رەسوڵ بۆسكێنی: به‌ڵقیس ژنێكی لێهاتوو له‌پێش سه‌رده‌می جاهیلیدا.
بۆ په‌ی بردن به‌نهێنیه شاراوه‌كانی ڕابردوو، به‌خوێندنه‌وه‌ی وردی مێژوویی زۆر لایه‌نی شاراوه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، شاره‌زابوون و ناسینی چه‌مكه ناته‌واو و پڕ كه‌موكوڕییه‌كان به‌توێژینه‌وه و به‌دوادچوون ده‌ماننگه‌یه‌نێته ئامانج، سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ژن، ده‌بێ قۆناخ به قۆناغ ئه‌و سه‌ركه‌وتن و شكست و كێشانه‌ی ژن پێیدا تێپه‌ڕیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌تانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی وردی له سه‌ر بكرێ.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رده‌مێك ژن حاڵه‌تی په‌ره‌ستنی هه‌بووه و له ناو بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگادا ڕێزلێگیراو بووه، دواتر به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن له‌ئاستی كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌شدا به راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هاته خوارێ و گه‌یشته قۆناخی سووكایه‌تی و زینده به چاڵ كردن، گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت ژیانی گوندنشینی و شارنشینی له دابه‌زاندنی پله و پێگه‌ی ژن‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، زۆر جار به‌رهه‌می گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بارودۆخی ژیانی رابردوو، له چیرۆك و ئه‌فسانه كۆنه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له ئه‌فسانه‌كان به‌راده‌یه‌ك له راستی نزیكن، به هه‌ندێك زیادهرهوییهوه، ژیانی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌گێڕنه‌وه، زۆر له ئه‌فسانه‌كان و به‌تایبه‌ت چیرۆكه راسته‌قینه‌كانی وه‌ك ئاده‌م و حه‌وا، مریه‌می كچی عمران، به‌ڵقیس و… هتد، هه‌روه‌ها چیرۆكه ئه‌وینداریه‌كانی وه‌ك: مهم و زین، شیرین و فه‌رهاد، له‌یلێ و مه‌جنون و… هتد. پێگه و بارودۆخی ژن له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا ده‌ست نیشان ده‌كات. ئه‌گه‌رچی چیرۆك و ئه‌فسانه‌كان به‌پێی سه‌رده‌م و ناوچه‌كان جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵام له كۆتاییدا خزمه‌تی زۆری بهباتهكه ده‌كه‌ن، ئێمه لێره چیرۆك و به‌سه‌رهاتی بهڵقس وه‌ك ژنێكی لێهاتوو له‌سه‌رده‌مێكی تاریكدا به‌نموونه دێنینه‌وه.
به‌ڵقیس وه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك ناسان ئاماژه‌یان پێداوه، ناوی (یهلقهمه كچی ئهلیهشرحه) له‌تۆره‌مه‌ی (قه‌حتانه)، چیرۆكی به‌ڵقیس و سلێمان (990-931 پ.ز)، له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كاتێك سلێمان پاشا كوڕی داود له‌سه‌فه‌ر بوو، ڕۆژێك له‌ڕێگا لهبیابانێك دابه‌زی و نیازمه‌ندی ئاو بوو، پرسیاری كرد قوڵی ئاو لێره چه‌نده، ئاماده‌بووان وتیان: ته‌نیا شانه‌به‌سه‌ر(په‌پوسلێمانه) ده‌توانێت ئه‌وه بزانێت، سلێمان وتی: شانه‌به‌سه‌ر بێنن، به‌ڵام ئه‌و دیارنه‌بوو، سلێمان توڕه‌بوو، وتی: سزای ده‌ده‌م، سه‌ری ده‌بڕم، بەڵام شانه‌به‌سه‌ر كه‌هاته‌وه به سلێمانی گوت: “شتێكم بینیوه كه‌تۆ نه‌تبینوه، بۆ تۆ له سه‌با هه‌واڵێكی ڕاستم هێناوه”، ژنێكم بینی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌لێكی ده‌كرد، زۆر پێشكەوتون و هه‌موو شتێكی هه‌یه، ته‌ختێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، له‌جیاتی خوای تاقانه كڕنوشی بۆ هه‌تاو ده‌برد و هه‌تاو ده‌په‌رستن، حه‌زره‌تی سلێمان پێغه‌مبه‌ری جوله‌كان نامه‌ی بۆ نووسی و داوای په‌رستنی خوای تاقانه‌ی لێ‌كرد، به‌ڵقیس ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌وان وتیان: هێز و شه‌ڕكه‌ری زۆریان هه‌یه و ئاماده‌ی شه‌ڕن، به‌ڵام كاروباره‌كان له‌ئیراده‌ی تۆ دایه و فه‌رمانت چیه، تا به‌جێی بێنین؟، به‌ڵقیس وتی: كاتێك پاشا‌كان به زۆر ده‌چنه شارێك وێرانی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕه‌زیل و ڕیسوا ده‌كه‌ن، من ده‌زانم ئه‌و په‌یامبه‌ره و پاشا نییه، من دیارییه‌ك بۆ سلێمان ده‌نێرم، تا بزانم نێردراوان چ هه‌واڵێك بۆ ئێمه دێننه‌وه، كه دیاری بۆ سلێمان نارد، له‌وه‌ڵامی دیاری به‌ڵقیسدا، سلێمان وتی: من ماڵ و سامانم زۆره، ده‌مه‌وێ خواوه‌ندی تاقانه بپه‌رستن، ئه‌گینا سوپایهكتان ده‌كه‌مه‌سه‌ر ڕیسواو په‌ست و لاوازتان ده‌كه‌م، ئه‌و کاته له‌شارى سه‌با، وڵاتى یهمهنیشتان ده‌رده‌که‌م و یه‌خسیرتان ده‌که‌م، پیاوه‌کانى به‌ڵقیس گه‌ڕانه‌وه چیان دى بوو، چیان چاو پێ که‌وتبوو، كه سوله‌یمان هه‌ر پاشا نیه و پێغه‌مبه‌ریشه، به‌ڵقیس ڕووى کرده سه‌رداران و پیاو ماقۆڵان و وتى: هیچ چارمان نیه، ده‌بێ به قسه‌ى بکه‌ین، ئینجا خۆیى و چه‌ند سهرلەشکر و پیاو ماقووڵ و ده‌ست و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ خۆى بردن و به سوپایه‌كی هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و فه‌له‌ستین که‌وتنه ڕێ.
به‌ڵقیس بێ شه‌ڕ بۆلای سلێمان ڕۆیشت، چووه سه‌ردانی سلێمان و سوپایه‌كی زۆری ده‌هه‌زار كه‌سی وڵاته‌كه‌ی هاوڕێیه‌تیان ده‌كرد، ڕۆژێك سلێمان كه هاته ده‌ره‌وه تۆز و غوبارێكی زۆری بینی، وتی: ئه‌مه‌چیه؟ وتیان: ئه‌مه به‌ڵقیسه به‌خۆی و سوپاكه‌ی بۆ ئێره دێت، سلێمان له‌مه ترسی لێ نیشت ویستی هێزی خۆی پیشانی به‌ڵقیس بدات، سلێمان جنۆكه و دێ‌و و باڵنده‌ی له‌به‌رده‌ست دابوو، که هه‌واڵى هاتنى ئه‌وانى زانى بۆ ئه‌وه‌ى موعجیزه‌ى گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتى خۆى نیشانى به‌ڵقیس بدا، ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و وتی: ئه‌ى کۆمه‌ڵى دانیشتوان کێ ده‌توانى ته‌ختى به‌ڵقیسم بۆ بێنێ، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و بگاته لاى من و موسڵمان ببێ؟ عیفریتێک له ئهجیننهکان ڕاست بۆوه و وتى: من ده‌چم بۆت دێنم، پێش ئه‌وه‌ى له جێگاى خۆت هه‌ڵستێ، زۆریش به تاقه‌تم بۆ ئه‌و كاره و خیانهتیشى لێ ناکه‌م، دواتر یه‌كێكی دی له دێوه‌كان “ئه‌وه‌ی زانستی كتێبی كۆنی ده‌زانی، وتی: ئه‌وه‌نده‌ی چاو له‌سه‌ر یه‌ك دابنێی ته‌ختی بهڵقیست بۆ دێنم، بۆ ئه‌و كاره به‌توانا و ئه‌مینم”.
حه‌زره‌تى سوله‌یمان که چاوى به ته‌ختى به‌ڵقیس که‌وت له‌و دووره‌وه، له‌و ماوه‌که‌مه‌دا له لاى دانراوه زۆر دڵخۆش بوو، وتى: ئه‌وه له گه‌وره‌یى خواوه‌یه و بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى منه، داخوا شوکرانه‌ى نیعمه‌تى خوا ده‌که‌م یان نا؟
ڕاوى ده‌ڵێ: ئهجینان زۆریان پێ ناخۆش بوو به‌ڵقیس موسڵمان ببێ و ببێته ژنى حه‌زره‌تى سلیمان، زۆریان خراپه ده‌رباره‌ی به‌ڵقیس باس کردبوو. ده‌یانوت: زۆر بێ عه‌قڵه و زۆر توکاویه و مووى زۆری به‌له‌شیه‌وه‌یه، بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى به‌ڵقیس، سوله‌یمان فه‌رمانی كرد، ته‌خته‌که‌ى لێ بگۆڕن و گه‌وهه‌ره‌کانى به پێچه‌وانه لێ بنێنه‌وه و سه‌ره و بنى بکه‌ن، بزانین ده‌ى ناسێته‌وه؟ کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشته لای سوله‌یمان وتیان: ئه‌رێ ئه‌وه ته‌خته‌که‌ى تۆ نیه؟ به‌ڵقیس ته‌ماشاى کرد و تۆزێک ڕاما و زانى که ئه‌وه، به‌ڵام وتى: ده‌ڵێی هه‌وه! سلێمان بهبهڵقیسی وت: ته‌خته‌كه‌ی خۆت ده‌ناسیته‌وه، به‌ڵقیس كه بینی له‌ته‌نیشت سلێمان دانراوه وتی: ئه‌وه ته‌خته‌كه‌ی منه، له‌ناو قه‌ڵاكانی خۆم به‌جێمهێشت و سوپاكه‌م له‌ده‌وره‌ی بوو، چۆن هێناتان بۆ ئێره.
ئینجا سوله‌یمان بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ داخوا ئه‌جیننه ڕاست ده‌که‌ن، که ده‌ڵێن له‌شی به‌ڵقیس توکنه و مووی پێوه‌یه، فه‌رمانی کرد كۆشكێكی بێ وێنه‌یان بۆ دروست کرد، ته‌واوى حه‌وشه‌که‌یان به ئاوێنه و شوشه‌ى سپى دانا بوو، له‌ژێره‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاوى تێدا بوو، پڕ بوو له ماسى، سلێمان ڕۆژێک چوو له‌سه‌ره‌وه‌ى حه‌وشه‌که کورسى دانا و له‌سه‌رى دانیشت، فه‌رمانی كرد به‌ڵقیسم بۆ بانگ بکه‌ن، به‌ڵقیس هات، که له ده‌روازه‌ی كۆشك چووه ژووره‌وه واى زانى حه‌وشه‌که پڕه له ئاو، كراسه‌كه‌ی هه‌ڵکرد و بهلهکى ده‌رکه‌وتن. ئیتر سوله‌یمان به ئاوات گه‌یشت و وتى: ئه‌وه ئاو نیه مه‌ترسه وه‌ره ژووره‌وه ئه‌وه شوشه‌ى سپى یه، به‌ڵقیس چوو له لاى سوله‌یمان دانیشت، هه‌ندێ پرسیاری له سلێمان كرد، سلێمان لەزیرەكی بەڵقیس سه‌ری سوڕما تا ماوه‌یه‌ك بێ هۆش بوو، دوایی هه‌ستایه‌وه و پاش كه‌مێك ڕامان، ئینجا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه، به‌ڵقیس که ئه‌و موعجیزه گه‌ورانه‌ى دى و چاوى به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و ماڵ و گه‌وره‌ییه که‌وت وتى: ئه‌وا ئیمانم هێنا و چوومه سه‌ر دینى سوله‌یمان، ئینجا حه‌زره‌تى سوله‌یمان به‌ڵقیسى وه‌ك هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد و پاش ماوه‌یه‌ک ناردییه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و زوو زوو سه‌رى ده‌دا.
به‌ڵقیس شاژن و خاوه‌نی سه‌ڵته‌نه‌ت و پاشای سه‌بای وڵاتی یه‌مه‌ن بوو، ژنێكی عاقڵ و خاوه‌ن هزر و ڕۆشنبیریه‌كی زۆربوو، به‌پرسیاره‌كانی سلێمانی پێغه‌مبه‌ری سه‌رسام كردبوو، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌م ژنه پاشایه هه‌موو شتێكی هه‌بوو، ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بوو، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه حه‌مامی هه‌بوو، كۆشك و ته‌لاری وڵاته‌كه‌ی به‌ناوبانگ بوون و ئێستاش پاشماوه‌ی شوێنه‌واری شارستانیه‌تی وڵاته‌كه‌ی نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌واهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌ڵقیس ده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌موو گه‌وره‌یی و زانایی و پێشكه‌وتن و لێهاتووی به‌ڵقیسی شاژنی سه‌به‌ء له قورئاندا باس كراوه، بۆچی ده‌بێ وه‌كو ژنێكی سه‌رده‌می جاهیلی و نه‌فامی ئاماژه‌ی پێ بكرێ، ئایا شیاوه به‌ژنێكی سه‌ره‌می نه‌فامی ناوی به‌ری، ئەو لەڕووی ژیری و سەركەوتن و شارستانیەتی ئەو سەردەمە هەمووی هەبوو، یاخود نەفامی ئەو تەنیا ئەوە بوو خوای تاقانەی نەدەپەرست؟.