سەربەست عباس کوردی: هەلەبجە بۆنی سێو دەکات و دارسێو دەیگریەنیێت، بەرپرس و کاربەدەستانیش دەولەمەند ئەکات
ئەگەر مرۆڤ لەئاستی هەلەبجەدا نەوەستێت؟ ئیتر وەستان بون بۆ کەی؟ ئەگەر مرۆڤ لەئاستی کۆلانە قوراوی و خەلکە رەش و ڕووتەکەی هەلەبجەدا شۆک نەیگری؟ ئیتر شۆک گرتن بۆکەی؟
لە ڕووی ئیدارەدانەوە
هەڵەبجە کە 35 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنیدا تێدەپەڕێت، لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەردەوام سزا دەدرێت. بودجەی پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی خەرج ناکرێت، بەردەوام بەرکەوتەکانی کیمیابارانی شارەکە دەبێت بچنە دەرەوەی پارێزگاکەیان بۆ چارەسەر، لە ئێستا کە بەغدا هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببێتە پارێزگای 19 هەمینی عێراق.
حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی داوە و چاوەڕێی پەرلەمانە دەنگی لەسەر بدات، گرنگترینیان بریتیە لە (قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە، دابینکردنی پارەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەڵەبجە، پێدانی پارچە زەوی بۆ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی، و پێدانی 30 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی خانوو، ئەگەر ئەو پارەیە بەشی نەکرد، لە بانکە حکومییەکان پارەی زیاتریان وەک قەرز پێ دەدرێت).
ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاستەنگ بۆ ئەم هەنگاوە و پێشکەوتنی هەڵەبجە دروست نەکات، ئەوا هەڵەبجە دەبوژێتەوە و خۆشگوزەرانی دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانەکەی. بەڵام بە داخەوە تا ئەمڕۆش هەڵەبجە لە دوای کیمیابارانەوە بووەتە بەرداشی گەندەڵی حیزبی ناوخۆی. بە هەر حاڵ هەلەبجە تاکە شوینە کە زۆرتیرن قوربانی دابێت لە سەر ئاستی عیراق بە دەستی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراق و تاکە ناوچەی عیراقیشە کە کەمترین خزمەت گوزاری پێشکەشکرابێت .
لە ڕووى سیاسیشەوە ئەم شارە توشى نەهامەتى و زوڵم و ستەمى گەورە بووە” چ لەسەر دەستى ناوخۆ و چ لەسەر دەستى دەرەکى هەمیشە شوینى ململانى جەنگ بووە” نمونەى ساڵانى شەستەکان کە خەڵکى ئە م ناوچەیە، گەلێک دووچارى نەهامەتى و هێزى دڕندە بووە و بە سەدان و هەزار قوربانى و شەهیدیان داوە، کە دیار ترینیان رەش بگیریەکەى ساڵى (1974 ) و ساڵى (1987) بوو، کە بەسەدان کەس زیندە بەچاڵکران و سەرو ماڵیان بە تاڵان برا. هەرە دیارترین هێرشی دڕندانەش بۆسەر ئەم شارە، کیمیاباران کردنەکە بوو، لە 16- 3 ساڵى 1988 بوو، نزیکە بە 5000 هەزار ڕۆڵەى بێگوناح لە ژن و منداڵى شەهید بوون و بەدەیان هەزار هاوڵاتى تریش برینار بوون و دانیشتوانەکەشى ئاوارەى ئۆردوگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بوون.
دکتۆر ئەحمەدی ناتقی لە كۆڕێكدا کە لە ڕۆژی (12. 3. 2022) لە ( ساڵۆنی كوردستانی نوێ)لە سلیمانی پێشوازی لێکرا، وەلامی چەند پرسیاریکی دایەوە و دیكۆمێنتارییەك لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی دکتۆر ناتقی پێشكەشكرا.
فۆتۆگرافەری ناوداری ئێرانی دکتۆر ئەحمەدی ناتقی، ئەو کەسەی هەڵەبجەی لە ونبوون پاراست!
دکتۆر ئەحمەدی ناتقی کێ یە؟ فۆتۆگرافەری چەنگی بووە، هونەرەجوانەکانی تەواوکردوە کاری دەرهێنانی شانۆی منداڵانی کردووە، ساڵێک زیاتر، سەرۆکی ئەنجومەنی فۆتۆگرافەرانی ئیران بوو، وەک فۆتۆگرافەر بەژداری ( شەڕی ئێران و عیراق + ئەفغانسان + ناوچەی – واتە ناوخۆی و سنورەکان)کردوە،
لە وەڵامی پرسیارێکدا ووتیان چۆن بوویت بە فۆتۆگرافەر؟ ووتی؛ مرۆڤ سەردەکەوێت گەر مرۆڤ خوازیری بێت، ووتی؛ پێشتر سەرباز بووم و ئاربیجیەکەی شانم دانا و کامێری فۆتۆم کردە شانم، کامیرای ئەو سەردەمە کە فلیم بوو نەک بێشکەوتووی ئیستا.
بە هەرحال ئەوەی جێگەی تیڕامانە لیرەوە گەورەی بەخشندەی ئەم پیاوە دەست بێدەکات! فۆتۆگرافەری ئیرانی، وێنەگری عمری خاوەر و وێنەکانی هەڵەبجەبووە، دەڵێت؛ لە یەكەم ساتەكانی رۆژی 16. 3. 1988 دوای نزیكەی نیوسەعات لە كیمیاباران چومە سەر تەرمی عومەری خاوەر و كۆرپەكەی و یەكەم گرتەی ئەو كارەساتەی لە رێی كامێراكەمەوە تۆماركردووە.
دەڵێت: عمری خاوەر یەکەم دیمەن بوو کە کەوتە بەرچاووم، ئەویش بەم شێوەیە بوو، کەوتنی پیاوێک بوو دەموچاوی بە جامانەکەی پێچابوو و لەسەردەم خۆی خستبوو بەسەر مناڵێکدا کە ئەویش لەناو پارچە قوماتەیەک و پەتوویەکدا داپۆشرابوو، پیاوەکە بە دەنگێکی نزمەوە نووزەی لێوە دەهات گوێم لێبو، من هەرچەندە لێی تێنەدەگەیشتم، بەڵام ئەمزانی کە هاوار ئەکات و داوای یارمەتی دەکات.
دەڵێت؛ لە کاتی فۆتۆکانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، نەمزانی کارەساتەکە چەکی کیمیای بووە، ووتی؛ بەرکەوتووان دەموو چاویان تەلخ و سپی و بوون، وامزانی بۆمبی عیراقی کێشاوێتی بە خانوو دیواردا و ڕوخاندوێتی و تۆز و گەچی خانوو و بیناکەیە بەریانکەوتووە و بە دەم گریانەوە بە پارچەک قوماش دەمووچاوم بۆ سڕین و دواتر سەربازم بینی ماسکیان بەستبوو، بەمنیان ووت بۆمبی کیمایی بووە، تەنانەت ماسکیان پێدام و نەمبەست، چونکە ڕێگربوو لە کامێرا و گرتنی وێنەکانم.
ووتی؛ خۆشم بەرکەوتەی چەکی کیمیایم، کارگەریشی لەسەرم ماوە، زۆرش ئازاری دام/ ووتی؛ من و دوو ڕۆژنامەنوس و پەیامنێریک سایەقێک بوون، سەرجەم ووێنەکانی تری وڵاتان، دوای 3 ڕۆژی تر بڵاویان کردەوە، تەنها ئێمە لە ئێران یەکەم کەس بووین بڵاومان کردەوە، سەرجەم وێنەکانیش خۆم گرتوومن.
گلەییشی كرد كە تائێستا لە عیراق و كوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی؛ باخێك، شەقامێك، قوتابخانەیەك، شوێنێك نەكراوە بە ناویەو
پرسیارێک کە لێی کرا، بۆ بابەتی یارمەتی لە دوای کارەساتەکەوە، ئایا عیراق و هەریمی کوردستان و وولاتی ئیران یارمەتیان دایت؟
پێخۆشحاڵم دوای 34 ساڵ لە كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە و بۆ جاری دووهەم هاتومەتەوە سلێمانی و دەمەوێت بە تایبەت سوپاس و پێزانینم بگەیەننە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كە بۆیەكەم جار لەساڵی 20069 دا كارئاسانی سەردانی هەرێمی كوردستان و شاری هەڵەبجەی بۆكردم و توانیم لەو ساڵەدا پێشانگەیەكی تایبەتی فۆتۆكانم لە شاری هەڵەبجە و سلێمانی بكەمەوە. ئەویش لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێک و پەخشی فلێمێک بوو لەسەرهەڵەبجە کە تەواوم کردبوو لە لایەن کەناڵی کوردساتەوە وینەکانم بلاودەکرایەوە.
بە دەم پێکەنینەوە ووتی؛ خاک و ووڵاتم کە ئێرانە، لە سەرووی زۆر شتی ئەو سەردەمەوە، ئەو کاتە دۆخی شەڕی هەبوو حاڵی باش نەبوو، دواتریش ئەرکی خۆم بوو، تەنها دووهەزار تمەنی ئەوکاتەی پێدام و لەگەڵ چارەسەری توشبوونم بە چەکی کیمیای.
لە پرسیارێکدا کە لێیان پرسی لە دوای ماندووبوونت لە ئیران و کوردستان بۆچی هیچت بەناوە نەکراوە، وەک پیرۆزی ماندوونت بە تایبەت لەکوردستان وەک شەقام و کۆڵان؟ ووتی؛ من کارەکەم واجب بووەو وەک کار، ئازایەتیم نەکردووە، ئیران ووتی منە و لە خاکی خۆشما نەبووە ڕوداوەکە، دواتر من هیچ لەسەر کوردستان ناڵێم ڕێزیان لێگرتووم، ئەوەتا ئێستا بانگێشت و میوانداریم دەکەن).
هەموو ئەمانەی سەرەوە مێژویکی پڕغەمگین و ناخۆشن، بەلام لەوە ناخۆشتر لە ڕەنگە لە ڕوی ڕێزگرتنی کەسیتی ئەمانەبن، کە لەلایەن سیاسیەکانەوە هیچ ئەرزشیک بۆ کارەکانی دانەنراوە.
پەیکەری عومەری خاوەر کە خاوەنی ئەسڵی دکتۆر ئەحمەد ناتقیە و بەڵام ناوی ڕەمەزان ئۆزتورکی لێنوسراوە. لە كۆڕەكەیدا ناتقی بە گریانەوە وتی: ئەو وێنانەی من بە چاوم بینیومن و نەمتوانیوە هەندێكیان وێنە بگرم بەهۆی سەرقاڵیم بە هاوكاریكردنی زیندووەكان و بریندارەكان و گواستنەوەی تەرمەكانەوە، هیچكات نەمتوانیوەو ناشتوانم گوزارشتیان لێبكەم.
گلەییشی كرد كە تائێستا لە عیراق و كوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی. باخێك، شەقامێك، قوتابخانەیەك، شوێنێك نەكراوە بە ناویەوە، منیش وەک هاولاتیەکی کورد و عیراقی دەڵێت؛ واجبە لە سەر دەوڵەتی کە پاداشت و ئەرکی چارەسەری چەکی کیمیای بگرتایە ئەستۆ ، تەنانەت ئەو فۆتۆگرافەرە بە بێ بەرامبەر وینەکانی تەسلیمی هەریمی کوردستان و دەوڵەتی عیراق کردەوە.