عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: ئایاحکومەت پلانی ( B ) هەیە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئێستادا حکومەتی هەرێم گیرۆدەی چەندین تەنگەژە و قەیرانی جۆراو جۆربۆتەوە، بەجۆرێک قەیرانێکی بچوکی بۆچارەسەرنەکراوە، لەولاوە قەیرانێکی بچوکی بۆگەورە دەبێت. ئەوەی تەواوحکومەتی گیرۆدەکردووە و بڕسکی لەفەرمانبەر و موچەخۆران بڕیوە، قەیرانی دارایی و دابینەکردنی موچەیە.
ئەو قەیرانی داراییەی لەئێستادا هەیە،کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی زۆرینەی هاوڵاتیان لە موچەخۆرێکەوە تادەگات بەبازرگان و کاسپکار و شۆفێر و دەستگێر و… هتد.
بەدڵنییایشەوە گەر زوو چارەسەرنەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپ و نەرێنی لێدەکەوێتەوە یاخود سەرهەڵدەدات لەنێو کۆمەڵگەدا و دواتریش چارەسەرو سەرکەوتن بەسەریاندا کارێکی ئاسان نابێت.
لێرەدا پێویستە لەسەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری و پلاندانان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تر بپرسین گەر هاتوو پلانی ( A ) کەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانە بەم شێوازەی ئێستا درێژەی کێشاکەزیاتر لە ( 45 ) ڕۆژە نەتوانراوە موچەیەک دابەشبکرێت و لەوەزیاتر دەستی دەستی لەناردنی کرا پلانی ( B )تان چیە یاخود چ پلانێکتان داناوە؟، چونکە لەهەموو دنیادا نەک حکومەت، بەڵکو دامەزراوەیەک یا کۆمپانیایەک کەلەپلانی یەکەمدا سەرکەوتو نەبوو ڕاستەوخۆ پلانی دووەم و سێهەم دەخاتە کار و پلانە کەساز و ئامادەیە.
ئەودۆخەی لەئێستادا هەرێم پێیدا گوزەردەکات و دانیشتوانەکەی تێیدا دەژین لەهەموو ڕوویەکەوە ئێجگار قورس و مەترسیدارە، چونکە لە هەرێمدا شتێک نیە پێی بوترێت سەروەری خاک، ناوچەکە بۆتە شوێنی تەراتێنی هێزە هەرێمییەکان و جیهانیەکان و کوێیان بوێت هێرشی دەکەنەسەر لەپایتەختەوە تادەگات بە هەرشارو گوندێک کە خۆیان مەبەستیانە، و ڕوداوەکانی ڕۆژیش ئەو ڕاستیەیان سەلماندوە، ناتوانرێت نکۆڵیان لێبکرێت.
لەملاشەوە ژیان و گوزەرانی کۆی کۆمەڵگا زۆ ردژوارو نالەبارەو بازاڕ بەتەواوەتی ڕوو لەوەستان دەکات و جموجوڵی بازرگانیش هەنگاو بەرەودواوە دەهاوێ.
10 ساڵی تەواوە دانیشتوانی ئەم هەرێمە ململانێی سەختیانە لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەی بەڕۆکیانی گرتوە بەگشتی و قەیرانی دارایی بەتایبەتی، بۆیە چیتر لەحەوسەڵەیاندا نەماوەو بەتەواوی بڕسکیان لەبەربڕاوە. 10ساڵە دانیشتوانی ئەم هەرێمە باجی هەڵەیەکی گەورەو بێ پلان و دوور نەبینانەی ئێوەدەدات کەبێ دیراسەکردن و وردبونەوە لەدەرئەنجامەکانی بڕیاری ئابوری سەربەخۆتاندا، ئەوەش ئەنجامەکەیەتی کە چ دۆخێکی لەسەر خاک و خەڵکی هەرێم دروستکردوە.
ئاخەرناکرێت لەم هەرێمەدا کە قەیران بارانکراوەو هێندەی نەماوەژیان بوەستێت، ئێوەی حوکمڕان و دەسەڵاتداران هێندەبێ پاک و کەمتەرخەم بن لەئاستیدا، جارجارە سوپاسێکی خەڵک و خۆڕاگرییەکەیان دەکەن کە ئەوە هیچ لەژیان و گوزەرانیان ناگۆڕێت.
زەمەنیش سەلماندی کەهیچ وڵاتێکی جیهانی و ناوچەیی دۆستی هەمیشەیی خاک و خەڵکی کوردستان نیە، تەنها خەڵکەکەی خۆی نەبێت. بەڵام ئێوە هێندە بارگرانیتان بۆدروستکردن، باری سەرشانتان قورسکردوە کە بەتەواوی لەژیان بێزاربون.
لەئێستاشدا نەناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان چەندە پەیوەندی بەهەڵە لەلیستی موچە، نەبونی پارەی کاش و نەگەیشتنە بەڕێککەوتنی یەکجاری دەهێندە زیاترپەیوەندی بەو پەرتەوازەیی و بێسەروبەرییەی نێوماڵی کوردەوە هەیەکەئێوە دروستتان کردوە، بەرپرسیاری ئێستاو ئایندەیشن لەهەر ڕوداوو پێشهاتێکدا کەدێتە پێش لەهەرێم.
بۆیە دۆخی خاک و خەڵکی هەرێم هێندە خراپ و شپرزەیە پێویست بوو بەرپرسانی ئەم هەرێمە بژاردەیان هەبوایە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ڕۆژ نەک بەوشێوازەی ئێستا هەردەڵێی نابایان دیوەونەباران.
ئێوە بەشێکی گرنگی پۆستەکانی حکومەتی ناوەندیتان لایە، وەک ( سەرۆک کۆمار، وەزارەتی دەرەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چەندین وەزیرو جێگرو پلەی باڵای) تر، بەردەوامیشن لەوەرگرتنی پۆستی نوێ. بۆچی ڕۆژێک لەڕۆژان وەک فشارێکی بەهێز هەڕەشەی کشانەوەتان نەکرد لەو حکومەتەی کەخۆتان ڕۆڵی سەرەکیتان بینی لەبنیادنانیدا بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەوگرفتەکان کە هەیە لەنێوان هەرێم و ناوەنددا، یان ئێوەش لەنێوان خورماو مێوژەکەدا ناتوانن دەستبەرداری هیچیان ببن، حەز بەخورمژەکە دەکەن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت