عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی چوارەم.
له گیانی منا هه‌ست ئه‌ڕوێ و
له سه‌هۆڵبه‌ندانی دڵتانا
شه‌خته‌ی مه‌رگ ده‌ست پێ ئه‌كا
لێره له‌م وڵاتی كه‌ڕ بارینه
خۆشه‌ویستی جوانترین نێچیری سه‌ر بڕینه
ده‌ستم ناگاته پرچی خۆر بیڕنمهوه
ده‌ستم ناگاته ئارایشتگای ده‌مامكه‌كان بیسڕمه‌وه.
شاعیر پێشتر خۆی هاوشێوه ده‌كرد له‌گه‌ڵ شه‌قام و شۆسته‌و جۆگه‌له ئاوه‌كاندا، واته له‌گه‌ڵ به‌شێك له توخم و ره‌گه‌زه‌كانی سرووشتدا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌دوێت و له بری خۆ هاوشێوه كردن له‌گه‌ڵیاندا جیاوازی نێوان خۆی و ئه‌وان نیشان ده‌دات. به واتایه‌كی تر ئه‌وان له جه‌مسه‌رێك داده‌نێت و خۆی له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تر. دیاره له‌و به‌راورد كردنه‌شدا خۆی ده‌بێته هه‌ڵگری خاسێته باش و پۆزه‌تیفه‌كان و ئه‌وانیش ده‌بنه هه‌ڵگری خاسێت و سیفاته خراپ و نێگه‌تیفه‌كان. ئه‌م باسی ئه‌وه بۆ ئه‌وان ده‌كات كه له گیانی ئه‌مدا هه‌ست ده‌ڕوێ كه دیاره مه‌به‌ستی له (هه‌ست ) لێره‌دا هه‌ستی مرۆڤانه‌و ناسكی و هه‌ستیارییه. واته ده‌یه‌وێت بڵێت؛ ئه‌م خۆی هه‌میشه له رووی مرۆییه‌وه له گه‌وره بوون و په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێشه‌وه چووندایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێ ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ترپه‌ی باران وشنه‌ی شه‌ماڵ و خه‌م و خۆشه‌ویستی ماڵه رووخاوه‌كاندا بگری. ئه‌م خاوه‌نی رۆحێكی زیندو دڵێكی گه‌رمه‌و ئه‌و هه‌سته مرۆییه‌ش له‌و رۆحه زیندووه‌و له‌و دڵه گه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. به‌ڵام له جه‌مسه‌ره‌كه‌ى تر كه ئه‌وانن، دڵیان تهزیووهو رۆحیان له رووی هه‌ستی مرۆییه‌وه مردووه، بۆیه له سه‌هۆڵبه‌ندانی دڵیانا شه‌خته‌ی مه‌رگ ده‌ست پێ ده‌كات. واته ئه‌وان ئه‌گه‌رچی خۆیان زیندوون، به‌ڵام مه‌رگ به‌رهه‌م ده‌هێنن و دڵیان له بری هه‌ستی مرۆڤانه‌و خۆشه‌ویستی رق و كینه‌و هه‌ستی دژه مرۆیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. هه‌ستكردنی شاعیر به‌م جیاوازییه وای لێ ده‌كات كه هه‌ست بكات ئه‌م جۆرێكی جیاوازه له مرۆڤ و له‌وه ناچێت له ره‌گه‌زی ئه‌وان بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌مێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌وانه‌ی وه‌كو شاعیر بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ست ده‌كه‌ن و ده‌ژین ژماره‌یه‌كی كه‌من، به‌ڵام له رووی مرۆییه‌وه گه‌وره‌ترو به‌رزترو مرۆڤترن.
شاعیر به زمانێكی ساده‌و بێ گرێ ده‌توانێت گه‌لێك وێنه‌ى جوان به‌رجه‌سته بكات. بۆ نموونه ئه‌م وڵاته به وڵاتی ( كه‌ڕ ) بارین ناو ده‌بات. له راستیدا ئه‌مه وێنه‌یه‌كی ته‌واو نامه‌ئلوفه، به‌ڵام وێنه‌یه‌كی جوان و به‌رهه‌م هێنی مانا‌و ده‌لاله‌ت و جوانكارییه. ئه‌مه‌ش توانا‌و به ده‌سه‌ڵاتی شاعیر به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زمان و وێنه‌و به‌رهه‌م هێنانی شیعریه‌تدا نیشان ده‌دات. شاعیر پێی وایه ئێره ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه وڵاتی كه‌ڕ بارینه. دیاره مه‌به‌ست له كه‌ڕ مرۆڤه‌و شاعیر له بری ئه‌وه‌ی بڵێت؛ له‌م وڵاته‌دا مرۆڤه‌كان خۆیان كه‌ڕ ده‌كه‌ن و گوێ له هیچ ناگرن، ده‌ربڕینی كه‌ڕ بارین به‌كار ده‌هێنێت كه‌زمانێكی شیعریتره. ئه‌گه‌ر به دوای ئه‌و مانایه‌شدا بگه‌ڕێین كه ئه‌م ده‌ربڕینه هه‌ڵی ده‌گرێت ئه‌وا بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ندی خه‌ڵك قسه ده‌كات ئه‌وه‌نده گۆێ ناگرێت، به واتا له وڵاتی ئێمه‌دا تاكو ئێستا هونه‌ری گفتوگۆ كردن فێر نه‌بووین و كه‌س گوێ له كه‌س ناگرێت و تاكو ئێستا هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی قسه ده‌كات. هه‌رچه‌نده ده‌توانین به ئاراسته‌یه‌كی تریش لێكدانه‌وه‌ی وڵاتی كه‌ڕ بارین بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌م وڵاته‌دا كه‌س گوێ له ئازار‌و خه‌م و داواكاری و ویسته‌كانی ئه‌وانی تر ناگرێت به تایبه‌تی ده‌شێ مه‌به‌ست له كه‌ڕ هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات بێت یان ئه‌وانه‌ی كه له پنت و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدان. له راستیشدا هه‌روایه ئه‌وه‌ى كه ده‌گاته پله‌یه‌كی دیاری ده‌سه‌ڵات ئیتر له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رو خواره‌وه‌ی خۆیدا كه‌ڕ ده‌بێت. به‌هه‌ر حاڵ به روانینی من زیاتر لێكدانه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ وڵاتی كه‌ڕ بارین گونجاوتره، چونكه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته ناسك و رۆحه زیندووه‌و دڵه گه‌رمه‌ی ئه‌می شاعیردا كه‌ڕو بێ وه‌ڵامن.
كاتێ شاعیر ئه‌م وڵاته به وڵاتی كه‌ڕ بارین ناو ده‌بات، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی نموونه دێنێته‌وه به‌وه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا جوانترین نێچیری سه‌ربڕین خۆشه‌ویستییه. كه‌واته لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا‌و به‌هێز ده‌دۆزرێته‌وه له نێوان كه‌ڕی و سه‌ربڕینی خۆشه‌ویستیدا. مه‌به‌ست له كه‌ڕى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك له زمانی خۆشه‌ویستی تێناگه‌ن، یان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و زمانه نازانن یان فێری نه‌بوون، چونكه ئه‌و زمانه سرۆش و ئیلهام له رۆح و هه‌ست و سۆز‌و دڵی زیندووه‌وه وه‌رده‌گرێت. پێشتریش ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كرد كه كاتێ شاعیر ئه‌م شتانه له بوون و ناخیدا ده‌ژین، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر خۆی دایناون له ناخیاندا رق و كینه له دایك ده‌بێت. كاتێ كه خه‌ڵك له زمانی خۆشه‌ویستی تێنه‌گه‌ن و نه‌یزانن مانای وایه خودی خۆشه‌ویستی له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدایه كه ئه‌ویش مه‌ترسی سه‌ربڕین و له ناوچوونه. ئه‌می شاعیر كاتێ ده‌گاته ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه خۆشه‌ویستی له به‌رده‌م مه‌ترسی له ناوچووندایه به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێت، چونكه ده‌زانێت كاتێ خۆشه‌ویستی هه‌ره‌س ده‌هێنێت مانای وایه ژیان هه‌رس ده‌هێنێت، چونكه ناشێت ته‌سه‌وری ژیان بكرێت به‌بێ خۆشه‌ویستی. هه‌ر له‌م كاته‌دا ئه‌وی شاعیر گوزارشت له بێ توانایی و ناكارایی خۆی ده‌كات بۆ رنینه‌وه‌ی پرچی خۆر‌و بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه رووی راسته‌قینه‌یان شاردراوه‌ته‌وه. واته ئه‌م ئاواته خوازه كه بتوانێت رووی راستی شته‌كان وه‌كو خۆی و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌ن ده‌ربخات، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی نییه كه ئه‌و ئاواته‌ی بێنێته دی. ئه‌مه‌ش جارێكی تر ناكارایی و بێ توانای و نائاماده‌بوون بۆ كردنی كار، یان درووستكردنی رووداو نیشان ده‌دات له واقیعێكدا كه ئه‌و پێى وایه واقیعی كه‌ڕ بارینه.