عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: به برینداری له گه‌رمیانه‌وه گه‌یشته قه‌ندیل.
له ئه‌نفالی دوو و سێ، پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان له بازنه‌یه‌کی داخراودا، رووبه‌ڕووی چاره‌نوسێکی ونی مه‌رگ بوونه‌وه. پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له دۆڵه‌رووت و جافایه‌تی و مه‌رگه‌ی سنووری سه‌رکردایه‌تی، له‌شه‌ڕێکی به‌رگری به‌ره‌یی گه‌وره‌و به‌ربڵاودا بوون، رووبه رووی فه‌یله‌قی یه‌ک و پێنجی سوپای عێراق و جاش بوونەوە.
له‌وکاته‌دا ته‌نیا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تاک و ته‌رای موتەفەریقەی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له مه‌فره‌زه‌و که‌رت و تیپه‌کان، له قه‌ره‌داغ دا مابوونه‌وه.
ئێواره‌ی 22. 3. 1988 به‌شی تۆپخانه‌ی عێراق ژه‌هر بارانی سێوسێنانی کرد. عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و سوهاد و ماجید فه‌یلی و حه‌مه‌ی ره‌یحان و ئه‌نوه‌ری حه‌لاو به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت و مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی، ڕووبه‌ڕووی هیزه‌کانی سوپای عێراق و جاش بوونه‌وه. له‌و شه‌ڕه‌دا تۆفیق گامەخڵی شه‌هید کرا، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی بریندار بوون. هێزەکانی سوپای عێراق به پاڵپشتی کۆپتهروبه راجیمه‌و تۆپی قورس، سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگەکان و ناو ئاواییه‌کانیان نوقمی ئاگرو باروت و ژه‌هری کیمیایی کرد.
هێزەکانی سوپا عێراق به پێی نه‌خشه‌یه‌کی سه‌ربازی ورد له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا، سنووری قه‌رداغ و گه‌رمیانی تەنی و پێشڕەویان به‌ره‌و قوڵایی قه‌ره‌داخ کرد. به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت له ناو سه‌نگه‌ره‌که‌ی دابوو، به‌جیهاز بانگیان کرد؛ بەختیار بۆ کاری پێویست، بگاته مه‌ڵبه‌ند.
له‌وێ پیان وت: ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه بگه‌یه‌نه گه‌رمیان.
بەختیار وه‌جبه‌ی یه‌که‌می چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی به تراکتۆر ێک گه‌یانده گوندی کربچنه و ته‌سلیمی مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ری کرد. له کاتی گواستنه‌وه‌ی وه‌جبه‌ی دووه‌مدا، له ناکاو لە سه‌ر پرده‌که‌ی گوندی کچان، به خۆی و تراکتۆرهکهوه که‌وتنه که‌مینه‌وه. فیشه‌کێک به‌ر ئه‌ژنۆی به‌ختیار که‌وت، بە برینداری له گه‌ڵ جه‌لالی شۆفیردا هه‌ر یه‌که‌یان به لایه‌ک دابڕان. به‌ختیار به‌ده‌م ئازاری برینه‌که‌یه‌وه، خۆی گه‌یانده (گوندی بانی مۆرد)،له‌وێ برینەکەیان بۆ تیمار کرد.
له‌شه‌وی 13 -14. 4. 1988 مه‌ڵبه‌ند یه‌ک، ئاگاداری ههمووپێشمهرگهکانی کرد رووبکه‌نه قۆپییه‌کانی قه‌رداغ، له‌وێ یه‌ک بگرنه‌وه. بەختیارو پێشمەرگەکان له زاوتهوه روویان کرده قۆپییه‌کانی قەرەداخ.
مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا‌و شه‌هید بورهانی حه‌مه‌ی مینا، لە رێگا هاوکاری به‌ختیاریان کرد تا گه‌یشتنه قۆپی قه‌ره‌داغ. له‌و کاته‌دا مامۆستا به‌هادین نوری به هێمنی و وره‌یه‌کی به‌هێزه‌وه رووی کرده به‌ختیار: گونده‌کانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان خاپور کراون، خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ر یه‌که‌ی به‌لایه‌کدا په‌رته‌وازه‌بوون، تۆ به‌م برینه‌وه ناگه‌یته سه‌ر سنوور، لای من بمێنه‌ره‌وه. برینەکەت بۆ تهداویت ده‌که‌م تا چاک ده‌بیته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه له قۆپیهکانهوه مه‌سافه‌یان وه‌رگرت و به‌ڕێکه‌وتن بۆ جافه‌ران و هۆمهرامان، له دۆڵ و شیوەکەی پشت هۆمه‌رانه‌وه ده‌بابه‌و مدهرهعه لێیان نزیک بوونەوە، سه‌ربازو جاشه‌کان ده‌سڕێژیان له پێشمه‌رگه‌کان کرد.
پێشمه‌رگه‌کان به ده‌م ده‌سڕێژه‌وه، رهتڵهکهیان ده‌رباز کرد تا گه‌یشتنه هه‌ڵده‌ره و قازان قایه و ته‌نگی سه‌ر و باڕۆیی. له ئهڵڵایییهوه له جاده‌ی گشتی سلێمانی و که‌رکوک بە ناو رەبییەی جاشەکاندا، په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و به‌ری جاده‌که.
به شاخی زاهیردا سەرکەوتن تا گه‌یشتنه گوندیج زاهیر، به‌رەو گه‌وره‌دێ که‌وتنه رێ تا گه‌یشتنه گوندی عهسکه ر و سماقوڵی و نازه‌نین و وه‌رتێ و پشت ئاشان و قه‌ڵاتوکان و قه‌ندیل.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts