عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: قه‌یسه‌ری محه‌ی دگل – بەشی دووەم.
پێشانگای کڵاو و جامانه‌و مشکییه‌کانی قه‌یسه‌ری محه‌ی دگل، ببوه مایه‌ی تێڕامانی زۆر له رۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی بێگانه، چه‌ندان ریپۆریاژو وێنه‌ی فۆتۆی پێشانگای قه‌یسه‌ری محه‌ی دگل و قه‌یسه‌ری وه‌سمان پاشا و قه‌یسه‌ری نه‌قیبیان تۆمار‌و کردوە.
کڵاوی به‌کره
له 1962- 1963 کڵاوی به‌کره له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هێنرایە سلێمانی. ده‌زووی ره‌نگاو ره‌نگ له سه‌ر رووکاری بازنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کڵاوه‌که ده‌چنرا، بە شێوەی وێنەی (ئه‌ستێره و منداڵ و گوڵ و قۆری وێنه‌ی عه‌نتیکه‌ی سه‌رنج راکێشه‌ری جوانی له‌سه‌ر ده‌چنرا، ئەم تابلۆ‌و زهخرهفانه به پێی سه‌لیقه‌ی ئه‌و که‌سانه دروست ده‌کرا کەکڵاوهکهیان ده‌چنی، زۆرجار وێنه‌ی ژن و منداڵی له‌سه‌ر دروست ده‌کرا. یا ناوی کوردستان و خاک و کورد )ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرا. وه‌ک کڵاوه‌که‌ی جه‌واهیری شاعیر ناوی کوردستانی له‌سه‌ر چنرابوو. ئه‌م کڵاوانه تا سەرەتای ساڵی 1970له بازاڕدا مابوو، دواتر سۆراخیان نه‌ما.
کڵاوی شلیله
ئه‌م جۆره کڵاوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست ده‌کرا، له شلیله ده‌یان چنی. شلیلە جۆره ده‌زویه‌کی خوری بیلادی یه، کڵاوی ره‌نگاو ڕه‌نگ و
ره‌ش و سپییان هه‌یه، هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌کی له‌سه‌ر چنراوه وه‌ک: گوڵ و ئه‌ستێره و منداڵ و په‌پوله و ژن و پیاو.
کڵاوی فازیلی
ئه‌م جۆره کڵاوه له ساڵی 1963 په‌یدا بوو له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئهیلوول. دوای ئه‌وه‌ی حیلمی عه‌لی شه‌ریف سه‌رکرده یه‌که‌م بڵێسه‌ی شۆڕش له بناری به‌مۆ هه‌لگیرسان، دوای ئه‌و فازیل تاله‌بانی کرا به فهرماندەی به‌تالیونی به‌مۆ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژنێک له ناوچه‌ی هۆرێن کڵاوێکی زهرردی مه‌یله‌و پرته‌قاڵی بۆ فازیل تاڵه‌بانی دروست کرد، ئه‌م کڵاوه جوان و سه‌رنج راکێشه‌ر بوو که فازیل تاڵه‌بانی کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر کرد. یه‌که‌م جاربوو کڵاوی وا تایبه‌تمه‌ند له‌و جۆره ره‌نگ و چنینه دروست بکرێت، ببوه مایه‌ی تێڕامانی ناو هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی ئاواییه‌کان. ئەوجۆرە كڵاوهکه بوو به باو و مودێلی نوێ. سه‌راپا پێشمه‌رگه‌ی په‌ل و لق و بهتالیون و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه لەو جۆره کڵاوه‌یان ده‌کڕی و له‌سه‌ریان ده‌کرد، ناویان نا کڵاوی فازیلی. له به‌ر ئه‌وەی فازیل تاڵەبانی یه‌که‌م که‌س بوو ئه‌و جۆره کڵاوه‌ی له‌سەر کرد بوو، نرخی کڵاوی فازیلی له‌و ساڵانه‌دا بوو به 30دینار بوو.
نه‌خشی فازیلی
ئه‌م کڵاوه پێک هاتووه له میلێکی تۆخی ره‌ش و میلێکی زه‌ردی مه‌یله‌و پرته‌قاڵی تۆخ، هەموو بازنه‌ی سەر کڵاوه‌که، به خاڵی وردی زه‌ردی مه‌یله‌و پرته‌قاڵی چنراوه، له ناو بازنه‌ی ڕه‌شی کڵاوەکە و له‌نزیک بازنه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کڵاوه‌که، دوو هێڵی زه‌ردی مه‌یله‌و پرته‌قاڵی بازنه‌یی جوان ده‌بینرێت، هێڵی ره‌ش له نێوانیان دایه. له کۆتایی بازنه‌ی سه‌ر کڵاوه‌که، بازنه‌یه‌کی ره‌شی بچوک ده‌بینرێت. هه‌موو ئه‌و نه‌خش و ره‌نگ و میلانه لە گه‌ڵ ئەو خاڵه چنراوه‌ی سه‌ر ئه‌م کڵاوه، ئه‌وه‌نده نەخش و رەنگەکان جوانن، تا ئێستاش هه‌ر باوی کڵاوی فازیلی ماوه، مۆدیله‌که‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه.
جاران کڵاوی فازیلی له قوماش دروست ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه قوماشه‌که‌یان گۆڕیووه به نایلۆن. ئه‌م جۆره کڵاوه فازیلییه نایلۆنه، ناسراوه به (مهبڕا)، زۆر قایمه‌و به‌رێکی له سه‌ری مرۆڤ ده‌وه‌ستێ.
کڵاوی قه‌ڵادزێ
ئه‌م کڵاوه جۆری ڕەش و سپی و ره‌نگاو ره‌نگیان هه‌یه، به‌زۆری له ناو قه‌ڵادزی و رانیه‌و شاری سلێمانیدا باوه و پێی ده‌ڵێن؛ کڵاوی سامتین. زۆر قایمه‌و کاڵ نابێته‌وه، ئه‌و کڵاوانه‌ی ره‌نگاو ره‌نگن بە چەندان نیگاریی جۆراو جۆرچێنراون. جاران نرخی ئەم کڵاوە بە 200فلس بوو، ره‌ش و سپیه‌که‌یان رهغبهتیان زۆرتر بوو.
کڵاو زێڕ
ئه‌م جۆره کڵاوه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ژنانه‌یه، له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا دروست ده‌کرا، وه‌ک ته‌ربوش بوو، ساده بوو، ژانی شار و لادێ له‌سه‌ریان ده‌کرد. ژنانی شار، دوو لیره‌ی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر کڵاوەکەوە ده‌کرد، تاک تاک لیرهشیان بهقەراغی بازنه‌ی کڵاوه‌که‌وه ده‌کرد، پێیان ده‌وت؛ کڵاو زێڕ.
کڵای ژنانی گونده‌کانیش هه‌ر هه‌مان کڵاو بوو، به‌ڵام ئه‌مان جۆره تاکه زیوێکی گه‌وره‌یان ده‌کرد به‌سه‌ری کڵاوه‌که‌وه، تاک تاک، ریالیشیان به قه‌راغی بازنه‌ی کڵاوه‌که‌وه ده‌کرد. جاران ئه‌م جۆره کڵاوانه بە (50- 350)فلس بوو. ساڵانی زوو، چه‌ند ژنێکی خاوه‌ن ئه‌زمونی شاری سلێمانی له گهڕەکهکانی
ده‌رگه‌زێن و سه‌ر شه‌قام و چوارباخ و مه‌ڵکه‌ندی و کانێسکان و خەبات. ئه‌م جۆره کڵاوه‌یان به (2- 3 )رۆژ ده‌چنی. به‌ڵام دوای مردنی ئەو ژنانە، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه، هیچ ژنێ ئه‌م جۆرهکڵاوه ناچنێ، ته‌نیا ژنانی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌کان ئەم جۆرە کڵاونە دەچنن.
سەری بێ کڵاو
مامۆستای نووسه‌ر ره‌ئوف حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه کرد؛ قانعی شاعیر ئاشه‌وان بوو، پیان وتووە؛ بۆ واز له ئاشه‌وانی ناهێنی و بچی کارێکی تر بکه‌یت. ئه‌ویش وتویه‌تی؛ به شه‌ره‌فم ئه‌گه‌ر بچم کڵاو بفرۆشم، ئه‌وسا خوا ده‌چێ زه‌لامی بێ سه‌ر دروست ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کڵاوکانم نه‌فرۆشم.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts