عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شەهید و خائین ، پێشمەرگە و جاش.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی له دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌رن، جیاوازی نێوان ( شەهید و خائین )، (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان له لیستی شه‌هیدان و خانه نشیناندا نه‌هێشت.
گه‌ر به وردی و قوڵی بڕوانینه وێنه‌ی تراژیدیای سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان مەرگەساتی جەرگ بڕ و غەدر، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که بۆ هه ر که‌سێک له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر،یان نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ، له ناخ و ویژدانی خۆیدا هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی نه‌کات.
سه‌رکرده‌کانی کورد شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌مجۆرە سیناریۆی کورد کوشتنە دەکەن، به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری و شکۆی حیزبایەتی ده‌زانن.
ئه‌م سهرکردانەی کورد سه‌دام ئاسا مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و سەرەک جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه ده‌به‌خشن به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن.
له‌و سه‌رده‌مه دژاوار و ئالۆزهنەدا، باشووری کوردستان ڕووبەرووی پرۆسەی خاپورکرنی گونده‌کان دە بوونه‌وه. دوای هەرەس پێشمەرگەکانی نیشتمان بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن. هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون و فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون و دۆکۆمینتن. هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ، وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتی ناو ئه‌و فایلەکانیان بسڕێته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان به نه‌خشه‌و پیلان و بەرنامەی دووفاقانە، له‌و سه‌رده‌مانەدا پەیوەندیان بە ده‌یان سەرەک جاش و مه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وه‌ک له‌م وێنه یەدا ئەم تراکتۆرەکە دەبینین، ئەو سەرۆک جاشانەی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە به جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراقی لە لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە.
دوای پلانەکانی ئاش بەتاڵ، ئەو سەرەک جاشانە بە پاڵپستی ئیستیخباراتی عەسکەری و جاسوسی ناو گوندەکان، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپای عێراق و کۆپته‌رو تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان. به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه و که‌رت و هه‌رێمه‌کاندا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله باران بکه‌ن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره بیان فرۆشن.
دوای راپه‌رین زۆر لەو سهرکردەو فەرماندانەی کورد‌و کوردایەتی، زۆربەی لەو سەرەک جاش و جاسوس و خائینانەیان لە ماڵ و گەڕەک و گوندەکانی خۆیان پاراست. بۆ ئەوەی رووبەرووی دادگای گەل نەکرینەوە و تۆڕی خەت مائیلەکانیان نەکەوێتە روو.
دوای راپەرین هێڵەکانی خەت مائیلی هەردوولایان بوو بەیەک، پێکەوە دەیان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان دامه‌زراند.
ئەوە 32 ساڵە، ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێی گیان به گیانی ئەو سهرکردەسیاسیی و فەرماندانەی کوردن.
پێکه‌وه پێکی خوێنی گرێ بەستی نەوت و بەنزیخانەو دەسکەوتی خەیاڵاویی کۆمپانیاو و سه‌رکه‌وتنی حیزبایەتی و خیانەت هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه، له ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندایە به پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوە.
ناوی ئەو تاوانبارانە له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه به جۆرێک تۆمار کراوە، پله‌کانیان زۆر له شه‌هید و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره.
ئه‌مه‌یه سیناریۆی کۆمیدیای پڕ له تراژیدیای، سایکۆلۆژی عه‌قڵی مەزاجی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد ، چه‌ند داد په‌ره‌رن، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی چڕ و پڕ، له دوای راپه‌رین و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جیاوازی نێوان (شەهید) و (خائین) و (پێشمەرگە ) و (جاش ) یان نەهێشت. هەموو بە هایەکی سەروەری و شکۆمەندیان کاڵ کردەوە.
+ له شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌که ونه
که‌مینێکی جاشه‌وه و دواهه‌ناسه ده‌سپێرن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts