عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی یەکەم.
سه‌لاح محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و شاعیره فه‌رامۆش كراوانه‌ی ئێمه كه له ناوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا غه‌درێكی زۆری لێكراوه، ره‌نگه به‌شێكی ئه‌و غه‌در لێكردنه په‌یوه‌ندی به لاوازی ئاستی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه هه‌بێت، به‌شه‌كه‌ی تریشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاعیره بۆ خۆی پیاوێكی شه‌رمن و بێ هه‌ڵپه‌یه، له كاتێكدا كه‌سانێكی زۆر كه ئاستی شعیریان زۆر له دوای ئه‌م شاعیره‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌م خۆیان به‌هه‌ڵپه‌ن هه‌م ناوه‌ندی رۆژشنبیری كوردیش له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ پێوانه‌یه‌كی داهێنان و له‌به‌رنه‌بوونی هیچ پێوانه‌یه‌كی رۆشنبیری و ئه‌خلاقی تیایدا بڵندگۆی خۆی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به پێچه‌وانه‌ی سه‌لاح محهمهدهوهن ده‌خاته كار‌و له هه‌موو موناسه‌به‌و بارودۆخێكدا له پێشه‌وه‌و له ریزی یه‌كه‌مدا دایان ده‌نێت. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و جێگا پێدانه ناتوانێت كه‌سانی بێ به‌رهه‌م و گه‌وره‌كراو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به داهێنانه‌وه نییه بكات به ناو‌و شووناسی داهێنانیان پێ ببه‌خشێت. هه‌روه‌ك به پێچه‌وانه‌وه كه‌سی داهێنه‌ر ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا پشت گوێ بخرێت و فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌وا ناتوانرێت بۆ هه‌تاهه‌تایه بخرێته په‌راوێزه‌وه، چونكه داهێنان و به‌رهه‌مێنانی زیندوو تاكه بنه‌مان كه ده‌توانن شووناس به خاوه‌نه‌كه‌یان ببه‌خشن. به هه‌رحاڵ شاعیر، یان نووسه‌ر، یان هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌رو به‌رهه‌م هێنی وه‌كو سه‌لاح محه‌مه‌د، ئه‌گه‌ر له قۆناغێك و ته‌نانه‌ت هه‌تا خۆیشیان له ژیاندان فه‌رامۆش بكرێن، ئه‌وا ده‌بێ بزانین زیندووی به‌رهه‌مه‌كانیان زیندووی ئه‌وان بۆ قۆناغی دوور‌و درێژ ده‌پارێزن.
سه‌لاح محه‌مه‌د له ناوه‌راستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌رده‌وامه له شیعر بڵاوكردنه‌وه. له‌م دواییانه‌دا كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له دیوانێكدا به ناوی ( سه‌رم پڕیه‌تی له سێبه‌ر ) به چاپ گه‌یاند. یه‌كێك له خاسێته دیاره‌كانی ئه‌م شاعیره ئه‌وه‌یه كه بڕوای به چۆنێتی و ئاستی داهێنان هه‌یه، نه‌ك به چه‌ندێتی و ئاماده‌بوونی رۆژانه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م شاعیره بكه‌یت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌چێته ریزی گروپێكی دیار له شاعیرانی داهێنه‌ری كورد كه له دیارترینیان ئه‌حمه‌د هه‌ردی و ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌دو سواره‌ی ئێلخانی زاده‌و محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و پاشانیش ئه‌م دێت. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی شیعره‌كانی سه‌لاح محه‌مه‌د بده‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رباری بوونی خه‌یاڵ و هه‌ستیارییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌م شاعیره هه‌روا به ئاسانی و به‌ساده‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمان و وێنه‌و مۆسیقا و جوانكاری ناكات، به‌ڵكو پێده‌چێت كه چه‌ندین جار زمان و وێنه‌و بنیادی هه‌رده‌قێكی پێداچوونه‌وه بكات تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه فڕێی بداته به‌رده‌می خوێنه‌ر.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ( گوناهی ئاڵ ) بكه‌ین كه یه‌كێكه له شیعره‌كانی سه‌لاح محه‌مه‌دو له ساڵی 1996دا نووسیووێتی و له لاپه‌ڕه ( 36 بۆ 41 )ى دیوانه‌كه‌یدا بڵاوی كردۆته‌وه. ناونیشانی ئه‌م شیعره له ده‌سته‌واژه‌یه‌ك پێكهاتووه كه بریتیه له ناو‌و ئاوه‌ڵناو. ناوه‌كه خۆی واته گوناه، وه‌كو وشه‌یه‌ك مانای ئاشكرای خۆیی هه‌یه كه مانایه‌كی گشتیه‌و له راستیشدا وشه‌یه‌كی نێگه‌تیفه، چونكه له ئاستی یه‌كه‌مدا گوناه، هاوواتای تاوانه‌و هه‌ركه ئه‌م وشه‌یه ده‌بیستین خه‌یاڵمان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه تاوانێك ئه‌نجام درابێت. به‌ڵام له ناونیشانی ئه‌م شیعره‌دا گوناه، به ئاوه‌ڵناوی ( ئاڵ ) وه‌سف كراوه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وه‌سفه جۆر‌و سرووشتی گوناهه‌كه دیاری ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا له سنووری ناونیشانه‌كه‌دا نازانرێت ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ی كه ئاڵ هه‌ڵی ده‌گرێت چییه؟ هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات كه شووناسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گوناهه ئاشكرا نه‌بێت. بۆیه لێره‌دا ناونیشانه‌كه به‌جێ ده‌هێڵین و شۆڕ دهبینهوهبۆ ناو پێكهاته‌ی ده‌قه‌كه به‌و ئومێده‌ی له میانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌وه، هه‌م مانای راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناونیشانه بدۆزینه‌وه، هه‌م له دوای پرسیاره‌كانی ده‌قه‌كه‌و چۆنێتی ئاراسته كردنیان بگه‌ڕێین به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان كردنی جیهانبینی گشتی ده‌قه‌كه.
چركه‌ی كات خولی ده‌م ( با ) یه
سه‌رم دوای ئه‌م گوڵاوه تاڵه، ی‌ڕ هه‌رایه
كام رێگا ئه‌مباته‌وه ماڵێ
كام په‌نجه‌ره په‌رده‌ی عیشقی ،
تێم ئه‌ئاڵێ ؟
ده‌رگاكان یاساوڵی شه‌ڕن
ئێخه به بۆنی ده‌مم و
جگه‌ره‌ی په‌نجه شلهكانم ئه‌گرن
ئه‌م شه‌قامه باریكه‌ی هه‌موو شه‌وێ
وه‌ك ئه‌سپێكی به وه‌فا جێم ناهێڵێ
بۆنی سۆزی دایكم و
چه‌قۆی قسه تیژه‌كانی لێ هه‌ڵئه‌ستێ
من ئه‌چمه ناوه‌وه‌و
ئه‌ویش تا چاو بڕكا ره‌شه
وه‌ك لێك گه‌ڕان
من ئه‌چمه ده‌ره‌وه‌و
ئه‌ویش ئاڵه وه‌ك راموسان.
شاعیر لێره‌دا باسی خودی خۆیی و مه‌سه‌له تایبه‌تیه‌كانی خۆی ده‌كات كه ده‌شێ ئه‌وه‌ش یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین بنه‌ماكانی به‌رهه‌م هێنانی شیعر بێت. له ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌دا سه‌لاح باسی زه‌مه‌ن ده‌كات كه چۆن ده‌ڕوات به تایبه‌تی له كاتێكدا كه وای نیشان ده‌دات كاتی مه‌ستی بێت، هه‌رچه‌نده له ئاستێكی تردا ده‌شێ وه‌های لێكبده‌ینه‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه به گوێره‌ی مرۆڤ كات هیچ مانایه‌كی نییه‌و خودی مرۆڤیش له‌م ژیانه‌دا رۆتینێكی بێ مانا به‌ڕێ ده‌كات، وه‌كو چۆن مه‌ستێك بێ بیر لێكردنه‌وه‌و بێ ئاگایانه دێت و ده‌ڕوات. ئه‌م شوێنی خۆی وه‌ها دیاری ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یه‌تی و دوای خواردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه به گوڵاوی تاڵ ناوی ده‌بات، ئیتر سه‌ری ده‌بێته پوره هه‌نگێكی ئاڵۆز‌و ده‌وروژێت به جۆرێكی ئه‌وتۆ دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه چۆن ده‌گاته‌وه ماڵی خۆی و چ رێگایه‌ك ده‌توانێت بیباته‌وه بۆ ماڵه‌وه. هه‌روه‌ك ده‌شێ ماڵ هێما بێت بۆ شوێنی ئۆقره گرتن و حه‌وانه‌وه. ئه‌وی ماندوو سه‌ر پڕ له هه‌راو ئاژاوه‌و ناكۆكی ئاره‌زووی ئه‌وه بكات كه بگاته بارێك تیایدا بحه‌وێته‌وه‌و له‌و باره ئاڵۆز‌و ناهه‌مواره رزگاری ببێت.
ئه‌م دیسان به جۆرێك له گومانه‌وه ده‌پرسێت له باره‌ی ئه‌و رێگایه‌ی كه ده‌گه‌یه‌نێته‌وه ماڵه‌وه، یان ده‌یگه‌یه‌نێته بارێكی سه‌قامگیرو پڕ له ئارامی. هه‌روه‌ك پرسیار له‌وه‌ش ده‌كات ئایا ده‌شێ كه‌سێك هه‌بێت له‌م باره ئاڵۆزه‌دا، یان له‌و هێمنی و ئارامیه‌ی كه ده‌یه‌وێت پێی بگات هه‌ستی بۆ ئه‌م بكاته‌وه‌و خۆشه‌ویستی پێ ببه‌خشێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و باره ده‌روونیه‌یه كه تیایدا گومان و نیگه‌رانی ئه‌وی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێت. دیاره ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی داهێنان ئه‌و گومان و هه‌ست به نیگه‌رانی كردنه‌یه. له كاتێكدا كه ئه‌م به‌م باره ده‌روونی و هه‌ستیاره‌ى خۆیه‌وه به ئومێدی گه‌یشتن به ئارامی و سه‌قامگیری و حه‌وانه‌وه ده‌جوڵێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێی وایه له به‌رده‌م ده‌رگاكانی گه‌یشتن به ئارامی و سه‌قامگیریدا یاساوڵ و لێپرسینه‌وه هه‌یه. لێپرسینه‌وه له‌وه‌ی كه بۆچى بۆنی گوڵاوی تاڵی لێ دێت، لێپرسینه‌وه له‌وه‌ی كه بۆچى په‌نجه‌كانی جگه‌ره له ئامێز ده‌كه‌ن. كه‌واته لێره‌دا هه‌رچه‌نده ماڵ وه‌كو جێگایه‌ك بۆ حه‌وانه‌و ئارمی و سه‌قامگیری باس ده‌كرێت له هه‌مان كاتدا جێگایهكیشه بۆ لێپرسینه‌وه‌و بۆ كوشتنی ئازادییه‌كانی ئه‌و. ئه‌وه‌شی كه ئه‌م ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاره‌وه ده‌رگای ماڵه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش له ئاستی نه‌بینراودا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م ده‌هێنێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ماڵ له بۆچوونی قسه‌كه‌ری شیعره‌كه‌وه شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ئارام گرتنه، له هه‌مان كاتدا ماڵ جێگایه‌كه بۆ لێپرسینه‌وه‌و بۆ به‌دواداچوونی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و چی ده‌كات و چۆن ره‌فتار ده‌كات. دیاره هه‌ر پرسیارێكی له‌م جۆره وه‌كو جۆرێك له خۆ هه‌ڵقورتان له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وی دی ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌كه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌لایه‌ن نزیكترین كه‌سیشه‌وه بێت كه خۆشه‌ویست، یان هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت. ئه‌مه‌ش له ئاستێكی تردا رووناكی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و شێوازه په‌یوه‌ندییه‌ی كه له ماَڵێكدا دوو كه‌س له چوار چێوه‌ی خێزاندا كۆ ده‌كاته‌وه‌و سرووشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
شاعیر له لایه‌كی تره‌وه باسی په‌یوه‌ست بوونی مرۆڤ به شوێنه‌وه ده‌كات ئیتر گرنگ نییه ئه‌و شوێنه چ جۆره شوێنێكه. ئه‌وی شاعیر باسی په‌یوه‌ندی خۆی و ئه‌و شه‌قامه ده‌گات كه شه‌وانی دره‌نگ و زۆربه‌ی كاتیش به مه‌ستی پیایدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌وه‌ش ده‌دوێ كه ئه‌و شه‌قامه به وه‌فایه‌و هه‌رگیز ئه‌م به جێ ناهێڵێت. هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌زانین كه شوێن ره‌گه‌زێكی بێ لایه‌نه‌و ئه‌وه‌ی مانا به شوێن ده‌به‌خشێت مرۆڤ خۆیه‌تی. لێره‌دا شاعیر خاسێتی مرۆڤ، یان ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ئاژه‌ڵ به شوێن ده‌به‌خشێت كه خاوه‌نی وه‌فایه‌كی له راده به‌ده‌رن. بۆ نموونه شاعیر شه‌قامه‌كه هاوشێوه ده‌كات به ئه‌سپ له وه‌فاداریدا. ئه‌سپ و سه‌گ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ن كه وه‌كو هێمای وه‌فا باس ده‌كرێن. كاتێ ئه‌و ئه‌سپ سواره‌ی كه له غارداندا ئه‌سپه‌كه‌ی شه‌كه‌ت و ماندو ده‌كات و به رێكه‌وت ئه‌سپه‌كه ده‌گلێ، یان سواره‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و پێی له ئاوزهنكیدا ده‌مێنێته‌وه، ده‌ست به‌جێ ئه‌سپه‌كه راده‌وه‌ستێت و به دیار سواره گلاوهكهوه ده‌مێنێته‌وه‌و به دوای خۆیدا رایناكێشێت، نه‌وه‌كو ئازاری پێ بگات، یان بمرێت. خۆ ئه‌گه‌ر سواره‌كه ده‌ست به‌جێ له‌و گلان، یان كه‌وتنه خوارهوهیهدا بمرێت، ئه‌وا ئه‌سپه‌كه به دیار ته‌رمه‌كه‌یه‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و به جێی ناهێڵێت. ئه‌مه‌ش وه‌فاو دڵسۆزی و هۆگری ئه‌م ئاژه‌ڵه بۆ مرۆڤ نیشان ده‌دات.
ئه‌م شه‌قامه به جۆرێك جێگای خۆیی له هه‌ست و نه‌ستی ئه‌مدا گرتووه كه بۆنی دایكی لێدێت. ئه‌مه‌ش ئاستی قوڵی خۆشه‌ویستی، یان په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م به‌م جێگایه‌وه نیشان ده‌دات. له روویه‌كی تریشه‌وه له رێگای وه‌سف كردنی شه‌قامه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت؛ هه‌رچه‌نده دایكی خاوه‌نی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی قوڵ بووه بۆ ئه‌م، به‌ڵام قسه‌كانیشی كاریگهرو هه‌ندێ جار پێده‌چێت ئازار به‌خشیش بووبن بۆی، كه ده‌شێ ئه‌وه‌ش له‌و كاتانه‌دا بوو بێت كه ئه‌م سنووره‌كانی رووخاندبێت و گه‌ڕان و رۆیشتن به دوای ویست و حه‌زه تایبه‌ته‌كانی خۆیدا وه‌های لێكردبێت، زیاتر بۆ خۆی بژی و بێ‌باك بێت له ده‌ورو به‌ر. له‌م كاتانه‌شدا رووبه‌رووی جۆرێك له ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشت كردن بووبێته‌وه له لایه‌ن دایكیه‌وه. ئێستا كه له رووی یادوه‌رییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو، یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كه‌دا ده‌هێنێته‌وه یاد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یادهوهریانهشدا دایكی و خۆشه‌ویستی و سۆز‌و له هه‌مان كاتدا ره‌خنه‌و سهرزهنشتكردنهكانیشی یاد ده‌كه‌وێته‌وه. لێره‌دا له ئاستی قوڵی ده‌قه‌كه‌دا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێت كاتێ مرۆڤ خۆی ده‌داته ده‌ستی زۆرێك له خواست و ئاره‌زووه تایبه‌تیه‌كانی خۆی، ئه‌وا گومانی تیادا نییه كه روو به‌رووی ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتیش ده‌بێته‌وه‌و ره‌نگه هه‌ندێ جار ئه‌و ره‌خنانه تیژ‌و كارگه‌ریش بن وه‌كو ده‌می چه‌قۆ.
ئه‌م هه‌موو شه‌وێ به‌م شه‌قامه‌دا دێته‌وه‌و دوای مه‌ست بوون به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌رباری لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رگاكان، به‌ڵام ئه‌م هه‌ر خۆی ده‌كات به ژووردا. واته ژووره‌وه، یان ماڵه‌وه ئه‌م له ئامێز ده‌كات و به‌و پێیه‌ش ئه‌م ده‌شارێته‌وه، یان ئه‌م به‌و باره‌ی خۆیه‌وه ده‌چێته باری دیار نه‌مان، یان خۆشاردنه‌وه‌وه، یان خۆی له ئامێزی ماڵه‌وه‌دا حه‌شار ده‌دات. ئه‌می شاعیر به جۆرێك وێنای شه‌قامه‌كه‌و خۆی ده‌كات كه شه‌وان ته‌نیا هه‌ر ئه‌م به‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌دا رێگا بكات. بۆیه پێمان ده‌ڵێت؛ تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م ده‌رگای ماڵه‌وه دوای پرسیار لێ‌كردن و لێپرسینه‌وه رێگای چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌دات هاوده‌می راسته‌قینه‌ی شه‌قامه‌كه‌یه، به‌ڵام كه ئه‌م ده‌چێته ژووره‌وه، ئیتر شه‌قامه‌كه بێ هاوده‌م و هاوڕێ ده‌مێنێته‌وه. كاتێ ئه‌م شه‌قامه‌كه به‌جێ ده‌هێڵیت و له‌و ساته‌ی كه خه‌ریكه ده‌چێته ژووره‌وه سه‌رنج بۆ دوای خۆیه‌وه ده‌گێڕته‌وه جگه له تاریكی هیچی تر نابینێت. ئه‌گه‌ر گه‌یشتنی ئه‌وی شاعیر بۆ ناو ژووره‌وه بوونی ئه‌و بێت له ئێستادا ئه‌وا شه‌قامه‌كه‌ی دوایه‌وه بریتییه له رابردووی ئه‌و كه رابردوویه‌كی تاریكه، واته مێژوویه‌كه رووناكی تیادا نییه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌م خاوه‌نی رابردوویه‌كی گه‌ش نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نی رابردوویه‌كی تاریك و نائاشكراو نادیاره، كه ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌م له رابردوودا نه‌یتوانیووه ئاماده بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، یان ئاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت له رابردوودا هه‌تا رابردووه‌كه‌ی ببێت رابردوویه‌كی خاوه‌ن شووناس. ده‌شێ په‌یوه‌ندی ئه‌م و رابردوو رووبه‌رێكی فراوانتری هه‌بێت و ئه‌م بریتی بێت له كۆمه‌ڵ یان نه‌ته‌وه‌و رابردووش رابردووی كۆمه‌ڵ یان نه‌ته‌وه بێت كه له رووی ئاماده‌بوون و بنیادنانی شارستانێیهوه بریتییه له تاریكستان.