فه‌رمان عزیز شریف: سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی هه‌رێم خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌دات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستادا له‌وپه‌ڕی خراپی دایه، به‌غدایه‌كی به‌هێز به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمیش له‌وپه‌ڕی بێ ده‌سه‌ڵاتی و لاوازی دایه به‌رامبه‌ر به‌غدا، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو مانگێك چاوی له به‌غدایه 618 ملیار دۆلاری بۆ بنێرێت تاكو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، سه‌رۆك وه‌زیران محەمەد شیاع سودانی ئیمزای ناردنی پاره‌كه ده‌كات كه‌چی وه‌زیری دارایی طه‌یف سامی ئاماده‌نیه پاره‌كه بنێرێت، به‌غدا داوای شه‌فافیه‌ت و لیستی مووچه و داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوریه‌كان له هه‌رێم ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان یش ده‌ڵێت؛ ڕاده‌ستمان كردووه و له نێوه‌نده‌دا ته‌نها هاوڵاتیان و مووچه خۆرانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.
له مانگی 3- 2023 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ستاوه، تاكو ئێستا ده‌ستی پێ نه‌كردۆته‌وه, حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته‌ی له‌ده‌ستی بوو ئه‌ویشی له‌ده‌ست چوو، توركیاش ئاماده‌نیه تاك لایه‌نه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وتی هه‌رێم به‌به‌نده‌ری جیهان هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات، ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌بیانوی هه‌بوون و داڵده‌دانی په‌كه‌كه توركیا گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ساڵێكه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا داخستووه.
گه‌نده‌ڵی و ڕۆتین و به‌رتیل و سه‌رانه وه‌رگرتن و بێباكی حكومه‌ت و ده‌یان دیارده‌ی دیكه له‌ناوخۆی هه‌رێم به‌رده‌وامه، حكومه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و دیاردانه بێ خه‌م و بێ ده‌سه‌ڵاته، گه‌نده‌ڵی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و درێژخایه‌نی گه‌وره‌ی نیه و ته‌نها خه‌می بۆته ئه‌وه‌ی بتوانێ به 50 ڕۆژ مووچه‌یه‌ك دابه‌ش بكات. حكومه‌ت هیچ شتێك دروست ناكات ئه‌وه‌ی هه‌یه خێرخوازان و كۆمپانیاكان دروستی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت قیرتاوكردنی شه‌قام و جاده و كۆڵانه‌كان هه‌تا ده‌گاته لێدانی بیری ئاو بۆ ماڵان و كاره‌با و ده‌یان خزمه‌تگوزاری دیكه كه‌رتی تایبه‌ت و خێرخوازان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت یه‌ك دیناریش خه‌رج بكات.
كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا زۆری بۆته ئه‌هلی و پاره و پاڕالێل له باخچه‌ی ساوایان تاكو خوێندنی باڵا. كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان وێران و بێ بودجه و بێ ده‌رمانن و خه‌ڵك ناچاره ڕوو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بكات، و نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان چۆلن و ئه‌هلیه‌كانیش جمه‌یان دێت.
مزگه‌وت و شوێنه ئاینی یه‌كان خه‌ڵك و خێرخوازان دروستیان ده‌كه‌ن و نۆژه‌نیان ده‌كه‌نه‌وه و مه‌سروفاتیان دابین ده‌كه‌ن و حكومه‌ت یه‌ك دیناریان لێ سه‌رف ناكات.
بازار و كهلو په‌ل له‌وپه‌ڕی گرانی دایه و هاوڵاتیان توانای كڕینی ته‌واوی پێداویستی یه‌كانیان نیه، بازرگان و سه‌رمایه‌دار و دوكانداره‌كانیش به‌ده‌ست بێ بازاری ده‌ناڵێنن.
تاكه یه‌ك شتی باش هه‌یه كه خه‌ڵكی ئاسایی و هه‌ژار خۆی پێ ڕاگرتووه وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یه(بایه‌عی) كه مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌رده‌وام له ئارد و برنج و شه‌كر و… هتد، به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن به‌غدا ده‌نێردرێت نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر نا، گرانی یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ڕوویده‌دا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و كاتی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی زۆر خراپتر ده‌بوو كه خه‌ڵك توانی كڕینی یه‌ك كیلۆ ئاردی نه‌بوو، ده‌بوایه ڕۆژانه ئاردی به كیلۆ بكڕیبایه.