هاراڵد نۆیبەر: دانووستاندن و رێکەوتنێکی نهێنی نێوان کێڤ و مۆسکۆ.
وەرگێران و ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین
ئەم ڕێککەوتنە لەسەرەتای شەرەکەدا واتە ساڵی 2022 دەبێت کرابێت، بەڵام لەم رۆژانەدا بەنهینی بڵاوکرایەوە، بەپێی رێکەوتنەکە سوودی ئۆکرانیا تێدابوو،گەرچی هەندێک خاڵی کراوەش هەبوون کە پێویستیان بە مشت و مڕی زیاتر هەبوون، وەک ژمارەی سەرباز و ژمارەی تانک و ژمارەی فرۆکە،کەرووسەکان ژمارەیەکی کەمیان داناوەو ئوکرانیەکان رازی نەبوون بەو ژمارانە.
رەشنووسی ئەم دانوستاندە لەم رۆژانەدا دزەی پێکراو، ماڵپەڕی Welt am Sonntag، بڵاوی کردەوە، ڕۆژنامەی ڤیلت ئەم سۆنتاگ تەواوی بەڵگەنامە ئەسڵیەکەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵکو تەنها لاپەڕەی یەکەمی بڵاوکردەوە، تێکدەرو دەستێخەری رێکەوتنەکە بەریتانیا بوو. پشکۆ
کە لەدە خاڵی گرنگ و چەند پرسیارێک کە بەکراوەی مابووەوە!
تەقینەوەی نهێنی ئەم دانوستاندە لەم کاتەدا، ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا لەدەست چووە و بەم دۆخەی ئێستا گەیشتووە، دوای دەست تێوەردانێک روویداوە و ئێستا تازە کەکارلەکار ترازاوەو نهینیەکە ئاشکرا دەبێت.
ئاشکرابوونی ئەم دانوستانە خۆی لەخۆیدا هەڵگری پەیامێکی سیاسیە. وادیارە دزە کردن و ئاشکراکردنەکە لەلایەن، لایەنی ئۆکراینیەوە کراوەو ئەوان ڕۆژنامەنووسانی جیهانیان لێ ئاگادار کردووە.
ڕۆژنامەکە لە زاری ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیاوە لەو کاتەدا نووسیویەتی، باشترین گرێبەست بوو بۆمان دەبوایە رازیبووینایە. ئیستا کاتەکە سەختتربووە. ئۆکرانیا چەند مانگێکە لە هێڵی بەرگریدایە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، ئەگەر ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە، ئۆکرانیا لەو کاتەدا لە پێگەیەکی دانوستانکاری زۆر بەهێزتردا بوو تا ئێستا.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی دیڤیلتی ئەڵمانی، 10 خاڵی گرنگ لە ڕەشنووسی ئەو گرێبەستەدا هاتوون، هەریەکێک لەو خاڵانە لێدوانی تایبەتی خۆی لە گەڵدایە.
لە بێلایەنییەوە بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا
1- ئۆکرانیا پێویستە بە بێلایەنی هەمیشەیی ڕازی بێت، بەپێی مادەی یەکەمی ڕەشنووسی دانوستاندەکە، ئۆکرانیا خۆی پابەند کرد بە (بێلایەنی هەمیشەیی)،
واتە بەم کارە ئۆکرنیا دەستبەرداری هەر جۆرە ئەندامێتییەک دەبێت لە هەر هاوپەیمانیتیەکی سەربازیدا.
2- نەبوونی چەکی ئەتۆمی، یان هێزی بیانی لە ئۆکرانیا، وڵاتەکە ڕەزامەندی دەربڕی کە هەرگیز چەکی ئەتۆمی نابێت. واتە نەوەرگرتن، نەبەرهەمهێنان نەکڕینی چەکی ئەتۆمی، هەروەها ڕێگە بە چەک و سەربازی بیانی لە وڵاتەکەیدا نادات، ئۆکرانیا دەبێت و پێوستە پارێزگاری لە ژێرخانی سەربازی خۆی بکات، واتە فڕۆکەخانە و بەندەرە دەریایەکانی، نەچن و نەخرێنە ژێر دەستی هیچ وڵاتێکی تر.
3- ئۆکرانیا بۆی هەیە کە داوای ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا بکات: بەپێی مادەی 3ێی، بەڵگەنامەکە هیچ شتێک نیە کە ڕێگربێت لە بەردەم ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپادا.
4- ڕووسیا بەڵێنیدا کە جارێکی تر هێرش نەکاتە سەر ئۆکرانیا: لە بەرامبەر ئەو کارانەدا ڕووسیا بەڵێندەدات کە جارێکی تر هێرش نەکاتە سەر ئۆکرانیا.
