عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سوڵتان هاشم لە سێدارە نەدرا!
له سێداره نه‌دانی سوڵتان هاشم، بێ رێزی و به‌تاڵ کرردنه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق و بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورده!
له 20. 5. 2007 بڕیاری دادگایی کردنی 432 تۆمه‌تباری ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، له به‌غداد درا. تۆمه‌تباره‌کان بریتی بوون له/ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پله‌ی جیا جیا له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌زگای موخابه‌رات و ئیستیخبارات و هێزی ئاسمانی و مسته‌شاری جاشی کورد. یه‌کێک له‌و تاوانبارانه لیوا سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د بوو، له سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان سه‌رکرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بوو. له 21. 2. 1988- 18. 3. 1988، رۆڵی دیاری هه‌بوو له په‌لاماری ئه‌نفال له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
له‌دوای گۆرانکاری 9. 4. 2003، سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌سگیر کرا، له هۆڵی دادگای بالای تاوانبارانی عێراق دانی به هه‌موو تاوانه‌کانیدا، راسته به‌شداری په‌لاماری ئه‌نفالی کردوه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ئه‌و بڕیارەکانی سەرووی خۆی جێ به‌جێ کردوه.
دادگای باڵای تاوانبارا نی عێراق، بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرد به‌م جۆره:
+ چوار سزای له سێداره‌دان.
+ دووسزای حوکمی هه‌تا هه‌تایی.
+ یه‌ک سزای 15 ساڵ زیندان کردن.
+ دوو سزای 7ساڵ زیندان کردن.
به پێی هه‌واڵی میدیاکان، له سه‌ر داوای سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌له‌مانی عێراق، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌موو توانای خسته گه‌ڕ له زیندان به‌ری بده‌ن. به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی شیعه وه‌ک سه‌دام ده‌ستوور و یاسایان کردوه به لاستیک، چۆنیان بوێت به مه‌زاجی خۆیان یاری پێ ده‌که‌ن.
سه‌رۆکه‌کانی عێراق وه‌ک سه‌دام به پێی هه‌ل و مه‌رجه‌کان رۆڵی تۆتالیتاریتانهی خۆیان ده‌بینن، به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی ستراتیجی به‌ردوام بوونی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. ئه‌و بڕیاره‌یان بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌کی زۆر له ئاسته جیاجیاکان، به بیانوی نه‌خۆشییه‌وه بڕیاری له سێدارەدانی سولتان هاشمیان جێ به‌جێ نه‌کرد.
ئه‌م سیناریۆیەی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، به‌های ده‌ستووری عێراق و یاسا و رێساکانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقی له به‌غدادی پایته‌ختدا، به‌تاڵ کرده‌وه. ئه‌وه‌یان خسته روو، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له سه‌رووی ده‌ستوورو یاسا‌و رێساکانهوهن. ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی سه‌رکرده‌کانی کورد، سوڵتان هاشمیان به ناو له زیندانی (الحوت ) له پارێزگای زیقار وه‌ک پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری عێراق دانا. وه‌ک کهسێتییەکی دیار‌و نمونه‌یی رێزیان لێ گرت. ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق له به غداد، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غداد، په‌له‌مانی هه‌رێم له هه‌ولێر، حیزبه سیاسییه‌کان، رۆڵی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتییان نواند، وه‌ک ئامێرێک بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان جێ به‌جێ کرد.
سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی لیست و کورسی و شه‌ڕی دهسکهوتهکانیانیان بوون، به‌رنامه‌ی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی کوردیان نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ن عه‌قڵی دۆگمای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به سیناریۆ و بیانوی جیا جیا، له به‌های تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا که‌م کرده‌وه:
یه‌که‌م/ جێ به‌جێ نه‌کردنی بڕیاری یاسایی دادگای تاوانبارانی عێراق و پاراستی ژیانی تاوانبارانی ئه‌نفال، پاراستن و خزمه‌ت کردنی ئه‌نفال چییه‌کان.
دووه‌م/ له‌به‌های یاسایی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقیان که‌م کرده‌وه، بێ رێزیان به‌رامبه‌ر نواند.
سێیه‌م/ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان له سه‌روو یاسا و دادگاوه دانا، وه‌ک سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
چواره‌م/ بۆ ئه‌وه‌ی به‌های تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵ کوژی فه‌یلییه‌کان و بێ سه‌روشوین کردنی بارزانیه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه، کاڵ بکه‌نه‌وه و به‌تاڵی بکه‌نه‌وه.
پێنجه‌م/ تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید ی کورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق بکه‌ن به کاره‌ساتێکی بچوک.
شه‌شه‌م/ دەسەڵاتی شیعەگەری عێراق، توانیان ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید وابچوک بکه‌نه‌وه له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه، به جینۆساید نه‌ناسرێ.
حه‌وته‌م/ هه‌موو ئه‌و خاڵانه ئه‌وه دهسهلمین سه‌رکرده‌کانی کورد له کوردستان و عێراق و ده‌رەوە، رۆڵیان له هیچ بڕیارێکی ستراتیژیدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێ.
ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌کانی کورد، بێ هەڵویست بوون و بی رێزیان به‌رامبه‌ر به بڕیاره یاساییه‌کانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق نواند، زۆربەی تاوانبارانی ئه‌نفال و مسته‌شار و تاوانبارەکانیان پاراست. پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێ بەخشین، گوێیان له داواکاری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نەگرت.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts