عەبدوڵا کەریم مەحمود: سوڵتان هاشم به جه‌ڵده‌ی دڵ مرد.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، هه‌موو توانای خسته گه‌ر بۆ ئازادکردنی سوڵتان هاشم, گوایه سوڵتان هاشم هیچ رۆڵێکی له تاوانی جینۆساید کردنی عێراقییه‌کاندا نه‌بووه. به‌ڵام بهڵگەکان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو که سوڵتان هاشم تاوانباره:
1- سوڵتان هاشم ژماره هه‌شت بوو لە لیستی داواکارییەکانی ئەمریکا، یه‌کێک بوو له‌و سێ که‌سه‌ی ناویان له‌لیستی ئه‌و (55) تاوانباره‌ی سه‌رانی به‌عسدا بوو که‌له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه داواکرا بوو. خۆیان ته‌سلیم کردووه ، نه‌ک گیرابن. دووکه‌سه‌که‌ی تر تارق عهزیزو که‌مال مسته‌فا تکریتی.
2- له 4. 1. 1978 فه‌رمانده‌ی فهیلهی شه‌ش بوو، له 1. 4. 1988 – 1989 فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بوو.
3- به‌شداری ئه‌نفاڵی ( یه‌ک و سێ و چوار‌و پێنج و شه‌ش و هه‌شت )-ی کردووه.
4- له 1989- 1995 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق بوو.
5- له ته‌موزی 1994 وه – 9. 4. 2003وه‌زیری به‌رگری عێراق بوو.
6- له 18. 9. 2003له‌شاری موسڵ خۆی ته‌سلیم به (جه‌نه‌ڕاڵ د‌یڤید پاترۆس)، فه‌رمانده‌ی تیپی سوپای ئه‌مه‌ریکا له موسڵ کردوه.
خالید ساجت ئه‌لجه‌نابی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه: سوڵتان هاشم ئەندامی ده‌سته‌ی بڕیاردانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بووه، خه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتنی ئه‌نفالی له لایه‌ن سه‌دام حسینه‌وه پێ به‌خشراوه، کچه‌که‌ی ناو ناوه (ئه‌نفال).
فه‌ریق ئه‌وه‌ل روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی، له ساڵی 1942 له شاری موسڵ له‌دایک بووه، سه‌ر به هۆزی ناسراوی (تهیه) ی عه‌ره‌به.
له 1964کۆلێجی سه‌ربازی ته‌واو کردووه، له 1975دا له کۆلیژی ئه‌رکانی عێراقی ده‌رچووه‌و بووه به ئه‌فسه‌ر. له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا به‌شداری خولی سه‌ربازی کردووه.
دواتر بووه به مامۆستا له کۆلیژی سه‌ربازی، پله سه‌ربازییه‌کانی سوپای عێراقی بڕیووه، به‌شداریی جه‌نگی عێراق و ئێرانی کردوه و رۆڵی له جه‌نگی عێراق – ئێران و داگیرکردنی کوێتدا هه‌بووه. لە سه‌ره‌تادا ئامر لیوای پێنجی پیاده بوو له فرقه‌ی چوار، دواتر بووبه قائید فرقه، له‌ساڵی 1988 کرا به قائید فه‌یله‌قی پێنج و دواتر کرا بهقائید فه‌یله‌قی یه‌کی سوپای عێراق، له‌و جه‌نگه‌دا چه‌ندین مه‌دالیای ئازایه‌تی پێبه‌خشراوه، یه‌کێک له‌و خه‌ڵاتانه به‌هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی بووه له ئه‌نفال.
دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003 له مانگی سێپتێمه‌ری 2003 له موسڵ ده‌سگیر کرا.
له 24. 6. 2007 به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز ی به‌غداد بڕیاری له سێداره‌دانیدا، بڕیاربوو له 11ی ئه‌یلوولی 2007 له سێداره بدرێت. ئه‌یاد عه‌لاوی و زۆر له لێپرسراوانی تری عێراق، به نهێنی و به ئاشکرا هه‌وڵی ئازاد کردنی سوڵتان هاشمیاندا. بڕیاری له سێداره‌دانه‌که‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقیان جێبه‌جێ نه‌کرد. له شوێنێکی تایبه‌تیدا دایان نابوو، وه‌ک تاوانبار‌و زیندانی نه‌بێت. وه‌ک سه‌رۆکێکی خاوه‌ن خه‌بات و شۆڕشگێر هه‌ڵسوکه‌وتییان له گه‌ڵ کرد. ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی و سه‌رۆکه‌کانی تری عێراق، چه‌ند پرسیارکی بێ وه‌ڵام ده‌ورژێنێت:
1- ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وساو ئێستا و ئایندهی عێراق، به هه‌مان عه‌قڵی شۆڤێنی داخراوی سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف و سه‌دام حسین هه‌ڵسوکه‌وتیان لە گەڵ کەیسەکەدا کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی سوڵتان هاشم کۆمه‌ڵکوژی کوردی له ئه‌نفاله‌کاندا کردووه، تاوانبار نییه، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی خۆی جێ به جێ کردووه.
2- ئه‌وان کورد به هاوڵاتی عێراقی دانانێن، ئه‌وه‌تا دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و تاوانانه ده‌ڵێن: سوڵتان هاشم ده‌ستی به خوێنی عێراقییه‌کان سوور نه‌بووه. له تێڕوانی ئه‌واندا، کورد له بنه‌ره‌تا عێراقی نه‌بووه، به‌کرێ گیراوی بێگانه‌ن بوون. کورد ئیسلام نییه‌و دژی ئیسلام بووه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌نفالی سه‌رده‌می ئیسلام بۆ جینۆسایدی کوردی کافر، بڕیارێکی ره‌وایه.
3- سه‌رکرده‌کانی کورد و حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه له دوای راپه‌رینه‌وه ئه‌وه‌نده دژایه‌تی یه‌کتریان کرد، شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرسان. هه‌رێمی کوردستانیان کرد به دوو جه‌سته و دووجوغرافیای جیاوازی دژ به‌یه‌ک، به عه‌قڵێکی دۆگماوه ئه‌وه‌نده‌یان له یه‌کتری کوشت، خاوه‌نی گه‌وه‌ترین ئاماری کورد کوشتنن.
سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی عاشقی ده‌سه‌ڵات و کورسین له هه‌رێمی کوردستان و به‌غداد. نه‌ک کورد‌و نیشتیمانه‌که‌ی، نه‌ک تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی ههڵهبجهونیشتمان. ئێستا‌و رابردووی خۆیان بیر چووه‌ته‌وه، ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان لە ئاستی جینۆساید بچوک کردەوه.
به بڕیاری ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و جێگری سه‌رۆک کۆمار، بڕیاری له سێدارهدانهکهجێ به‌جێ نه‌کرا، به هۆی (جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه ) له زیندانی (الحوت ) –ە وه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی زیقار. له ئێواره‌ی 19. 7. 2020 له پاررێزگای زیقار مرد. له رێ‌و ره‌سمێکی تایبه‌تی له گۆڕستانی موسڵ وه‌ک سه‌رکرده‌و پاڵه‌وانی عێراق به خاکیان سپارد.
له سێداره نه‌دانی سوڵتان هاشم، بێ رێزی و به‌تاڵ کرردنه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق و بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورده!
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts