مەولوود ئافەند: سەردەمی کۆتایی هاتنی هەژموونی ئەردۆغان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شیکاریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیە و کاریگەریی شکستی ئەردۆغان لەسەر ڕەوتەکانی ئێستای کایەی سیاسی تورکیە و ئەگەری کۆتاییهاتنی پاوانخوازیی ئەردۆغان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی شارەوانییەکان لە تورکیە، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 35.49%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا بە 37.77%ی دەنگەکان بەم شێوەیە ئەکرەم (ئیمام ئۆغڵو)و (مەنسور یاواش) پێگەی خۆیان وەک سەرۆک شارەوانی شارە سەرەکییەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە دامەزراند. ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی بۆ تورکیە و ئایندەی سیاسی سەرۆککۆماری تورکیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئاکەپە و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە گرنگە:
1- سەرەتای شکستی حکومەتی ئاکەپە کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونی مۆدێرنیستەکان و توندڕەوەکان بوو، گەڕانەوەی بۆ عەقڵانیەت و ماندووبوونی خەڵکی لە توندڕەوی عوسمانیزم – ئەردۆگانیزم چڕتر کردۆتەوە.
2- بەم بەشدارییەوه خەڵکی تورکیە “نای گەوره” یان بۆ سیاسەته ئابوری و دارایی و ئەمنی و کۆچبەرییەکانی پارتی دەسەڵات دروست کردووه و نیشانیان دا بۆ ئەوان گەشەی ئابووری و ئابووری دینامیک و دامەزاندنی سەقامگیر و ئازادبوون له قەیرانەکانی ئەم بواره پێش ناسیۆنالیزمی توندڕەو دێت بە دروشمە توندەکانی ئەردۆغان و قەیران دروستکردن.
3. ئەردۆغان و تۆماری پارتەکەی هەرگیز نمرەی قبوڵکراوی خەڵکی تورکیە بەدەست نەهێناوە و دەسەڵاتی پارتەکەی لەم چەند ساڵەی دواییدا، لەگەڵ قەیرانی سەربازیی وڵاتانی ناوچەکە، وایکردبوو کە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هەڵبژاردنە داڕمانی نیوفاشیزمە لە فۆڕمی تورکی خۆیدا کە بە شێوازی ئەردۆغان پێناسەکراوە کراوە.
4- لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، دابەزینی پێگەی تورکیە و سیاسەتە دژە ڕۆژئاواییەکانی تورکیە، جەماوەری ئەم وڵاتەی کە حەوشەی پشتەوە و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی سەرگەردانی جیهانی بووە، بۆ کەمترین وەبەرهێنان لە بواری نیشتەجێبوون لەلایەن بیانییەکان و سنووردارەکانەوە کەمتر کردووەتەوە گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری سنووردار بووە، چیتر تورکیە بەهەشتی وەبەرهێنەران نییە.
5- فاشیزمی نوێ و تاکبیری، نەهێشتنی ڕکابەرە ژیرەکان و ڕەوتە هاوسەنگەکان، ئەردۆغانی پاڵنا بۆ گەمەی نەهێشتن و گەلی تورکیە عەقڵانییەتی دارایی و مەدەنی و ئابووریی نیشاندا، ئەوان باوەڕێکیان هەیە لە دەرەوەی ئەردۆغان و ئێستای.
6- بە زیادکردنی ئەکتەری زیاتر بۆ گۆڕەپانی سیاسی تورکیە، ئەم شکستە دەکرێت وەک دەرفەتێکی ناوازە بۆ دراوسێکانی تورکیە سەیر بکرێت بۆ ئەوەی پەیوەندییە سیاسی و دارایی و ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەم وڵاتەدا بەپێی بەرژەوەندییەکانیان پێناسە بکەنەوە.
7- ئەوەی له هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری و پرۆسەکانی له لایەن ئەردۆغان و پارتەکەی ڕێکخرابوو، له هەڵبژاردنی شارەوانی ناوخۆیی بۆ هەمیشه له لایەن هاوپەیمانە دێرینەکانی بەتێپەڕاندنی ئەردۆغان و لەدرا و پێدەچێت ئەمه سەڕەتای کۆتایی هاتنی ئەردۆغانیزم و هەژموونی ئەو له تورکیە بۆ هەمیشه بێت.
8- پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا کەبەدرێژایی مێژووی تورکیە بۆتە کێشەیەکی ڕیشەیی و تورکیەی تووشی گەورەترین کارەساتی ئابووری و سەربازی و سەقامگیری و ئاشتی ناوخۆیی کردۆتەوە، لە ئێستەدا تورکیە بەهۆی شەڕی بەردەوام و هێرش و داگیرکاری لەسەر خاکی کوردستان بۆتە هۆی لەدەستدانی پێگەی لەئاستی جیهانی و هەرێمایەتی و چیتر وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبیش ناخۆازن لەگەڵ ئەو وڵاتە پێوەندیی ئابووری و سیاسی و سەربازیان هەبێت. بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکپارتی و ئەردۆغان. قەتڵووعامی بەردەوامی کورد لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و زەوینی و داخستنی پارت و ڕێکخراوەکانی کوردی و گرتن و زیندانیکردنی ڕەخنەگران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و چاڵاکانی مەدەنی و سیاسی لە ئێستەدا تورکیە بۆتە گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسان و پانتایی ئازادییەکان بەتەواویی سنووردار کراوە.لە کاتێکدا کلیلی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستانە و بەبێ ڕەچاوکردنی کێشەی کورد لە باکوری کوردستان، تورکیە بۆ هەمیشه لەدۆخێکی ئاسایشی مەترسیدار دەمێنیتەوە و پێشبینیدەکرێت ململانێکان لە ساڵی 2024دا بەو شێوەیەى کە هەیە، بەردەوامبێت، بەو پێیەى کە هیچ جۆرە ئاماژەیەک نییە بۆ پاشەکشەى لایەنێک لە بەرانبەر لایەنەکەى تر. تورکیە لە ساڵی 2023 ویستى خۆی نیشاندا بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە، بەڵام پێناچێت سەرکەوتن تەنها بە گرتنەبەری میکانیزمی ئەمنی‌و هەواڵگری، یان ئیرادەی سەربازی بەدەستبهێنرێت. لەم چوارچێوەیەدا تورکیە هەوڵدەدات گوشارى زیاتر دروستبکات لە سەر دراوسێکانى،بە تایبەت عێراق‌و سوریا بۆ کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکان.
9- هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019، بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، بە تایبەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی، هێرشەکانى چڕکردووەتەوە بۆ سەر پێگەکانى پەکەکە لە قەندیڵ و هێزەکانى سوریاى دیموکرات/هەسەدە لە سوریەو چەندین کەسی دیارى ئەو پارتانەى کردووەتە ئامانج. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا ئەنقەرە سنوورى بوونی سەربازیی خۆی لە سەر زەوی فراوانترکردووە و ئێستا هەزاران سەرباز لە نزیکەی بنکە سەربازییەکانى تورکیە لە عێراق‌و سوریا جێگیرکراون‌و پێشبینییشدەکرێت ئەم ستراتیژە لە ساڵى 2024 بەردەوامبێت.کە بەستراتیژی شەڕ لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیە ناسراوە و ئەردۆغان لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکات کە لە دوای چەند مانگی تر دوبارە هێرشێک بۆ سەر قەندیڵ و ناوچەکانی مدیا دەستپێبکات بەهاوکاری و چاوساغی پارتی و جاشمەرگەکانی ڕۆژ لە هەرێمی کوردستاندا. تورکیە و پارتی دیموکراتی کوردستانى وەک هاوبەشێکی سەرەکیی خۆی دەبینێت بۆ لێدانى پەکەکە لە باکووری عێراق، لە لاى خۆشیەوە هەولێر بەردەوام هەوڵیداوە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیە کەمبکاتەوە،ئەمەش لە ڕێگەى هاوکاریکردنى تورکیەو هەوڵدان بۆ سەپاندنی جۆرێک لە گەمارۆ بە سەر پەکەکەدا. لە ڕاستیدا تورکیە لە ڕێگەى هاوکارییەکانى پارتییەوە توانیی دزەبکاتە ناو قوڵایی هەرێمەوەو تۆڕى سەرچاوە هەواڵگرییەکانى بەهێزتر بکات بۆ بەدواداچوون‌و چاودێریکردنی چەکدارانی پەکەکەو بۆمبارانکردنیان لە ڕێگەى بەکارهێنانی فڕۆکەیبێفڕۆکەوانەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت