عەتا قەرەداخی: شوێنى نالى له پرۆژه‌ى بنیادنانى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كورددا – بەشی دووەم.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌و قۆناغه مێژووییه بده‌ین كه‌نالى تیایدا ژیاوه ئه‌وا ده‌بینین نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده له‌كوردستان به‌گشتى له‌بارێكى دواكه‌وتووى پێوه‌ندى خێڵایه‌تیدا بووه‌و كوردستان له نێوان چه‌ند میرنشینێكدا دابه‌ش كراوه كه دیار ترینیان له‌و مێژووه‌دا میرنشینى ئه‌رده‌ڵان‌و بابان بوون كه هه‌ریه‌كه له‌م میرنشینانه‌ش نوێنه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند خێڵێكى كورد‌و ناوچه‌یه‌كى جوگرافى دیارى كرا‌و بوون‌و هه‌ریه‌كه‌ش له‌م دوو میرنشینه گه‌رچى هه‌ندێ جار ویستوویانه خۆیان وه‌ها نیشان بده‌ن كه سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌رده‌ڵان په‌یوه‌ست بووه به ناوه‌ندێتى ئیمپراتۆرى سهفهوىو بابانیش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بووه بهوالى به‌غداو ناڕاسته‌وخۆش لهرێگاى ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ست بووه بهناوهندێتى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانىیهوه. كه‌واته هیچ كام له‌و دوو میر نشینه خاوه‌نى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كورد نه‌بوون، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و میرنشینانه ته‌واو سه‌ربه‌خۆش بوونایه، ئه‌وه هێشتا هه‌ر ناكرێت بهههڵگرى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كورد دابنرێن. چونكه گوتارى نه‌ته‌وه‌یى سنوره‌كانى نێوان جوگرافیاى نه‌ته‌وه ده‌ڕوخێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر میرنشین له‌ئاستى ده‌وڵه‌تیشدا بوایه، ماده‌م نوێنه‌رى هه‌موو نه‌ته‌وه نىیه، هه‌ڵگرى گوتارى نه‌ته‌وه‌ى كورد نابێت. له‌م باره‌یه‌وه ناجى عه‌لوش لاى وایه: سیسته‌مى ده‌وڵه‌تى به‌شێك له نه‌ته‌وه سیسته‌مێكى خێڵایهتىو تایه‌فه‌گه‌رى دهبێتو به‌پێچه‌وانه‌ى پڕۆژه‌ى رێنسانسى نه‌ته‌وه‌یىیه‌وه ده‌بێت(5) هه‌ر به‌م پێودانگه هیچ كام له‌و دوو میرنشینهى له‌سه‌رده‌مى ژیانى (نالى) دا هێشتا لهفهرماندا مابوون هه‌ڵگرى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كوردى‌و پڕۆژه‌ى رێنسانسى نه‌ته‌وه‌یى كورد نه‌بوون.
به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه میرنشینى بابان هه‌ڵگرى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى كوردى نه‌بووه‌و په‌یوه‌ست بووه به ناوه‌ندێتى ده‌وڵه‌تى عوسمانىو له‌ڕووى یاسا‌و ده‌ستورو شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌وه له‌ڕووى دامه‌زراوى به‌ڕێوه‌بردنه‌وه دامه‌زراوى به‌ڕێوه‌بردنى خێڵایه‌تى بووه، به‌ڵام هێشتا میرنشینى بابان خاوه‌نى كهسێتىیهكى دیارى خۆى بووه‌و له‌دیارترین میرنشینه‌كانى كورد دهژمێردرێتوههر لهسهردهمو له‌سه‌روه‌ختى فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌ویشدا شارى سلێمانى دروست كراوه كه له‌پێشه‌نگى ئه‌و شارانه‌یه له كوردستاندا كه خه‌سڵه‌تى شاریان هه‌یه، دروست بوونى سلێمانى له‌سه‌رده‌مى میرنشینى (بابان)دا به‌ره‌و ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه سه‌رنجمان راده‌كێشێ كه له‌گه‌لأ دروست بوونى شاردا سه‌ره‌تایه‌كى ساده‌ى پیشه‌سازى ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تیشه‌وه سلێمانى وه‌ك شار كه دروست بووه به‌سروشتى خۆى له‌ئه‌نجامى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست نه‌بووه. به‌ڵكو نه‌خشه‌ى شار‌و چۆنیه‌تى دروست كردنى بیناو شهقامو بازاڕ‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هێنراوه واته پڕۆژه‌ى بیناسازى دروست كردنى كوردستان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رهه‌مى عه‌قڵى كوردى نه‌بووه. خواستى عه‌قڵى بیناسازىو ئه‌ندازیارى له‌ده‌ره‌وه بۆ بنیادنانى سلێمانى له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌ره‌تا ساده‌كانى پیشه‌سازى له‌گه‌لأ خۆیدا هێناوه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌لایه‌ك بنه‌مایه‌كى ساده‌ى مه‌سه‌له‌ى هه‌ستیارى نه‌ته‌وه‌یشى له‌گه‌ڵدا هاتووه. له‌لایه‌كى تره‌وه بنیادنانى سلێمانى وه‌ك شارێكى هاوچه‌رخ كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ستى دانیشتوانه‌كه‌شى هه‌بووه‌و به‌ره‌و هاوچه‌رخێتى پاڵى ناون كه‌دروست بوونى ئاستێكى ساده له هه‌ستیارى نه‌ته‌وه‌یى له‌م شاره‌دا به‌تایبه‌تى له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا زیاتر رووى میرنشینى لهخێڵایهتىیهوه به‌ره‌و میرنشینى نه‌ته‌وه‌یى گۆڕیوه. دروست بوونى شارى سلێمانى به‌و شێوه‌یه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكرا له دوو لاوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناسروستى دروست بوونى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى كوردى له قۆناغه‌كانى دواتردا هه‌بووه.
یه‌كه‌میان/ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه له (سلێمانى)دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌سروشتى دروست نه‌بووه، له قۆناغه‌كانى دواتریشدا ئهوكاریگهرییهى پێوه دیار بووه ته‌نانه‌ت تا ئێستاش لهڕوكهشدایه و ناتوانێت شۆڕبێته‌وه بۆ نێو رۆحى ئینسانى كورد، چونكه سیفه‌تى سهرخانێكى خواستراوى هه‌یه. له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خواستنه ده‌ره‌كیه له‌گه‌ڵ خواستنى عه‌قڵى بنیادنانى شاردا كاریگه‌رى نێگه‌تیفى له‌سه‌ر پانتایى ههستو نه‌ستى ئینسانى كورد نه‌بوایه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له‌م ناوچه‌یه‌دا له ئه‌نجامى گه‌شه‌ى خۆیدا ئه‌و شاره‌ى دروست بكردایه، ئه‌وا هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى له ئه‌نجامى گه‌شه‌ى ناوخۆى خودى كۆمه‌ڵگه‌ى خێڵایه‌تى كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى دروست ده‌بوو، ئه‌وده‌مه‌ش هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى ڕهگو ریشه‌یه‌كى به‌هێزترى ده‌بوو له ڕووكه‌شدا نه‌ده‌مایه‌وه‌و به‌ڵكو هه‌ر خۆى له ناخى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینسانى كورده‌وه ههڵدهقوڵاو له سنورى هه‌ستیشه‌وه ده‌گوازرایه‌وه بۆ سنورى هۆشیارى.
به‌تێڕوانینى من دروست بوونى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى سیاسیانه كه ده‌رئه‌نجامى بڕیارى میرنشین بوو له‌برى ئه‌وه‌ى به سروشتىو له‌ئه‌نجامى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ناوچه‌كه‌دا بوایه، بۆته هۆى شێواندنى دروستبوونى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى كورد هه‌ر له‌یه‌كه‌م له‌دایكبوونیه‌وه.
نالى وه‌ك شاعیرێكى داهێنه‌رى هه‌ستیار هاوچه‌رخى ئه‌و قۆناغه مێژوویه‌ی ژیانى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى، مێژوویى میر نشینى بابان‌و سلێمانىیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئایا نالى له‌ژێر كاریگه‌رى شار‌و گوشارى میرنشیندایه یان به‌شێوه‌یه‌كى تر جیهانبینى شیعرى نالى به‌كاریگه‌رى شار‌و ئاماده‌بوونى میر نشین له سنوورى شاردا به‌رجه‌سته بووه یان به‌پێچه‌وانه‌وه نالى وه‌ك شاعیرێكى داهێنه‌ر له‌و دیوى سنورى شار‌و میر نشینه‌وه یۆتۆپیایه‌ك دروست دهكاتو ده‌خوازێت میر نشین‌و شار بگه‌نه ئاستى ئه‌و یۆتۆپیا قه‌شه‌نگه ؟
نالى شاعیرێكى دیار‌و داهێنه‌رى سنورى میرنشینى بابان بووه. بۆیه به له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌و مێژووه كه میرنشینى بابان فه‌رمانڕه‌وا بووه‌و ((نالى))یش له لایه‌ك شاعیرێكى دیار‌و له لایه‌كى تریشه‌وه هه‌م مه‌لاو هه‌م سه‌ر به‌یه‌كێك له خێڵه دیاره‌كانى سنورى بابان بووه ئه‌ویش جافى میكایه‌ڵییه له‌به‌ر ئه‌وه ناشێت نالى له به‌رامبه‌ر ئه‌و میرنشینه‌دا بێ لایه‌ن بووبێت. كه‌واته یان نالى له‌گه‌لأ ئه‌و میرنشینه بووه‌و وه‌ك شاعیرى میرنشین خۆى نیشانداوه یان له هه‌ڵوێستى دژى سیاسهتو ستراتیژى میرنشین دا بووه. له‌به‌رهه‌مى شیعرى (نالى)دا به‌ڵگه‌ى شیعرى بۆ دژایه‌تى كردنى میرنشین نادۆزینه‌وه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌گه‌ر نالى له‌گه‌لأ سیاسه‌تى میرنشین ته‌با بووه داخۆ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بووه كه میرنشینى به‌نوێنه‌رى باڵاى نه‌ته‌وه‌كه‌ى زانیوه؟ یان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بووه كه نالى وه‌ك مه‌لایه‌كى ئایینى به‌و چاوه ڕوانیووێتى كه میرنشینى بابان له سنورى (سلێمانى)دا نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانڕه‌وایى ئیسلامى بووه؟ گه‌ڕان له دواى وه‌ڵامى ئه‌م دووپرسیارهو پرسیاره‌كانى تریش رێگا خۆش ده‌كات بۆ دیارى كردنى رۆڵى (نالى) له بنیادنانى پڕۆژه‌ى گوتارى مانه‌وه‌ى كورددا.
دیاره گومان له‌وه‌دا نیه كه نالى وه‌ك شاعیرێكى پایه به‌رز سه‌رچاوه‌ى زانست‌و زانیارى‌و روناكبیرى بریتى بووه له كه‌لتوورى ئیسلامى‌و هه‌ر له سایه‌ى ئه‌و كهلتوورهشدا له ناوچه‌یه‌كى دواكه‌وتووى كوردستاندا گه‌یشتۆته ئه‌و پله باڵایه‌ى ئاستى ڕووناكبیرى كه ئه‌نجام ببێته یه‌كێك له لووتكه دیاره‌كانى شیعرى كوردى له‌مێژووى كۆن‌و نوێ‌دا. هه‌ڵبه‌ته نالى وه‌ك مه‌لایه‌كى ئایینى ئیلتیزامى به گه‌وهه‌رى ئایینه‌كه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ئایا ئه‌و ئیلتیزامه گه‌یاندویه‌تییه ئاستى ته‌ماهى كردن‌و تواندنه‌وه له‌رۆحى ئایینه‌كه‌دا یان سه‌ربارى ئیلتیزامى ته‌واویش بهپرهنسیبو ده‌ستووره‌كانى ئیسلامه‌وه خودێكى زیندوو كه سیماى كه‌سێتى كوردییه هه‌رماوه‌و ئه‌ویش بریتى بووه له كه‌سێتى نالى كه هه‌نگاوى به‌ره‌و دابڕان له گه‌وهه‌رى گوتارى سیاسى ئایینى ئیسلام ناوه؟ یان له ئاڕاسته‌یه‌كى تردا نالى له‌برى ئه‌وه‌ى له‌نێو گه‌وهه‌رى كه‌لتوورى ئیسلامدا بتوێته‌وه، داخۆ هه‌وڵیداوه گوتارى مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد‌و گوتارى ئایینى یه‌ك بخات‌و به‌و پێیه‌ش گوتارى ئایینى ئیسلام به به‌رژه‌وه‌ندى دروست كردنه‌وه‌ى كه‌سێتى تێكشكاوى كوردى به‌كاربهێنێت؟
