لوقمان مستەفا: لەشەڕی بەوەکالەتدا ئێران پێشەنگە.
زۆربەی شەڕەكانی ئێستا کە لە جیهان ڕوودەدەن شەڕی بە وەكالەتن، زلھێزەکان تا بۆیان بکرێت خۆیان کەمتر بەشداری شەڕە ڕاستەوخۆکان دەکەن، تامەقاش ھەبێت نزیک ئاگر نابنەوە، ھەر لە شەڕی عێراق و سووریاوە بۆ شەڕی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا و لەوێشەوە بۆ شەڕی نێوخۆی یەمەن و لیبیا، دەوڵەتە زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی خۆیان لەو وڵاتانەدا پشت بە كۆمەڵێك هێزی لۆكاڵی دەبەستن: لەبەر دوو ھۆ: لەلایەک ئامانجە سیاسییەكانی خۆیان و وڵاتە پشتیوانەكەیان جێبەجێ دەكەن و لەلایەکیتر تێچوونەكانی شەڕەكە لەسەر وڵاتی پشتیوان كەمدەكەنەوە.
بەڵام ھەرچەندە ئەم جۆرە شەڕە كێشەی گەورەش بۆ وڵاتی زلهێزی پشتیوان و ئەو وڵاتەش دروستدەكات كە شەڕەكەی تێدا دەكرێت. چونکە هۆكاری جۆراوجۆر لە پشت بەكارهێنانی هێزە وەكیلەكانەوە هەیە، بۆ نموونە ئەمریكا لەبەر كەمكردنەوەی قوربانیانی سوپای وڵاتەكەی پشت بە هێزی لۆكاڵی دەبەستێ. چونكە ئەو گروپانە خۆشیان سەر بە ناوچەكەن، باشتر دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەكە دروست بكەن، زانیاری كۆبكەنەوە و خەڵكیش وەكو هێزێكی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ ناكەن.بەڵام زۆر جار بەخواستی دەوڵەتی زلھێز نایاتەوە بەھۆی ھۆکاری گەندەڵی و چاوچنۆکی وەکیلەکانەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوای کۆتایی شەری 8 ساڵەی لەگەڵ عێراق، نەچۆتە هیچ شەرێکی راسەوخۆوە، لەگەڵ ووڵاتانی تری جیهان، بەڵام، لە ئێستادا بەناردنی هێزو یارمەتی سەربازی ولۆجستیکی بۆ وەکیلەکانی لە ووڵاتانی وەک: لوبنان و یەمەن و سوریا و عێراق بە شێوەی راستەوخۆ دەستوەردان دەکات لە هاوكێشە سیاسیەکان و ململانێ ناوخۆییەکانی ئەم ووڵاتانە.
دەولەتی ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرحوکم، یەکەم کاری کە کردێتی لەبەرنامەی کارەکانیدا گرنگی تەواوی پێدابێت بەناو ناردنە دەرەوەی شۆڕش( تصدير الثورة ) بوە، ئامانجی سەرەکی ئەودەست تێوەردانەش لەو ناوچانە دا بۆ پاوانخوازی دەسەڵاتی و ودروستکردنی هیلالی شیعی بوە لە ناوچەکەدا.
ئەگەر بەوردی بروانین ئەوە دەردەکەوێت کە لە سەرجەم شەڕەكانی دەرەوەی سنووری خۆیدا كە چەند لایەنی وەك حوسیەکان لە یەمەن و حیزب اللە لە لوبنان وحکومەتی دەسەڵاتداری عەلەوی لە سوریاو سەرجەم دەستەوتاقمە کلکدارەکانی بەهە موو رەنگ و جۆریانەوە لە عێراق شەری بەوەکالەتی بۆ جێبەجێ دەکەن. بۆیە بۆ وڵاتێكی وەكو ئێران شەڕی بە وەكالەت تاكە بژارەیە، لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە توانای دارایی و سەربازی، دەریایی و ئاسمانیی ئەمریكای نییە، بۆیەش بۆ دروستكردنی كاریگەری لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی پێویستی بەوەیە پشت بە هێزە وەكیلەكان ببەستێ، جیا لەوەی پشتبەستن بە حیزبوڵڵا و حوسییەكانی یەمەن رێگە بۆ ئێران خۆشدەكات ئەجێندا ئایدیۆلۆژییەكەی خۆیشی لەناوچەكەدا بڵاوبكاتەوە. کە ئاشکرایە ئامانجەکشی پێکاوە.!
ھەرچەندە شەڕی بە وەكالەت رێگە بۆ زلهێزەكان خۆش دەكات بەشداری خۆیان لە شەڕەكەدا بشارنەوە، ئەمەش بەكردەوە رێگە لە تەشەنەسەندنی شەڕەكە لە شەڕی بەوەكالەتەوە بۆ جەنگی نێوان وڵاتان دەگرێ.
لەلایەكی دیكەوە حیزبوڵڵای لوبنان و هەڕەشەكانی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی رێ لە شەڕی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل بگرێ.
بۆ ئێران گرنگە، لەبەر ئەوەی وەك پێشتر ئاماژەمان پێكرد ناتوانێ لەڕووی ئابووری، سەربازی و تەنانەت دیپلۆماتیكیش شان لە شانی ئیسرائیل بدات”.
بۆ سەركردایەتی سیاسی ئێستای هەرێمی كوردستان گرنگە ئاگایان لەوە بێت لە شەڕی بەوەکالەتەوە نەگلێن، بەڵکو تەنھا ئەركی ئێمەی كورد تێكۆشانە و ڕەوایەتی بەو ئەو جەنگا دەین کە لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ماف و کەرامەت و ژیانی خەڵکی کوردستاندا بێت! چونکە شاراوە نییە، لەلای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە گومانیش لەسەر شێوازی ھەڵسوکەوت و جوڵەی سەرانی هەندێ لایەنی سیاسی بە جۆرێک لەجۆرەکان دروست بووە.
خەڵك هۆشیارە ئەمڕۆ، مێژوویش شاهیدە و ڕەحم بەكەس ناكات
- Latest Posts by لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.
-لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- All Posts