بەرزان محەمەدە سوورە: ئەدیسۆن کارەبای داھێنا، یان؟
ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە لە سەدەی 18دا دەستی پێکرد لەبواری پیشەسازی و قۆناغی گەورەی بڕی. مرۆڤی بەرەو ئارامگایەکی ئامانج پروکێن پەلکێش کرد و لە بوارە جیاجیاکان سەرکەوتنی گەروەی بەدەست ھێنا و بووە ئومێدی سەرفرازی ژیان بۆ ئادەمیزاد.
وای کرد کە مرۆڤ ببێتە جێگای ئومێدی سەرفرازبوونی ژیان لەدواڕۆژداو دواین پێشکەوتنیش لەبواری تەکنەلۆژیای سەدەی نۆزدەیەم بەرھەمھێنانی کارەبا بوو لەبوارێکی فراواندا بۆ بەگەڕخستنی تلگراف و تەلەفۆن، ئەو وزەیە لەو باتریانە کە لە 1830 لەبەردەست دابوون، بەکاردەھات، رێژەیەکی کەم بوو. بنەمایەکی زۆرگرنگ و کاریگەر و جێگای ئومێد بوو بۆ بەختەوەری مرۆڤایەتی کەئێستا مرۆڤ ناتوانیت بۆچەند ساتێک لێی داببڕێت. بەڵام بۆ کەڵک وەرگرتن لە کارەبا بۆ ئامێرکان و ڕووناکی. ئەوە تا ساڵی( 1870) بەبێ کەڵک وەرگرتن مایەوە، تاکو ئەندازیارێکی فەڕەنسی بەناوی (زینۆب – تیۆ فیل گیرام) توانی مۆلیدەیەکی کارەبایی درووست بکات. ئەمەش سەرەتایەک بووە بۆ دەست خستنی کارەباو مرۆڤ بەختەوەر بکات و دواڕۆژی خۆی خۆش بوێت. چونکە ڕووناکی بۆ دەستەبەر کراوەو کە توانی کارەبا بەشێوەیەکی بەردەوام و باوەڕپێکراو بداتە دەست.
لە پاش ماوەیەکی زۆردا، چەندان ساڵەی خایەند تا پۆستە کارەباییەکان لەئەمریکا و ئەورووپا سەریان ھەڵدا، دواتر لەساڵی 1882 تۆماس ئەدیسۆن) یەکێک لە یەکەمین وێستەگەکانی کارەباییەکانی پۆستەی سەرشەقامی پێرل لە شاری نیویۆرک بنیات نا، ئەمەش سەرەتاییەک بوو بۆ ئەوەی کارەبا بەشێوەیەکی فراوانتر و بەربڵاو بڵاوببێتەوەو خەڵک سوودمەند بکات. ئەو پۆستە وەک زۆربەی وێستگەکانی ئەو سەردەمە سودی لەھێزی ھەڵمی وەردەگرت کە لەسوتەمەنی بەردی خەڵوز دەستە بەردەکرا بۆ بەگەڕ خستنی مۆلیدەکانی خۆیان. دواتر ئەم وێستگانە ڕوویان لەبەکارھێنانی نەوت کردو دواتر لەساڵی 1886دا خاوەن کارگەیەکی ئەمەریکی (جۆرج و ستینگھاوس) یەکەمین وێستگەی کارەبای ئاوی درووست کرد کە لەشەلالەی نیاگارای ئەمریکای باکور بۆ بەگەڕخستنی مۆلیدە کارەبایەکان سودی لێ وەرگیرا. ئەمەش دەرخستنی کارەبایە کە لەماوەی جیاواز لەنێوان کەسانی جیاواز بەقۆناغی جیاواز تێپەڕیوەو ئەدیسۆنیش یەکەم مرۆڤ نەبووە کەپەی بە کارەبا بدرووەو داھێنانی بۆ کردبێت.