ئاسۆ بیارەیی: پانتورکیزم و ههوڵی داتاشینی، پانزارەوەیەکی ستاندەری کوردی، کامیان سەردەگرێ؟
دید و بۆچونی دەروونناسی کۆمەڵگە لەمەڕ زمانی ستاندەر
هەر ههوڵێک بۆ پێکخستن و نزیکردنەوەی شێوەزمانەکانی کوردی، کارێکی پیرۆز و شایەنی بەرزڕاگرتنە. ئێمە دەبێ خۆمان ساغ بکەینەوە، یان بە خۆمان بلێین نەتەوەکوردەکان، یان شێوەزمان، یان زاراوەی یەکدی نەکەینە زاراوەی سێبەر و ئەوانەی کە پێی دەئاخەفن و دەدوێینن پەراوێزیان بکەین. بەراوێزکردنی یەکدی لەسەر ئاستی ماکرۆیی (ئاستی پێوەندی نێوان گروپەکان) و میکرۆ(نێوان کەسەکان) تێکدانی یەکبونی نەتەوایەتی و سیستەمی هەمەلایەنی کۆمەڵایەتی کوردییە و لەڕوی سیاسیشەوە گەورەترین خزمەت بە داگیرکەرانی کوردستان دەکات، لەوانە بە پانتۆرانیزم کە بە چەند کەناڵێک و میتودێ هەوڵی توانەی کورد دەکات، لەوانە زمانە.
زمان یەکێکە لەو پێویستیانەی کە مرۆڤ بۆ سەلماندی خود و کەسێتی و ئامرازی دەربڕینە و… هتد. کە ئەو ئامرازەمان لەدەست دا، ئیدی ناتوانین بە فەرههنگێکی دی چێژ لە دابو نەریت و کەلتور و فەرههنگی خۆمان وەرگرین. من لە شاری سلیمانی لەدایک بووم و هێندە بەسەر زاراوەی سۆرانیدا زاڵم و چێژ دەبینم لە گەڵ زاراوەکانی دی، ئەو پیوەندییە گیانیەم نیە، هەرچەندە هەورامی زمانم. زمانی ستاندارت وەک کۆمەڵێک پێیان وایە، بەبڕیارێکی سیاسی دروست نابێ، ئەوە پرۆسەیەکی ههمەلایەنەی مێژووییە، دەسەلات دەتوانێ تەنها یاردەدەربێ، ئەویش بەشیوەیەکی زانستی، ئەگینا زیانبەخش دەبێ و کاردانەوەیەکی نەرێنی دەبێ لەسەر ڕایەڵ و کۆڵەکەی یەکگرتنی نەتەوایەتی. با دوور نەڕۆین داگیرکەرانی کوردستان سەدان سالە دەیانەوێت زمانی خۆیان بسەپێنن، بەڵام ئایا تاچئاستێک توانیویانە، ههر بۆیەش دروستکردنی تەلارەکانی پانکرمانجیزم یان سۆرانیزم و ههر پانزاراوەیەکی دی، کورد پتر پەرتەوازە دەکا. با ئێمە ڕێزی بوجونی تاکی کوردی بگرێن و شانسی ئازادی ههڵبژاردنی زمانی ستاندارد بدەینێ.
پرۆسەی لەدایک بوونی زمانی ستاندارد، پێش ئەوەی بەبڕیارێکی سیاسی چی ببێ، دەبێ زاراوەکان بە یەکدی ئاشنا بن و تاکی کورد ئەو مافەی لێ زەوت نەکرێ، ئێمە ئەزمونی وڵاتی نەروێژمان لەبەرد دەستدایە و زۆر سەرکەوتووشە و زمانحاڵانی ههردوو زمانەکە خۆیان بەهاونیشتمانی نەرویژی دەزانن، ئەدی بۆ دەبێ کورد ماڵی خۆی خراپ بکا و لاسایی ئەجەندەی پانتۆرانیزم بکا و فەرههنگێکی دەولەمەندی شیوەزمانە کوردییەکان بەدەستی خۆی بخاتە گۆڕەوە. زمان تەنها فاکتەر نیە بۆ یەکبوونی نەتەوایەتی و نیشتمانێکی سەربەخۆ، تەنها بەردێکی بناغەیە و ڕایەڵی کۆڵەکەکانی دی تەواو دەکا. حەفتا ساڵە پتر پانتورانیزم بەسەر گەلی کورد بە ههموو شێوەیەک داسەپاوە، ئەمرۆ کە دەبینرێ کورد و شێوەزمانەکانی خەریکە لەیەکدی، بەپرۆسەی نیزیکبوونەوەی نەتەوایەتیدا تێدەپەرێ، ههڵگرانی بیری پانتۆرانیزم دەیانەوێ کۆڵەکەی ئەو پردە، کە لەنیوان باکور و باشووردا و پارچەکانی دیدا کە ههیە بیپسێنن، دوور نیە هێزێکی شاراوە وەک ئیخوانە کوردییەکان(یەکگرتوو بە نموونە) وەک پردێ بۆ ئەو مەبەستە کەوتبێتە کار بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد لە ژێر پەردەی ئایندا لە خشتەبەرێ و ههستی نەتەوایەتی پێ لاواز بکەن. من پیم ئاساییە کورد چەند ڕێنوسێکی ههبێ، با لە باشووری بەو پیتانە بێ و لە باکوریش لاتینی، زیانبەخشە ئەگەر ئێمە ئەزمونی رەگەزپەرستێکی وەک ئەتاتورک دووبارە بکەینەوە و تەلاری پانزاراوەیەک بە بڕیارێکی دەسەڵات پێکەوەبنێن. کورد پێش ههموو شتێک پێویستی بە یەکبوونی ئابوری و سیاسی ههیە، کە توانرا ئەوە بکرێ ئیدی پرۆسەی زمانیش لە ڕوی تێکەلاوی شیوەزمانە کوردییەکانەوە چی دەبێ. بەڕاستی کارەساتە من لە زمانی هاونیشتمانیەکم تێنەگەم پێی بڵێم دەبێ زمانی تۆ نەمێنێ چونکە بێ کەڵکە، کرۆکی پانزاراوەیی ئەوە دەگەێنێ.
پانتۆرانیزم زمانی کوردی بە شێوەیەک لە باکور سووک و ریسوا کرد کە تا ئەمڕۆش زۆر کوردی ئەو پارچەیە شەرم دەکەن لە ماڵیشەوە بە کوردی بدوێن. من نامەوێ ئەو ئەزمونە تاڵە لە کوردستان بەدەستی سەرانی پانزاراوەیەک دووبارە بێتەوە دەبێ تاکی کورد ئەو ئاساییشە دەروونی و کۆمەڵایەتییەی لا دروست بێ تاکو بروای بەیکدی بێت، ئایا هێشتا ئەوە دروست بووە؟ ئایا سۆرانییەک بە گشتی لە بادینیەک تێدەگا، دەتوانێ پردی بروا دروست بکا، یان لە ههورامییەک، کە هەورامییەکە لە ئەفغانییەک (زاراوەی دەریی زۆر لە ههورامییەوە نیزیکە) لە چاو سۆرانی و بادینی باشتر تێ دەگا. ئەگەر ئەو پردە دروست نەبێ، مەحالە تەلاری ستاندەری پانزاراوەیزم بە واژۆی چەند ههزار کەسێک ههڵچنرێ. ههوڵێکی نەزۆکیش دەبێ و کاردانەوەیەکی ناوچەیی نەرێنی ههمەلایەنەی لێدەبێتەوە. ئەگەر پانتۆرانیزم سەری بگرتایە ئەوە دەمیک بوو زمانی کوردی لە باکور توابووەوە. بەڵکو پانتۆرانیزم پتر گەلی تورک و کوردی کرد بە دوژمنی یەکدی، ههمان پرۆسە لە گەڵ عەرەب و بگرە فارسیش. کەواتە یەکەم ههنگاوی دروستبوونی زمانی ستاندەر ئەوەیە کە شێوەزمانەکانی کوردی بە یەک ئاشنا بن سەکۆیەکی هاوبەش بۆ ووتاری یەکگرتوو بدۆزنەوە و تاکیش ئازادی ههڵبژاردنی ههبێ.
پانتورکیزم و ههوڵی
داتاشینی پانزارەوەیەکی ستاندەری کوردی، کامیان سەردەگرێ؟
زمان یەکێکە لەو پێویستیانەی کە مرۆڤ بۆ سەلماندی خود و کەسێتی و ئامرازی دەربڕینە..هتد. کە ئەو ئامرازەمان لەدەست دا، ئیدی ناتوانین بە فەرههنگێکی دی چێژ لە دابونەریت و کەلتور و فەرههنگی خۆمان وەرگرین.
من لە شاری سلیمانی لەدایک بووم و هێندە بەسەر زاراوەی سۆرانیدا زاڵم و چێژ دەبینم لە گەڵ زاراوەکانی دی، ئەو پیوەندییە گیانیەم نیە، هەرچەندە هەورامی زمانم. زمانی ستاندارت وەک کۆمەڵێک پێیان وایە، بەبڕیارێکی سیاسی دروست نابێ، ئەوە پرۆسەیەکی ههمەلایەنەی مێژووییە، دەسەلات دەتوانێ تەنها یاردەدەربێ، ئەویش بەشیوەیەکی زانستی، ئەگینا زیانبەخش دەبێ و کاردانەوەیەکی نەرێنی دەبێ لەسەر ڕایەڵ و کۆڵەکەی یەکگرتنی نەتەوایەتی. با دوور نەڕۆین داگیرکەرانی کوردستان سەدان سالە دەیانەوێت زمانی خۆیان بسەپێنن، بەڵام ئایا تاچئاستێک توانیویانە، ههر بۆیەش دروستکردنی تەلارەکانی پانکرمانجیزم یان سۆرانیزم و ههر پانزاراوەیەکی دی، کورد پتر پەرتەوازە دەکا. با ئێمە ڕێزی بوجونی تاکی کوردی بگرێن و شانسی ئازادی ههڵبژاردنی زمانی ستاندارد بدەینێ.
هەر بۆیەش هەورامییەکان مافی خۆیانە بە زوانی دایکی خۆیان لەو ناوچانەی کە پێکهاتەیەکی زۆرن، بخوێنن.
بەڵێ! ئەوە تۆرانیەکانان دیسان، لەوە ترساون کە هەورامییەکان، کە بەشێکی کارای کوردن، خۆیان ڕێکبخەن و ئەو بەشە فەرهەنگە ڕەسەنەی گەلی کورد بپارێزن و دەها پیلانی قیزەوەن لە رێگەی هەندێ لایەنی باشوور دەگێرن.
لێ ئەگەر زوانی تورکی وشەی کوردی و چەمکە عەرەبییەکانی لێبسێنرێتەوە، روت و قوت دەبێتەوە…
پیویستە نە سۆرانیەکان، نە کرمانجییەکان لەوە بترسن کە منداڵانی هەورامانیش ئەوە مافەیان هەبێ..
نوسەر ماجستێری هەیە لە دەروونناسی کۆمەڵگە
- بابەتەکانی تری ئاسۆ بیارەیی
ئاسۆ بیارەیی: شێخ عومهر غهریب که دێته سهر باسی سهربهخۆیی کوردستان، زۆربهی ئیسلامییهکان دژن و دەیان ئایهت و حهدیس دهکهنه بهربهست.
-ئاسۆ بیارەیی: شێخ عومهر غهریب که دێته سهر باسی سهربهخۆیی کوردستان، زۆربهی ئیسلامییهکان دژن و دەیان ئایهت و حهدیس دهکهنه بهربهست.
-ئاسۆ بیارەیی: خەنی مەبن بە چەککردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵات! چەککردنی ئێوە لە 16 ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکرد
- All Posts