عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: قه‌یسه‌ری محه‌ی دگل.
کڵاولار گورجی که‌و ره‌فتار ، نه‌زه‌ر ناکه‌ی ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
له تیری ئاهی ناکامیم حه‌زه‌ر ناکه‌ی ئەڕۆی ئۆغر
بە دوتا ئەشکی حەسرەت خوێن ئەبارێنێ بەسەردەشتا
تەماشای لالەزاری راگوزەر ناکەی ئەرۆی ئۆغر
عەبدوڵڵا گۆران
له پۆلی دووه‌می قوتابخانه‌ی بێ که‌سی سه‌ره‌تایی بووم، له گه‌ڕه‌کی چوار باخ ی لەشاری سلێمانی. نیوه‌ڕۆیه‌کیان روومکرده ناو بازاڕ، له ده‌رگای یه‌که‌می قه‌یسه‌ری محه‌ی دگلهوه، به هه‌نگاوه بچوکه‌کانم، گه‌یشتمه گۆشه‌ی ده‌رگای دووه‌می سه‌ر راسته بازاڕه‌که. له به‌رده‌م پێشانگای سه‌ر دیواری گۆشه‌ی ته‌نیشت دهرگاکاکه وه‌ستام.
دیمه‌نی رەنگاو ڕەنگی تابلۆی کڵاو و جامانه و مشکییهکان، بە جۆرێک نوقمی تێڕامانی کردم، له گه‌ڵ وێنه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگی ده‌فته‌ری وێنه‌ی ناو جانتاکه‌م، چه‌ند پرسیارێکی ساده‌ی منداڵانه‌ی لا دروست کردم.
وێنەی رەنگاوڕەنگی جوانی سەر رووی کڵاوەکان، وەک وێنەی رەنگاوڕەنگی پەڕەی گوڵەکانی باخی گشتی شار، رۆحی داگیر کردم. هەموو رەنگەکانم خۆش دەویست. هەر رەنگێک وێنەیەکی ئەفسانەی منداڵانەی لە چاوەکانم و ناخمدا دروست دەکرد. دوای چەند ساڵێک، رۆژێک به‌و گوزه‌ره‌دا تێپه‌ڕیم، رووم کرده قەیسەری محەی دگل. به تێڕامانه‌وه روانیمه هه‌مان پێشانگا، جارێکی تر دیمەنەکانی یادەوەری منداڵی ناخی داگیر کردمەوە:
بازنه‌ی رهنگاوڕەنگی کڵاوه‌کان له گه‌ڵ دیمه‌نی لاکێشه‌یی جامانه‌و مشکییهکان. چه‌ند تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری لا به‌رجه‌سته کردم، تێکه‌ڵ به پرسیاره بێ وه‌ڵامه ساده‌که‌ی ئه‌وسای منداڵی و پرسیاره کانی ئێستام ده‌بوونەوە. بۆ ئەوسا هەموو رەنگەکان جوان و شیرین بوون؟ بۆ ئێستا هەموو رەنگەکان بەجۆرێک لە ناخماندا هەڵبزرکاون؟ مایەی تێڕامانی پرسیار‌و گومانن؟! ئەوسا هەموو ره‌نگه‌کان، (سه‌وز و زه‌رد و شین و سوور و نیلی و ره‌ساسی و قاوه‌یی و په‌مه‌یی و سپی و ره‌ش جوان بوون، هەر رەنگێک تایبەتمەندی ئێستاتیکای خۆی هەبوو. هه‌ر هه‌مووی رۆحی رۆمانسیه‌تی سروشتی جوانی و خۆشه‌ویستی و ئه‌وین بوون.
ئەوسا هه‌موو رەنگەکان ئەم قەیسەریە و ئەم نیشتمانە یه‌کتریان خۆش دەویست و له ئامیزی یەکتریدا بوون. تێکه‌ڵ به سیحری جوانی سروشت و هه‌ژانی ناخی مرۆڤ و بەهای ژیان دەبوون. ئەوسا هه‌موو به‌های ره‌نگه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌کتریی بوون، شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بوون.
دوای راپه‌رین حیزبە کوردیییەکان هه‌موو ره‌نگه‌کانی سروشت و خاک و به‌هاکانی مرۆڤ و ژیانیان پڕ کرد، له رق و کینه و بوغز و توندوتیژی و سیناریۆی کوشتن و بڕین. هیچ به‌هایه‌کیان، بە ره‌نگی سروشت و ژیانەوە، لەم نیشتمانەدا نه‌هێشت.
له گۆشه‌یه‌کی به‌رده‌م پێشانگای کڵاو جامانهکهدا، عهبدولمهجیدم بینی به کزییه‌وه دانیشتبوو. له‌و کاته‌دا مشتهریک پرسیاری نرخی جامانەیەکی کرد، دوای مامه‌ڵه‌کردن لەسەر دیاریکردنی نرخەکەی، رێک نه‌که‌وتن. عه‌بدول مه‌جید تا پۆلی 6-ی سه‌ره‌تایی خوێندووه، له 1958 له‌م قهیسهریهدا سه‌رقاڵی کڕێن و فرۆشتنی کڵاو جامانه و مشکی یه.
جاران چه‌ند ژنێکی به سه‌لیقه‌ی ئه‌م شاره بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان بە دەست رەنگینی خۆیان کڵاویان لە ماڵەوە ده‌چنی، عه‌بدولمه‌جید به نرخێکی گونجاو لێی ده‌کڕینه‌وه، لە پێشنگایەکدا به قازانج ده‌یفرۆشته‌وه بە مشتەرییەکانی.
محەی دگلیان کرد بە شوانی نوێ
له‌م چه‌ندساڵه‌دا ناوی قه‌یسه‌ری (محه‌ی دگل )یان گۆڕی به (قه‌یسه‌ری شوانی نوێ ). پێش پێشانگەکەی عه‌بولمه‌جید، ساڵانی زوو ره‌ئوف ی کڵاو فرۆش له‌م قه‌یسه‌رییه‌دا بوو، ده‌مێکه پێشانگای کڵاو و جامانه‌و مشکی یه‌که‌ی نه‌ماوه، هیچ سۆراغێکی نه‌ما.
کڵاوی خه‌یاته‌و سامتین..
له کۆتایی په‌نجاکاندا ، (5- 6) ژنی شاره‌دا کڵاویان لە ماڵەوە ده‌چنی به زۆریی کڵاوی خهیاتهیان دروست ده‌کرد، له ناوه‌وه‌ی کڵاوه‌که‌دا بلورییان به‌کار ده‌هێنا، دیوی ده‌ره‌وه‌ی کڵاوه‌که‌یان به (قوماش ) یا (کوده‌ری )ده‌گرت. ئەو ژنانە، بازنه‌ی کڵاوه‌که‌یان به سه‌لیقه‌ی ورده‌کاری خۆیان ده‌چنی،
زۆرجار گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ و لاکێشه‌یان به‌شقارته ده‌نه‌خشاند.
کڵاوی خه‌یاته دوو جۆره
یه‌که‌م/ کڵاوی خه‌یاته‌ی عادی
جۆرێکیان عادی یه، ده‌زوه‌که‌ی هه‌رزانه، ره‌نگه‌کانی ئەم کڵاوە زوو کاڵ ده‌بنه‌وه، نرخه‌که‌ی هه‌رزانه، بایی 50 فلس بوو. جاران ئه‌م کڵاوه زیاتر له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه به کار ده‌هێنرا، سه‌رقاڵی کار‌و کاسپی ناو بازاڕ و یا جوتیاری گونده‌کان بوون.
دوه‌م/ کڵاوی خه‌یاته‌ی گرێ چنین
ئه‌م کڵاوه‌ش هه‌ر له (بلوری )و (قوماش )و (کوده‌ری) دروست ده کرا. به‌ڵام ده‌زوه‌که‌ی باش و قایم بوو، به‌گرێی ره‌نگاو ره‌نگ، به‌شیوه‌ی لاکێشه‌یی لهسهرشقارته ده‌چنرا، نرخی هه‌ر كڵاوێک 300فلس بوو.
کڵاوی سامتین
جۆره کڵاوێکی تر هه‌بوو ناوی سامتین بوو، له(سامتین )دروست ده‌کرا، ئەم کڵاوەکاڵ نه‌ده‌بوه‌وه، لە بەر ئەوەی كڵافهکهی خاو و قایم بوو، لهوسهدهمانە باوی ئەم جۆرە کڵاوە بوو، هه‌مان جۆر چنین بوو، به‌ڵام کڵافهکهی جیاوز بوو، نرخه‌که‌ی 250فلس – 300فلس بوو.