پووڵ ئاڤریج: نێستۆر ماخنۆ، پیاوێكی ئەفسانەیی – بەشی یازدە و کۆتایی.
وەرگێڕانی/ زاهیر باهیر
کورتە ژیاننامەیەکی نێستۆر ماخنۆ
لە کۆتاییدا، دوا ساڵەکانی ژیانی ماخنۆ شایەنی تەواوترین مامەڵەیە زیاتر لەوەی کە لە مێژوونووسان دەیگێڕنەوە. لە نێو هەموو نووسەرانی تا ئێستا، مالکۆم مێنزیس، Malcolm Menzies و ئەلێکساندەر سکیردا، Alexandre Skirda لە باسی ئەو قۆناغەدا زیاترین جێگەی ڕەزامەندین، [22] گەرچی هێشتاش چیرۆكی تەواو و درامای ڕزگاربوونی ماخنۆ و پەڕینەوە لە دنێستر، Dniester و چونێتی دەستگیرکردنی لە ڕۆمانیا و هەڵهاتنی بۆ پۆڵەندە و دەسگیرکردنەوەی و دادگاییکردنی و بەربوونی و ڕاکردنی بۆ دانزیگ، Danzig و دووبارە بەندکردنەوەی و دوا هەڵهاتنی بە یارمەتی ئەلێکسەندرا بێرکمان و هاوڕێکانی دیکەی لە ئەوروپا[23] و کۆتا پەناگەی لە پاریس، نەوتراوە کە ساڵانی کۆتایی ژیانی لە تاریکی و هەژاری و نەخۆشیدا بردەسەر، وەك ئەنتایۆس، Antaeus** کە لە خاکەکەی هەڵکەنراوە بڕاوەتەوە کە ڕەنگە هێزی خۆی لێ وەربگرتایەتەوە و تازە بکاتەوە. بە گوتەی بێرکمان، ماخنۆ لە پاریس خەونی گەڕانەوەی بۆ خاکی زێدی خۆی دەبینی و “جارێکی دیکە خەبات بۆ ئازادیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەستپێبکاتەوە”. [24] هەمیشە ڕقی لە “ژەهری” شارە گەورەکان بووە، ئەو نرخ و بەهای ئەو ژینگە سروشتییەی کە تێیدا لەدایك بووە دەزانی. چ گاڵتەجاڕییەکە، کە دەبێت کۆتایی ژیانی لە پایتەختێکی گەورەی بێگانەدا ژیان کۆتایی پێبهێنێت، لە کارگەیەکی ئۆتۆمبێلدا کاربکات، بەکارهێنەرێکی ماندوو کە خواردنەوە ئارامییەکی کەمی بۆ دابین بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز پەرۆشی و خولیای ئەنارکیزمی لەدەست نەدا، هەرگیز وازی لەو بزووتنەوەیە نەهێنا کە ژیانی بۆ تەرخان کردبوو. بەشداری کۆبوونەوە ئەنارکیستەکانی دەکرد (لەگەڵ ئەوانی تردا، زۆرجار لە یانەی پەروەدەی خۆفێرکردنی جوولەکەکان)، بەرگری لە پلاتفۆرمی ڕێکخراوەیی هاوڕێ کۆنەکەی ئارشینۆڤ، Arshinov دەکرد، و تێکەڵ بە ئەنارکیستەکانی هەموو جیهان بوو، لەنێویاندا کۆمەڵێك خوێندکاری چینیی و هەروەها دوروتی، Durruti و ئاسکاسۆ، Ascaso لە ئیسپانیاوە، کە بە گوێبیستی موغامەرەکانی لە ئۆکرانیا دڵخۆش بوو و یارمەتی و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری خەباتیان دەربڕی، هەر کات و ساتێك کە ئەو خەباتەیان دەگات. گەرچی مردن دەستوەردانی کرد و بووە ڕێگرێك لەم کارە، بەڵام چەند سەرنجڕاکێشە کە ژمارەیەک لە گەریلا دێرینەکانی سوپا یاخیبووەکەی لە ڕاستیدا لە ساڵی 1936دا لە تابوریێکی دیرۆتی دا، Durruti بەشداری شەرەکەیان کرد [25] . چەند گونجاو دەبوو کاتێك کە ماخنۆ بە خراپی تووشی نەخۆشی سیل بوو گەر هاوڕێ ئیسپانییەکان هاوکاری داراییان بکردایە.
دوا ساتەکانی ژیانی ماخنۆ بە شێوەیەکی ئەفسوناوی لەلایەن مالکۆم مێنزیسەوە، Malcolm Menzies ، تۆمار کراوە.[26] . لە تەمموزی ساڵی 1934دا، ماخنۆی تەمەن چل و چوار ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی پاریس لەبەردەم دەرگای مردن پاڵکەوتووە. دوای تایەکی قورس و بێ هۆشیی دوا خەونی خەونەکانی دەبینێت، خەونی گوندە خۆشەویستەکەی، خەونی شوێنێکیی ڕوتەنی سەوز بە گیا بەڵام داپۆشراو بە بەفر، هەتاوێکی درەوشاوە لە ئاسمانێکی شینی سافدا، نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ ، بەسەر ئەسپەکەیەوەیەتی، بە جوڵەی خاو و بە هێواشییەوە بەرەو ڕووی کۆمەڵێك لە هاوڕێیانی کە بەسواری ئەسپن دەبزوێ ، کە لە مەسافیەکەوە چاوەڕێی دەکەن، دەستیان لەسەر کڵاوەکانیانە و هەر کە نزیك بووەوە لێیان ئامادەن بۆ سڵاوکردن لێی. زەمەن تێدەپەڕێت و وەرزەکانیش دەگۆڕدرێن و بەهار دەگات — *Germinal!: لەدایکبوونەوەی هیوا، دیمەنێکی جوانی سەوزایی، بۆنی زەوییەکی نوێ، شەپۆلی بایەکی هێواش و ئاوڕدانەوەیەکی زۆر خێرا، هەر زۆر بەخێرا، دیمەنێك لە ئازادیی، و پاشان بێدەنگی ئەبەدیی.
تەرمەکەی ماخنۆ سووتێنرا و خۆڵەمێشەکەی لە گۆڕستانی پێرێ لاشایز، Pere-La-chaise Cemetery، نێژرا، کە دوور نەبوو لە گۆڕی بەکۆمەڵی کۆمۆنارەکانی پاریس کە لە ساڵی 1871 لەوێ کۆمەڵکوژ کران.
* Antaeus ئەنتایۆس کە لەلایەن بەربەرەکانەوە بە ئەنتی ناسراوە، کەسایەتییەک بووە لە ئەفسانەی بەربەر و یۆنانیدا. بەهۆی شکستی لە بەرانبەر هێراکلیس وەک بەشێک لە کارەکانی هەرقل بەناوبانگ بوو.
* “Germinal” ە شێوەیەکی مێتافۆریک بەکاردێت بۆ قسەکردن لە سەردەمێکی هیوا و گەنجبوونەوە، کە ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنێکی نوێ یان سەرهەڵدانەوەی گەشبینی و ئازادی، تەنانەت ئەگەر کورتیش بێت، لە خەونی نێستۆر ماخنۆدا. بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە هەستی نوێبوونەوە دەورووژێنێت لە نێوان گۆڕانی وەرزەکان و سووڕی سروشتی ژیان و مردندا
22. Malcolm Menzies, Makhno: Une epopee (Paris, 1972), pp. 213-52; Alexandre Skirda, Nestor Makhno: Le cosaque de I’anarchie (Paris, 1982).
23. Alexander Berkman to Ben Capes, August 25, 1924, Berkman Archive, International Institute of Social History; Berkman to Minna Lowensohn,
May 2, 1925, Lowensohn Papers, Avrich Collection, Library of Congress.
24. Quoted in Michael Palij, The Anarchism of Nestor Makhno, 1918-1921 (Seattle, 1976), p. 243.
25. Abel Paz, Durruti: Le peuple en armes (Paris, 1972), pp. 117-20; L. Mercier Vega, L’Increvable anarchisme (Paris, 1970), p. 4.
26. Menzies, Makhno, pp. 251-52.
Excepted from Anarchist Portraits by Paul Avrich. Taken from http://www.ditext.com/avrich/7.html