عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی دووەم.
لێم گه‌ڕێن من هاوڕێی شه‌وم
من هه‌ره دوژمنی سه‌ر سه‌ختی
وڵاتی بێ چاره‌ی خه‌وم
من و شۆسته
دوو ته‌رمی ره‌ق و ناسكین
من و جۆگه‌له ئاوه‌كان
پاكه‌تی به‌تاڵ و باسكین.
شاعیر هه‌وڵده‌دات زیاتر خۆی بناسێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌دوێت و له هه‌مان كاتیش‌دا داوایه‌كی گشتی به‌رز ده‌كاته‌وه كه له‌وه ناچێت داواكاریی بێت به قه‌د ئه‌وه‌ی كه جۆرێكه له ده‌ربڕین بۆ زیاتر ناساندنی خۆی. ئه‌و داوا ده‌كات كه لێی بگه‌ڕێن و كه‌س خۆی له كاروبار‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ئه‌و هه‌ڵنه‌قورتێنێت؟ ئه‌مه‌ش له خۆیدا ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌م كه‌سێتیه ده‌یه‌وێت خۆی خاوه‌نی بوونی خۆی بێت و وه‌كو تاكه كه‌س هه‌موو شتێكی له ده‌ستی خۆیدا بێت. ئه‌مه‌ش جۆرێك له بانگه‌شه كردنه بۆ بنیادنان و درووست بوونی تاكه كه‌سی خاوه‌ن شووناس كه تاكو ئێستا له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونی نییه. ئه‌می شاعیر وه‌ها خۆی پێشكه‌ش ده‌كات كه هاوڕێی شه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌شێ به دوو ئاراسته‌ى جیاواز لێكبدرێته‌وه كه یه‌كه‌میان/ ئه‌وه‌یه شه‌و هێمای تاریكی و نه‌زانیه. ئایا ده‌شێ شاعیر بانگه‌شه بۆ ئه‌وه بكات كه ئه‌م هاوڕێی نه‌زانی و تاریكی بێت؟ بێگومان ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بۆ هاوڕێیه‌تی ئه‌می شاعیر‌و شه‌و ناتوانێت رووبه‌رێكی ئه‌وتۆ داگیر بكات. چونكه ناتوانین ته‌سه‌وری ئه‌وه بكه‌ین كه ته‌نانه‌ت كۆنه‌په‌رستترین كه‌سیش دان به‌وه‌دا بنێت كه دۆست و خوازیاری شه‌وو تاریكییه. لێكدانه‌وه‌ی دووه‌م/ ئه‌وه‌یه كه ئه‌می شاعیر خۆی پێشتر باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن شه‌وانی دره‌نگ دوای مه‌ست بوون به شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و كاته‌دا ئه‌م تاكه هاوڕێی شاقامهكانه، كه ده‌شێ هه‌رچۆن خۆی به هاوڕێی شاقامه‌كان ده‌داته قه‌ڵه‌م، به هه‌مان شێوه گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌وانی دره‌نگی خۆی جۆرێك چێژی پێببه‌خشێت و بیكاته هاوڕێ و دۆستی شه‌و. له روویه‌كی تریشه‌وه ده‌شێ شه‌و وه‌ها لێكبدرێته‌وه كه كاتی بیركردنه‌وه‌و خوردبوونه‌وه‌و تێڕامان بێت، به تایبه‌تی كاتێ هێمنی و خامۆشی باڵ به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا ده‌كێشێت. ئه‌گه‌ر وامان دانا كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یان رووبه‌رێكی فراوانتر داگیر ده‌كات ئه‌وا مانای وایه شاعیر بۆیه خۆی به هاوڕێی شه‌و ده‌زانێت، چونكه له شه‌ودا ده‌توانێت بیر بكاته‌وه‌و وردبێته‌وه‌و رابمێنێت به‌رامبه‌ر به بوون و ژیان و هه‌موو شتێكی ئه‌م گه‌ردوونه. هه‌روه‌ك ده‌شێ وه‌هایشی لێك بده‌ینه‌وه كه شه‌و كاتی شاردنه‌وه‌و حه‌شاردان و په‌رده له‌سه‌ر نانه. ده‌شێ شاعیر بۆیه هاوڕێیه‌تی شه‌وی به‌لاوه په‌سه‌ند بێت، چونكه شه‌و ئه‌و كاته‌یه كه هه‌موو شته‌كان به نهێنی ده‌پارێزێت. ئه‌و ته‌نیا له‌شه‌ودا ده‌توانێت گوڵاوی تاڵ بخواته‌وه‌و مه‌ستانه به ئاره‌زووی خۆیی و به ئازادی بێ ترس له چاوی خه‌ڵك و له قسه‌ی خه‌ڵكی به شه‌قامه‌كاندا رێگا بكات. به‌واتایه‌كی تر به‌لای ئه‌مه‌وه شه‌و ئه‌و كاته‌یه كه تیایدا ئه‌م هه‌ست به ئازادی ده‌كات هه‌ر بۆیه خۆی به هاوڕێی شه‌و داده‌نێت.
له لایه‌كی تره‌وه شاعیر له‌وه ده‌دوێت كه بۆچی ئه‌م هاوڕێی شه‌وه؟ واته هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌ی خۆی به شه‌وه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌ویش چێژ وه‌رگرتنه له مانه‌وه‌و شه‌ونخوونی. واته ئه‌م چێژ له‌وه وه‌رده‌گرێت كه له شه‌وی پڕ له نهێنی و هێمنی و خامۆشیدا نه‌نوێت. ئه‌م له كاتێكدا دۆستی شه‌وه، له به‌رامبه‌ردا نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی وڵاتی بێچاره‌ی خه‌ویشه. به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرا نییه ته‌نیا له شه‌ودا نه‌یاری خه‌وه، یان به گشتی له خه‌و بێزاره، یان له بنه‌ڕه‌تدا نه‌یاری وڵاتی خه‌وه كه ئه‌ویش مانایه‌كی جیاواز ده‌به‌خشێت. چونكه كاتێ وشه‌ی خه‌و له‌گه‌ڵ وڵات‌دا لێك ده‌درێن، مانایه‌كی تر به‌رهه‌م ده‌هێنین كه ئه‌ویش بریتیه له دواكه‌وتوویی و سستی و ناكارایی و مانه‌وه له جوغزێكی داخراو‌و گۆشه‌گیردا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه هیچ ویست و ئاره‌زوو خولیایه‌كی كاركردن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و رابوونه‌وه له ئارادا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م باره‌یاندا لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه بكه‌ین ئه‌وا شاعیر له ئاستێكی قوڵدا باسی گۆڕانكاری و رابوونه‌وه‌و به‌ره‌وه پێشه‌وه چوون ده‌كات كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و باری تێڕامان و خوردبوونه‌وه‌و بیر كردنه‌وه‌یه‌دا ده‌گونجێت كه شاعیر باشترین كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به شه‌و ده‌زانێت.
ئه‌م جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باس كردنی بوونی خۆی له شه‌ودا، واته ئه‌و شه‌وانه‌ی كه دره‌نگانێ له دوای مه‌ست بوون به ته‌نیا به شه‌قامه چۆڵ وهۆڵه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌وه‌شدا خۆی هاوشێوه ده‌كات له‌گه‌ڵ شۆسته‌و جۆگه‌له ئاوه‌كاندا. ئه‌م خۆی و شۆسته‌كان وه‌كو یه‌ك ده‌بینێت كه هه‌ردووكیان وه‌كو دوو ته‌رمی ره‌ق و ناسكن. ئه‌وه ئاشكرایه كه شۆسته‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌ق و بێگیانن و به ته‌نیشت شه‌قامه‌كاندا وه‌كو ته‌رم راكێشراون، ئه‌میش خۆی ده‌كاته هاوڕێی ئه‌و شۆسته مردووانه. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئایا چ ده‌لاله‌تێك له پشتی ئه‌م هاوشێوهكردنهوه به‌رهه‌م دێت؟ بێگومان ئێمه ده‌زانین كه شۆسته‌كان تاكه ئه‌ركێكی ساده‌یان له ئه‌ستۆیه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پیاده ره‌وه‌كان به‌سه‌ریاندا ده‌رۆن و ئه‌مانیش واته شۆسته‌كان هیچ پرسێكیان پێنه‌كراوه هه‌تا بزانرێت ئایا به‌وه رازین كه رۆژانه هه‌زاره‌ها كه‌س پێ بنێن به‌سه‌ر پشتیادا. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه شۆسته‌كان پێكهاتیه‌كی پێ پیادا نراون، واته به‌ركارێكی به‌رده‌وامن و هه‌میشه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه. ئه‌می شاعیر خۆی هاوشێوه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆستانه‌دا، واته مه‌به‌ستیه‌تی بڵێت؛ منیش وه‌كو شۆسته‌كان له ئاستی یه‌كه‌مدا تاك و ته‌نیام. منیش وه‌كو شۆسته‌كان ته‌رمێكی راكشاوی بێ هه‌ست و گیانم، كێ دێت ده‌توانێت پێم پیادا بنێت. منیش وه‌كو شۆسته‌كان ناكارام وهه‌میشه كارم له‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌واتایه‌كی تر شاعیر ده‌یه‌وێت بڵێت؛ هه‌رچۆن شۆسته‌كان به‌ركارێكی به‌رده‌وامن، منیش به‌ركارێكی به‌رده‌وامم و له‌واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و له درێژه‌ى ژیادا له‌بری ئه‌وه‌ی بكه‌ر بم و كار له‌سه‌ر واقیع و له‌سه‌ر ده‌ورو به‌ر بكه‌م و بنیاد بنێم و به‌رهه‌م بهێنم، هاوشێوه‌ی ئه‌و شۆشته بێگیانانه پێم پیادا ده‌نرێت. بێگومان ئه‌م گوزارشت كردنه‌ی سه‌لاح محه‌مه‌د گوزارشت كردنێكی راستگۆیانه‌یه له بوون و چاره‌نووسی مرۆڤ له سه‌رزه‌مینه‌ی واقیع كه رۆژانه هه‌موومان ده‌بینین كه چ سووكایهتیهك به‌و بوونه‌وه‌ره ده‌كرێت كه ناوی مرۆڤه و وه‌كو شۆسته‌كان پێی پیادا ده‌نرێت و برسی ده‌كرێت و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و ده‌خرێته زیندانه‌وه‌و یاری به هه‌ست و كه‌رامه‌تی ده‌كرێت و دواجاریش به دڕندانه‌ترین شێواز ده‌كوژرێت. به‌واتا هه‌رچۆن شۆسته‌كان پێیان پیادا ده‌نرێت مرۆڤیش به چه‌ندین شێوازی جۆراو جۆر‌و ترسناكتر له پێ پیادا نان، پێی پیادا ده‌نرێت.
جارێكی تر شاعیر خۆی هاوشێوه ده‌كات له‌گه‌ڵ جۆگه‌له ئاوه‌كاندا كه چۆن هه‌ردووكیان پاكه‌تی به‌تاڵن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه شاعیر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت؛ هه‌رچۆن پاكه‌تی به‌تاڵ هیچ ناوه‌رۆك گه‌وهه‌رو ماهیه‌تێكی نییه، منی مرۆڤیش به هه‌مان شێوه بێ گه‌وهه‌رو بێ به‌هاو بێ ناوه‌رۆكم. ئه‌مه‌ش زیاتر ناكارایی و بێ توانایی مرۆڤ نیشان ده‌دات له به‌رده‌می چاره‌نووسێكی ترسناك و نادیاردا كه ئه‌م خۆی ناتوانێت هیچ ده‌ورێكی هه‌بێت له دیارى كردن و ده‌ست نیشان كردنیدا كه ئه‌ویش چاره‌نووسی ترسناكی مردنه، یان چاره‌نووسی سووكایه‌تی كردنه به بوون و به كه‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی. مرۆڤ له‌به‌رده‌می ئه‌و چاره‌نووسه تاڵه‌دا، هێنده بێ ده‌سه‌ڵاته وه‌كو پاكه‌تی به‌تاڵ وایه كه چۆن ره‌شه‌با ده‌یفڕێنێ و ناتوانێت هیچ به‌رگریه‌ك بكات. كه‌واته لێره‌دا شاعیر پێمان ده‌ڵێت؛ راسته ئێمه‌ی مرۆڤ له زۆر كاتدا خۆمان به‌هێزو وه‌كو سه‌روه‌رى ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌رده‌خه‌ین و ده‌مانه‌وێت وای نیشان بده‌ین كه خاوه‌نی هه‌موو هێزو توانایه‌كین، به‌ڵام له راستیدا له‌به‌رده‌م حه‌قیقه‌تی مردن‌دا بێ ده‌سه‌ڵات و ناكاراین و هیچ شتێكمان پێ ناگۆڕدرێت.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts