عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کۆڕەو..!
دوای ئاش بە تاڵ، دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ، سەرکردەسیاسییەکانی کورد لە گۆشە نیگای دۆگمای حیزبایەتی یەوە لە شاخ، کوردیان بە کورد بەکوشتدا.
لەناوەڕاستی هەشتاکاندا، سەرکردەی حیزبەکان نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی بۆ گفتوگۆ، لە یەکتریی نزیک بوونەوەو هه‌نگاو یان نا بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستا نی. له 21. 2. 1988تا 6. 9. 1988 سوپای عێراق و جاش به 8قۆناغ ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکانیان کرد. دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو نیشتمان، حزبه کانی کوردستان بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست لە بەرەی کوردستانی‌دا لە ئیران خۆیان رێکخست. له 2. 8. 1990 سوپای عێراق کوێتی داگیر کرد، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی، عێراق له کوێت ده‌رکرا. راپه‌رین له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق و لە کوردستان به‌رپا بوو، شیرازه‌ی سوپای عێراق بچڕا و هه‌ڵاتن.
له‌و هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆز و دژواره‌دا هێزه‌کانی ئەمەریکاو هاوپه‌یمان به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه بۆ داڕیژراو، ره‌وتی راپه‌ڕینی شیعەکان و کوردیان بە جۆرێک ئاڕاستە کرد، سه‌دام له به‌غداد له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام ره‌خساند، سوپا په‌رته‌وازه و تێك شکاوەکهی کۆبکاته‌وه، به جانهوهرترین ره‌فتار، په‌لاماری شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان دا‌و، کۆمەڵکوژی شیعەکانیان کرد. سوپای عێرق لە گەڵ مجاهیدینی خه‌لقی ئێران، جارێکی تر په‌لاماری کوردستانیان دایه‌وه، کوردیان کۆمەڵ کوژ کردەوە.
گه‌لی عێراق به کورد‌و شیعه‌وه له لایه‌که‌وه رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی کاتی دیاری کراو بوونەوە. لەلایه‌کی تره‌وه راپەرینەکەیان بە جۆێک تێک شکاند، لە چاوه‌ڕوانی کەسدا نەبوو. 3 ملیۆن مرۆڤی کورد به ژن و پیاو منداڵ و پیر، به‌ره‌و سنووره‌کان کۆچ و ره‌ویان کرد، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی کۆمەڵ کوژی و جینۆساید.
لەو تراژیدیایانەدا دوو دیمه‌نی دژ به یه‌ک ده‌بینین، وڵاتانی هاوپه‌یمان له لایه‌که‌وه به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه پارێزگاریان له کوێت کرد و سوپای عێراقیان به رسواییه‌وه لەوێ وه‌ده‌رنا. له لایه‌کی تره‌وه به‌رامبه‌ر به کۆمەڵکوژی شیعەکان له ناوه‌راست و خوار ووی عێراق و کۆمەڵکوژی کورد له باشووری کوردستان بێ ده‌نگیان نواند.
له 2. 4. 1991، [3] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد کۆچ و ره‌ویان له رێگای هات و نه‌هات کرد، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون بوونه‌وه. به‌ڵام ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ کاردانەوەیەکیان نەنواند، لەئاستی یه‌ک دەنگی و یەک ئیرادەیی و و یەک هەڵوێستو یەک چارەنووسی رەوە بە کۆمەڵەکەی کوردا بێت.
کامێرای میدیای که‌ناڵه جیهانییه‌کان تراژیدیای کۆچ و ره‌وی کوردیان له رێگاوبان و سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان خسته روو. دیمەنەکانی ئه‌و تراژیدیا سامناکه‌ی کۆڕەو ویژدانی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دنیای شه‌رمه‌زار کرد. ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لە 5. 4. 1991 بریاری 688ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرکرد: نابێ سوپای عێراق پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات، ناوچەیەکی ئارامی لە سەرووی هێڵی 36، بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد، هیزی وڵاتانی هاوپەیمان گەیشتنە بنکەی سەربازی ئەنجەلیک لە تورکیا، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران، هێزی چەکوشی ئامادەیان دانا بۆ پاراستن و گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.
کۆچ و ڕه‌و ئه‌زموونی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی میلله‌تێک بوو، 71 ساڵ لە عێراقدا کۆمەڵ کوژوو جینۆساید دەکرا. کۆچ و ڕه‌و ئه‌زموونێکی پڕ له ته‌حه‌دای لۆژیکانە میلله‌تێک بوو، تراژیدیای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و کۆمەڵ کوژی و ئه‌نفال و جینۆسایدیان ره‌ت کرده‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts