رەزا شـوان: خەڵاتگـرانی خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان لە ساڵی 2024.
دوو ساڵ جارێک لە (کۆپنهـاگن) ی پایتەختی دانیمارک، یان لە پایتەخـتی وڵاتـێکی تر. بـە بـۆنـەی یـادی رۆژی لەدایکـبوونی، کـەڵـە نـووسـەری بـواری ئـەدەبیـاتی منـداڵان (ھـانـز کـریـستـیان ئەنـدەرسـین) کـە بە (بـاوکی چـیرۆکی ئەفـسانـەیی بۆ منـداڵان) لە جـیهـانـدا ناسراوە. دوو خـەڵاتی بەنـرخ، کە بەرزتـرین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە بواری ئەدەب و کتێبی وێنەیی بۆ منـداڵان. کە بە (خـەڵاتی هـانـز کریستیان ئەنـدەرسین) یان بە (خـەڵاتـی نـۆبـڵی منـداڵان) یـان بـە (خـەڵاتـی نـۆبـڵی بـچـووک) یـش نـاودەبـرێـت. خەڵاتەکانیش بریتین لە (دوو مەدالیای زێـڕ ـ وێنەی هـانـز کریستیان ئەنـدەرسین) یان بەسەرەوەیە، لەگەڵ (دوو بـڕوانـامەی دپـلـۆم) لە ئاھـەنـگـێکی شـایستەدا، پـێـشکەش دەکرێن بە باشترین نووسەری کـتێبی منـداڵان و بە باشترین ھـونەرمەنـدی وێنەکێشی کتـێـبی منـداڵان، کە لە مـاوەی دوو ساڵی پێـشووتـردا، باشـتـریـن کـتـێـبی بـۆ منـداڵان نووسـیوە و وێنەکـێشـێک کە جـوانتریـن کـتێبی وێنـەیی بۆ منـداڵان کـێـشاوە و چاپیان کردوون. لە هەر شوێنێکی جیهاندابن. کتێبەکانیش لە لایەن رێکخراوی (ئەنجوومەنی نێـودەوڵـەتی بـۆ کـتـێـبی گـەنجـان) کە کـورتـکـراوەکـەی (ئی بی بی وای) یە، ئـەوان کـتێـبەکـان هەڵـدەسەنگـێنن و هـەڵـیانـدەبـژێـرن و لەوانەیە مـاوەی ساڵـێکی پێـبچـێت. سەرجەمیش کارەکانی نووسەران و هـونەرمەنـدە کاندیدکـراوەکان، بە درێـژی ژیانیان بۆ منداڵان لەبەرچاودەگـرن. تا شایستەی وەرگـرتنی ئەو دوو خەڵاتە بن، ئینجا بـڕیـار لەسەر براوەی هەردوو خەڵاتی هانـز کریستیان ئەنـدەرسـین دەدەن و ناوی بـراوەکان رادەگەیەنـن. لە ساڵی (2009) وە، خەڵاتـەکان بە سـپـۆنـسەری کۆمـپانیای دورگـەی نـامی لە کۆریـای باشـوور دەدرێـت. مەبەسـتـیش لـە پـێـشکەشکـردنی ئـەم خەڵاتـانە، رێـزگـرتن و پـێـزانیـنە بـۆ ئـەو خـزمـەتـە زۆرەی، کە ھـانـز کـریسـتیان ئەنـدەرسـین دانیمارکی، لە بـواری ئەدەبیاتی منداڵانـدا پێشکەشی کـردووە، کە تا ئەمـڕۆش منداڵان لە هەمـوو جیهـاندا، چـیژێکی زۆر لە خوێنـدنەوە چـیرۆکە ئەفسانەییەکانی وەردەگرن.
(خەڵاتی هانـز کریستیان ئەندەرسین) بەناوبانگترین و بەرزترین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە بـواری ئەدەب و کـتێبی وێنەیی بۆ منـداڵانـدا. بەڵام ئەم خەڵاتە پارەی لەگەڵـدا نییە. بۆ یەکـەم جـار لە ساڵی (1956) دا. لە لایـەن ئەنجـوومەنی نێـودەوڵەتی بـۆ کـتـێـبی گەنجان، لە سـویسـرا، پـێـشنارکـرا و بـڕیاریـان لەسەر بەخـشـینی ئەم خـەڵاتە دا، بە باشـترین نووسەری کـتێبی منـداڵان. یەکەم نووسەری بـراوەی ئەم خەڵاتەش، خاتـوو (ئیلیانـور فـارگیون) ی بەریتانی یە، لە ساڵی (1956) دا ئەم خەڵاتەی بەدەستیهـێنا. هەر لە لایەن هەمان ئەنجـوومەنەوە، لە ساڵی (1966) وە، بـڕیـار لەسەر بەخـشینی ئەم خەڵاتە، بە باشترین هـونەرمەنـدی وێنەکێشی کتێبی وێنەیی بۆ منداڵان درا. یەکەم هـونەرمەنـد کە ئـەم خەڵاتەی بـردەوە، وێنەکـێشی سـویسری (ئەلـویـس کاریگـیـت)ە. لـەو سـاڵانـەوە تا ئێـستا، هـەر دوو سـاڵ جـارێـک، ئـەم دوو خـەڵاتە، لە یـەک رۆژدا دەیـانبـەخـشـن، بە باشـتریـن نووسـەری ئـەدەبی منـداڵان و بە باشـتـریـن وێنـەکـێشی کـتـێـبی وێنەیی بۆ منـداڵان، لە هـەر شوێـنێکی جیهانـدابـن. چونکە وێنـە تەواوکەری تێکستی ئەدەبی منـداڵانە. زۆر جاریـش وێنـە زیـاتـر لە تێکـسـت، سـەرنـجی منـداڵان رادەکـێـشـێـت و ئاسانـتر پەیـام و ئامـانـجی نـووســیـنەکە بە منـداڵان دەگـەیەنـێـت.
خەڵاتی ئەمساڵ (2024) ی هانز کریستیان ئەندەرسین، دەدرێن بە باشترین نووسەری کتێبی منداڵان، بە چیرۆکنووس و رۆژماننووسی بەناوبانگی نەماساوی (هاینز جانیش) لە بواری ئەدەبی منـداڵان و مـێرمنـداڵان. خەڵاتی باشـترین وێنەکـێـشی کـتێـبی وێنـەیی منـداڵان، دەدرێـت بە هـونەرمەنـدی وێنەکێشی بەنـاوبـانی کەنـەدی (سـیـدنی سـمیـس). کە لە لایـەن لـیژنەی شارەزا و تایبەتی ئەنجـوومەنی نێـودەوڵەتی بـۆ کـتێـبی گەنجـان، کە خاتوو (لـیز پاگ) ی سەرۆکی لیژنەی دادوەری خەڵاتی هانز کریستیان ئەندەرسینە بۆ ساڵی (2024). لە لە رۆژی (8. نیسان. 2024) دا، لە کاتی کردنەوەی پێشانگای خولی (61) ی کتێبی نیودەوڵەتی بۆ منداڵان لە پۆڵۆنیا. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ناوی هەردوو براوەی خەڵاتی هانز کریستیان ئەندرسین بۆ ساڵی (2024)ی راگەیاند. کە نووسەری نەمساوی (هـایـنز جـانیش) و وێنـەکـێشی کەنـەدی (سـیـدنی سـمـیس)ـە.
لە کاتی کـۆنـفـرانسی (39) یەمی ئەنجـوومەنی نێـودەوڵەتی بۆ کـتێـبی گەنجـان، کە لە (1ئـاب/ بۆ/30 ئەیـلـوول/ 2024) لە شاری (تـریستا) لـە ئیـتاڵـیادا دەسـتپێـدەکات. لە ئاهـەنگێکی شایستەدا،خەڵاتەکان (مەدالـیایەکی زێـڕ و بـڕونامەی دپـلـۆمی رێـزلینان) پێشکەشـدەکـرێـن بە هـەردوو بـراوەی خـەڵاتی هـانـز کـریسـتـیان ئەنـدەرسـیـن.
شایەنی باسە (59) نووسەر و وێنەکێش لە (33) وڵاتانی جیهانەوە بۆ وەرگرتنی ئەم خـەڵاتە، کانـدیدکـرابوون. (10) نـووسەر و وێنەکـێشیشی شـارەزای بـواری ئـەدەب و هـونـەری منـداڵانیـش، لە (10) دەوڵەتی جیهـان، وەک ئەنـدامی لیـژنەی دادوەری بۆ هـەڵسەنگانـدن و بـڕیـاردان لەسەر باشتریـن کـتێبەکانی کاندیـدە هەڵـبـژیـراوەکان، بە سەرۆکایەتی خاتوو (لیز پاگە) سەرۆکی دەستەی دادوەری، نوێنـەرەکانیان ئەنـدامانی ئەم لـیژنەیەن. دوای لـێکـۆڵـیـنەوەیـەکی چـڕ لە کـتێبە کانـدیـدکـراوەکان، بە زۆرینەی دەنگەکانی ئەم لـیژنەیە، لە لیستـێکی کورتکـراوەدا (6) نووسـەر و (6) وێنەکـێشیان لەو (59) نووسـەر و وێنەکـێشانەیان هەڵـبژارد. لە دواییـدا لەو لـیستە کورتکراوەدا، باشترین نووسەری کتێب و باشترین وێنەکێشی کتێبی وێنەیی بۆ منـداڵانیان هەڵبژارد. کە نووسەری نەمساوی (هـایـنز جـانیش) و وێنەکـێشی کەنـەدی (سـیدنی سـمیس)ـە.
پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان بۆ کانـدیکـردنی باشترینی دوو کـتێب، بـریتین لە:” کـوالـیتی جـوانکاریی هـونەری و ئـەدەبی، لەبەرچـاوگـرتـنی کـاری تـازەگـەری و جیـاوازی و داهـێـنەرانـەی هـەر پـاڵـێـوراوێـک، تـوانـای بـیـنـینی دیـدگـای منـداڵان و فـراوانکردنی کنجکاوییەکانیانی هـەبێـت. گـرنگی بەردەوامی کارکـردنی بۆ منـداڵان و بۆ گەنجان هـەبێـت. بەخشینی خەڵاتەکە بەنـدە بە تـەواوی کـارەکانی ئەو نووسەرە و ئەو وێنەکـێشەوە لە ماوەی ژیـانیـانـدا، کە خەڵاتەکـان دەبـنـەوە”.
حەزدەکەیـن کە ئـەوەش بـزانـن، کە رێـکخـراوی نێـودەوڵەتی بـۆ کـتێـبی گەنجـان، لە سـاڵی (1953) دا دامـەزرا، کـورتـەی نـاوەکـەی (ئی بی بی وای) ە. رێـکـخـراوێـکی خۆبەخـشی سوودنەویستە. ئەنـدامەکانی سەر بە زۆربەی وڵاتـانی جیهـانـن. ئامـانجی ئەم رێکخراوە، لە بەخـشینی خەڵاتی هانز کریستیان ئەندەرسین. پشتگیری و هانـدانی نـووسـەران و وێنـەکـێشانی بـواری ئەدەبیـات و هـونـەری وێنەکـێـشانی منـداڵانە. بـۆ پـێـشکەوتـن و بـۆ داهـێنان لـەم دوو بـوارەدا، لـە هـەمـوو جـیهانـدا بەبـێ جیـاوازی.
زۆر بە کورتی هەردوو بـراوەی خەڵاتی ئەمساڵی هانز کریستیان ئەندەرسین، بناسن.
هاینز جانیش براوەی خەڵاتی نووسەری باشترین کتێب بۆ منداڵان:
(کـیندەربـۆتچوتـور هـاینـز جـانیـش) لە ناوەنـدی ئەدەبیـدا بە (هـایـنز جـانیش) خـۆی ناسانـدووە. نـووسـەرێـکی بەنـاوبـانگ و گـەورەی نەمسـاوییە، لە بـواری نووسـینی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منداڵان و مێرمنداڵان. چەنـدین کاری ئەدەبیی چاپکراوی هەیە.
جانیش رۆنامەنووسێکی کـۆن و نـوێی رادیـۆیە. سەرنووسەری گۆڤـارێکی منـداڵانە. نووسەری چەنـدیـن کـتێبی وێنەیی و کـتێبی شـیعـر و شانۆ و سیناریـۆیە بۆ منـداڵان.
چەنـدین پارچـە شـیعـری بۆ سەمـای شانـۆیی نووسـیوە.
هـایـنز جـانیـش، لە زانکـۆی ڤـێـنا، بەکالـۆریـۆسی زمـانی ئەڵـمـانـیدا وەرگـرتـووە.
هـاینز جانیش، لە ساڵی (1960) لە (بـۆرگنلانـد) لە نەمسا لەدایکبووە. کە نزیکە لە سـنووری (هـەنگاریـا) وە. لە ئێـسـتادا لە شـاری (ڤـێـنا) ی پایتـەخـتی نەمـسا دەژی.
هـایـنز جـانیـش هـەمیـشـە جـەخـت لەسـەر ئـەو قـسـەیـەی دەکـاتـەوە، کە بەڵایـەوە:
“لـە ئەدەبـدا هـیچ شـتـێک زۆر بچـووک نـیـیە”.
بەپێی قسەی لیژنەی دادوەری بۆ هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی کاندیدەکان، هاینز جانیش بە مامۆسـتا کورتـە چـیرۆک دادەنـرێـت. بەپێ خەیـاڵی خوێنـەرانـیش، هـایـنز لە کـتـێبە کورتە چیرۆکەکانیدا، ماوە بۆ گوزارشـتکردن جێدهێـلێت. بەشێک لە کارەکانی کۆمیدین. بەڵکو هـەنـدێک جـاریش گەمـژانەن. لە زۆر لە نووسـینەکانیـشیدا، دەقـەکانی سـادەن و تـوخـمێکی فەلسەفـیـیان هـەیە. نووسینی کتێبەکەی (کەمـتر زیـاتـرە) لە لایەن هایـنز بۆ منـداڵان، بوو بە خەڵاتگـری خەڵاتی هـانـز کریستان ئەندەرسین، بۆ باشترین نووسەری کـتێـبی ئـەدەبی بۆ منـداڵان، بۆ ساڵی (2024). ئەم کـتێـبەکەی وەریـانگـێڕاوە بۆ سـەر چەنـد زمـانێک. لە زۆر شـوێنی جیهـانـدا، بۆتـە هـۆی سـەرسـامی منـداڵان و گەنجـان.
هـاینز ئارەزوویەکی گەورەی بۆ ئەدەب و نووسین هـەیە. بێجگە لە کـتێبەکانی، چەند وۆرک شـۆپێکی دەربـارەی ئەدەب و داهـێنان بۆ منـداڵان و گەورەسـاڵان و بۆ کـاری داهـێنەرانە، بۆ هـونەرمەنـدانی گەنجی خـاوەن پێـداویستییە تایبەتییەکان ئەنجامـداوە. جـانیـش لە نەمـسا و لە دەرەوەی نەمـسادا، چەنـدیـن خەڵاتی بـەرزی بەدەستهـێناوە.
سیدنی سمیس بـراوەی خەڵاتی باشترین کتێبی وێنەیی بۆ منداڵان:
(سیدنی سـمیس) هـونەرمەنـدی وێنەکێشی بەناوبانگی کەنەدییە، لە ساڵی (1980) لە گوندی (نـۆڤـا سکـۆتیا) لە کەنەدا لەدایکبووە. دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە شـاری (تـۆرۆنـتـۆ) ژیـانی بەسەبـرد، لە ئێستادا لەگـەڵ خـێزانـەکەیـدا گەڕاوەتـەوە بۆ زێـد و پارێـزگاکەی خـۆی.
لـیژنەی دادەوریی بۆ هەڵـبژاردن، ئاماژەیـان بەوەکرد کە: کارەکانی سـیدنی سمیس، لە گـێڕانەوەی بیـنراوی یان یادەوەرییەکی کورتی مـوزیکی دەچـن. ئەمەش رەنگـدانەوەی قسەکەیەتی کە:” گوێگـرتـن ئەو.. شـێوازی مامەڵەکـردنیەتی لەگەڵ چـیرۆکەکانـدا” وا دەردەکەوێت کە تەکنیکی سادە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی بەکاردەهـێنێت. لە راستیشدا ئەمە لە ئەنجامی پـراکـتیک و ئەزمـوونێکی چـڕەوە هاتوون. کە کەسایتییەکانی خاکین، بـەڵام لە راسـتی و رەسەنـایەتیـدا، هـاوسـۆز و میهـرەبـانـن. بۆیـە رەنگەکـان بۆ ئـەوە بەکاردەهـێنێت، کە سروشت و بـۆن و درامـا بخاتە هـەر کـتێبێکەوە. هەروەهـا دەکرێت وتـەی (کەمـترە زیـاتـرە) بـۆ کـارەکـانی پـراکـتـیزە بـکـرێـت. ئێـمـەی کوریـش دەڵـێـین: (نەخـت و پـوخـت.. نـەک زۆر و بـۆر).
چـونکە سمیس حەز لە زیـادەڕۆیی ناکـات. سـیدنی سـمیس، بەڕاستی هـونەرمەنـدێکی وێنەکێشی بەرزی جیهانی یە. لە ساڵی 2022شدا، بۆ خەڵاتی هانز کریستیان کاندیدکرا. خـۆشی چەنـد کـتێـبێکی چـیرۆکی بـۆ منـداڵان نـووسـیوە و بە وێنـە رازانـدوونیەتـەوە.
تا ئێستا لە کەنەدا و لە ئەمریکادا چەند خەڵاتێکی بەرزی لە بوارەکەیدا بەدەستهـێناوە. ئەمساڵ (٢٠٢٤) سـندنی سمیس، وەک باشترین وێنەکـێش کـتێبی وێنەیی بۆ منـداڵان، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی هانز کریستیان ئەندەرسین (خەڵاتی نـۆبـڵی منـداڵان) هەڵیانبژارد. سـیدنی سـمیس یەکـەم کەنـەدییـە، کە ئـەم خـەڵاتـەی بەدەستهـێـنـا.
(*) بۆ نووسینی ئەم بابـەتە، سوودم لە چەنـدیـن سایتی ئینگـلیزی وەرگرتـووە.