عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی شەشەم.
ئێى بژی ده‌رگای داخراو
ئێی بمرێ زیندووی كوژراو
ئێی له‌م شته سه‌یرانه
ئێی له‌م وشه له‌ناوخۆ كوژراوانه
خه‌ونێكی سه‌یره لێره بوون، یا ناونانی
پرسه‌یه‌كی سه‌یره پێكه‌نین یان گریانی.
شاعیر پاش ئه‌وه‌ی به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه بزانێت داخۆ خۆی هۆكاری ئه‌و چاره‌نووسه‌ی ئێستایه‌تی، یان هاوڕێ هه‌ڵاتووه‌كه‌ی. پێده‌چێت جۆرێك له دڵنیایی له‌لا درووست بووبێت، به‌وه‌ی كه هاوڕێكه‌ی به ته‌نیا به‌جێی هێشتووه‌و مانه‌وه‌ش به ته‌نیا، هۆكارێكه بۆ كه‌سێكی ههستیارو ناسكی وه‌كو ئه‌م كه ترپه‌ی باران و شنه‌ی شه‌ماڵیش ده‌توانن بیگرێنن، یان بگاته ئاستی خۆی له‌گه‌ڵ شۆسته‌ی راكشاوی ته‌نیشت شه‌قامه چۆڵه‌كانی، شه‌و هاوشێوه بكات. واته بگاته ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به مردنی مه‌عنه‌وی خۆی بكات. له‌م كاته‌دا جارێكی تر وای نیشان ده‌داته‌وه كه ته‌نیا ماڵێكی كش و مات و ئه‌و دیووی ده‌رگا داخراوه‌كان جێگای ئارام گرتن و حه‌وانه‌وه‌ن. بۆیه لایه‌نگری خۆی بۆ ده‌رگا داخراوه‌كان ده‌رده‌بڕێت كه ده‌شێ له‌و دیووی ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌وه مرۆڤێكی ته‌واو زیندوو به هه‌موو مانایه‌كی ئاماده‌بوون ئاماده‌بوونی هه‌بێت، یان ده‌شێ مرۆڤێگی ته‌واو مردووى تێدا بێت، نه‌ك وه‌كو ده‌ره‌وه‌و سه‌رشه‌قامه‌كان كه پڕه له مرۆڤی نیوه زیندوو نیوه مردو. یان باشتر بڵێین؛ مرۆڤگه‌لێك كه له رووی جه‌سته‌یی و فیزیكییه‌وه زیندوون، به‌ڵام له رووی مه‌عنه‌وی و ده‌روونییه‌وه مردوون. ئه‌می شاعیر دژی ئه‌و حاڵه‌تی نیوه مردوو نیوه زیندووه‌یه، چونكه پێی وایه مرۆڤی له‌و جۆره ناتوانێت له هیچ بوارێكدا ئاماده‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و هیچ به‌رهه‌م بهێنێت. له راستیشدا ئه‌گه‌ر له نێو ده‌قه‌كه‌وه به ئاراسته‌ی ده‌ره‌و بچین، واته بۆ نێو واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه ده‌قه‌كه‌ی تیادا به‌رهه‌م هاتووه كه بریتییه له كۆمه‌ڵى كوردهواری، ئه‌وا له رووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌توانین بڵێین؛ مرۆڤی كورد، مرۆڤێكی نیوه زیندوو نیوه مردووه. واته هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ژیانێكی ساده به‌رێ ده‌كات، ئه‌گینا له رووی به‌رهه‌م هێنانی شارستانێتیه‌وه، به درێژایی مێژوو ئاماده‌بوونێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه كه له‌و ئاسته‌دا بوو بێت كه بكه‌رێتی ئه‌و بسه‌لمێنێت. زیندویش كاتێ مانای هه‌یه كه مرۆڤ له ئاستی بكه‌ردا بێت. شاعیر ئه‌و باری نیوه زیندو نیوه مردووه، به زیندووی كوژراو ناو ده‌بات و لایه‌نگری كۆتایی هاتنی ئه‌و باره شلۆقه ناكارهیهیه به جۆرێك كه ده‌خوازێت؛ ئه‌و پێكهاته‌یه بمرێت له‌وه باشتره كه به‌و جۆره بمێنێته‌وه.
شاعیر ئه‌و باره‌ی كه تیایدا مرۆڤ ناكاراو لاوازه‌و له نێوان مردوو زیندوودا ماوه‌ته‌وه به بارێكی سه‌یر ده‌زانێت، بارێكی ئه‌وتۆ كه پێی وایه شته‌كان له ناو خۆیاندا، یان له خودی خۆیاندا كوژراون. هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كه پێی وابێت له واقیعێكی له‌م جۆره‌دا مه‌سه‌له‌ی بوون، وه‌كو خه‌ون وایه. خه‌ونێك كه به دیهاتنی مایه‌ی گومانه. هه‌ر له‌م واقیعهداو په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی بوون، خۆسه‌لماندن و به بكه‌ر بوون، یان مه‌سه‌له‌ی مردنی ته‌واوه‌تی له فه‌زایه‌كی ئاڵۆز‌و پهشێودان. فه‌زایه‌ك كه تیایدا دیواری نێوان پێكه‌نین و گریان ده‌ڕوخێت. له پشتی ئه‌م بۆچوون و لێكدانه‌وه‌یه‌وه ده‌لاله‌تی تێكه‌ڵاوبوونی ناسنامه‌كان، یان لاوازی ناسنامه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی خاسێتی ته‌واوه‌تی خۆیان به‌رهه‌م دێت. ئه‌م تێكه‌ڵاو بوونه‌ش بۆ كۆمه‌ڵى رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و بۆ كۆمه‌ڵی كوردهواری به تایبه‌تی، شتێكی ئاشكرا‌و له به‌رچاوه‌و هه‌تا زه‌مینه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه تاكه كه‌س ببێته خاوه‌نی شووناسی تایبه‌تی خۆی، ئه‌وا شووناسی زیندوو له شووناسی مردوو جیا ناكرێته‌وه.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts