نه‌وزادى موهه‌ندیس: سیسته‌مى كۆتاى په‌ڕله‌مانى – چه‌مك و میَژوو و ڕه‌وایه‌تى.
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه كه كۆمهلَگه مرۆڤایه‌تیه‌كان له چه‌ندین چین و تویَژى جیاواز پیَكهاتوون له‌ڕووى پیشه یان ڕه‌گه‌ز یانیش نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و جوگرافیاوه ،هه‌ربۆیه نه‌توانراوه كه دادپه‌روه‌ریه‌ك یان ڕاگرتنى هاوسه‌نگى یه‌كسانى بپاریَزریَت لهنیَوان ئه‌و هه‌موو پیَكهاته جیاوازانه‌دا،ئاشكراشه كه هه‌ریه‌كه‌شیان داواكارى تایبه‌تى به‌خۆیان هه‌یه و خۆیان به‌خاوه‌ن ماف ده‌زانن كه به‌شداربن له بهڕیَوهبردنى ولاَت و كۆمهلَگه و هاوبهشیشبكهن له ناوه‌نده‌كانى بڕیاردان و دهسهلاَتیشدا هه‌ریه‌كه به پیَى سه‌نگ و قورسایى و كاریگه‌رى و قه‌واره‌ى خۆى له كۆمهلَگهدا. هه‌ربۆیه له‌سه‌ده‌ى بیستدا و به‌تایبه‌تیش له‌نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا چه‌مكى كۆتا Quota هاته كایه‌وه،له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگا ههلَبژیَردراوانهدا كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ههلَدهبژیَردریَن بۆئه‌وه‌ى هه‌مووان بهشداریبكهن و نویَنهرایهتى چین و تویَژ و ناوچه و پیَكهاته ڕه‌گه‌زى و ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆیان بكه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك گه‌رچى بۆ كاتیش بیَت هاوسه‌نگى و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى بیَننه كایه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ئه‌و چین و تویَژه جیاوازانه و به‌گشتیش له پیَناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى كۆمهلَگه و ولاَتدا. ئیدى له ئیَستادا ئه‌م سیسته‌مى كۆتاى په‌ڕله‌مانیه له زۆریَك لهولاَتاندا پیاده دهكریَت و بۆته دیفاكتۆ.
پیَناسه و چه‌مكى كۆتا:
گهلیَك لیَكدانهوه و تیَگهیشتن و پیَناسهى جۆراوجۆر هه‌ن بۆ چه‌مكى كۆتا وه‌ك:
كۆتا یان به‌ش (پشك): بریتیه له بنه‌ماى دیاریكردن كه له چوارچیَوهیدا پۆسته‌كان،یان سه‌رچاوه سروشتییه‌كان،یان ئه‌ركه سیاسیه‌كان دیاریدهكریَن به پشتبه‌ستن بههاوكیَشهیهكى دیاریكراو.جا بهشیَوهیهكى گشتى سیسته‌مى كۆتا(( پشكه‌كان)) له‌و حالَهتانهدا پیاده دهكریَت كه نه‌بوونى ئه‌م سیسته‌مه دهبیَته هۆى دروستبوونى تیَكچوون یان ناهاوسه‌نگى بىَ مه‌به‌ست له‌مه‌سه‌له‌ى نویَنهرایهتیكردندا.
له‌بوارى سیاسیش‌دا ئه‌م سیسته‌مه پیاده دهكریَت له پیَناو گره‌نتیكردنى نویَنهرایهتیهكى دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو تویَژهكانى كۆمهلَگه ئه‌وه‌ش له ڕیَگهى بهدهستهیَنانى ههندىَ پۆستى ههلَبژیَردراو.
بیرۆكه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ش بریتییه له دروستكردنى ویَنهیهكى بچووكراوه‌ى وورد له ته‌واوى كۆمهلَگه و له په‌ڕله‌مانى ههلَبژیَردراودا. بهشیَوهیهك كه هیچ تویَژیَك پشتگویَ نهخرابیَت كه نویَنهرى نهبیَت، به‌زۆرى ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى ژنان یان كه‌مینه جوگرافى و نه‌ته‌وه‌یى و زمانى و ئاینیه‌كاندا دهبیَت.
سیسته‌مى كۆتا: بریتییه له هۆكاریَكى توانینى كاتىAtransitory Solution كه سیستهمیَكه ههلَهیَنجراوه له بنه‌ماى یه‌كسانیه‌وهAffirmative action كه ئامانج لیَى بریتییه له سنووردانان بۆ جیاكارى كه ژنان به‌ده‌ستیه‌وه دهنالَیَنن بهدریَژایى میَژوو بهشیَوهیهك ژنان له ئه‌مریكادا و تاسهدهى نۆزده‌هه‌میش ڕیَگهیان پیَنهدهدرا كه كارى پزیشكى بكه‌ن یان ببنه ئه‌ندام له یهكیَتییه كریَكارییهكان و بچنه زانكۆكانیش.
یان ،سیسته‌مى كۆتا بریتییه له و سیسته‌مه‌ى كه ڕیَژهیهك یان ژماره‌یه‌ك له كورسى په‌ڕله‌مانى دیاریدهكریَت بۆ پیَكهاتهى كه‌مینه‌كان یان ژنان له‌و ده‌سته و ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوانهدا وه‌ك په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا و شاره‌وانیه‌كان،به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و جیَگایانه كه دانانى یاسا و ناوه‌ندى بڕیاردانن.
سیسته‌مى كۆتاى ژنان: بریتییه له دیاریكردنى ڕیَژهیهك یان ژماره‌یه‌كى دیاریكراو له ژماره‌ى كورسى په‌ڕله‌مانى یان ده‌زگا ههلَبژیَردراوهكانى تر بۆ ژنان،به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆشایى نیَوان ژماره‌ى پیاوان و ژنان له‌و ناوه‌ندى بڕیار و یاسادانانه‌دا.
جا زاراوه‌ى كۆتا Quota له زمانى ئینگلیزی‌دا به‌ماناى به‌ش یان پشكى ڕیَژهیى دیَت.هه‌روه‌ها له زمانى فه‌ڕه‌نسیشدا به‌ناو یان سیفه‌ت دیَت و به‌هه‌مان شیَوه به‌ماناى به‌ش،یان پشكى ڕیَژهیى دیَت.
میَژووى سهرههلَدانى چه‌مكى كۆتا:
بنچینه‌ى میَژوویى سیسته‌مى كۆتا دهگهڕیَتهوه بۆ زاراوه‌ى به‌شه پۆزه‌تیفه‌كانAffirmative action بهشیَوهیهك بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌مریكاوه سهریههلَدا و به‌و سیاسه‌ته ده‌وترا كه قه‌ره‌بووى ئه‌و گروپانه‌ى ده‌كرده‌وه كه بیَبهشكرابوون له‌لایه‌ن دهسهلاَته حكومیه‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه.
له‌بنچینه‌دا له‌مافه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت كه په‌یوه‌ندى هه‌بوو به كه‌مینه‌ى ڕه‌ش پیَستهكانهوه ((جیاكارى ڕه‌نگى))، بۆیه‌كه‌م جاریش له‌لایه‌ن سه‌رۆك جۆن كنیَدى لهسالَى 1961دا ئه‌و زاراوه‌یه ده‌ربڕدرا،و دواتریش سه‌رۆك جۆنسۆن له‌به‌رنامه‌ى كارى خۆیدا وه‌ك بهشیَك له جه‌نگ دژى هه‌ژارى ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تاى سالَى 1965دا.
ئیدى به‌و شیَوهیه سیسته‌مى پشكى ڕیَژهیى (( كۆتا)) چهسپیَنرا بهشیَوهیهك كه لایه‌نه‌كان ناچارده‌كات كه ڕیَژهیهكى دیاریكراو دیاریبكه‌ن بۆ خویَندكارانى وه‌رگیراوى سه‌ر به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه.
هه‌ربۆیه گروپهكانى تریش وه‌كو بزوتنه‌وه ژنانیكانیش داواى هه‌مان پشكیان ده‌كرد.ئیدى ئه‌م چه‌مك و زاراوه و تیَگهیشتنه بۆ سیسته‌مى كۆتا له ولاَتانى تر‌ى جیهانیشدا بلاَوبۆوه كه كه‌مینه‌كان هه‌ستیان به بیَبهشبوون و پهراویَزخستن ده‌كرد له مافه‌كانیان و نویَنهرایتیكردنیاندا له ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوهكاندا.
جۆره‌كانى سیسته‌مى كۆتا:
سىَ جۆر له جیَبهجیَكردنى سیسته‌مى كۆتا هه‌یه:
1. كۆتاى ده‌ستوورى Constitutional Quotas : وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستووردا ڕیَژهیهكى دیاریكراو بۆ ژنان بۆ خۆكاندیدكردن دانراوه بۆ په‌ڕله‌مان.له عیَراقدا ئه‌م سیسته‌مه له‌هه‌ریه‌كه له یاساى ژماره 58ى كاتى بهڕیَوهبردنى دهولَهتدا بۆ قۆناغى ڕاگوزه‌ر كه وه‌كو بنه‌مایه‌كى ده‌ستوورى وابوو، له ماده‌ى ژماره( 30 و بڕگه‌ى ج) دا چهسپیَنرابوو،به‌هه‌مان شیَوه له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیَراقى سالَى 2005دا له ماده‌ى( 49 بڕگه‌ى چواره‌مدا) چهسپیَنراوه،له‌هه‌ردووكیاندا داوادهدهكات كه ڕیَژهیهكى نویَنهرایهتى بۆ ژنان تهرخانبكریَت له كۆى ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى و په‌ڕله‌مان كه كه‌متر نهبیَت له چاره‌كى كۆى ژماره‌ى ئه‌ندامان واته ڕیَژهى 25%.
2. كۆتاى یاساى پارته سیاسیه‌كان( یان یاسا ئاساییه‌كان))Political Party Quotas: وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساى دامه‌زراندنى پارته سیاسیه‌كاندا هاتوه و هه‌ریه‌كه له‌و پارتانه له په‌یڕه‌وى ناوخۆى خۆیاندا ڕیَژهیهكى سه‌دى دیاریكراو بۆ ژنان دیاریده‌كه‌ن بۆ خۆكاندیدكردن.به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى هاوسه‌نگیه‌ك له نیَوان نویَنهرایهتى ژنان و پیاواندا له پۆسته حیزبیهكانیاندا.كه له حیزبیَكهوه بۆ یهكیَكتى تر ئه‌و ڕیَژهیه دهگۆڕیَت.
3. كۆتاى یاساى ههلَبژاردنهكان Election Law Quotas : وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساى ههلَبژاردنهكاندا پهیڕهویَكى تایبه‌ت دهردهكریَت بۆ دیاریكردنى كۆتا بۆ ژنان بهمهرجیَك دژ نهبیَت لهگهلَ ده‌قه ده‌ستورییه‌كاندا.وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساى ههلَبژاردنهكانى ژماره( 16 ى سالَى 2005)دا هاتووه كه نابیَت ڕیَژهى ژنان له ڕیَژهى 25% كه‌متر بیَت له كۆى ژماره‌ى ئه‌ندامانى پهڕمانى عیَراقدا.جا به پیَى په‌یڕه‌وى كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى ههلَبژاردنهكان و ماده‌ى ((29)) له‌یاساى ههلَبژاردن و په‌یڕه‌وى ژماره( 9ى سالَى 2005 )ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ى كۆتاى ژنان له په‌ڕله‌ماندا به‌وه چاره‌سه‌ركراوه كه دهبیَت هه‌ر لیستیَكى ههلَبژاردن ناوى ژنیَك له‌دواى دوو ناوى پیاو ههبیَت و به‌رده‌وامیش بیَت تاكۆتاى لیسته‌كه.
سیسته‌مى كۆتا له نیَوان لایه‌نگر و دژهكانیدا:
ئاشكرایه هه‌میشه هه‌ر سیسته‌م یان بیروباوهڕیَك یان یاسایه‌ك له نیَوان لایه‌نگر و دژهكانیدا دابهشدهبیَت وه‌ك دووبه‌ره‌ى جیاواز و بهشیَوهیك هیچ یاسا و سیسته‌م و بڕیاریَك نیه كه جیَگهى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بیَت، هه‌ر به‌و شیَوهیه سیسته‌مى كۆتاى ژنانیش دابه‌شبووه لهنیَوان لایه‌نگره‌كانى و دژهكانیدا.
ئه‌وه‌تا زۆریَك له شاره‌زاكانى فیقهى ده‌ستووریدا له عیَراق دهلَیَن:
1. سیسته‌مى كۆتاى ژنان دژه لهگهلَ ههرسىَ ماده‌ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى سالَى 2005دا كه بریتین له ههرسىَ ماده‌كانى( 14 و16 و 20 ) كه ههرسىَ ماده‌كه باسى یه‌كسانى ژن و پیاو ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌تا ماده‌ى( 14)ى ده‌ستوور باس له یه‌كسانى ژن و پیاو ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م یاسادا دوور له جیاوازى ڕه‌گه‌زى، ولهمادهى( 16)شدا هاتووه كه ژن و پیاو یه‌كسانن له دابینكردنى هه‌لى كاردا. و ماده‌ى( 20)ش دهلَیَت ژن و پیاو یه‌كسانن له مافى خۆكاندیكردندا و به‌شداریكردنیان له‌كاروبارى گشتی و مافه سیاسهكاندا وه‌ك مافى ده‌نگدان و ههلَبژاردن و خۆكاندیكردندن.
2. ئه‌م سیسته‌مه جیاكارییه دژى پیاوان، چونكه یه‌كسانى نیَوان پیاوان وژناندا ناهیَلَیَت له‌ڕووى ئه‌رك و ماف و هه‌لى كاره‌وه، وه‌ك ئه‌و بنه‌ما یاساییه‌ى كه دهلَیَت هه‌مووان یه‌كسانن له‌به‌رده‌م یاسادا.
3. ئه‌م سیسته‌مه دادهنریَت به چارهسهریَكى كاتى و دیموكراتیهتى ڕاسته‌قینه‌ش نانویَنیَت.
4. به‌شداریكردنى ژنانه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه كه واده‌كات ته‌نها ژنان داواى یه‌كسانى بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش پیَشیلكردنى دادپه‌روه‌ریه بۆ لایه‌نه‌كانى تر.
له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نگرانى ئه‌م سیسته‌مه‌ش دهلَیَن:
1. ئه‌م سیسته‌مه ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆشاییه له نیَوان ژماره‌ى پیاوان و ژناندا له ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوهكاندا.
2. چه‌سپاندنى زیاترى ڕۆلَى ژنانه له‌ناو كۆمهلَگهدا وه‌ك پیَكهاته و بهشیَكى گرنگى كۆمهلَگه.
3. لابردنى ڕیَگرییهكانه لهنیَوان ژن و پیاودا بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوهكان و ناوه‌نده‌كانى بڕیار.
4. ژنان بیَبهش نابن له به‌شداریكردن له‌ناوه‌نده‌كانى بڕیارداندا.
5. پاریَزهریَكى یاسایى بۆ ژنان دابینده‌كات كه بنه‌ماى نه‌بوونى وهكیهكى و یه‌كسانى دهیسهپیَنیَت.
6. ئه‌م سیسته‌مه واده‌كات كه مامهلَهیهكى به‌ویژدانانه لهگهلَ ژناندا بكریَت.
7. ڕیَگهش دهگریَت له جیاكارى دژى ژنان.كهزۆریَك له ولاَتاندا له ڕیَگهى یاساى كۆتاوه یهكسانینیَوان ژن و پیاو هاتۆته دى.
8· ئامار و ڕیَژهكانى سیسته‌مى كۆتا له جیهان و عیَراق و ههریَمى كوردستاندا:
له‌و كاته‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه بلاَوبۆتهوه و پیادهدهكریَت له ناو ولاَتانى جیاوازى جیهاندا،به‌م شیَوهیه سیسته‌مه‌كه كارایه:
له جیهاندا:
30 ولاَت له جیهاندا هه‌ریه‌كه جۆریَك له سیسته‌مى كۆتا پیاده ده‌كه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندى ژنان.
49% كورسى په‌ڕله‌مانى ڕواندا بۆ ژنانه
45% كورسى په‌ڕله‌مان له سوید بۆ ژنانه
30% كورسى په‌ڕله‌مان له باشوورى ئه‌فریقادا بۆ ژنانه
به‌گشتى له جیهاندا ڕیَژهى 51.1% كورسى په‌ڕله‌مانه‌كان بۆ كۆتاى ژنانه.
له عیَراقدا:
له خولى یه‌كه‌م 2006-2010دا 78 كورسى كۆتا له‌كۆى 275 كورسى په‌ڕله‌مان و 21كورسى بىَ كۆتا ده‌رچوون
له خولى دووه‌م 2010-2014دا 81 كورسى كۆتاى ژنان له كۆى 325 كورسى په‌ڕله‌مان و 15 كورسیش بىَ كۆتا ده‌رچوون
له خولى سیَیهم 2014-2018دا 83 كورسى كۆتا له كۆى 329 كورسى په‌ڕله‌مان و 20 كورسیش بىَ كۆتا ده‌رچوون
له خولى چواره‌مى 2018دا 84 كورسى كۆتاى ژنان له‌كۆى 329 كورسى په‌ڕله‌مان و 22كورسیش بىَ كۆتا ده‌رچوون
لهههلَبژاردنى سالَى 2021دا له كۆى 329 كورسى په‌ڕله‌مان ژنان 97كورسیان وهدهستهیَنا كه ته‌نها 14 كورسیان كۆتاى ژنان بوون به‌وه‌ش 57 ژن به‌توانا و لیَوهشاوهیى خۆیان ده‌رچوون.
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه له په‌ڕله‌مانى عیَراقدا وه‌ك كۆتاى نه‌ته‌وه و پیَكهاته ئاینیه‌كان ته‌نها 9 كورسى كۆتایان بۆ دانراوه كه ده‌كاته ڕیَژهى 2.7%.كه بۆ پیَكهاتهكانى((5كورسى مه‌سیحى و 1 كورسى بۆ ێابیئهى مه‌ندائى و1 كورسى بۆ ئیَزیدى و 1 كورسى بۆ شه‌به‌ك و 1 كورسیش بۆ كورده فه‌یلییه‌كان)) دیاریكراون.
لهههریَمى كوردستاندا:
له‌خولى یه‌كه‌مى په‌ڕله‌ماندا 1992-2005 كۆى گشتى كورسى 105 كورسى و 5 كورسى كۆتاى مه‌سیحیه‌كان بووه.
له‌خولى دووه‌مى په‌ڕله‌مان 2005-2009 كۆى گشتى كورسى 111 كورسى و 11 كورسى كۆتاى پیَكهاتهكان بووه.
له‌خولى سیَیهم 2009-2013 به‌هه‌مان شیَوه بووه
له‌خولى چواره‌م 2013-2018 به‌هه‌مان شیَوه بووه
خولى پیَنجهم 2018-2022 به‌هه‌مان شیَوه بووه
بهلاَم له په‌ڕله‌مانى كوردستاندا 11كورسى بۆ كۆتاى پیَكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان دانراون له‌كۆى 111 كورسى په‌ڕله‌مان كه ده‌كاته ڕیَژهى 9.9% كه ڕیَژهیهكى به‌رزه به به‌راوورد به عیَراق به‌م شیَوهیه (( 5 كورسى بۆ مه‌سیحیه‌كان و 5 كورسى بۆ توركومان و1 كورسیش بۆ ئه‌رمه‌ن)).
كۆتاى كورسى ژنانیش به‌یاسا ڕیَژهى 30% دیاریكراوه كه به‌رزتره له ڕیَژهى كۆتاى ژنان له په‌ڕله‌مانى عیَراقدا كه ڕیَژهى 25%.
تیَبینییهكان له‌سه‌ر سیسته‌مى كۆتا لهههریَمى كوردستاندا:
1. له‌لایه‌ك ڕیَژه و ژماره‌ى كورسى كۆتاكان له په‌ڕله‌مانى كوردستاندا به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانى عیَراق زیاتر و به‌رزتره.
2. لهسالَى 1992وه كه یاساى ژماره‌ى 1ى سالَى 1992ى ههلَبژاردنى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌رچووه و تا سالَى 2013 حه‌وت جار ههمواركراوتهوه و دواجار به یاساى ژماره 15ى سالَى 2013 هه‌مواركراوه‌ته‌وه و تیایدا كار به سیسته‌مى یه‌ك بازنه‌یى دهكریَت.
3. ده‌ركه‌وتووه كه كۆتاى پیَكهاتهكان هیَندهى له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتیَكى سیاسى ههریَمى كوردستانه نیوهیَنده له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و پیَكهاتانه خۆیان نین.
4. نویَنهرانى ئه‌و پیَكهاتانه نویَنهرانى ڕاسته‌قینه‌ى پیَكهاتهكانى خۆیان ناكه‌ن و بونه‌ته بهشیَك له به‌رنامه و ئهجیَنداى پارتیَكى دیاریكراوى بالاَدهست له‌كوردستاندا.
5. جیاوازى و نادادپه‌روه‌رى هه‌یه له‌دابه‌شكردنى كورسیه كۆتاكان لهنیَوان پاریَزگاكانى ههریَمدا.
داواكارییه‌كانى تایبه‌ت به سیسته‌مى كۆتاى پیَكهاتهكان له په‌ڕله‌مانى كوردستاندا:
1. داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ههلَبژاردنهكانى ههریَم دهكریَت،به‌وه‌ى كه ههریَم له‌سه‌ر بنه‌ماى 4 پاریَزگا بكریَته 4 بازنه‌ى ههلَبژاردن.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى كورسى كۆتاكان له 11 كورسیه‌وه بۆ 6-8 كورسى.
3. گه‌ر ژماره‌ى كورسیه‌كانیش كهمنهكریَتهوه ئه‌وا دهبیَت ئه‌و 11 كورسیه‌ى كۆتاكان دابهشبكریَته سه‌ر 4 بازنه‌ى ههلَبژاردنى هه‌ر 4 پاریَزگاكه.
له‌كۆتاییدا،سیسته‌مى كۆتا به شیَوهیهكى گشتى تایبه‌ت بووه به ژنان بۆ دیاریكردنى پشك یان ڕیَژهیهك بۆیان له ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوهكانى ولاَتدا كه له ئه‌مریكاوه سهریههلَداوه،نه‌ك بۆ كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و زمانى و جوگرافیه‌كان.به‌هه‌مان شیَوه له سیسته‌مى حوكمڕانى دیمو‌كراتى ڕاسته‌قینه‌دا هه‌موان بهبىَ جیاوازى یه‌كسانن له به‌رده‌م یاسادا و ئیدى پیَویست به جیاكارى ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه و ڕه‌نگ و زمان و جوگرافیا لهچوارچیَوهى یه‌ك كۆمهلَگه و یه‌ك ولاَتدا.
لهههلَبژاردنى ئهنجومهنهكانیشدا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و ههریَمى و نیشتیمانى گشتیشدا پیَویسته هه‌موو تاكه‌كان به‌توانا و لیَوهشاوهیى و كه‌سایه‌تى و ناو وناوبانگ و كار و كرده‌وه‌كانی خۆیان كاندید بكه‌ن و ده‌نگ بهدهستبیَنن و متمانه‌ى هاولاَتیان وه‌ربگرن،نه‌ك بهپیَى یاسا وه‌ك سیسته‌مى كۆتا بۆ ژنان و كه‌مینه و پیَكهاته جیاوازه‌كان به‌ش و پشك و ڕیَژهیان بۆ دیاریبكریَت. كه ئه‌مه بۆخۆى نادادپه‌روه‌رى دیَنیَته كایه‌وه.پیَویستیشه ههریَمى كوردستان وه‌ك ههریَمیَكى ده‌ستوورى دانپیادانراو له چوارچیَوهى دهولَهتى عیَراقى فیدڕالَدا به‌هه‌مان شیَوهى یاساى ههلَبژاردنهكانى عیَراق مامهلَه بكات و پڕۆسه‌ى ده‌نگدان و ههلَبژاردنهكان سازبكات و به‌هه‌مان شیَوه و ڕیَژه له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى سالَى 2005دا هاتووه كۆتا بۆ ژنان و كه‌مینه و ئاینه‌كان و پیَكهاتهكان دیاریبكات.نه‌ك به ڕیَژه و ژماره‌ى كورسى زیاتر له عیَراق.
دواتر پیَویسته ئه‌و كه‌مینانه لهههریَمدا ببنه نویَنهرى ڕاسته‌قینه‌ى پیَكهاتهكانى خۆیان و به‌ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وان ههلَببژیَردریَن نه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حیزبیَكى دیاریكراوى كوردستان كه‌دواتر وه‌ك چه‌ند سالَى ڕابووردوو هه‌موانیان له په‌ڕله‌ماندا ببونه بهشیَك له ئهجیَنداى كارى په‌ڕله‌مانى ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسیه بالاَدهستهى كوردستان.كه‌ئه‌مه‌ش زیانى به پیَگه و ناووناوبانگى ئه‌و كه‌مینانه گه‌یاند و بوونه پاشكۆ و ئازادى بڕیاردانى سیاسى لاى خۆیان نه‌مابوو.
هه‌ربۆیه ده‌نگى ناڕه‌زایى له‌ناو خودى ئه‌و پیَكهاتهنهوه و دواتریش له‌لایه‌ن و پارته سیاسیه‌كانى تریشه‌وه به‌رزبۆوه به‌رامبه‌ر ئه‌و نایه‌كسانى و نادادپه‌روه‌ریه له یاساى ههلَبژاردن و ژماره‌ى بازنه‌كانى ههلَبژاردن و دابه‌شكردنى كورسى كه‌مینه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و بازناندا،هه‌ربۆیه داواكارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ههلَبژاردنهكانى ههریَمى كوردستان كرا و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه دژ به‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایه بوون بریتى بوون له ته‌نها لایهنیَكى كوردستانى و پارته سیاسیه‌كانى كه‌مینه‌كان چونكه هه‌ستیان كرد ئیدى ئه‌وه‌ى له چه‌ند سالَى ڕابووردوودا بۆیان چووبوه سه‌ر چیدى بۆ ئاینده وانابیَت.
گرنگه له كۆمهلَگه و حوكمڕانیهكى دیموكراتیدا هه‌موان هه‌ست به یه‌كسانى ماف و ئه‌ركه‌كانى خۆیان بكه‌ن دوور له جیاكارى و زولَم و چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژى و گه‌ره‌كه یاسا سهروهربیَت و هه‌موان له‌به‌رده‌م یاسادا هه‌لى یه‌كسانیان بۆ دابینبكریَت دوور له سایه و پاریَزگارى بۆ چین و تویَژ و پیَكهاتهیهكى دیاریكراو.بۆیه سیسته‌مى كۆتا له ههریَمى كوردستاندا تاكو ئیَستا بهشیَوهیهكى دادپه‌روه‌رانه جیَبهجیَنهكراوه و له چوارچیَوهى ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه و لایهنگریانهدا پیَویسته كار بۆ ڕاستكردنه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه و بهسهرداچوونهوهى ئه‌و سیسته‌مه‌دا بكریَت كه هه‌موان لیَى ڕازیبن وئه‌وكات سیستهمیَكى حوكمڕانى دیموكراتیكى ڕاسته‌قینه دهچهسپیَت و هیچ لایه‌ن و پارت و سه‌ركرده‌یه‌ك بالاَدهستى ڕههانابیَت و هه‌موانیش به‌شدارده‌بن له‌ناوه‌ندى بڕیار و ئه‌نجومه‌نه ههلَبژیَردراوهكاندا.
سه‌رچاوه‌كان:
1. نڤام كوتا النسائیه فى مجلس النواب العراقى، چیاء عبدالله عبود الجابر،تدریسى فى كلیه القانون-جامعه كربلاء
2. پیَگهى په‌ڕله‌مانى كوردستان
3. https://www.alqabas.com
4. <https://www.skynewsarabia.com>
5. <http://fcdrs.com>
6. <https://ar.wikipedia.org>
7. <https://rudawrc.net>
8. https://www.france24.com/ar
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی