عوسمان عومەر: چیرۆکی ووشەی کلاوات.
ئەو هەموو کلاواتە چيیە دەیبیستین ئەمرۆ ئیوارەکاک سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عیراق میوانی بەرنامەی تاوتوێی کەنالی NRT بوو لەنوسراوێک دا چەند ژمارەو بابەتێکی زۆر سەیری خستە ڕوو کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ دارایی بەغدای ناردووە ،لەوانە هەرێم ساڵی ٢٠٢٣ نەوەد سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە 22 ملیۆن دۆلاری حەقی ماندوبونی پارێزەر نوسیوەو لەکۆتایی دا دەلێت؛ 9 ملیار قەرزار ؟ پرسیارەکە ئەوەیە نەوت فرۆشراوە یا نەوتیان کریوە؟ ئەو ژمارانە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ وەزارەتی دارایی عیراقی ناردوە.
جا با بزانین کلاوات چۆ لە عیراق پەیدا بووە؟
کاتێ دەولەتی عوسمانی خزمەتی سەفەر بەلگ وەک خزمەتێکی ئیلزامی بەسەر عیراقیەکاندا سەپاند لەچوارچیوەی سوپای عوسمانی. جەندرمە عوسمانیەکان لەبازار و شەقامەکان دەگەران و هەر گەنجێکیان بگرتایە دەیانناردە ناو سوپا، تەنها ئەوانەی گەشتیارە ئیرانیەکان نەبێ نەدەگیران بەبیانوی ئەوەی میوانن لەسەر خاکی دەولەتی عوسمانی، چونکە کڵاوێکیان لەسەر بوو. دوای ماوەیەک تێبینی ئەوە کرا و سەرنج راکێش بوو، خەلکێکی زۆر ئەو کڵاوەیان لەسەر دەکرد تا خۆیان لەجەندرمە بشارنەوە و نەچن بۆ سەفەر بەرلگ لەناو سوپای عوسمانی.
عوسمانیەکان بەخەلکەکەیان دەگوت ئەو هەموو کلاوانەتان لەکوێ بوو. بۆیە لەوکاتەوە عیراقیەکان کەوتنە بەکارهێنانی ووشەی کلاوات کە بۆ خۆشاردنەوەو درۆ کردن، بەکاریان دەهێنا. زۆرجار بەغداییەکان کە دەزانن هاورێیەکیان درۆ و دەلەسەو خۆی دەپارێزێ، پێی دەلێن؛ ئەو کلاواتە چییە. جا کە عیراقیەکان پێش حکومەتی هەرێم، واتای کلاوات بزانن! چۆن دەتوانن بەکلاوات خۆتان لەدزی و گەندەلی خۆتان بشارنەوە، هیچ نەبێ درۆ و کلاواتێک ریزکەن، عیراقیەکان کەمێ باوەرتان پێبکەن. هەرچەندە واتان کرد کە گەلەکەشمان متمانەی پێتان نەمێنێ؟