عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئەشکەوتی داری خلە – بەشی پێنجەم و کۆتایی.
چۆن کەسانی نه‌فسیه‌ت نزم و چاو چنۆکێک لە راپەڕیندا، هەموو کەرەسەو کەلوپەلی دام و دەزگا خزمەت گوزارییەکان و ده‌یان ده‌ستنوس و کەرەستەی شوێنه‌واری دێرینی ئه‌م نیشتیمانه‌یان ئاودیو کرد و فرۆشتیان. به دزی و تاڵانی، بوون به خاوه‌نی سه‌رمایه و بوون بە هاوڕێ و شەریکی نزیکی زۆر لەم سەرکردارانه. ئاواش چەند کەسێکی نەفس نزمیش که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌لی قه‌ڵبه‌زه‌ی داری خله‌یان تاڵان کرد، هیچ به‌هایه‌کی مرۆیانەیان تیا نەبوو، بۆیە بە شکۆی میژوویی ئه‌و تراژیا دەگمەنەیان نەزانی.
هەرەسی ئەشکەوتی داری خلە، لە 19. 2. 1989 تراژیدیایەکی کەم وێنە بوو لە مێژووی کورد‌و جیهان. لە 31ی ئابی 1996 بە پلان و بەرنامەو نەخشەی کورد، هەموو ئەو کەلوپەل و کەرەستانەی ئەشکەوتی داری خلەیان تاڵان و بێ سەروشوێن کرد. ئەم تاڵانی و جینۆسایدە نە بەدەستی سەدام و نە بەدەستی عەلی حەسەن مەجید و نە بەدەستی سوپای عێراق و نە بەدەستی جاش رووی نەداوە. ئەم تراژیدیای تاڵانییە کورد کردویەتی و کورد کلتووری مێژوویی خۆی لەناوبردوەو شوێن بزری کردووە.
هه‌موو هێزەکانی سوپای عێراق، هەموو ئیستیخباراتی فەیلەقی یەک و پێنج، هەمو جاش و جاسوسەکانی کورد، به‌فرۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپته‌ره‌وه، لە کێو‌ماڵی سەرزەوی و ئاسمانەوە، بست به بستی پێ ده‌شت و گردۆڵکه‌و نشێوه‌کان و ئاسمانی گه‌رمیانیان ته‌ی ده‌کرد، په‌یان بە ئەشکەوتی داری خلەو حه‌شارگه‌ی پارتیزانه‌کانی گەرمیان نەبرد. باران و سروشت بەو هەموو جوانی و رۆحی خۆشەویستی و رۆمانسی یانەوە بۆ ژیان، بوو به جانه‌وه‌ر و هه‌ره‌سیان به ده‌می ئه‌شکه‌ته‌که‌ی داری خلە هێنا و دوا هه‌ناسه‌یان له‌و حه‌وت پارتیزانە بڕی.
لێره‌دا دوو خه‌ونی ده‌بینین:
خەونی یەکەم/ خەونی پارتیزانەکانی داوای ئەنفال، لەو ئه‌شکه‌وته‌دا خۆیان حەشاردەدا، بۆ بەردەوام بوونی جه‌نگی پارتیزانی، بۆ به دی هێنانی ژیانێکی نوێ و ئاینده‌یه‌کی نوێ بۆ گه‌له‌که‌یان.
خەونی دووەم/ خەونی حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و دەسکەوت و ئیمتیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بوو.
لە دوای راپەڕینەوە حکومەتی هەرێم یاسایان بۆ کورسی و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن. پەرلەمان و حکومەت له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو دیارده تاڵانیانیانەدا بێ ده‌نگن و هیچ هه‌ڵوێست و ڕۆڵێکیان نییه. هیچ یاسایه‌ک بۆ رێگری له تاڵانی کلتوری نیشتیمانیان ده‌رنه‌کردوه، کورد خۆی جینۆسایدی ئابووری و کلتوری کورد ده‌کات، کورد دۆکۆمینتی نیودەوڵەتی مێژووی جینۆسایدی کورد ده‌سڕێته‌وه.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان دوای ئەنفال پەرۆشی ئەوەبوو ، تابلۆیه‌کی شایسته‌ی سه‌رنج راکێشه‌ری پڕمانای قوڵ بۆ ئه‌و 7 پارتیزانه و که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سته‌کانیان دروست بکرێت.
تراژیدیای چیرۆکی شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی داری خله‌م بۆ هونه‌رمه‌ند (هاوار که‌رکوکی) باس کرد، بۆ ئه‌وه‌ی به فڵچه‌که‌ی به تابلۆیه‌ک بنە‌خشێنێ.
هاوار کەرکوکی ئه‌و تابلۆیه‌ی دروست کرد، مامۆستا عه‌لی له‌سه‌ر داخوازی کاک حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌وتابلۆیه‌ی سپارد به په‌یمانگای ته‌کنیکی که‌لار، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکارانی کورد لەو تابلۆیەوە، به‌و تراژیدیایە ئاشنا بن. دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و تابلۆیه له لایه‌ن مامۆستایه‌که‌وه شوین بزر کرا، ئازاروخه‌مێکی قوڵێ به مامۆستا عه‌لی پەرلەمان به‌خشی. ته‌نیا وێنیه‌کی فۆتۆی تابلۆکه له‌لایه‌ن ره‌فیق-ی فۆتۆگرافه‌ر، لە ستۆدیوی ژیان له سلێمانی مابوو.
باران و سروشت هەرەسیان بە ئەشکەوتەکە هێنا، کورد که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سته‌کانی ناو ئه‌شکه‌تەکەی تاڵان کرد.
سه‌رچاوه:
+ زانیارییه‌کانم له به‌رێز مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان وه‌رگرتووە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts