کاوسین بابەکر: هەرێم لەئەگەری بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردندا.
دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و هەڵواسینی هیوای زۆر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، دەستەڵات هەرجارەی بەبیانویەک خۆی لەبەڕێوە چوونی دەدزێتەوە. بەتایبەت دوای هاتنە سەرخەتی دادگای فیدڕاڵی کەبوو بەهۆی لابردنی یازدەکورسیەکەی نەتەوە بچوکەکان و ڕاسپاردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاتدنەکانی عێراق بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان.
ترسی حزبەکانی دەستەڵات بەتایبەت پارتی زۆر ڕەوایە، چونکە جگەلەوەی یازدەکورسیەکەی لەکیس چووە،کاریگەری بەسەر کۆمیسیۆنیشەوە نیە و هەڵبژاردنەکەش کەچوار بازنەیە ناتوانێ دەنگ لەشوێنە بەهێزەکان بۆ بازنەی لاواز بگوازێتەوەو کاندیدی دڵخوازیخۆی لە وێش دەربچوێنێ! بۆیە ئەمجارە ڕەنگە یەکێتی و لیستە نوێکان ئەگەر پلەی یەکەمی بێڕکەبەریشی لەدەست دەرنەهێنن دەیخەنەوە خانەی سروشتی خۆی، بەمەش قۆرخکردنی سەرجەم دەستەڵاتەکان، لەئاستی هەریم و حکومەتدا بۆناچێتە سەرو بەمەش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو زەمینەی دەستاودەستکردنی دەستەڵات باشتر دەڕەخسێ.
چەندینجار بە خۆدزینەوەو بڕوبیانوو هێنانەوە، هەڵبژاردنەکانیان دواخستووە، بەمەش بەکاتی دەستەڵاتیان پاراستووە، بەڵام بەردەوامیدان بەو یاریە، دوور نیە سەری هەرێمەکەش بخوات، وەک کابرا لەخواش بن و لەخورماش بن. ئەوەی سەیرە هەمووکەس لەدۆستەکانمان لەدەرەوە بەتایبەت ئەمریکیەکان و عێراقیەکان، دواینجار سودانی لەم سەفەرەیدا بۆ ئەمریکا بەڕاشکاوی ووتی؛ بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن هەرێم تووشی بارودۆخێکی خراپ دەکات، کەچی دەستەڵات مێشی میوان نیەو وەک هەمیشە هەڕەشە و گوڕەشە دەکات!
هەڵبژاردن بەبێ پارتی شتێکی گونجاو نیەو دەبێ هەوڵبدرێ پارتیش بەشداربێ، چونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە رەنگە لەهەموو ئەوانەی ڕابردوو باشتر بێ لەڕووی پاکوخاوێنی و چاودێری و دام و دەزگای ئەلەکترۆنی نوێ. بەمەش دەرفەتی ساختەکردن ئەگەر سفریش نەکرێتەوە، بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێ. تکایە لەپێناوی دەستەڵاتی خۆتان هەرێم مەخەنە مەترسیەوە، دوای خەباتی پڕ خوێن و فرمێسکی سەدساڵە ئەم دەرفەتە هاتۆتە پێش وێرانی مەکەن. دوای سی ساڵ حوکمڕانیتان گلەیی لەکێ دەکەن کە میللەتتان بێهیوا کردوەو دەنگتان پێنادا؟ دەستەڵات بدەنە ئەوانەی میللەت متمانەیان پێدەدا و ئێوە بەخۆتاندا بچنەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە، بەوەش ڕووی خۆتان بڕێک سپیدەکەنەوە.
- بابەتەکانی تری كاوسەین ىابەکر
کاوسێن بابەکر: حزب لەنێوان گۆڕان و پوکانەوەدا.
-کاوسێن بابەکر: بێدەنگی مانای ڕازیبوون نیە!
-کاوسین بابەکر: کۆسپەکانی بەردەم لەدایکبونی پارتی نوێ.
- All Posts