شێرزاد شێخانی: مواصەفاتی مەسئول.
جاران لەمەکتەبێ بێجگە لەناجیح بوون لەدەرسەکان خانەیەک هەبوو لەسەر شەهادەی دەرچوونت بەناوی ( حسن السلوک ) لەوێدا ئیشارەت بە ئەخلاق و ئاکارت دەدرا، هەرچەندە ئەو خانەیە دەرەجەی لەسەر نەبوو، بەرانەکینێ ئەگەر سلوکت باش نەبایە حەیای دونیا قیامەتت دەچوو. جارجاریش مودیری مەکتەب دەیناردە دووی بابت و باسی سلوکی تۆی دەکرد، ئەوجا کە دەگەڕایەوە مارێ چیینەک لێدانی باشت دەخوارد!.
کاتی مەکتەبیشت تەواو دەکردو بتویستبایە لەدائیرەیەکی حکومەت تەعیین بی، دەبایە شەهادەی ( عدم محکومیە ) بینی کە ئەویش بەڵگەنامەیەکی زۆر موهیم بوو ئەگەر نا تەعیین نەدەکرای، ئەگەر پێشتر تاوانەکت کردبی. دەبایە هەتا رۆژی قییامەت عارەبانە راکێشی، چونکە حکومەت بە یەک فلسی قەڵپ ئەتووی نەدەکڕی!. حەتا ئەگەر لۆ شاگردی دوکان و چایخانەش بتویستبایە ئیش بکەی دەبایە دوو پیاوی ماقوول تەزکیەت لۆ بکەن لەرووی ئەمانەت و ئەخلاقییەوە، ئەگەرنا وەستاش قبوولی نەدەکردی!.
ئەو سەردەمە ئەخلاق و ئاکاری جوان مەرجی هاتنە ناو کۆمەڵگە بوو، دەبایە مۆزەفی حکومەت و شاگردی چایخانەش خاوەن ئەخلاقی جوانو بەرز بن. ئەدی ئێستا؟.
مواصەفاتی مەسئولی ئێستا ئەوانەی خوارەوەن:
1- دەبی پێش هەموو شتەکی کۆیلەو ماستاوچی و گوێڕایەڵی حیزب و بنەماڵە و باڵو قۆڵو گونی مەسئولە گەورەکان بی!.
2- دەبی درۆزنترین مرۆڤی سەر زەوی بی و سەت شەقت لە گۆبلزەکەی هیتلەر دابیتن لەدرۆ کردندا مامۆستاو داهێنەر بیت!.
3- دەبی شەقوەشێن و سەرسەری بی، تەنانەت ئەگەر ئەندامی پەرلەمانیش بی لەجیاتی شارەزایی یاسایی وئیداری دەبی لەناو پەرلەمان شەق بوەشینێ و شەڕە بۆکس بکەی لەپێناو حزبەکەت!.
4- دەبی پەردەی شەرم لەسەر رووی خۆت لابدەی و شەرم لەریشی مەلای مزگەفت و مامۆستای مەکتەبیش نەکەی، لەسەر تەلەفزیۆنەکان ئەگەر تڕیشت لێ بەربووەوە گوێی پێنەدەی قسەی خۆت هەر بکەی!.
5- دەبی لەدائیرەکانی حکومەت و سەیتەڕەی بەینی شارەکان زۆر بە ڕەقی لەگەر هاوڵاتیان مامەڵە بکەی وەکی دوژمن تەماشایان بکەی زۆر بێ ئسلوبانە تەعامولیان لەگەر بکەی!.
6- ئەگەر پلەو پۆستەکەت گەورە بوو، دەبی شەرم لەدزی نەکەی، ئەوەی لەبەر دەستت بی تەخسیری لێنەکەی، چونکە هەموو پۆستەکانی حکومەت لۆ خزمەتی خۆت و حزبەکەتە، پێویست ناکا لە محاسەبەکردن بترسێی، چونکی حزب کەفیلتەو دیفاعت لێدەکا!.
7- دەبی لەبەرامبەر هاوڵاتی خۆت بە گەورە بزانی، لەبەرامبەر مەسئولی حزب و کوڕەکانیشیان زەلیل و دەست لەسەر سینگ بی!.
8- دەبی هەر مەسئولەکی گەورە قسەیەکی تڕنی کرد، ئەتووش ئەو قسەیە بە مەعقوول بزانی و بیستوچار سەعات وەکی تووتی دووبارەی بکەیەوە!.
جا هەر کەسەک دەیەوێ ببتە مەسئول لەو مەملەکەتەی ناوی هەرێمە ئەو هەشت مواصەفاتە لەخۆی دابینبکاو چاوەڕێ بکا بزانە کوو پاشی دوو سێ رۆژ مەرسومی لۆ دەردەکەنو دەبتە مەسئولەکی فوول مواصەفاتی حزبو دەوڵەت!.
تەبعەن ئەو قسانەم هەموو مەسئولەکانی حکومەت و حزب ناگریتەوە کە هەندەکیان پیاو ماقوول و نەجیبزادەن و لەسەر نەریتی بابوباپیرانیان ماینەوەو خزمەتی خەڵک دەکەن، مەخسەدم خۆتان دەزانن لەگەر کێمە. باقی وەلسەلام.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts