عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی پێنجەم.
ئه‌ى هه‌ڵفڕیوه ناسكه سه‌رشێته ئازاكه
راكه راكه راكه راكه
ته‌رمی سه‌ر شۆسته‌م سه‌ر شان و
ناو دڵ و به‌له‌می ته‌ماشاكه
خنكان ده‌روازه‌ی واڵایه
بۆنی رۆحت
بێ ناونیشان و ئاڵایه
گوناهم كرد
یان تۆ منت كرده دیاری هه‌ناوی
ئا ئه‌م گوڵه سپییه ئاڵه
گوناهم كرد
یان تۆ به ئه‌مانه‌ت دات نام له‌لای
ئه‌م وڵاته ره‌نگاڵه.
شاعیر كه‌سێك ده‌دوێنێت كه ئاشكرا نییه كێیه، به‌ڵام هه‌ندێ خاسێتی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كات كه له رێگای ده‌رخستنی ئه‌و خاسێتانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كه‌سه سه‌ر شێت و ئازا‌و له هه‌مان كاتدا ناسك بووه‌و له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵفڕیووه، یان هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام بۆ كوێ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌زانراوه. ئه‌م داوا له‌و كه‌سه ده‌كات كه فریا بكه‌وێت، ئه‌می به ته‌رم بووی سه‌ر شۆسته، یان ئه‌می مردووی راكشاوی ته‌نیشت شۆسته‌ی مردووی شه‌وانی شار، بخاته سه‌ر شانی و له هه‌مان كاتدا سه‌یری ناو دڵ و ناخی بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانێت چی تێدایه. له باری یه‌كه‌مدا شاعیر لێره‌دا خۆی وه‌كو كه‌سێكی مردوو پێشكه‌ش ده‌كات و بیرى نه‌چووه‌ته‌وه كه پێشتر خۆی هاوشێوه كردووه له‌گه‌ڵ شۆسته مردووه‌كاندا. بۆیه ئێستا داوا له‌و هاوڕێ هه‌ڵفڕیوه ده‌كات كه ته‌رمه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌و سه‌یری ناخیشی بكات تا بزانێت ئایا بۆچی مردووه، ئایا چی له ناخیدا په‌نگی خواردۆته‌وه‌و بۆى جێبه‌جێ نه‌كراوه، یان نه‌یتوانیووه گوزارشتی لێ بكات.
هه‌ر له ئه‌نجامی ئاخاوتنی شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له نێوان شاعیر‌و ئه‌م كه‌سه‌دا هه‌بووه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه مردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌جێهێشتنی ئه‌وه‌وه هه‌یه. شاعیر وای ده‌رده‌خات له كاتێكدا كه هیچ به‌ربه‌ست و رێگرێك له به‌رده‌م مردن‌دا نییه، مردن به سه‌ربه‌ستی و بێ دوو دڵی دێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و وای نیشان ده‌دات كه دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كی مردنی مه‌عنه‌وی ئه‌مه. دیاره مه‌به‌ستیشمان له مردنی مه‌عنه‌وی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سێته له راستیدا نه‌مردووه، به‌ڵام له رووی مه‌عنه‌ویه‌وه هه‌ست ده‌كات ناكارایه‌و توانای رووداو درووست كردن، یان ئه‌نجامدانی هیچ كارێكی نییه. هه‌ر بۆیه مردنی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و وای نیشان ده‌دات هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئه‌وو شۆسته بێگیانهكاندا. لێره‌دا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێت كه بوونی مرۆڤ له بكه‌ر بوونیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كاتێ كه‌سێك نه‌توانێت هیچ كارێك بكات، یان رووداو درووست بكات كه‌واته بوونی هیچ مانایه‌كی نییه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له رووی فیزیكیشه‌وه زیندوو بێت ئه‌وه له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه بوونی نییه، واته وه‌كو مردوو سه‌یر ده‌كرێت.
شاعیر له كاتێكدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه مردن هیچ سنوورێك ناناسێت و مل كه‌چی یاساكانی كات و شوێن نییه، له‌وه ده‌دوێت كه له دووره‌وه بۆنی رۆحی هاوڕێ دووره‌كه‌ی، یان هاوڕێ ههڵفڕیوهكهی ده‌كات و رۆحی ئه‌ویش له شێوه‌ی وڵاتێكدا وێنا ده‌كات كه نه ناونیشانی هه‌یه‌و نه ئاڵا. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌یه له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س لێكبده‌ینه‌وه ئه‌وا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تاكه كه‌سه نه‌یتوانیووه له رووی ئاماده‌بوونه‌وه له بواری به‌رهه‌م هێناندا چ به‌رهه‌م هێنانی مادی بێت، یان به‌رهه‌مهێنانی مه‌عنه‌وی به‌شداری هه‌بێت و بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. هه‌ر بۆیه به كه‌سێكی بێ ناونیشان و بێ ئاڵا ناوی ده‌بات. خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی گه‌ل، یان نه‌ته‌وه، یان كۆمه‌ڵ ئه‌م وێنه‌یه لێكبده‌ینه‌وه ئه‌وا مه‌به‌ست له‌و هاوڕێیه‌ی كه شاعیر له باره‌یه‌وه ده‌دوێت ده‌شێ كه‌ل، یان نه‌ته‌وه یان كۆمه‌ڵه‌كه‌ی شاعیر بێت كه به درێژایی مێژوو شكست، یان هه‌ره‌س، یان خنكان، یان مردن ده‌رگای واڵا بووه له به‌رده‌میداو ئێستاش رۆحی ئه‌م پێكهاته‌یه كه ده‌توانین بڵێین رۆحی گشتی گه‌له رۆحێك نییه گه‌یشتبێته ئاستی بڵند بوون. به چه‌مكی هیگڵی رۆح، یان رۆحی گشتی بریتیه له گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی بوون كه لێره‌دا ده‌بێته گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی بوونی گه‌ل، یان نه‌ته‌وه، یان كۆمه‌ڵ كه به‌پێی هه‌مان پێوانه ئه‌و رۆحه‌ی كه له ده‌قه‌كه‌دا ده‌خرێته به‌رده‌م لێدوانه‌وه، هیچ شووناسیكی نییه، چونكه به پێی هه‌مان چه‌مكی هیگڵی شووناس له بوونی ده‌وڵه‌تدا پێناسه‌ی هه‌یه.
شاعیر به‌رامبه‌ر به ئه‌وی هاوڕێی هه‌ڵفڕیو پرسیارێكی نائاسایی و ته‌نانه‌ت وه‌ڵام گوماناوی به‌رز ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به شوێن و پێگه‌ی خۆیی و ده‌وری خۆی له خوڵقاندنی ئه‌و باره‌دا، یان ده‌وری ئه‌و له گه‌یاندنی ئه‌م به‌و باره نائاساییه‌دا. دیاره به جۆرێك له گومانه‌وه ئه‌مى شاعیر له‌و ده‌پرسێت داخۆ ئه‌م خۆی گوناهی كردووه‌و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و گوناهه‌یه، یان ئه‌م خۆی بێ گوناهه‌و ئه‌وی هاوڕێی هه‌ڵفڕیو فڕێی داوه‌ته ئه‌و باره‌و دۆخه‌وه؟ له راستیدا شاعیر باسی خۆی ده‌كات له نێو كفنێكی سپی‌دا، كه‌واته به‌و پێیه ده‌بێ شاعیر مردبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه كه شاعیر دوای مردنی خۆی ئه‌م قسانه ده‌كات، بۆیه لێره‌وه راسته‌وخۆ تێده‌گه‌ین كه شاعیر باسی مردنی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌كات و ناراسته‌وخۆش وای نیشان ده‌دات كه ئه‌و هۆكاری ئه‌م مردنه مه‌عنه‌وییه‌ی ئه‌مه. هه‌روه‌ك دیسان هه‌مان پرسیاری پێشوو به‌رز ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه داخۆ ئه‌م خۆی گوناهی كردووه یان ئه‌وی هاوڕێِی هه‌ڵفڕیو سپاردوویه‌تی به وڵاتی ره‌نگاڵه كه مه‌به‌ست له وڵاتی ره‌نگاڵه‌ش وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی. دیاره لێره‌دا وڵاتی ره‌نگاڵه‌ش ده‌ربڕینێكه كه سه‌ره‌تایی بوونی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌خات كه‌واته. ئه‌وه‌ی لێره‌دا له ئاستی نهبینرای ده‌قه‌كه‌دا ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌می شاعیر له وڵات به جێماوه‌و پێده‌چێت ئه‌وی هاوڕێی ئه‌می لێره به‌جێ هێشتبێت و خۆی به‌ره‌و وڵات و جێگایه‌كی تر رۆیشتبێت. راسته ئه‌می شاعیر خاوه‌نی هه‌ست و سۆز‌و خه‌یاڵێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تایبه‌تی و تاكه كه‌سی خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وای ده‌رده‌بڕێت كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سێكی نزیك و خۆشه‌ویست ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌وه‌دا كه مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئاستی بێزاری و خه‌می گه‌وره‌و هه‌ست كردن به ته‌نیایی و به گۆشه‌گیرییه‌كی ئه‌وتۆ كه سه‌رئه‌نجام هه‌ستكردن به مه‌رگی مه‌عنه‌وی به‌رهه‌م بهێنێت. واته هه‌چه‌نده ده‌شێ شاعیر گوزارشت له‌و هه‌سته زۆر تایبه‌ته‌ی خۆی بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌دات له رێگای به‌شداری پێكردنی ئه‌وی تره‌وه له چاره‌نووس و خه‌م و ئازار‌و هه‌ست كردنهكانیدا ته‌نیا نه‌بێت، چونكه ته‌نیایی له بارێكی له‌و جۆره‌دا وا له‌مرۆڤ ده‌كات كه نه‌توانێت له به‌رده‌می ئه‌و چاره‌نووسه‌دا خۆی رابگرێت، به‌شداری پێكردنی ئه‌وی دی له رووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری پۆزه‌تیفی ده‌بێت، چونكه هه‌ست ده‌كات كه ته‌نیا نییه. لێره‌دا سه‌رباری گوزارشت كردنی شاعیر له هه‌سته تایبه‌ته‌كانی خۆی كه دیاره ئه‌و هه‌ستانه‌ش هه‌مان هه‌سته مرۆییه مه‌ودا قوڵهكانن، دیسان ئاراسته جوڵیه‌ك هه‌یه یۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی خۆی یان گه‌یشتن به جۆرێك له پاكژ بوونه‌وه. ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆماس ستێرن ئیللیهتدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه پێی وایه ده‌ق یان ( شیعر) ته‌نیا گوزارشت كردن نییه له خودی تاكه كه‌سی به‌رهه‌م هێن، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ش له خودی ئه‌و تاكه كه‌سه خۆی.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts