مەولوود ئافەند: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: حەماس و گۆڕانکارییە فیکرییەکانی.
دوای دیدارەکەی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیە، ڕایگەیاند؛ کە حەماس ئامادەیە لقی سەربازیی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و ببێتە ڕێکخراوێکی سیاسی، تەنیا ئەگەر دەوڵەتێکی فەلەستینی لەسەر سنوورەکانی بەناو(1967) پێکبهێنرێت [1مەولوود ئافەند: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: حەماس و گۆڕانکارییە فیکرییەکانی.].
بەڵام تەنها چەند ڕۆژێک دوای دەنگۆی فشارەکانی دەسەڵاتدارانی قەتەر بۆ سەر حەماس و دوای ئەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە بە هۆی فشارەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیلەوە بە ڕۆڵی خۆیدا وەک ناوبژیوانێک بچێتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە میوانداری ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماسی کرد و لەگەڵیاندا کۆبووە. دوای ئەم ڕووداوانە بوو کە خەلیل ئەلحەیە، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نووسینگەی (ئەسۆشیەیتد پرێس) لە تورکیە، قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: ئەو کەسانەش لە ڕەوتی سیاسیی بزووتنەوەکەدا دەڕۆن. ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لە سنوورەکانی پێش ساڵی(1967) دامەزرا. حەماس چەکەکانی دادەنێت و دەبێتە پارتێکی سیاسی[2].
بێ گوێدانە کاریگەریی بۆچوونی فەرمیی بەرپرسانی حکوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان لە تورکیە[3]، پێدەچێت حەماس وەک ڕابردوو ئامادەیە پێداچوونەوە بە هەندێک لە ئایدیاڵەکانیدا بکات. لە ساڵی (2017)دا حەماس دوای دە ساڵ ئامادەبوون لە قەتەر، یەکەم وەرچەرخانی گرنگی خۆی بەدەستهێنا.
دوای ئەوەی ئەمریکا ئەرکی “ئاساییکردنەوەی” تاڵیبانی لە چوارچێوەی ڕاسپاردەی تێپەڕاندنی باکدا بۆ دۆحە ڕاسپارد بوو، داوای لە دەسەڵاتدارانی قەتەر کرد وەک نێوەندگیرییەک لە دانوستانەکاندا میوانداری ئۆفیسی حەماس بکەن لە قەتەر، هەر لەم ئامادەبوونەدا بوو کە لە ساڵی (2017)دا فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پەردەی لەسەر دەستوورە نوێیەکەی لادا، کە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتبوو بە بەراورد بە دەستووری سەرەتایی ساڵی (1988)، وەک: لە دەستووری ساڵی (1988)دا، هەرچەندە حەماس پابەندبوونی خۆی بە بیرۆکەی نیشتمانپەروەری (الوتانییە) مادەی (12). بەڵام لە کۆتاییدا خۆی بە ژێرکۆمەڵەیەکی ئیخوان موسلیمین دەزانێت؛ لە کاتێکدا لە دەستووری (2017)دا هیچ باسێک لە ڕێکخراوە سیاسییە فرانتەیشناڵەکان نەکراوە. هەروەها لە پێشەکی دەستووری ساڵی (1988)دا، حەماس شەڕی گەورە و سەختی خۆی لە دژی (جوولەکان) دیاری کردووە و باسی ئەو جولەکانەی نەکردووە کە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دەگرن، یان دژایەتی دەکەن؛ بە هێنانی گێڕانەوەیەک لە سەحیح بوخاریەوە، ئەرکی خۆی بە جێبەجێکردنی بەڵێنێکی ئاپۆکالیپتیک لە شەڕی جیهانی لەگەڵ جولەکەکاندا دەزانێت (مادەی حەوتەم). بەڵام حەماس لە دەستووری نوێدا – بۆ ئەوەی بە دژە جوولەکە تۆمەتبار نەکرێت- ئەم گێڕانەوە و ئاماژەکردنە بە بەڵێنی ئاپۆکالیپتیکی لابردووە. هەروەها ئاماژەی بە جیابوونەوەیەکی ڕوونی نێوان ئایدۆلۆژیای “زایۆنیزمی داگیرکەر” و ئایینی جوولەکە کردووە ( مادەی 16).
حەماس لە دەستوورە کۆنەکەیدا باسی سنوورەکانی ساڵی (1967) و پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەدا نەکردووە، بەڵکو لە پەیڕەوی ناوخۆی دۆحەدا – لە کاتێکدا دان بە “کیانێکی زایۆنیستی”دا نەناوە- پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی لە چوارچێوەی سنوورەکانی حوزەیرانی (1967). هەروەها مافی گەڕانەوەی پەنابەرانی فەلەستینی – کە یەکێکە لە بڕگەکانی بڕیارنامەی (242)لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە وەک چارەسەرێکی هاوبەشی نیشتمانی ناسێنراوە مادەی (20). هەروەها حەماس لە دەستوورە کۆنەکەیدا هیچ ئاماژەیەک بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەتدەکاتەوە و هەموو ئەو بیرۆکانەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرهەڵدەدەن بە کات بەفیڕۆدان دەزانێت. مادەی(١٣). بەڵام لە دەستووری دۆحەدا حەماس چەندین جار لە ڕوانگەی نێودەوڵەتییەوە بەرگری لە دۆزی خۆی دەکات.
ڕێککەوتنەکان (مادەکانی 18. 25. 41 ). خاڵێکی دیکەی دیار کە ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانە گرنگەکانی حەماس، گۆڕینی تێڕوانینی حەماسە سەبارەت بە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین (PLO). لە دەستووری کۆنیشدا حەماس وێڕای ستایشی ڕێکخراوی ئازادیخوازی، ڕەخنە لە عەلمانیەت و دابڕانەکەی لە بیرکردنەوەی ئایینی دەگرێت مادەی (17)، لە کاتێکدا لە پەیڕەوی ناوخۆی دۆحەدا، حەماس کۆمەڵی ئیسلامی بە چوارچێوەیەکی نیشتمانیی فەلەستینی دەزانێت و وێڕای جەختکردنەوە لەسەر مانەوەی، تەنیا چاکسازی لە (PLO) لە ڕوانگەی ” ئەو بە “دیموکراسی” ناوی بردووە. وەک هەوڵی خۆی و بەبێ بچووکترین ئاماژە بە عەلمانیەت.، یان ئیسلام، تەنها “مافی فەلەستین” بە بنەما دەزانێت (مادەی 29).
بێگومان بەدووری نازانرێت ئەم جموجۆڵە سەرنجڕاکێشانەی حەماس، ببنە هۆی ئەوەی کە گروپە بەناو سەلەفییە جیهادیەکان چەندین جار شەڕی چەکداری بکەن دژی حەماس: لەوانەش ململانێی ساڵی (2009) لە مزگەوتی ئیبن تەیمیە لە ڕەفەح لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی حەماس و کۆمەڵێک کەسی چەکدار کە – دوای شێخ عەبدوللەتیف موسا، سەرکردەی جیهادی سەلەفی لە کەرتی غەززە، داوای جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکانی شەریعەتی ئیسلامی کرد. بووە هۆی کوژرانی (16) کەس و برینداربوونی (85)کەسی دیکە [4]. [3].
بەرپرسانی حکومەتی تورکیە چەندین جار جەختیان لەسەر پاراستنی بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل و پێویستی چارەسەری دوو دەوڵەتی کردووەتەوە. لەوانەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا لە ساڵی 2003 لە جۆن ئێف کێنێدی ڕایگەیاند؛ تورکیە هیچ بیرۆکەیەک قبوڵ ناکات کە مافی بوونی ئیسرائیل ڕەت بکاتەوە. هەمووان دەبێ بێ مەرج قبووڵی بکەن کە ئیسرائیل توخمێکی جەوهەری مۆزایکەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەروەها دەوڵەتێکی فەلەستینی دەبێ هەمیشە لە تەنیشت ئیسرائیل لە سنوورە ناسراو و پارێزراوەکاندا بژی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی گەلی فەلەستین مسۆگەر بێت. هەروەها (هاکان فیدان)، وەزیری دەڕەوەی تورکیە لەو کاتەدا، له وتارێکی ورددا له ژێر ناوی” سیاسەتی دەڕەوەی تورکیە له سەڕەتای سەدەی تورکیە” جەخت له چارەسەڕکردنی پێکهێنانی دەوڵەتی سەڕبەخۆی فەلەستین له سەڕ سنوورەکانی ساڵی (1967) دەکاتەوه بۆ دروستکردنی ماوەی درێژخایەن ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرچاوە؛
ـــ هاکان فیدان، سیاسەتی دەرەوەی تورکیە لە وەرچەرخانی ‘سەدەی تورکیە’: تەحەددیات، رۆانگە، ئامانج و گۆڕانکاری، 2023، بەرگی 3 / ل11-22