عەبدوڵا کەریم مەحمود: فۆتۆگرافه‌رێک ویژدانی دنیای هه‌ژاند.
یه‌کێک له‌و فۆتۆگرافه خاوه‌ن ئه‌زمونانه‌ی له گرتهکانییهوه، تراژیدیای رەشەبای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌ی گەیاند بەجیهان و ویژدانی هه‌موو دنیای هەژاند، ئەحمەد ناتق بوو. زمانی فۆتۆی هونەری ئه‌م هونه‌رمه‌نده، پڕە له تێرامانی سیحری به‌های جوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی له فۆتۆکانیدا؛ چیرۆکێک و رۆمانێک و سیناریۆی فیلمێکی سینه‌مایی ده‌بینرێت. چیرۆکی وێنه‌کانی پڕن له سیناریۆی تراژیدیای مەرگی شارێک.
هەموو ساڵێک لە 16. 3. 1988 رەشەبای ژەهر ی هەڵەبجە و تراژیدیای عومەری خاوەر ویژدانی مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات. ئه‌حمه‌د ناتق وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک و هه‌واڵنێرێک، به‌رپرسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فۆتۆی هه‌واڵنێری کۆماری ئیسلامی ئێران بە خۆی و کامێراکهیەوە روویکرده هه‌ڵه‌بجه، دوو رۆژ دوای سوپای پاسداران گەیشتە ناو هەڵەبجە.
له 14. 3 سوپای پاسداران لەسەر سنووری ئێرانەوە هێرشیان بۆ عیراق کرد، 15. 3 پاسداران و بەرەی کوردستانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئازاد کرد. له 16. 3. 1988 فرۆکە جەنگییەکانی عێراق شاری هه‌ڵه‌بجه و دەوروبەریان نوقمی ژەهری کیمیایی کرد. ئەحمەد ناتق ی فۆتۆگرافی مەیدانی، 210 فلیم و وێنه‌ی، تراژیای ژه‌هر بارانی لە ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا گرت. 20 وێنه‌ی ئەو فۆتۆیانەی له دنیادا بڵاوکرایەوە. یەکێک لەو وێنانە ئه‌و فۆتۆیه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و کۆرپه‌که‌ی بوو، لە وێنەکەدا عومەری خاوەر و کۆرپەکەی لە باوەش گرتووە’ سییه‌کانیان پڕبووه له ژه‌هر، ئەو فۆتۆیە ههمووسنووره داخراوەکانی جوگرافیای دنیای تهی کرد. ئەو فۆتۆیە رەشەبای ژەهری هه‌ڵه‌بجه‌ی وەک تاوانێکی دیکۆمینتی نێودەوڵەتی به‌دنیا و مرۆڤایه‌تی گەیاند.
ئه‌م فۆتۆ نیودەوڵەتییە جیهانی یه، به پێنج زمانی جیاواز کرا به پۆسته‌ر، هه‌ست و نه‌ستی دنیای گه‌یانده لای عومه‌ری خاوه‌ر و کۆرپەکەی باوەشی لە هەڵەبجە.
ئەحمەد ناتق لە بارەی وێنەی عومەری خاوەر، ئاماژەی بەوە کردووە: پیاوێکم بە جلی کوردیی لە پەنا دیوارێکدا بینی، جامانەی بە دەم و چاوییەوە پێچابوو، منداڵیکی بچووکی بە ئامێزەوە گرت بوو، ژەهری کیمیاییەکە بە جۆرێک خنکاندبوونی هەناسەی لە هەردووکیان بری بوون. روخساری منداڵەکە لە ناو تەمی ئەو ژەهرەدا ئەوەندە جوان بوو، وەک ئەوەی لەدوای شیرخواردن لە خەوێکی قوڵدا بێت.
له دیدارێکدا ئه‌حمه‌د ناتق له وه‌ڵامی پرسیارێکی عیرفان ئه‌حمه‌د وتی: یه‌کێک له گرفته‌کانی راگه‌یاندن له ئێران هه‌ڵسوکه‌وتێکی کۆن و لاوازیان له‌گه‌ڵ تراژیدیای هەڵەبجەدا کرد، له‌و کاته‌دا من بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێران کارم ده‌کرد، ئه‌و وێنه ره‌نگاوره‌نگانه‌ی له‌ناو ژەهرەکەی هەڵەبجە گرتم، دیار نه‌ماوه، تا ئێستا نازانم لای کێ یه؟. به‌ڵام شانازی بەوەوە دەکەم دادگای تاوانبارانی عێراق لە دادگای کردنی تۆمه‌تبارانی کیمیا بارانی هەڵەبجە، وەک دیکۆمینتێک سوودیان لەوێنەکانم وەرگرتووە.
ئەحمەد ناتق دەڵیت: ئه‌و وێنانه‌ی کاتی خۆی له رۆژنامه‌کانی ئێران‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه زۆر باشنین، چونکه به‌رپرسانی به‌شی وێنه‌گرتن، تێگه‌یشتنیان لە بواری فه‌لسه‌فیدا لاوازە، ناتوانن به باشی هەڵسوکەوت له گه‌ڵ وێنه‌کاندا بکه‌ن، هەرچەندە ئێمه فۆتۆگرافه‌ری باش و وێنه‌ی باشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسی به‌شی وێنه‌گرتن له رۆژنامه‌کاندا، لە ئاستی هەڵبژاردنی فۆتۆکاندا نەبوون.
ئەحمەد ناتق، له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و وێنه‌ی نایاب و سه‌رکه‌وتوو دا ده‌ڵێ: پێویسته فۆرمه‌که به جۆرێک بێت، بینه‌ر له به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات، ده‌بێت وێنه‌که بیرۆکه‌یه‌کی تیا بێت، یا توخمه‌کانی وێنه‌که بیرۆکه‌یه‌کی تێدا بێت،که مەبەستێک بگه‌یه‌نێته بینه‌ر، یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له پشتیه‌وه بێت، بۆ ئەوەی بتوانین رێبازێک پیشان بدەین. بابه‌ت له ناوه‌رۆکتر بێت، به‌ڵام ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌کی جوان‌دا ئه‌نجام بدرێت، فۆرمیش له چوار چێوه‌یه‌کی هونه‌ریدا شێوه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
ئەحمەد ناتق چەند وێنەیەکی تراژیدیای رەشەبای ژەهری هەڵەبجەی لە کتێبێک‌دا، بەنای (دەنگی بێ دەنگی )، بە زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردوەتەوە.
* ئه‌حمه‌د ناتقی له ساڵی1959 له باشووری تاران له دایک بووه،کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران ته‌واوکردووه، له بواری ده‌رهێناندا، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریسه، له‌ساڵی 1970 ده‌ستی به وێنه گرتن کردووه. له 1978 -1982 وێنه‌ی خۆپیشاندان و رووداوه‌کانی گرتووه، وەک وینەگرێک دەیان وێنەی جەنگی عێراق و ئێرانی گرتووە.
له بواری وێنه گرتندا خاوه‌نی نامه‌ی دکتۆرایه، بەشداری چەندان پێشانگای لە ناوەو لە پێشانگای نێودەوڵەتی کردوەو چەندان خەڵاتی پێ بەخشراوە، رپۆرتی جام کوردی
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts