له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
1
ئایه نیشتمان به‌مجۆره به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌ركی ئه‌حزاب هه‌ر ئه‌وه بێت ته‌خوینی یه‌كتر بكه‌ن و ئه‌و به‌وی دی بڵێت؛ من نه‌بومایه دنیا وێران ده‌بوو. ئایه ئه‌ركی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی فڵان حیزب ئه‌وه‌یه؛ قه‌وانی درۆزنانه‌ی ڕابردوو لێبداته‌وه. ئه‌ركی ئه‌وی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه بڵێت؛ سیحه‌تت باشه. ئه‌مانه نیشتمانسازی و نه‌ته‌وه‌سازی ده‌كه‌ن، یان به پێچه‌وانه‌وه نیشتمان وێرانی و نه‌ته‌وه وێرانی. دوو هه‌ره سه‌ره‌كی ترین حزبی باشور، پارتی و یه‌كێتین. بڕوانن له بری ئه‌وه‌ی بیر له سبه‌ی بكه‌نه‌وه به چ زمانێ له‌یه‌كتر ده‌دوێن. چه‌ند شه‌رمه میله‌تێك گاڕانی ده‌ستی ئه‌مانه بێت، له وشه‌ی گاڕان لێبوردنم هه‌یه، لانی كه‌م له مێگه‌ل باشتره. بڕوانن ئه‌و به‌یاننامه‌و ڕاگه‌یاندنه كرچ و كاڵانه‌ی ده‌رهه‌ق میله‌ت، سه‌یركه‌ن چۆن له ده‌رگای به‌غداو پایته‌خته‌كانی تر كورد سوك و سه‌لیم نیشانده‌ده‌ن. خۆ ده‌رده‌كه هه‌ر پارتی و یه‌كێتی نیه، حزبه‌كانی دیكه‌شن. ئه‌وانه‌شن كه هه‌ر هه‌شت نۆیهك كۆبونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له سه‌ر حسابی جنێو دان به پارتی و یه‌كێتی هه‌ندێك له گشته‌كه دابڕن و هیچیش ناكه‌ن. دواتر لۆژه لۆژ هه‌ندێكیان ده‌چنه‌وه ئامێزی پارتی و یه‌كێتی، وه‌ك چۆن هه‌ر وا كراوه، جا ئیدی بیر‌و باوه‌ڕو هه‌ڵوێست و ئه‌وانه هه‌مووی به فلسێك.
2
یه‌كخستنی میلیشیای پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تێكی یه‌كگرتودا ئه‌ركی كورد خۆیه‌تی، دنیامان هێناوه‌ته خه‌ت، داوای یه‌كخستنه‌وه ده‌كه‌ن. كه‌چی خۆمان دژی ئه‌وه‌ین و هه‌ر ڕۆژه یه‌كێك له پشت وه‌زیره‌وه، كایه‌كه تێكدهداتهوه. ئیلاو بیلاو عینادی سه‌ری كورده‌كه‌ی خواردوه، چه‌ترێك نیه كورده‌كه كۆبكاته‌وه. بارزانی باوك له دۆخێكدایه، كوڕ‌و برازاش به قسه‌ی ناكه‌ن. ئومێدێك هه‌بوو ئه‌و شتێ بكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی داخ له دڵانه سه‌یری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نێو كه‌شتیه‌كه ده‌كات، ئه‌وه‌نده بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌م بار‌و دۆخه‌دا ببێته كۆكه‌ره‌وه. من تێناگه‌م باره‌گایه‌ك به ناوێكی قه‌به‌وه، نه‌توانێ كۆكه‌ره‌وه بێت، ئیدی بوونی چ پێویسته. له نه‌بوونی ئاوه‌زی سیاسیانه‌و كۆكهرهوهدا، سیاسه‌ت بوه به مناڵ بازاڕ. ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێشتا له خێڵ ڕزگاری نه‌بووه، هێشتا چه‌كی عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه له بری یاسا به‌ركاره، هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی مێژودایه، ئه‌م هه‌موو سیاسه‌ت بازو سیاسه‌ت سازه‌ی بۆچیه كه فڕیان به سیاسه‌ته‌وه نیه.
3
هه‌ڵبژاردن بۆخۆت ده‌كه‌ی، خێره ئهمهریكاو ئێران و توركیا‌و دار‌و به‌رد دێنیته سه‌ر خه‌ت. گه‌لۆ هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمه؛ مالكی و عامری و سه‌درو به‌در چكاریان به‌وه‌یه، له ده‌رگایان بده‌ن. ئه‌وان به تر ده‌ڵێن؛ چی ده‌كه‌ن و چی ناكه‌ن. بابهگهورهیهكی وه‌ك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه فه‌رشی سوری بۆ ڕاده‌خه‌ن. ئاماده‌یه ناوی كوردستان بێت به ده‌میدا، كه‌س نیه كۆتان بكاته‌وه” هه‌زار تیره‌و لق و هۆزن. هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رته‌وازه‌یی نیه، ئه‌وه خێره ئێستا پێكهاته‌كانی دیكه هاتون به خه‌یاڵدا، ئه‌ی كه‌م كوشت و بڕكران، ناشێ بڵێن ئه‌وی چوو چوو، ئێستا هه‌موو كایه‌ی سیاسی ئێوه له ماڵه باجێنهیهكی بێئاوهزیانه زیاتر نیه، ئه‌وه ماڵه باجێنه‌ی مناڵ نیه، هی گه‌وره‌كانه. ئه‌وانه‌ی وای تێكده‌ده‌ن كه به هیچ كلۆجێك چاك نه‌كرێته‌وه، بڕۆن شكاتی خۆتان له‌نه‌مانی كارژۆڵهكانی خۆتان به‌رنه لای مام گورگ. ئه‌وه‌بۆیه هه‌زاره ساڵه‌و هێشتا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدان.
4
چ مێژویه‌كی لهوتاومان هه‌یه، چ ناشرینیه‌كی لێخن بۆ ئاینده به جێده‌هێڵین، نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیشمان، ئه‌گه‌ر به هه‌مان ئاوه‌زی ئێمه سیاسه‌ت بكه‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وه باشین ئاغایه‌كی فارس و یابهیهكی عه‌ره‌ب و قارداشێكی تورك حوكممان بكه‌ن. ئه‌و ڕسته‌یه له سه‌ر دیواری قه‌ڵای هه‌ولێرو كه‌ركوك و كه‌لار بنووسن و له‌به‌ر ده‌ركی سه‌راش هه‌ڵیواسن، هه‌ڵواسینی خه‌ڵك نا، ئاغا‌و یابه و قارداشهكه ده‌ڵێم.