5- گەرەنتی ئەمنی لە پێنج ئەندامی هەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: بۆ ئەوەی کیێڤ لەوە دڵنیا بێت، مۆسکۆ ڕێکدەکەوێت لەسەر ئەوەی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و چین و خودی ڕوسیا، گەرەنتی دەدەن بە ئۆکرانیا کە ئەوان پاریزگاری تەواوی لێدەکەن و گەرەنتی ئەمنی بۆ دابین دەکەن.
6 – مافی بەرگریکردن لە خۆ , لە ئەگەری هێرشی چەکداری: لە ئەگەری هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆکرانیا، لە سەر دەوڵەتانی گەرەنتی کار فەرزە کە پشتگیری و هاوکاری ئۆکرانیا بکەن بەپێێ میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شەری پاریزگاریکردن لە خۆی لە ماوەی سێ رۆژدا.
7- Krimو بەندەری Sewastopolکریم و بەندەری سیڤاستۆپۆل لە گەرەنتی ئەمنی دوورخراونەتەوە: لە مادەی هەشتەوە دەردەکەوێت کە کریم و بەندەری سیڤاستۆپۆل لە هیچ گەرەنتیەکی ئەمنیان نیە، واتە دەبنە موڵکی رووسیا.
8- پرسیاری کراوە، سەبارەت بە قەبارەی سوپای ئۆکرانیا: سەبارەت بە قەبارەی داهاتووی سوپای ئۆکرانیا چارەسەر نەکراووەو لەسەری ڕێک نەکەوتوون.
9- ڕوسیا داوای کردووە کە زمانی ڕووسی و زمانی فەرمی دووەم بێت لە ئۆکرانیا: ڕووسیا داوای کرد کە زمانی ڕووسی بکرێتە زمانی فەرمی دووەم لە ئۆکرانیا،
بۆ هەڵگرتنی سزای هاوبەشی نێوانیان، لەدادگای نیو دەوڵەتی شکات دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەو نەهیشتنیان.
10- کیێڤ بە پێی یاسا “فاشیزم و نازیزم و ناسیۆنالیزمی شەڕانگێز” قەدەغە بکات: کیێڤ بە یاسا ‘فاشیزم و نازیزم و ناسیۆنالیزمی شەڕانگێز قەدەغە بکات نەهێڵێت هەبن، دەردەکەویت کە دژایەتی شەڕ لە ڕێگەی بەرخۆدانی دامەزراوەییەوە لە ئۆکرانیادا هەیە؟
دەردەکەوێت کە دووای دووساڵ لەدەست پێکردنی شەڕو دەرخستنی ڕەشنووسی ئەو دانوستانەداو بڵاوکردنەوەی لە میدیایەکی ڕۆژئاواییدا، ئەوە نیشان دەدات کە بەرخۆدانی دامەزراوەیی لە بەرامبەر بەردەوام بوونی شەڕ لە ناو ئۆکرانیادا هەیە.
لە ڕاستیدا لە چەند هەفتە و چەند مانگی ڕابردوودا ئۆکرانیا زیانی بەرکەوتووە، هێزە داگیرکەرەکانی ڕووسیا ئەو خاکانەی کە بە هی خۆیان دەزانن کۆنترۆڵ کردووەتەوە و کیێڤ هەوڵی وەرگرتنی سەربازی نوێ دەدات، بۆیە پێشبینی دەکرێت زیادبوونی وەرگرتنی سەرباز، پاڵپشتیی بۆ دەسەڵات و حکومەت و سوپای زێلێنسکی لاواز بکات.
ویژدان و رەوشتی ڕۆژئاوا لە مشتومڕی جەنگدا.
لە هەمانکاتدا پرسیارێک لە ڕۆژئاوا دێتە ئاراوە کە تا چەند بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەم شەڕەدا پڕۆژەکراوە و خراونەتە ناو شەڕەکەوە، ئەمە ئێستا لە گفتوگۆی بەردەوام سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەم دانوستاندە نهێنیدا ڕوونتر دەبێتەوە،کاتێک شرۆڤەکارانی ئەڵمانی ئاماژە بە ناوەڕۆکی خراپی ئەم رەش نووسە دەکەن، لەهەمانکاتدا دەبێت پرسیار سەبارەت بە نیو ملیۆن کوژراو و برینداری سەرباز و دەیان هەزار مەدەنی کوژراو بکەن، بۆیە دەبێت پرسیاری ویژدان و رەوشت لە ڕۆژئاواش بکرێت.