ئێمه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد كه ناكرێت دوور له‌بارو دۆخى كۆمهڵایهتىو مێژوویى‌و ئاستى ژیانى سیاسى‌و فیكرى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى ئه‌و قۆناغه‌ى كه‌نالى تێدا ژیاوه. وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى سه‌ره‌وه‌مان دهستگیرببێت. هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌شمان بۆ ئه‌وه كرد كه نالى هاوچه‌رخى دوا قۆناغى میرنشینى بابان بووه كه میرنشینێكى خێڵایه‌تى كوردى بووه‌و ههستو هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یى كوردیش وه‌ك ده‌رئه‌نجامى سروشتى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست نه‌بوون. دروست بوونى شارى سلێمانیش وه‌ك شارێكى هاوچه‌رخ له كۆتایى سه‌ده‌ى ههژدهیهمداو بوونى به پایته‌ختى میر نشین له ئه‌نجامى گه‌شه‌ى ئاسایى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌بووه، به‌ڵكو سلێمانى به بڕیارێكى سیاسى میرانى بابان دروست بووه تا بیكه‌نه پایته‌ختى میرنشینه‌كه‌یان. هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئایا بیركردنه‌وه له دروستكردنى سلێمانى‌و كردنى به پایته‌ختى میرنشین به‌رهه‌مى ئه‌قڵى كوردى خۆیه‌تى یان به ڕێنمایىو پێشنیارى ده‌ره‌وه بووه؟ ئایا نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ى بیناسازى سلێمانى كه له ده‌ره‌وه واته له ڕۆژئاوا قه‌رز كرا له ئه‌نجامى ئهقلأو سه‌لیقه پێشكانى میرانى بابان خۆیان واته (كورد)بووه یان ئه‌ویش به ڕێنمایى عه‌قڵى ئه‌وانى تربوو؟ ئه‌و پرسیارانه پێویستیان به وه‌ڵامى مێژوویى‌و سیۆسیۆلۆژى هه‌یه كه من لێره‌دا به‌جێیان ده‌هێڵم له لێكوڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆدا كه له‌سه‌ر (میرنشینى بابان‌و دوا قۆناغ لهگهشهى خێڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى) هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى خۆیه‌تى ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه گوتارى میرنشینى بابان گوتارێكى خێڵایه‌تى بووه واته ههستو هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یى به‌و شێوه‌یه‌ى كهناسنامهى نه‌ته‌وه‌یى بوون به‌خۆى ببڕێت دروست نه‌بووه. هه‌ر لاوازىو نه‌بوونى ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌یىیه وه‌هاى كردووه كه میرنشینه‌كه له ئه‌نجامى كێشه‌ى نێوان سه‌رانى میرنشیندا هه‌ره‌س بهێنێت.
(نالى) ئه‌گه‌ر ههستو هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یشى به‌هێز نه‌بووبێت ئه‌وا وه‌ك كه‌سێكى ڕووناكبیرى ئه‌و سه‌رده‌مه‌و وه‌ك شاعیرێكى داهێنه‌ریش هه‌ستى به‌وه كردووه كه‌چى پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندى‌و مانه‌وه‌ی میرنشین‌و چیش ده‌بێته هۆى هه‌ره‌س هێنانو له‌ناوچوونى هه‌ر ئه‌و هه‌ستكردنه وه‌هاى كردووه له‌ئاستى هه‌ر كارێكى په‌سه‌ندا دڵخۆش‌و خه‌نى بێت‌و زۆر جاریش ئه‌و هه‌ڵوێسته دروستانه‌ى میرنشین كار له هه‌ستى شاعیرانه‌ى نالى بكهنو ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بگوازرێته‌وه بۆ‌نێو پانتایى ده‌قه شیعرییه‌كانى نالى، وه‌سف كردنى پاسه‌وانه‌كانى ئه‌حمه‌د پاشا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت كه ئه‌و یۆتۆپیایهى نالى له خه‌یاڵى مه‌ودا فراوانى شیعرى خۆیدا دروستى ده‌كات كۆمارێكى نمونه‌یى بێت‌و ئه‌حمه‌د پاشا له لووتكه‌ى هه‌ره‌مى ئه‌و یۆتۆپیایه‌دا بێت‌و پاسه‌وانه‌كانیش سوپاى پارێزه‌رى یۆتۆپیاكه بن.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts