پووڵ ئاڤریج: نێستۆر ماخنۆ، پیاوێكی ئەفسانەیی – بەشی شەشەم.
وەرگێڕانی/ زاهیر باهیر
کورتە ژیاننامەیەکی نێستۆر ماخنۆ
بەم شێوەیە، ماخنۆ جەستەی حەقیقی ئەنارکیزمی جووتیاران بوو، سەرکردەی پارتیزانی و لە نزیکترین پەیوەندیدا بوو لەگەڵ بەنرخترین هیوا و هەستەکانی گوندەکەدا. ئەو، بە گوێرەی وەسفەکەی جۆرج وودکۆك، George Woodcock، “ڕۆبن هود ئەنارکیستێک” بوو،[10] کەسایەتییەکی ناسراو بوو لە کۆمەڵگەی جووتیاران و پیشەرییەکانی دیکەدا، بەتێبینیکراوی لە ئیسپانیا و لە ئیتاڵیا، کە ئەنارکیزم ڕەگێکی قووڵ و بەردەوامی هەبوو. ( هەر ئاواش لە مەکسیکیشدا لەلایەن هاوتاکانی وەکو ئیمیلیانۆ زاپاتا، Emiliano Zapata و ڕیکاردۆ فلۆریس ماگۆن، Ricardo Flores Magon .) ئەو بۆ لایەنگرانی وەکو ڕازین، Razin ، یان پوگاچۆڤی، Pugachev، مۆدێرن بوو، هەوڵی بۆ ڕزگارکردنی هەژاران لە ستەمکارەکانیان دەدا و بۆ ئەوەی زەوی و ئازادییان پێببەخشێت. هەر وەك لە ڕابردوودا بزووتنەوەکەی لە سنوورەکانی باشوور سەری هەڵدا و دژی سامانداران و دەسەڵاتدارەکان بوو. ئەلێکساندەر بێرکمان، Alexander Berkman ، نووسیویەتی، ماخنۆ بوو بە “فریشتەی تۆڵەسەندنەوەی کەسانی خوارەوەی کۆمەڵ و لە ئێستادا وەك ڕزگارکەری گەورە سەیر دەکرێت، کە هاتنی ئەو، لەلایەن پوگاچۆڤەوە، Pugachev ، لە چرکەکانی مردنیدا پێشبینی کرابوو “.[11]
ماخنۆ بە شوێنکەوتنی نموونەی کەسانی پێش خۆی، خاوەنزەوییەکانی دەرکرد و بەرپرسەکانی دوورخستەوە و “کۆمارێکی” لەسەر شێوازی کۆزاکی، Cossack ، لە سەر چەقی زەویەکی ڕووتەن دەستبەکاربوو و لەلایەن شوێنکەوتووانیەوە وەك باوکی چاکەکارییان ڕێزی لێدەگیرا.
ماخنۆ داوای لە جوتیاران کرد کە دژی “کەتافێتی زێڕین”ی، golden epaulettes، ڕانگل، Wrangel ، و دێنیکین، Denikin ، ڕاپەڕن و بۆ سۆڤیەتات و کۆمونە ئازادەکان خەبات بکەن. لە هەمان کاتدا دژی “کۆمۆنیست و کۆمیساری” بوو، هەر وەك چۆن ڕازین، Razin ، و پوگاچۆڤ، Pugachev ، دژایەتی “بۆیارس و بەرپرسان”* boyars ” یان کردبوو. ئەوانیش لای خۆیانەوە سەرزەنشتیان کردو بە ڕێگر ناویان دەبرد، ئەوە تایتڵێك بوو کە مۆسکۆ لە سەدەی حەڤدەهەمەوە بەو ناوە خراپە نەیارانی خۆی ناودەبرد. جگە لەوەش هەمان ئەفسانە سەبارەت بە ماخنۆ سەری هەڵدا وەك چۆن لەبارەی ڕازین، Razin و پوگاچۆڤەوە، Pugachev. وەك هاوسەرەکەی بە ئیما گۆڵدمانی وتووە، “لە نێو خەڵکی وڵاتدا ئەو باوەڕە ڕواوە کە ماخنۆ براوەیە و نەدۆڕاوە، چونکە لە ماوەی هەموو ساڵانی شەڕدا هەرگیز بریندار نەبووە سەرەڕای ئەوەی کە هەمیشە بە شێوەیەکی شەخسی سەرکردایەتی هەموو هێڕشێكی دەکرد.[12]
لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازییەکی گرنگ هەبوو، ئەو وەك ڕازین، Razin و پوگاچۆڤ، Pugachev و ئەتامانەکانی “atamans” ی وچەرخی خۆی، لە ئۆکرانیا نەبوو، ماخنۆ بیرۆکەیەکی ئەنارکیستی تایبەت پاڵنەری بووە. بە درێژایی ژیانی بە شانازییەوە لەیبڵی ئەنارکیستی دەدا لەخۆی وەك نیشانەی دژایەتیکردنی دەسەڵات. هەر لە ساڵی 1906دا، تێبینی ئەوە کراوە، پەیوەندی بە گروپێکی ئەنارکیستەوە لە گیولای-پۆلیێ، Gulyai-Polye کردووە. تێگەیشتنی لە ئەنارکیزم لە ساڵانی زینداندا لە ژێر چاودێری ئارشینۆڤدا، Arshinov ، گەشەی کرد و بەهۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڤۆلین، Volin و ئارۆن بارۆن، Aaron Baron و ڕۆشنبیرانی دیکەی ئەنارکیست کە لە کاتی شەڕی ناوخۆدا پەیوەندییان بە بزووتنەوەکەیەوە کرد، قووڵتر بووەوە. لە بیرمەندە کۆنەکان، سەرچاوەی سەرەکی ئیلهامەکەی پیتەر کرۆپۆتکین، Kropotkin بوو، کە لە ساڵی 1918دا دیدەنی کرد، وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێدرا هاوکاتیش بە توندی سەرسامی باکونینیش بوو، بە یاخیبوویەکی “گەورە” و “ماندوو نەناس” ناوی دەبرد، بە زۆرییش ڕاگەیاندنەکانی کە لە شێوەی لیفلێتد/بەیاندا کە لە کەمپەکەیەوە دەردەچوو زۆرجار تامێکی باکونینی بەخۆیەوە دەگرت.
درێژەی هەیە
……………………………
10. George Woodcock, Anarchism (Cleveland, 1962), p. 419.
11. Alexander Berkman, The Bolshevik Myth (Diary lyzo-iyzz) (New York,
192-5). p. 191.
12. Goldman, My Disillusionment in Russia, pp. 148-49. As with Razin and Pugachev, songs about Makhno are still sung in the Soviet Union.