بەختیار مەلا عززەت: منداڵ و مافی خوێندن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لە بیرمە وەك شتێ مەعلووم
مناڵ بووم عاشقی تۆ بووم
كە مامۆستا
لە ڕیز داینام
وتی ئەی خام، بنووسە جوان،
فیدات بم خاكی كوردستان
بەختیار زێوەر”
دنیای منداڵ، جیهانێكی تایبەتمەندیی پڕ لە خەونی ئاڵ و واڵاو رەنگاوڕەنگی پەپوله ئاسایه. پسپۆڕانی بواری پەروەردەی منداڵان، بەپێی ئەزموونی خۆیان و ئەو تاقیكردنەوانەی لەو بواره فراوانەدا ئەنجامیانداوه، بەپێی نەخشەو بەرنامهیەكی وردی زانستی و پەروەردەیی، پەرۆشی گۆڕانكاریی و گەشەپێدانی منداڵانن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بەهرەو توانایەی ناو منداڵان بخەمڵێنن. ئەم هەنگاوه نوێیەی پەروەرده بەپێی زەمەن و شوێنه جیاجیاكان دەگۆڕێن.
چونكە بنەمای سەرەكی كۆمەڵگەی مەدەنی و دیموكراسی پەیوەسته بەهۆشیاری كۆمەڵایەتییەوە، ئەمەش رووبەڕووی دامودەزگا جیاجیاكانی دەوڵەت دەبێتەوە، بۆ ئەوەی هەلومەرجی گونجاوی بۆ بڕەخسێت تا بتوانن داخوازییەكانی كۆمەڵ بهگشتی و منداڵان بەتایبەتی بهێننەدی، تا بەشێویەكی سروشتی پەروەردە بكرێن. پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پەروەردەش دواڕۆژێكی نوێتر لە پاشەڕۆژێكی پەروەردەیی نوێ و سەردەم دەبیننەوە، بەتایبەتی كه لەسەر بەرنامەیەكی زانستی و تیۆری و پراكتیكی بێت.
ئەو جیهانه تایبەتمەندییەی منداڵانیش بە هیچ جۆرێك مۆتەكەی زەبروزەنگ و توندوتیژیی و ترس و لێدان ناگرێتەخۆی، بۆ ئەوەی نەوەی نوێی سەردەمی جیهانگیریی لە باوەشی بەهرە خەمڵیوە جیاجیاكاندا باوەش بە دنیای گۆڕانكاریی و شارستانیەتی پڕ لە تەكنۆلۆژیای نوێی سەردەمێكی نوێتر بكاتەوه.
هەنگاوی سەرەتایی و خوێندنی زۆرەملێیه، كه دەبێتههۆی قەڵاچۆكردنی نەخوێندەواری، هەروەك لە مادەی (28)ی رێككەوتننامهی مافەكانی منداڵدا دەڵێت: (هەموو منداڵێك مافی خوێندنی هەیە، پێویستە خوێندنی بنەڕەتی بە خۆڕایی بێت، خوێندنی سانەوی و باڵا فەراهەم بكرێت، دەبێت هانی منداڵان بدرێت بۆ چوونە قوتابخانە تاوەكو دەستەبەری خوێندن بكەن، پێویستە لەسەر خوێندنگاكان رێز لە مافی منداڵان بگرن و توندوتیژیی بە هیچ شێوەیەك بەكارنەهێنن)(1).
پێویسته خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ دنیای منداڵان بكرێت، ئەو سیستمه نوێیه واقع بینه لەگەڵ رەوتی گۆڕانكاریی سەردەمەكەدا بگونجێن، دەبێت منداڵ فێری سرودی نیشتمانی و خۆشەویستی نیشتمانەكەی بكرێت لەگەڵ دونیای تەبایی و مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزیی و پاكوخاوێنی رابهێنرێت، قوتابخانەكان و باخچەكان زیاتر گرنگیان پێبدرێت، گەر بگەڕێینەوه بۆ كوردەواری خۆشمان بۆ زیاتر له(76) ساڵ لەمەوبەر قازی محەمەدی سەرۆكی جمهورییهتی كوردستان، لەناو ئەزموونی نزیك بەیهك ساڵهی كۆماردا وەك رابەرێكی خاوەن ئەزموونی گەورەو رووناكبیرێكی سەردهمی دواكەوتن كە رێژەی نەخوێندەواری لە ساڵی(1966)دا، دوای بیست ساڵ دامەزراندنی و رووخاندنی ئەو حكومەتە كوردیه رێژەی نەخوێندەواری له ئاواییەكانی مەهاباد له (94% )و لە سەقز له(93.10%)و له كرماشان(88.2% )و لە سنهیه(92.9%)بووه(2).
دەبێت لە سەردەمی جمهورییەتدا رێژەی نەخوێندەواری چەند بووبێت؟ بڕیارێكی وا گرنگ و ههستیار بۆ كەسێكی ئاینی و نیشتیمانپەروەر، كە بۆ زیاتر له(76) ساڵ لەمەوبەر واته(11) رۆژ پێش راگهیاندنى جمهورییهتی كوردستان و نزیكەی نیو سەدە پێش دەرچوونی مادەی(28)ی مافەكانی منداڵی نەتەوە یەكگرتووەكانی ساڵی(1989) دەبێت چەند نرخ و بەهای ناوازەو مەزنی هەبێت، هێندەی شكۆمەندی پێشەوا خۆی، ئەمەش بڕیارەكەیه:
لەو تەئریخەوه (واته 11/1/1946) تا(10) رۆژی دیكه هەركەسێ كوڕو كچی هەبێت كه عومری ئیقتضای خوێندن بكا، دەبێ بینێرێته مەدرەسه، هەڵبەته هەركەسێك لەو ئەمره ڕوو وەرگێڕێ بە توندترین مجازات تەمبێ دەكرێ)(3).
سەرچاوە:
1- جاڕی گەردوونی نەتەوە یەكگرتووەكانی مافەكانی منداڵ، بەندی 28، ساڵی 1989.
2- مهحمود مەلا عززەت: جمهوریەتی كوردستان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی 2003، ل 384 ، 346.
2- ههمان سهرچاوه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە