عەتا قەرەداخی: تەنیایی و پەرتبوونی رۆح لە شیعری ( گوناهی ئاڵ)ی سەلاح محەمەددا – بەشی کۆتایی.
له كۆڵم دابه‌زه ماندووم
من نازانم ئه‌ڕۆم یان وه‌ك دووریت
له ناو جه‌سته‌ی خۆما نووستووم
مۆسیقایه‌كی سه‌یره گه‌ر هاتوو گه‌یشتمه‌وه
نه‌رم نه‌رم له ده‌رگاكه‌ی سه‌رم ئه‌دات
ئای له ته‌رمی چاوه‌ڕوانی و
له كاروانی شه‌وه تێك شكاوه‌كان.
شاعیر داوا له هه‌مان كه‌س، یان هه‌مان هاوڕێی دوور، یان هه‌ڵاتوو ده‌كات كه له كۆڵی دابه‌زێت كه له راستیدا وا ده‌رده‌كه‌وێت شتێكی تر بدوێنێت كه بووه‌ته بارێكی گران بۆی كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ وه‌كو هاوڕێكه‌ی لێكی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌شێ مه‌به‌ست خه‌مى هاوڕێَكهی بێت كه دووری و رۆیشتنی ئه‌وو به ته‌نیا به‌جێ هێشتنی ئه‌م، ئه‌و خه‌مه‌ی درووست كردبێت و ئێستا وه‌كو بارێكی گران ئه‌می بێزار‌و ماندو كردبێت. هه‌روه‌ك ده‌شێ له ئاستێكی فراوانتردا سه‌یری ئه‌و داواكارییه بكه‌ین و وای لێك بده‌ینه‌وه كه مه‌به‌ست خه‌مێكی گه‌وره‌تر بێت كه ئه‌ویش، یان خه‌می گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت كه دواكه‌وتووی و مانه‌وه له په‌راوێزی مێژوودا‌و ژێرده‌سته‌یی و كۆیله‌یی ئه‌و پێكهاته‌یه كه ئه‌م ئه‌ندامێكه لێی و خاوه‌نی هه‌ستێكی زۆر ناسك و حهساسیشه، ئه‌وه‌ی لا درووست كردبێت و بۆی بوو بێته خه‌مێكی گه‌وره‌و ئێستا بخوازێت كه له‌و خه‌مه رزگاری ببێت. هه‌روه‌ك ده‌شێ رووبه‌ری خه‌مه‌كه له‌وه‌ش فراوانتر بێت و بریتی بێت له خه‌می ئه‌و بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له پای ئه‌و سووكایه‌تیانه‌ی كه رۆژانه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ و به مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت. ئه‌می شاعیر ئه‌م خه‌مه بێزاری كردووه‌و ده‌یه‌وێت لێی ده‌رباز بێت، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سێكی هه‌ستیاری له‌و جۆره رزگار بوون له خه‌م و ئازار‌و نیگه‌رانی شتێكی مه‌حاڵ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه.
ئه‌م دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه داخۆ له جێگای خۆیدا جێگیره یان، ده‌جوڵێت و رێگا ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌و باره ده‌روونیه نائاساییه نیشان ده‌دات كه ئه‌وی تێدایه كه ده‌توانین بڵێین له راستیدا وه‌كو سه‌فه‌رێك وایه له نێوان ئێستا‌و داهاتوودا. ئه‌و ئێستا له بارێكی خراپدایه، هه‌روه‌ك له‌وه‌ش دڵنیا نییه كه ئایندهی له‌وه‌ی ئێستای باشتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و چاره‌نووسه ترسناكه‌یه كه مرۆڤایه‌تی به گشتی به ده‌ستیه‌و ده‌ناڵێنێت. ئه‌م نازانێت داخۆ ده‌ڕوات، یان وه‌كو چۆن دووری هاوڕێكه‌ی شتێكه له ناو جه‌سته‌یدا جێگیره، مانه‌وه‌ی خۆیشی ئاوا جێگیره‌و ناگۆڕێت، یان لێی جیا نابێته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه دووری ئه‌و له بوونی ئه‌مدا جێگایه‌كی دیاری هه‌یه‌و نه‌ك ناتوانێت له یادی بكات، به‌ڵكو به‌شێكی سه‌ره‌كی خه‌م و ئازار‌و هه‌ست به ته‌نیایی كردن و ته‌نانه‌ت هه‌ست به مردن كردنیشى په‌یوه‌ندی به دووری ئه‌وه‌وه هه‌یه. كه‌واته لێره‌دا به ته‌واوی ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه شاعیر له ئه‌نجامی په‌رتبوون و دوور كه‌وتنه‌وه له ئه‌وی هاوڕێی دوور، یان هه‌ڵاتوو وای لێهاتووه كه شه‌وانه دوای خواردنه‌وه‌ی گوڵاوى تاڵ به ته‌نیا به شه‌قامه چۆڵه‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه‌و خۆی هاوشێوه بكات به شۆسته مردووه‌كان و جۆگه‌له‌ی ئاوه‌كان كه ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیایی ئه‌م نیشان ده‌دات. ئه‌م وه‌كو خه‌ونێك سه‌یری به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه ده‌كات و ئه‌و خه‌ونه‌ش زۆر ناسك و پڕ بایه‌خ باس ده‌كات و به مۆسیقا ناوی ده‌بات، مۆسیقایه‌ك كه به هێمنی له ده‌رگای سه‌ری ده‌دات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌سه‌له‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ى ئه‌م و هاوڕێكه‌ی كه ده‌شێ له ئاستێكی تردا به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستان بێت، یان به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بێت، وه‌كو ئه‌و مۆسیقایه وایه كه هارمۆنیای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه ئه‌و مۆسیقایه‌ش ئاراسته‌ی سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش مانای وایه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌و به‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه‌یه كهكۆبوونهوهو به‌یه‌كتر گه‌یشتنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، به عه‌قڵ و له سنووری عه‌قڵدا ده‌بێت و ده‌گاته ئه‌نجام.
كاتی گه‌یشتنه‌وه، یان به یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه هێنده گرنگ و بایه‌خداره وه‌كو مۆسیقایه‌كی هێمن سه‌یر ده‌كرێت كه له ده‌رگای سه‌ری ئه‌م ده‌دات، ئه‌م له بارێكی شلۆقدایهو ناتوانێت بڕیار بدات كه داخۆ به هێمنی ده‌رگای لێ بكاته‌وه یان خۆی لێ بێ ئاگا بكات.
ئه‌نجا ئه‌گه‌ر خۆی لێ بێ ئاگا كرد، ئایا ئه‌و پاشه كشه ده‌كات یان به شێوه‌یه‌كی توندتر دێته پێشه‌وه؟ واته ئه‌م له‌وه دڵنیا نییه كه ئایا ویست و ئاره‌زووی به‌یه‌كگه‌یشتن و یه‌كگرتنه‌وه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه، به‌هێزه كه ئه‌م و هاوڕێكه‌ی، یان له ئاستێكی فراوانتردا هه‌موو مرۆڤایه‌تی كۆ بكاته‌وه. ئه‌مه‌ی لێره‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت له ئاستێكی قوڵتردا بریتییه له كۆمه‌ڵایه‌تی بوون كه ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی سیۆسیۆلۆجیهو مرۆڤ به سرووشتی و به غه‌ریزه مه‌خلوقێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی ده‌سه‌ڵات به جۆرێك كۆنترۆڵی ده‌كات كه ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی زۆر لاواز ده‌كات، به جۆرێكی ئه‌وتۆ له‌بری خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و یه‌كبوون، رق و كینه‌و دوژمنایه‌تی و په‌رتبوون ده‌بێته خاسێتی دیار‌و باڵاده‌ستی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و له بارێكی وه‌هاشدا رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه به‌ستن و پێكه‌وه ژیان لاواز ده‌بێت و به‌و پێیه‌ش دیواری ئه‌ستوورى لێك دابڕان و لێكتر تێنه‌گه‌یشتن درووست ده‌بێت. سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش مرۆڤ، یان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به تایبه‌تی ئه‌و نوخبه‌یه‌ی كه هه‌ستیارییه‌كی سه‌روو ئاساییان هه‌یه ده‌كه‌ونه باری هه‌ست به ته‌نیایی كردن و گۆشه‌گیریه‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ش هه‌ستكردن به جۆرێك له مردنی مه‌عنه‌وی یان ده‌روونی سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئه‌وه‌ش سه‌ختترین و دژوارترین ئازاری رۆحی و ده‌روونی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و تاكه‌كه‌سی زیندوو له رووی فیزیكی، یان جه‌سته‌ییه‌وه هه‌ست به جۆرێك له مردن ده‌كات كاتێ هه‌ست ده‌كات ته‌نیاو بێكه‌س و بێ هاوده‌مه. ئێستا ئه‌می شاعیر له‌و باره شلۆقه ده‌روونیه پڕ ئازارهدایهو هه‌رچه‌نده له رووی جه‌سته‌ییه‌وه زیندووه، به‌ڵام له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه یان له رووی رۆحی و ده‌روونیه‌وه هه‌ست به جۆرێك له مردن ده‌كات.
سه‌رئه‌نجام ده‌توانین بڵێین؛ ئه‌م شیعره‌ی سه‌لاح محه‌مه‌د بریتییه له سه‌فه‌ری مرۆڤێكی هه‌ستیار، له جوگرافیای بوونی تایبه‌تی و تاكه كه‌سی خۆیه‌وه بۆ نێو واقیع و بۆ نێو كۆمه‌ڵ؛ له ژێر كاریگه‌ری پاڵنه‌ری غه‌ریزه‌ی مرۆڤانه‌و ویستی كۆمه‌ڵایه‌تی بووندا. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا به شێوه‌یه‌كی گشتی رایه‌ڵه رۆحییه‌كانی پێكه‌وه به‌ستنی تاكه‌كان و هه‌ندێ جار ویستی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونیش لاواز ده‌بن و به جۆرێك كاڵ ده‌بنه‌وه كه به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌چن. له‌م كاته‌دا ته‌نیا رایه‌ڵ و ویسته مادی و غه‌ریزه‌ییه‌كان ده‌بنه هۆكاری كۆبوونه‌وه‌و پێكه‌وه بوون و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون كه له بارێكی وه‌هاشدا رووبه‌رێكی ئه‌وتۆ بۆ كاركردنی هه‌سته ره‌سه‌ن و راسته‌قینه‌كانی مرۆڤ نامێنێته‌وه‌و له‌م كاته‌شدا مرۆڤی هه‌ستیاری له‌و جۆره‌ی كه كه‌سێتی قسه‌كه‌ری شیعره‌كه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، ده‌كه‌وێته باری ته‌نیای و گۆشهگیرییهوهو هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی ته‌نیاو بێ هاوڕێ و بێ هاوده‌مه، بۆیه له نێو ره‌گه‌زه بێ گیانه‌كان و له نێو توخمه‌كانی سرووشتدا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ و هاوده‌م ده‌دات و خۆیان له‌گه‌ڵ هاوشێو ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌مه‌ستی شاردنه‌وه‌ی باری ته‌نیای خۆیی و بۆ خۆرزگار كردنی له مه‌ترسیه‌كانی ته‌نیایی و هه‌ست به ته‌نیایی كردن و بۆ خۆ ده‌رباز كردن له‌و باره ده‌روونی و هه‌ستییه‌ی كه تیایدا هه‌ست به مردنی رۆحی و مه‌عنه‌وی ده‌كات. واته خۆ هاوشێوه‌كردنی كه‌سی قسه‌كه‌ری شیعره‌كه له‌گه‌ڵ شه‌قام و شۆسته‌و جۆگه‌له ئاوه‌كانی شه‌وانی دره‌نگدا بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌و بار‌و دۆخه‌دا وای نیشان بدات كه ته‌نیا نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ئازاره سه‌خته‌كانی ته‌نیایی و له مه‌ترسیه سه‌خته‌كانی هه‌ست به ته‌نیایی كردن رزگار بكات. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ئاشكرایه كه كه‌لتوورو عه‌قڵی كۆمه‌ڵی هاوچه‌خ ئه‌و كه‌لتوورو عه‌قڵه‌یه كه له گه‌ڵ خۆیدا هه‌ستكردن به ته‌نیایی و گۆشه‌گیری مرۆڤ ده‌هێنێت و له هه‌مان كاتیش‌دا مرۆڤ وه‌كو تاكه كه‌س و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌می نیشان ده‌دات كه ئه‌ویش مرۆڤێكی تاك و ته‌نیایه.
دیاره له كۆمه‌ڵی دواكه‌وتووی وه‌كو ئێمه‌شدا ئه‌و تاكه كه‌سه ناكاراو نائاماده‌یه‌و ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، بۆیه به ئاشكرا وه‌كو بوویه‌كی هه‌ڕه‌شه لێكراوو چاره‌نووس نادیار ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌لاح محه‌مه‌د له‌م شیعره‌یدا وێنای مرۆڤێكی ته‌نیاو گۆشه‌گیری نێو كۆمه‌ڵمان بۆ ده‌كات كه له ژێر كاریگه‌ری ده‌ركه‌وتنی كه‌لتووری كۆمه‌ڵی هاوچه‌رخ له لایه‌ك و بوونی ئه‌نتۆلۆژیانه‌ی مرۆڤیش وه‌كو تاكه‌كه‌س له لایه‌كی تره‌وه كه بوویه‌كه ماده‌م به‌رهه‌می یه‌كه‌م هه‌ڵه‌و یه‌كه‌م گوناهه‌و بۆ خۆیشی، بوویه‌كی ئاڵۆز‌و ته‌موو مژاوییه، كه‌واته ئاسوده‌یی و حه‌وانه‌وه‌و ئارامگرتنی شتێكی مه‌حاڵ، یان چاوه‌ڕوان نه‌كراوه. كاتێ مرۆڤ له بارێكی وه‌ها ترسناك و پڕ له نیگه‌رانیدایه، به بۆچوونی ئه‌می شاعیر گوناهێك ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌ویش گوناهی ئاڵه، كه ئه‌ویش له خواردنه‌وه‌ی گوڵاوی ئاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ده‌شێ له ئه‌نجامی ئه‌و گوناهه ئاڵه‌دا تاكه كه‌سی هه‌ستیار كه‌مێ له هه‌ستی ته‌نیایی و له گۆشه‌گیرییه‌كه‌ی كه‌م ببێته‌وه‌و به‌وه‌ش كه‌مێ باری شانی سووك ببێت. واته گوناهی ئاڵ له سنووری ئه‌م ده‌قه‌دا وه‌كو جۆرێك له هه‌وڵی رزگاربوون وایه له‌و باره ئاڵۆزه‌ی كه تاكه كه‌سی هه‌ستیاری تیادا ده‌ژی له گۆمه‌ڵی هاوچه‌رخدا.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts