عەبدوڵا کەریم مەحمود: ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین، چراخانی شار!
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023، لە گەڵ بەختیاری مەلا عیزەتی هاوڕێم، سەردانی دکتۆر رەئوف عوسمانی بەڕێوەبەری (ناوەندی رۆشنبیری پڕۆ فیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ )ما ن کرد.
دەرگای ناوەندە کە کراوەیە
دکتۆر رەئوف عوسمان لەکاتی بەسەرکردنەوەی هەردوو بەشە سەرەکییەکەی ناوەندەکە، بە زمانێکی شیرین و پاراو بە وردی باسی به های ئەو ناوەندە رۆشنبیرییە گرنگ و فراوانەی بۆ کرین، لە لایەن کاک فاروق ی مەلا مستەفاوە بۆخزمەتی بواری ئەدەبی و رۆشنبیری دامەزراوە:
ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی ئەندازەی جوان و سەرنج راکێشەر لە سەر 1350 مەتر دووجا زەوی دروستکراوە، لە 10. 3. 2021 کراوەتەوە، 25هەزار کتێبی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی لە دووکتێبخانەی گەورەدا لە خۆ گرتووە، جگە لە هۆڵێک بۆ خوێندنەوە و سیمینارو کۆڕ و کۆبونەوەی ئەدیب و رشنبیران.
دەرگای ئەم ناوەندە بۆ نووسەران و رۆشنبیران و خوێندکارانی زانکۆکان و هەموو خوێنەریک کراوەیە، ناوی هەموو کتێبەکان بە جۆرە سیستەمێک تۆمار کراوە، بە ئاسانی کتیبەکان دەخریتە بەر دەستی خوینەران.
دەست نووسی کاک ئەحمەدی شێخ
لە نهۆمی خوارەوە 12 هەزار کتێبی مێژووی و رۆمان و چیرۆک و هۆنراوە و یادەوەری و شانۆ و رەخنە و بواری زانستی و هونەری و فەرهەنگ )، بە زمانی کوردی و کتێبخانە تایبەتەکەی مستەفا رەسوڵی باوکی دکتۆر عیزەدین و کتێبخانەکەی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ دانراون.
هەموو رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکانی گەڵاوێژ و هاوکاری و کۆڕی زانیاری کورد و بەیان و رۆشنبیری نوێ ………)، نامەی ماستەرو دکتۆراکانی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ و هەموو بەرهەمەکانی دکتۆرعیزەدین لەم ناوەندەدا دانراون.
چەندان دەستنوسی كاک ئەحمەدی شێخ و کەسایەتی تر، بە شێوەیەکی جوان لە ناو شوشەبەندا دانراون، ئەو دەست نوسانە بەهایی گرنگی کلتووریی و مێژوویی باڵای هەیە.
دایکی کتێبەکان
دواتر لە گەڵ دکتۆر رەئوف عوسمان بە مەسعەدا سەرکەوتین بۆ نهۆمی دووەم بۆ کتێبخانە کەی دکتۆر ئیبراهیم عەلاویی سکتێری حیزبی شیوعی (قیادە مەرکەزی) هاوڕێی کاک فاروقی مەلا مستەفا، هەموو ئەو کتێبانەی لە 1800- 1900 بە زمانی ئنگلیزی چاپ کراون، چەندان کتێبی دانسقەی کاک فاروق هەمووی لە بەریتانییەوە هێناوەو لەم ناوەندەدا دانراون، بەم کتێبخانە[ نایابە تایبەتمەدە دوترێت (دایکی کتێبەکان ).
سەرجاوە و پەروێز :
1- دیداریکی مەیدانی لە گەڵ دکتۆر رەئوف عوسمان، بەڕێوەبەری ناوەندی رۆشنبیری دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ.
* دکتۆر عیزەدین مەلا مستەفا سەفوت ی حاجی مەلا رەسووڵ ی دێلێژە ، لە 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سڵێمانی لە دایک بووە، لە سەرەتادا لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە خویندویەتی، لە 1939 گوێگربووە، لە بەر زیرەکی دەیکەن بەخویندکارو بەیەکەم دەردەچێ، بۆ خوێندن رووی کردوەتە کۆلێجی شەریعەی بەغداد، بە هۆی هەڵوێستی سیاسییەوە دەرکراوەو گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە 1951 لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە، لە 1952 بەشداری راپەڕین لە بەغداد کردوە و بریندار کراوە، لە کۆلێج دەریان کردوەوە.
لە 1956 رووی کردوەتە شام بۆ خوێندن، دوای کۆدەتای 14 یتەموزی 1958گەڕاوەتەوە بۆ بەغدادو خانەی بەرزی مامۆستایانی تەواو کردوە، لە بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی کوردی دامەزراوە،،بۆ خوێندن رووی کردوەتە سۆڤیەت، لە گەڵ دکتۆر کەمال مەزهەر و دکتۆر نەسرین فەخری روویان کردوەتە باکۆ، لە 24. 6. 1963 پلەی دکتۆرای وەرگرتووە، لە 1965گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعی.
لە 26. 12. 1966 بووە بە مامۆستا لە بەشی کوردی زانکۆی بەغداد، لە 1969لە گەڵ ئەدیبانی کورد، یەکێتی نووسەرانی کورد یان لە بەغدا د دروست کرد، لە 1977رووی کردوەتە مۆسکۆو پلەی دکتۆرای (ناوک پرۆفیسۆری وەرگرتووە، لە 3ی تشرینی یەکەمی 2019 ماڵ ئاوایی لە ژیان کردووە/ ناوەندی رۆشنبیریی دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگاییکردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts