عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بێ ئەلتەرناتیڤ.
لە 22. 9. 1981 – 8. 8. 1988 جەنگی عێراق و ئێران بۆ ماوەی 8 ساڵ بەردوام بوو. کاریگه‌رییه‌کانی ئەو جەنگەو نەهامەتیەکانی دوای ئەو جه‌نگە و ئەنفال و دوای ئەنفال و رەشەبای و ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی کورد، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی دەیان کێشەی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی و کلتووری و دەروونی.
له 2ی ئابی 1990 سوپای عێراق کوێتییان داگیرکرد، لە بەیاننامەیەکدا به 19 هه‌مین پارێزگای عێراق ناوزەندیان کرد. له 26. 2. 1991هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان، سوپای عێراقیان له کوێت تێک شکاند. راپه‌رینی شیعه‌کان و کورد، له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و له باشووری کوردستان به‌رپا بوو.
ئه‌مه‌ریکا جارێکی تر بواریان بۆ سەدام رەخساندا، سوپا تێکشکاوە پەرتەوازەکەی عێراق کۆ بکاتەوە، راپه‌رینی شیعه‌کان تێک بشکێنێ و کۆمەڵ کوژیی شیعەکان بکات.
سوپای عێراق و موجاهیدین بە پالپشتی کۆپتەر، هیزی پێشمەرگە لە ناو کەرکوک تێک بشکێنێ و جارێکی تر کۆنترۆڵی کەرکوک بکاتەوە، هێزەکانی سوپای عێراق به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر بکشێ. چەندان پێشمەرگەو هاوڵاتی لە ناو کەرکوک و لە چیمەن و جادەی کەرکوک و هەولێر کۆمەڵ کوژ بکات.
پێش ئەوەی هێزەکانی سوپای عێراق بگاتە سلێمانی و هەولێر، کۆپتەر بە نزمی ئاسمانی شارەکانی کۆنترۆڵ بکات، سێ ملوێن ژن و پیاو منداڵ و پیر بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژ نەکرێن، به‌ره سنووره‌کانی ئێران و تورکیا رەویان کرد.
سەرکردە سیاسییەکانی کورد بۆگفتو گۆ لە ناو (رەوەکە) وە گەیشتنە بەغداد، لەوێ دوور لە هەموو ئەتەکێتی دبلۆماسی دەستیان کردە ملی سەدام، خوێنی شەهیدانی نیشتمان و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیاباران و رەوەی کوردیان لە ماچێکی سەر روومەتی سەدامدا سڕییەوە.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان دوایان لە عیراق کرد هاوکاری پشکێنه‌ره کانی چه‌کی کۆکوژی بکات، سەدام چەکە کۆکوژییەکانی تەسلیم نەکرد، بەربەستی لە به‌رده‌وام کاری پشكێنهرهکان دروست کرد و بڕیای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه.
سەدام چه‌که کۆکوژه‌کانی له‌م لاو ئه‌ولا حه‌شاردا، په‌یوه‌ندی نهێنی له گه‌ڵ رێکخراوی قائیده‌و رێکخراوه تیرۆریسته‌کاندا هه‌بوو، هاوکاری و پشتگیری یه‌کتریان ده‌کرد، مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و جیهان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1441 ی ده‌رکرد، به عێراقیان راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر عێراق هاوکاری تیمه‌کانی پشکنین نه‌کات، رووبه‌رووی سزای توند ده‌بێته‌وه.
روسیا‌و چین و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا ) له سەرەتادا ،لە گه‌ڵ به‌کارهێنانی هێزدا نه‌بوون، بەرامبەر سەدام. ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له‌سه‌دام کرد خاکی عێراق به جێ بهێڵێ، سه‌دام دژی ئه‌و داواکارییەش بوو. ئهوکاردانهوهییه وای له ئه‌مه‌ریکا کرد، کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سەدام بهێنرێت.
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری (49 )وڵاتیان بۆ جه‌نگی ئازادکردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا. له سه‌عات 2.30ی شه‌وی 19- 20. 3. 2003، سوپای ئه‌مه‌ریکا به رۆکێتی دوورهاوێژ، باره‌گاو کۆشكه‌کانی سه‌دامی له به‌غداد داگرته‌وه.
هیزه‌کانی ئەمەریکاو هاوپه‌یمانان و هێزی ئاسمانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان کۆنتڕۆڵ کرد، له‌وێوه روویان کرده به‌سره و گاردی کۆماری و فیداییه‌کانی سه‌دامیان تێك شکان و به‌سره‌یان گرت، خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیان کۆنترۆڵ کرد.
په‌رله‌مانی تورکیا بواریان بە هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نەدا به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕن، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌ره‌شوت له کوردستان دابه‌زین به هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه، هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای گروپی تیرۆیستی پشتیوانی ئیسلام، له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا هه‌موو باره‌گاکانیان ته‌فرو تونا کرد.
له 4. 4. 2003، چه‌ند تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ناو شاری به‌غداد، ئەو ئه‌فسه‌رو سهربازانەی عێراق چەند سەعاتێک لەوەبەر دەیانوت: بە دڵ و بە رۆح و بە گیان لەگەڵ سەدام داین. چه‌که‌کانیان فڕێدایە بەردەم پۆستاڵی سەربازانی ئەمەریکی و ته‌سلیم به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون.
شه‌پۆلی شەقامی پایتەختی عێراق رژانه سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد، شادمانی و خۆشحاڵی و ئاسودەیی خۆیان بۆ روخان و راماڵینی سه‌دام ده‌رده‌بڕی.
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 9. 4. 2003، تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه مه‌یدانی فیرده‌وس، سه‌ربازانی تانکه‌کان سه‌قاڵی روخاندنی په‌یکه‌ره که‌ی سه‌دام بوون.
فرۆکه‌ی جه‌نگییەکانی وڵاتانی هاوپەیمان، سه‌ربازگه‌و بنکه سه‌ربازییەکانی حکومه‌تی عێراقیان له به‌سره‌و موسڵ و که‌رکوک ده‌وروبه‌ری به‌غدا د بۆردومان کرد، فرۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌غداد و پایته‌ختیان کۆنترۆڵ کرد. له 10 نیساندا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاری تکریت و که‌رکوک و به‌سره‌یان کرد.
سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی به نهێنی روویان کرده ده‌ره‌وه‌ی به غدادو خۆیان حه‌شاردا. له مانگی 12ی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی و مسته‌فای کوڕی قوسه‌ی له خانویه‌کی گه‌وره له‌شاری موسڵ خۆیان حه‌شاردا، ئاشکرابوون. هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی ئه‌و خانوهیهیاندا داوایان لێکردن خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن، هه‌رسێکیان 6سه‌عات رووبه‌رووی هێزه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستانه‌وه و کوژران.
ئێواره‌ی 13ی کانونی یه‌که‌می 2003، له ئۆپه‌راسیۆنی به‌یانی سوور سه‌دامیان له کونێکا له نزیک شارۆچکه‌ی (دور) ی تکریت، ده‌سگیرکرد.
• له 9/ 4 /2003، عێراقییه‌کان په‌یکه‌ری سه‌دامیان بینی له مه‌یدانی فیرده‌وس روخا، سه‌دامیان بینی له کونێکا ده‌سگیر کرا، سه‌دامیان بینی په‌تی کرایه مل و له سێداره درا، وایان ده‌زانی عێراقی دوای سه‌دام، ده‌بێ به نیشتمانی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵ کردن.
• گروپی تیرۆریستی قائیده به به پلان و نه‌خشه‌ی کاره تیروریستیه‌کانی ده‌یان سه‌دان هه‌زاران هاوڵاتی عێراقیان تیرۆر کرد، شه‌ڕی تائیفییان له ناوبهغدادو شاره‌کانی تر هه‌ڵگیرساند، ئه‌م زنجیره پلان و به‌رنامه‌و نهخشانان بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2014 دا داعش سه‌ری هه‌ڵدا، عێراقیان کرد جه‌نگه‌ڵستان.
• له 27 / 12/ 1920 وه که ده‌وڵه‌تی عێراق دروست کرا ، تا ئێستا 9/ 4 / 2022، ئه‌وه 104 ساڵه عێڕاق به هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بیی وئاینیی ه‌وه،له ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری سونه و عێراقی نوێ دوای گۆرانکاری 9/4/ 2003ی شیعه، عێراق وڵاتی کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کانی، ( گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان و گوله باران و کۆمه‌ڵکوژی و زیندە به‌چاڵکردن و بێ سه‌روشوین کردن و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ) بووه.
دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 – 9 / 4/ 2024, ئەوە 21ساڵە عێراق و باشووری کوردستان، لە سایەی دەسەڵاتی شیعەی عەرەبی عێراق و حوکمدارانی کورد ەوە، ژیان ئاسایی نە بووە ،عێراق و کوردستان پڕە لە کێشە و غەدرو ناعەداڵەتی، ئەلتەرناتیڤ نیە، عێراق و کوردستان بێ ئەلتەرناتیڤە.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود/ لاپه‌ره‌یه‌ک له پرۆژه‌ی زنجیره کتێبی ( ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال)، به‌رگی (سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م )، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه دانراوه ، چاپ نه‌کراوه
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts