به‌رینی خۆش ڕاوی شاره‌زوور:
له‌خاك و خۆڵێ به‌ملاوه
ڕاوكه‌ران هه‌ر ڕاوه ڕاوه
له‌شاره‌زووریشه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌نێوانی گڵه‌زه‌رده و سوله‌یمانیه‌دا به‌ده‌شت و بێشه‌ڵان و چه‌می تانجه‌ڕۆو به‌كره‌جۆدا، بۆ داوێنی چیای پیره‌مه‌گرون و ده‌شتوچه‌می تابین و سووسێ و زێڕیندۆڵێ و به‌قه‌راغ زێیه‌دا ئاوابوون بۆ ده‌شتی مه‌رگه و به‌گوندی بنگردا به‌ره‌و چیای ئاسۆس ڕۆیشتون، له‌دواێنی چیادا له‌گوندی به‌رده‌شانی كاكه‌لی شاعیر ماوه‌یه‌كی باش پاشا له‌سه‌ر به‌ردێك دانیشتووه و چاوی ڕێزی به‌به‌رده‌شان و چیای ئاسۆسی كاره‌ساتاندا گیڕاوه و له‌دواییدا سواربووه‌ته‌وه، له‌بۆری گرده‌كی كه‌فه‌ڵ مامزی گوێ مقه‌ستی گه‌ردن بڵندی كلك ئاڵا، به‌ره‌و بیتوێنی به‌چۆم و چۆمه‌ڵان ئاژۆیه‌تی و له‌ده‌ربه‌ندی نێوان پشده‌ر و بیتوێنی (زێی بچوك) په‌ڕیوه‌ته‌وه و به‌بناری چیای كێوه‌ڕه‌شدا پێشه‌نگی كێشاوه و له‌گوندی (قوڕه‌گۆیه)ی عه‌شیره‌تی (ڕه‌مكان) باره‌گای كاتی خۆی لێداناوه. به‌شێكیش له‌ڕاوچیان هه‌ر له‌ده‌ربه‌نده‌وه به‌ره‌و ده‌شتی پشده‌ر ئاوابوون و له‌برنججاڕی كه‌نجاڕه‌و (خڕه‌جۆ)یان ڕاوی خۆیان دابه‌شیوه:
دابه‌ش كرا له‌خڕه‌جۆیه
پاشا گه‌ییه قوڕه‌گۆیه
پاشا له‌گوندی قوڕه‌گۆیه بارگه‌ی خۆی داناوه و دوای دوو ڕۆژان ڕاوێ ده‌شتێ بیتوێنێ بڕیاری ڕاو به‌تاڵ بوونی داوه:
فه‌رمایشتكه‌ن ڕاو به‌تاڵ بێ
قۆشه‌نمان بابه‌ره‌و ماڵ بێ
پاشا له‌قوڕه‌گۆیه حه‌مه‌دئاغای به‌شوێنی كاری خۆی سپاردووه و ئامۆژگاریشی كردووه، به‌شه‌كه‌ی كه‌م نیه و پێویسته دڵی خه‌ڵكی ڕابگرێت و كه‌س له‌ده‌ستانی هاوارنه‌كات و نه‌ناڵێ و ئاغایه‌كی به‌ویژدان و دادبێت:
بڵباس و تاچیای گه‌ڵاڵێ
حوكمت وه‌رگرت كه‌س نه‌ناڵێ
له‌دواییدا پاشا له‌قوڕه‌گۆیه‌وه به‌ره‌و كۆیه كه‌وتوه‌ته‌ڕێ، له‌كۆیه‌ش پاش میواندارییه‌كی چه‌ند ڕۆژه‌ی كۆییان، پاشا ئێواره‌یه‌كی به‌دره‌نگه‌وه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سبه‌ینێی داوه، بۆیه ئه‌و شه‌وه تاكو به‌یانی به‌قاڵ و ناڵبه‌ند و دوكاندار، دوكانیان هه‌بوون و كاریان كردووه، به‌قاڵ و دوكاندار بۆ فرۆشتنی پێویستی سواران و زیندرووش بۆ دروونه‌وه‌ی زینی هه‌ڵوه‌شاو، ناڵبه‌ندیش بۆ توندكردنه‌وه‌ی ناڵی شلۆق و خڕناڵكردنی وڵاخان، ئه‌و شه‌وه هه‌تاسبه‌ینێ هه‌ر ته‌قه‌ته‌ق و شه‌قه‌شه‌قی ناڵبه‌ندان بووه و دوكانداران پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌ده‌ستكه‌وتووه :
چه‌رم و قایش و ڕه‌خت و شه‌قه
بر‌دیانن به‌مێزو باقه
ناڵبه‌ندان هه‌ر ته‌قه ته‌قه
بۆ سبه‌ینێ له‌كۆیه‌وه پاشا به‌چیای هه‌یبه‌ت سوڵتانیدا هاتووه‌ته‌وه دیوی دۆڵێ خه‌له‌كانێ به‌لێڕه‌وار و جه‌نگه‌ڵ، له‌گوندی خه‌له‌كان ماوه‌یه‌ك له‌لای تاقمێك له‌سواره‌كانی خۆی كه‌هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده بوون ماوه‌ته‌وه:
ده‌سته‌ی حه‌سه‌ن خه‌له‌كانی
سمێڵ سووری سنه‌ییانی
له‌وێشه‌وه له‌زێڕاندۆڵه‌وه له (زێ) یه‌وه په‌ڕاندۆته‌وه و به‌بناری ڕه‌نگینی چیای پیره‌مه‌گرونی موقه‌دده‌سی پیری پیرۆزدا به‌ره‌و قه‌ڵاچوالانی قه‌ڵای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه دیاره ڕاوچیش له‌داوێن و بناری پیره‌مه‌گرونی پڕدارو دره‌خت و ئاژه‌ڵی كێوی ته‌قڵكوت و به‌بێ ڕاو تێنه‌په‌ڕیون.
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی عه‌بدولڕه‌حمان پاشا سه‌ره‌ڕای گه‌شت و سه‌یران، شكۆ و گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابانی پیشانداوه و سنووری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ركردۆته‌وه و نه‌یارانی له‌كاری چه‌وتیان ئاگادا كردۆته‌وه، بێگومان بیتوێنی مه‌ڵبه‌ندی قاره‌مانان، به‌و سه‌ردانه‌ی پاشای بابان، شه‌ڕافه‌تمه‌ندبووه و ئه‌م پشتیوانیه‌ی پاشای بابان له‌هه‌رێمی بیتوێن دەربڕیوە، له‌به‌رچاوی دۆست و نه‌یار شكۆیه‌كی زیاتری به‌حه‌مه‌دئاغا به‌خشیوه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- د.كاوس قه‌فتان، بابان سۆران بۆتان، چاپخانه‌ی (الحوادث)، به‌غدا 1985.
2- سیسیل جۆن ئیدمۆندس، كورد تورك عه‌ره‌ب، وه‌رگێڕانی: حامید گه‌وهه‌ری، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر، 2004.
3-شه‌ره‌فخانی بدلیسی، شه‌ره‌فنامه، وه‌رگێڕانی: هه‌ژار، چاپی دوهه‌م، چاپخانه‌ی جه‌واهیری -تاران1981.
4- مامۆستا زیادمحه‌مه‌ده‌مین، دیوانی عه‌لی به‌رده‌شانی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده-هه‌ولێر، 2006.